ناوی کتێب (پەندی پێشینان- بەشی 3)
“گوته‌ی باش و بیری ژیر” به‌شی 3″
ده‌قی وه‌رگێڕدراو له لایه‌ن ئێڤا فالک و مارییه-ئاننه کنوتاس کۆکراوه‌ته‌وه شێوه: کارین لارسسۆن
له سوێدییه‌وه بۆ کوردی: سیروان کاروانی
Citat samlade av:
Eva Falk och Marie-Anne Knutas
Formgivning: Karin Larsson
Omslagsfoto:
Henry Andreasson/ Pressens Bild
Från svenska till kurdiska: Sirwan Karvani
پێشه‌کی
په‌ندێکی پێشینان یاخود مه‌ته‌ڵۆکێک، زمانێکی بیرکردنه‌وه، ده‌توانێ له ته‌نها چه‌ند وشه‌یه‌کدا هه‌موو شتێک بڵێ! له هه‌موو جیهاندا، په‌نده‌کان شێوه‌یان له‌یه‌ک ده‌چێ. ئه‌وان کورت و پڕ ناوه‌ڕۆکن، به‌زۆری بهکێشن، جاروبار کایه‌ی وشه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، که سه‌دان ساڵ لهمهوپێش دارێژراون، ئێستاش به‌میرات له نه‌وه‌یه‌که‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌کی تر گوزه‌ر ده‌که‌ن.
کتێبێک که په‌ندی پێشینان، زاراوه و مه‌ته‌ڵۆکی تری تێدابێ، ده‌توانێ ببێته شیاوی به‌کارهێنان، کاتێک مرۆڤ بۆ نموونه وته‌یه‌ک پێشکه‌ش بکا یاخود نامه‌یه‌ک بنووسێ، که‌مێک دڵنه‌واییی یان هاندانی پێویست بێت یاخود دڵنه‌واییی خه‌ڵکی تر بکات و هان بدات.
له‌م کۆکردنه‌وه‌یه‌دا، هزر و مه‌ته‌ڵۆکی ڕێکه‌وتی تازه‌ی تێدایه، که تێکهلآون له‌گه‌ڵ په‌ندی پێشینان له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان و سه‌رانسه‌ری جیهاندا. ئه‌وان وا پێشان ده‌ده‌ن، که ئێمه له‌گه‌ڵ باپیرانمان و مرۆڤی تری لایه‌کانی تری جیهان و کولتووری تردا، زۆر هاوبه‌شین. ئێمه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌چه‌ڵه‌ک، به‌زۆری به هه‌مان ڕێگا بیرده‌که‌ینه‌وه وه‌رگێڕی سوێدییه‌که”
چه‌ند وته‌یه‌کی وه‌رگێڕ
هه‌ر یه‌کێک له‌م په‌ندانه به گوێره‌ی وه‌رگێڕدراوی ده‌قه‌کان له زمانه‌کانی تره‌وه بۆ سوێدی، منیش وه‌رمگێڕاون بۆ کوردی. له هێندێک شوێندا، ته‌نها ناوی که‌سه‌کان نووسراون بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کیان دیاری بکرێت و ئه‌وانیش هه‌ر وه‌ک خۆیان نووسراونه‌ته‌وه.
له‌وانه‌یه هه‌موویان نه‌چنه خانه‌ی په‌نده‌وه، چونکه هێندێکیان له قسه‌ی نه‌سته‌ق و گوته‌ی باش و زاراوه‌ی ناوچه‌ییی به‌جێ ده‌چن، به‌لآم وه‌کوو ده‌ستپاکی له وه‌رگێڕاندا، هه‌ر وه‌کوو خۆیانم نووسیونه‌ته‌وه.
هه‌موو ئه‌و په‌ندانه‌ی له‌ژێر ناوی “په‌ندی پێشینانی کوردی” دێن، من خۆم لێم زیادکردوون.
وه‌رگێڕی کوردییه‌که سیروان کاروانی
لە هێندێک لە پەندەکانی نێو کتێبەکەدا هاتووە:
دەربارەی ئەڤیندارێتی
زێڕ زۆر که‌س کوێر ده‌کات،
که‌چی ئه‌ڤینداری هه‌موو که‌س کوێر ده‌کات.
“په‌ندی پێشینانی فارسی”“Persiskt ordspråk”
بێگومان ده‌شێ مرۆڤه‌کانت هه‌موو خۆش بوێ—به‌مه‌رجێک که پیاو زۆر به وردی نه‌یانناسێ.
“چارلیس بوکۆوسکی”“Charles Bukowski”
ئه‌ڤین و په‌ژاره نزیکترین جمکه‌ن.
“بلاکلۆک”“Blacklock”
ئه‌ڤین گوڵێکه له باخچه‌ی هه‌ژاران په‌یداده‌بێ.
“په‌ندی پێشینانی کوردی”“Kurdiskt Ordspråk”
مرۆڤ گۆڕانکاریی ئه‌و شته نابینێ، که
هه‌میشه له‌پێش خۆیدایه.
“کۆلێتتێ”“Colette”
ئه‌ڤین به مانای ئه‌وه‌یه که یه‌کتر قبووڵ بکه‌ین.
“ئێلیسێ ئۆتتێسێن-جێنسێن”“Elise Ottesen-Jensen”
به‌فیڕۆچوو هه‌موو ئه‌و کاتانه‌ن،
که له ڕێگه‌ی ئه‌ڤیندارییه‌وه بهسهرنهچوون.
“تۆرکواتۆ تاسسۆ”“Torquato Tasso”
چنگی ئه‌ڤین دیلێتییهکه- مرۆڤ هیواداره
هه‌رگیز لێی ئازاد نه‌بێ.
“ستێفان لیڤستێدت”“Stefan Livstedt”
حه‌زلێکردن ئه‌وه‌یه که به دڵه‌وه په‌سه‌ندی بکه‌ی،
په‌سه‌ندبوون ئه‌وه‌یه که به دڵه‌وه حه‌زی لێ بکه‌ی.
“تهێیۆپهیللێ گاوتیێر”“Théophile Gautier”
ژن ده‌زانێ کاتێ پیاوێک ئه‌ڤینی بووه، گه‌لێک
پێش ئه‌وه‌ی پیاوه‌که خۆی هه‌ستی پێ بکات.
“فرانسیس باکۆن”“Francis Bacon”
نه‌یاره‌که‌ی خۆت خۆش بوێ
– تووشی دێوانه‌یی ده‌بێ.
“نه‌ناسراو”“Anonym”
خۆشیی ئه‌ڤین چاوترووکانێک ده‌بێ،
به‌لآم ئازاره‌کانی ته‌واوی ژیان له‌گه‌ڵماندایه.
“جێیان پیێررێ کلاریدێ فلۆرییان”
“Jean Pierre Claride Florian”
ئاماده‌نه‌بوون، ئه‌ڤین دڕ ده‌کات،
ئاماده‌بوون، به‌هێزی ده‌کات.
“نه‌ناسراو”“Anonym”
ژیان گوڵێکه و
ئه‌ڤین شیله‌که‌یه‌تی.
“ڤیکتۆر هوگۆ”“Victor Hugo”
ئه‌گه‌ر مرۆڤێکت خۆش ده‌وێ،
ئه‌وا به‌و شێوه‌یه خۆشت بوێ که هه‌یه.
“چارلێس پێگوی”“Charles Péguy”
مرۆڤه‌کان ده‌توانن زۆر له دووری یه‌کتری بژین،
به‌لآم دووری ناتوانێ دڵی ئه‌ڤینداران لێک
جوودابکاتهوه.
“په‌ندی پێشینانی عه‌ره‌بی”“Arabiskt Ordspråk”
له جیهاندا، هه‌رچۆنێک بێ هه‌مووکات ئه‌وانه زۆرترن که ماچی یه‌کتر ده‌که‌ن وه‌ک له‌وانه‌ی که یه‌کتر ده‌کوژن.
“ئێریک لووندێگۆرد/ئێلد”“Erik Lundegård/ELD”
ئه‌ڤین سه‌ره‌تای هه‌یه به‌لآم کۆتاییی نییه.
“په‌ندی پێشینانی کوردی”“Kurdiskt Ordspråk”
ئه‌وه‌ی به ڕاستگۆییه‌وه ئه‌ڤین ده‌بێ، هه‌رگیز
پیر نابێ.
“ئارتوور پینهرۆ”“Arthur Pinero”
ئه‌ڤینداری زۆردارێکه که
به‌زه‌ییی به که‌سدا نایه‌ته‌وه.
“پیێرری کۆرنیللی”“Pierre Corneille”
کاتێ پیاوێک به‌ڕاستی ئه‌ڤینداره،
ده‌به‌نگێکی سامناک دیاره.
“جۆن ڤانبروگ”“John Vanbrugh”
جیهان جوانتر ده‌رده‌که‌وێ، کاتێ مرۆڤ ده‌ستی
یه‌کتر ده‌گرن و پێکه‌وه ده‌ڕۆن.
“ئێڤه‌لاین لۆیب”“Evelyn Loeb”
سه‌خته کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ئه‌ڤین و
سه‌ختیشه داخستنی.
“په‌ندی پێشینانی چینی”“Kinesiskt ordspråk”
لاواندنه‌وه به ده‌ست بهسهرداهێنانێک تا ماوه‌یه‌کی
زۆر له له‌شدا ده‌مێنێته‌وه، به‌لآم وشه‌یه‌ک
هه‌تاهه‌تایه ده‌مێنێته‌وه.
“سڤێن لیندکڤیست”“Sven Lindqvist”
ئه‌ڤینی خێرا به‌زوویی له‌بیرده‌کرێ.
“په‌ندی پێشینانی فه‌ره‌نسی”“Franskt ordspråk
ئه‌وه‌ی ئه‌ڤینداره هه‌ست به هیچ برسێتییه‌ک ناکات، ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته‌ش که برسییه‌تی.
“پلوتوس”“Plutus”
ئه‌ڤینی کۆن و پاشماوه‌ی سووتاوی کۆن
به ئاسانی گڕ ده‌گرنه‌وه.
“په‌ندی پێشینانی کۆن”“Gammalt ordspråk”
ئه‌ڤین چاوه‌کانمان داده‌خات و، ئه‌وسا
هه‌موو شتێک بێخه‌وش ده‌بینین.
“ڕۆبه‌رت برۆونینگ”“Robert Browning”
ژنان هه‌ر ئه‌وانه‌یان خۆش ده‌وێ که
نایانناسن.
“میکایل لهرمۆنتۆڤ”“Michail Lermontov”
ئه‌ڤین به چاو نابینرێ، به‌ڵکوو به گیان
ده‌بینرێ.
“ویللیام شکسپیر”“William Shakespeare”
ته‌وقی هاوسه‌رێتی هێنده سه‌نگینه، که پێویستیی
به دوو که‌س هه‌یه هه‌ڵیبگرن و – جارجاره‌ش
به سێ که‌س.
“ئالێکساندر دوماس”“Alexander Dumas”
ده‌روازه‌ی ئهڤیناری سه‌خته کردنه‌وه‌ی و
سه‌خته داخستنی.
“په‌ندی پێشینانی چینی”“Kinesiskt Ordspråk”
ژای ئه‌ڤینداری،
له هه‌موو چێژێکی تر خۆشتره.
“جۆن دریدن”“John Dryden”
ده‌رباره‌ی هاوسه‌رێتی
ژنی پیاوانی تر هه‌رده‌م له هه‌ره باشه‌کانن.
“په‌ندی پێشینانی چینی”“Kinesiskt ordspråk”
دایکی پیاوێک گرفتی پیاوه‌که‌یه،
به‌لآم ژنه‌که‌ی هه‌ڵه‌ی خودی خۆیه‌تی.
“واڵته‌ر باگههۆت”“Walter Bagehot”
ئه‌سپێکی چاک هه‌رگیز سه‌رسم نادات،
ژنێکی میهره‌بان هه‌رگیز چه‌نه‌چه‌ن ناکات.
“په‌ندی پێشینانی ئینگلیزی”“Engelskt ordspråk”
کاتێ مرۆڤ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ بێ
هاوسه‌رێتیی گرتبێ، هه‌ق وایه هه‌میشه
بۆ نانی نیوه‌ڕۆ که‌سێک ئاماده بێ.
“ئێدوارد لوکاس”“Edward Lucas”
ئه‌گه‌ر هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ پیاوێکدا بگری ته‌نها
له‌به‌رئه‌وه‌ی باش دیاره، وه‌ک کڕینی به‌نیر
وایه به‌بێ ئه‌وه‌ی تامه‌که‌یت تاقی کردبێته‌وه.
“بیرگیت باردۆ”“Brigitte Bardot”
دۆستایه‌تی
ئه‌و ماڵه‌ی میوان ڕاناگرێ،
هه‌رگیز فریشته‌ی میوان نابێ.
“قورئان”“Koranen”
مرۆڤێکی به‌بێ دۆست وه‌ک ده‌ستێکی چه‌پ وایه
به‌بێ ده‌ستی ڕاست.
“په‌ندی پێشینانی سپانی”“Spanskt ordspråk”
دۆستایه‌تیی کۆن وه‌ک شه‌رابی کۆن وایه،
هه‌رچه‌ند کۆنتر بێ به‌هێزتر ده‌بێ.
“ئا‌نتۆنیۆ پێرهز”“Antonio Pêrez”
کرۆکی بێخه‌وشی دۆستایه‌تی، ئه‌وه‌یه که ڕێ به هه‌نگاوی هه‌ڵه‌ی بچووکی یه‌کتری بده‌ن.
“داڤید ستۆری”“David Storey”
کاتێک ئێمه بیر له دۆسته خۆشه‌ویسته‌کانمان
ده‌که‌ینه‌وه، بیر له جۆرێک ئه‌ڤین ده‌که‌ینه‌وه.
“فرانسیسکۆ ئالبێرۆنی”“Francesco Alberoni”
هیچ دۆستێکی تر ڕامه‌گره بێجگه له‌وانه‌ی
هه‌ر کاتێ بته‌وێ بوێری ببیته نه‌یاریان.
“گوستاف لیندبۆری”“Gustaf Lindborg”
ئه‌و دۆستانه به‌که‌ڵک دێن که مرۆڤ ده‌توانێ
هه‌تا کاتژمێری سێی شه‌و زه‌نگیان بۆ لێ بدات.
“مارلین دێتریچ”“Marlene Dietrich”
ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆی خۆش بوێ، شانسێکی
گه‌وره‌تری هه‌یه که که‌سانی تری خۆش بوێ.
“کارلۆ بارسۆتتی”“Carlo Barsotti”
دۆسته چاکه‌کان ته‌ندروستیی چاک ده‌به‌خشن.
“ئیروین ساراسۆن”“Irwin Sarason”
هیچ مرۆڤێک بێ-نرخ نییه هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که
دۆستێکی هه‌بێ.
“ڕۆبه‌رت لۆویس ستێڤێنسۆن”
“Robert Louis Stevenson”
ئه‌وه‌ی نرخی به‌رز ده‌داته هاوڕێکانی،
زۆربه‌ی وه‌خته‌کان نرخی خۆی زێڕه.
“ماریۆر هۆلمس”“Marjorie Holmes”
دۆسته‌کان مرۆڤن، پیاو ده‌توانێ به‌بێ وشه
له‌گه‌ڵیان بپه‌یڤێ – کاتێ که پێویستیی پێیانه.
“ئێلڤیس پرێسلی”“Elvis Presley”
دۆستایه‌تی گیانێکه له دوو جه‌سته‌دا.
“مهنسیوس”“Mencius”
دۆست مرۆڤێکه، پیاو له هاوڕێیه‌تییدا
جه‌ساره‌ت ده‌کات که وابزانێ خۆیه‌تی.
“فرانک کران”“Frank Cran”
مرۆڤ نابێ هه‌رگیز دۆستێک بریندار بکات،
ته‌نانه‌ت به گاڵته‌ش.
“پوبلیوس سویریوس”“Publius Syrius”
ئه‌وانه ده‌وڵه‌مه‌ندن که دۆستیان هه‌یه.
“په‌ندی پێشینانی پۆرتوگالی”“Portugisiskt ordspråk”
وه‌ک وێنه‌ی خۆت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسته‌کانتدا
بکه و، بیانخه‌ره به‌ر باشترین ڕووناکییه‌وه.
“یه‌ننی یهرۆم کورچیل”“Jennie Jerome Churchill”
دۆست که‌سێکه که پێناکه‌نێ،
کاتێ مرۆڤ ده‌که‌وێته هه‌لومه‌رجێکی
گاڵته‌جاڕییه‌وه.
“سیر ئارتور هێلپس”“Sir Arthur Helps”
دۆستێکی دڵسۆز نرخی له ده هه‌زار خزم زیاتره.
“ئێوریپیدس”“Euripides”
دوژمنایه‌تیی ئاشکرا له
دۆستایه‌تیی ساخته باشتره.
“په‌ندی پێشینانی ئینگلیزی”“Engelskt ordspråk”
له ده‌ستی دۆستێکه‌وه، به‌ردێک
وه‌ک سێوێک وایه.
“په‌ندی پێشینانی عه‌ره‌بی”“Arabiskt ordspråk”
دۆستێکی ڕاسته‌قینه به هه‌ردوو ده‌سته‌کانت بگره.
“په‌ندی پێشینانی نیجێری”“Nigerianskt ordspråk”
کاتێ دۆسته‌کانم یه‌ک-چاو بوون،
من له لاته‌نیشته‌وه ده‌یانبینم.
“یوسێف یۆوبێرت”“Joseph Joubert”
پیاوانه، ژنانه و مندالآنه
شاعیر به‌و شێوه‌یه ته‌ماشای جیهان ده‌کات، که پیاوێک ته‌ماشای ژنێک ده‌کات.
“واللاس ستێڤێنس”“Wallace Stevens”
من ڕقم له ژنانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی که ئه‌وان
هه‌مووکات ده‌زانن شتومه‌ک له‌کوێدایه.
“جامس توربێر”“James Thurber”
ژنان پیاوانی بێده‌نگیان خۆش ده‌وێ. ئه‌وان
باوه‌ڕیان وایه که پیاوانی بێده‌نگ گوێڕایه‌ڵن.
“مارسێل ئارچارد”“Marcel Archard”
ئه‌ندێشه و هه‌روه‌هاش ڕیش:
پیاوان نایانبێ هه‌تا گه‌وره نه‌بن.
“ڤۆلتایر”“Voltaire”
نزیکه‌ی هه‌موو پیاوێک به پاڵتۆی به
قایشی کهمهربهندهوه پیاوانه دیارن.
“سویدنی ج هارریس”“Sydney J Harris”
هه‌رگیز منداڵێک نه‌بووه هێنده زۆر باش
بێ که دایکی به‌وه شاد نه‌بێ، کاتێ
ئه‌و خه‌وی لێ ده‌که‌وێ.
“ڕالپ والدۆ ئێمه‌رسۆن”“Ralph Waldo Emerson”
به‌ر له هه‌ر شتێ کاتێ مرۆڤ بتوانێ دایک و
باوکی ببه‌خشێ، ئه‌وجا گه‌وره بووه.
“جان جاکوێس ڕۆسسێو”“Jean Jaques Rosseau”
له پاش چل-ساڵی له دیوی ده‌ره‌وه‌دا ده‌بینرێ،
که پیاو چۆن چاودێریی ناوه‌وه‌ی کردووه.
“ماریاننه هوێک”“Marianne Höök”
بێگومان ده‌بێ منداڵه‌کانم کار بکه‌ن،
باوک و دایکی منیش ئه‌وه‌یان کردووه.
“کار دی مومما”“Kar De Mumma”
چرچ و لۆچی ده‌بنه میرات،
دایک و باوکان له منداڵه‌کانیانه‌وه وه‌ریده‌گرن.
“هێلێن هایس”“Helen Hayes”
مرۆڤ هه‌رچه‌ند به‌ته‌نگه‌وه بێ، هێشتا هه‌وڵ ده‌دات منداڵ وا په‌روه‌رده بکات که زۆروه‌خت وه‌ک گه‌وره به‌رپرسیارییه‌تی له ئه‌ستۆ بگرێ.
“یوێستا ڕویبرانت”“Gösta Rybrant”
ژنانی سه‌ربه‌ست چ مانایه‌کیان ده‌بێ،
کاتێک هیچ پیاوێکی سه‌ربه‌ست نه‌بێ.
“دۆریس لێسسینگ”“Doris Lessing”
ئه‌گه‌ر پیاوان هێنده زۆر ئه‌ڤیندار بن که خۆیان
باوه‌ڕیان وایه، ئه‌وا ئێمه‌ی ژنان هه‌رگیز کاتی
ئه‌وه‌مان نابێ قژمان دابێنین.
“مارلێن دێتریچ”“Marlene Dietrich”
پێویسته هه‌موو ته‌مه‌نێک که‌ره‌سته‌ی یاریکردنی خۆی هه‌بێ.
“بێرنارد دی فۆنتێل”“Bernard De Fontelle”
کاتێ ژنێک بێده‌نگ ده‌بێ، هه‌میشه
به‌و مه‌به‌سته‌یه که ده‌یه‌وێ شتێک بڵێ.
“ئێلینۆر گلوین”“Elinor Glyn”
ژنی (جنس)ی، ئه‌و ژنه‌یه که له دیوی
ناوه‌وه‌دا ڕووته.
“ئێللیۆت گۆولد”“Elliot Gould”
ژنان پێده‌که‌نن کاتێ ده‌توانن و،
ده‌گریێن کاتێ ده‌یانه‌وێ.
“جۆرج هێربه‌رت”“George Herbert”
ژن ده‌توانێ له ماوه‌ی شه‌وێکدا پیاوێک
سه‌رسپی بکات و، له ماوه‌ی نیوکاتژمێر خۆی
سه‌رسوور بکات.
“تورڤالد گالین”“Thorvald Gahlin”
خودا ناتوانێ چاوی له هه‌ر یه‌کێک له مندالآن بێ،
له‌به‌رئه‌وه دایکانی خووڵقاند.
“”“Margit Vinberg”
ژن له مێرد بسه‌ندرێته‌وه،
وه‌رد له گا نه‌سه‌ندرێته‌وه.
“په‌ندی پێشینانی کوردی”“Kurdiskt Ordspråk”
ژیان و هونه‌ری ئه‌وه‌ی که به چاکی بژیت
هونه‌ری ژیان له چه‌ند وشه‌ی که‌مدا: به ساغی
بژی و ئارام به.
“کارڵ ئۆ سێگێربێری”“Carl O Segerberg”
له هه‌ڵه‌ی ئه‌وانی تره‌وه فێر ببه. تۆ ماوه‌یه‌کی
هێنده درێژ ناژیی هه‌تا پێڕابگه‌ی هه‌موویان
به‌خۆت ئه‌نجام بده‌ی.
“مارتین ڤاوب”“Martin Vaubee”
به‌هۆی هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ (نه‌گونجان)،
مرۆڤ ده‌گاته به‌رزترین پله‌ی گونجان.
“ئاوگوست ستیندبێری”“August Stindberg”
ناوبه‌ناو تاوێک هه‌ڵوه‌سته‌کردن، ده‌شێ ته‌نها
بووارێک بێ بۆ توانای به‌رده‌وامبوون.
“ئولله وێدهۆڵم”“Ulle Wedholm”
ڕاستی ته‌نها یه‌ک شته، له‌به‌رئه‌وه هیچ نیشانه‌یه‌ک
نابیننه‌وه بیخه‌نه‌ڕوو هه‌تا ناکۆکیی پێ بنێنه‌وه.
“کوللاڤیوها سوتتا”“Cullaviyuha Sutta”
ئێمه زۆروه‌خت گرنگیی زۆر به‌وه ده‌ده‌ین که خه‌ڵکانی
تر ده‌رباره‌ی ئێمه چی ده‌ڵێن و، گرنگیی که‌م به‌وه
ده‌ده‌ین که ئێمه ده‌رباره‌ی ئه‌وان چی ده‌ڵێین.
“نه‌ناسراو”“Anonym”
ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌رچی ڕاسته ئه‌وه بکات، ئه‌وا له‌دواییدا
به جۆرێک به‌خته‌وه‌ر ده‌بێ.
“هانس لاشسۆن”“Hans Larsson”
من سێ شتی به‌هادارم هه‌یه که ده‌یانپارێزم و
باجیان گران ده‌ده‌م. یه‌که‌میان میهره‌بانی،
دووه‌میان جۆره‌ژیانێکی ساده و سێیه‌میان
نیشانه‌ی مرۆڤێکی خاکی.
“لاو تسی”“Lao Tse”
بچکۆله‌ترین کرده‌وه‌ی ئینسان
له سه‌د قسه‌ی زل باشتره دیسان.
“په‌ندی پێشینانی کوردی”“Kurdiskt Ordspråk”
متمانه به‌خۆبوون، به مانای دووهێنده
زیادکردنی تواناکانه.
“یوهان هێنریک شێللگرێن”
“Johan Henrik Kellgr
به‌جۆرێک ئاسانه خۆت فریو بده‌ی
به‌بێ ئه‌وه‌ی د‌رکی پێ بکه‌ی، وه‌ک ئه‌وه‌ی
که سه‌خته خه‌ڵکی تر فریو بده‌ی به‌بێ
ئه‌وه‌ی د‌رکی پێ بکه‌ن.
“فرانسۆیس دی لا ڕۆچێفۆوکاولد”
“Francois De La Rochefoucauld”
ژیان مه‌یدانێکی یاریی تۆپی پێ نییه که مرۆڤ
به‌سه‌ریدا خێرا ڕابکات، به‌ڵکوو باخچه‌یه‌که
ده‌بێ چاوه‌دێریی بکرێ.
“هۆ ئی فۆسدیک”“H E Fosdick”
ژیان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه،
که ئێمه ده‌یده‌ین به ئه‌وانی تر.
“ئیڤۆ ئاندریک”“Ivo Andric”
خه‌نده له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و ڕاستی و،
ڕووخۆشی له‌گه‌ڵ ژیاندا.
“گوستاف لیندبۆری”“Gustaf Lindborg”
ژیان چییه؟
گڕێکه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی نه‌وته‌که به‌ش ده‌کات.
“کارل ڤۆن لیننێ”“Carl Von Linnê”
له‌سه‌ر شتی گچکه خۆت تووڕه بکه‌ی،
له‌وه هێنده گه‌وره‌تر نیی.
“ئالف هێنریکسۆن”“Alf Henrikson”
چاکترین شت که مرۆڤ بتوانێ بۆ پیرێتی
پاشه‌که‌وتی بکات، خودی خۆیه‌تی.
“کارل گێرهارد”“Karl Gerhard”
هه‌موو مرۆڤێک بۆچوونی باشی هه‌یه.
“جۆرج به‌رنهارد شا‌و”“George Bernhard Shaw”
مه‌سه‌له ئه‌وه نییه که مرۆڤ چه‌ند پیر ده‌بی،
به‌ڵکوو ئه‌وه‌یه که چۆن پیر ده‌بێ.
“وێرنه‌ر میتچ”“Werner Mitsch”
ئه‌مڕۆ مرۆڤ ڕه‌گه‌که‌ی ده‌چێنێ،
سبه‌ی خودا مۆڵه‌ت ده‌دات پێبگات.
“ڤیکتۆر هوگۆ”“Victor Hugo”
ده‌رباره‌ی به‌ختیاری و سۆزی تر
ته‌نها به‌ختیارییه‌ک له ژیاندا هه‌یه، ئه‌وه‌ش
ئه‌وه‌یه که خۆشیانت بوێ و خۆشتیان بوێ.
“جۆرج ساند”“George Sand”
ههژاریێتی ئه‌وه‌یه که وا هه‌ست بکه‌ی هه‌ژاری.
“ڕالف واڵدۆ ئه‌مه‌رسۆن”“Ralph Waldo Emerson”
من ده‌مه‌وێ به دڵ حاڵی ببم و،
به مێشک هه‌ست پێ بکه‌م.
“ئهلمهر دیکتۆنیوس”“Elmer Diktonius”
ئێمه هه‌مووکات به‌قه‌د ئه‌وه به‌هێزین که بهلآکانی
ئه‌وانی تر له‌ئه‌ستۆ بگرین.
“فرانسۆیس لا ڕۆچێفۆوکاولد”
“Francois La Rochefoucauld”
ئه‌وه کارێکی تایبه‌ت مه‌ترسیداره که مرۆڤ بهێنیته پێکه‌نین، ته‌نانه‌ت هێندێک جار هێنده مه‌ترسیداره که له‌وانه‌یه به‌رزترین پله‌ی تراژیدیای لێ بکه‌وێته‌وه.
“کلۆونن گرۆک”“Clownen Grock”
ته‌نیا خۆره‌تاو بیابان دروست ده‌کات.
“په‌ندی پێشینانی عه‌ره‌بی”“Arabiskt Ordspråk”
دابه‌شکردنی شادی، دووهێنده‌کردنی شادییه؛
دابه‌شکردنی په‌ژاره، نیوهێندهکردنی په‌ژاره‌یه.
“سی ئا تیدگێ”“C A Tiedge”
ئه‌گه‌ر غه‌مبار بووی ته‌نها مه‌به،
ئه‌گه‌ر ته‌نها بووی غه‌مبار مه‌به.
“ساموێل یۆنسۆن”“Samuel Johnson”
کارێکی مه‌حاڵه ته‌واو چێژ له بێ‌کاری
وه‌ربگیرێ، ئه‌گه‌ر مرۆڤ کارێکی
ئه‌وتۆی نه‌بێ بیکات.
“یهرومێ ک یه‌روم”“Jerome K Jerom”
ئه‌وه‌ی زۆر ئه‌ڤین ده‌بێ،
زۆر په‌ژاره ده‌کێشێ.
“ئولفێرت ڕیکارد”“Olfert Ricart”
خۆشییه‌که له‌وه‌دایه که گه‌شت بکه‌ی و
هه‌ر نه‌گه‌یته جێ.
“دیانه ساویه‌ر”“Diane Sawyer”
ئه‌وه‌ی که ده‌یه‌وێ، دوودڵی ناکات.
ئه‌وه‌ی دوودڵی ده‌کات، یانی نایه‌وێ.
“نه‌ناسراو”“Okänd”
پێکه‌نینێکی خۆش هه‌تاوێکه له‌ناو ماڵ.
“ویللیام تاکرای”“William Thackeray”
گه‌شبینه‌کان به‌قه‌د ڕه‌شبینه‌کان خاوه‌نی
هه‌ڵه‌ی زۆرن – به‌لآم ئه‌وان زۆر ڕووخۆشترن.
“نه‌ناسراو”“Okänd”
هه‌تا ئه‌وکاته‌ی مرۆڤ باوه‌ڕی به خۆی هه‌بێ،
ئه‌وانی تریش باوه‌ڕی پێ ده‌که‌ن.
“سیندا ویللیامس”“Cynda Williams”
ته‌نها ئه‌رکێکی مرۆڤ،
ئه‌وه‌یه که به‌خته‌وه‌ر بێ.
“ئا‌لبێرت کاموس”“Albert Camus”
شادییه‌ک سه‌د په‌ژاره ڕاو ده‌نێ.
“په‌ندی پێشینانی چینی”“Kinesiskt Ordspråk”
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که مایه‌ی خۆشین، بۆ
زگ باشن.
“توڤێ یانسسۆن”“Tove Jansson”
ده‌سته‌کانت مهقوچێنه، وا خۆشتر و باشتره که ئه‌وان
بکرێنه‌وه.
“ئاننا-گرێتا وینبێری”“Anna-Greta Winberg”
به‌ختیاری شایانی ژماردن نییه و زۆروه‌خت له لایه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌وه به‌ده‌رده‌که‌وێ.
“”“Maria Leijonhelm”
دوو شێوه بۆ ئارامی هه‌ن: یه‌کیان ئه‌وه‌یه هه‌رگیز
شتێک نه‌که‌ی لێی په‌شیمان بی و، ئه‌وه‌ی تریان
ئه‌وه‌یه هه‌رگیز په‌شیمان نه‌بی له‌وه‌ی ده‌یکه‌ی.
“ئاوگوست ستریندبێرگ”“August Strindberg”
فرمێسک مه‌ڕژێنه سه‌ر غه‌مه کۆنه‌کان.
“ئهوریپیدس”“Euripides”
مه‌نجه‌ڵی مه‌ردان به چل ساڵ دێته‌جۆش.
“په‌ندی پێشینانی کوردی”“Kurdiskt Ordspråk”
ده‌رباره‌ی کتێب
مرۆڤ ده‌توانێ هه‌ر له ماڵه‌وه‌ڕا گه‌شتی دوور بکات.
بۆ ئه‌و که‌سه که ده‌خوێنێته‌وه هیچ ڕێگه‌یه‌ک نییه..
“ئولله هاممارلووند”“Olle Hammarlund”
من هه‌رگیز کتێبێک ناخوێنمه‌وه هه‌تا نهینرخێنم؛
پڕاوپڕه له پێشداوه‌ری.
“”“Sydney Smith”
مرۆڤه کاراکان بۆچوون ده‌گۆڕن.
مرۆڤه ناکاراکان بیرده‌که‌نه‌وه: ئه‌گه‌ر…
“پێر ڕۆدستروێم”“Pär Rådström”
نووسین وه‌ک ئه‌وه وایه توخمێک وه‌ربگری.
مرۆڤ هه‌رگیز نازانێ چیی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
“گه‌ردا ئانتتی”“Gerda Antti”
مرۆڤ ماوه‌یه‌کی درێژ بخوێنێته‌وه شتێک فێر
ده‌بێ، یاخود په‌ژاره له‌بیر ده‌کات، یاخود خه‌وی
لێ ده‌که‌وێ- به‌لآم هه‌میشه شتێک ده‌باته‌وه.
“هێنریک سهنکهویز”“henryk Sienkiewicz”
کتێب هه‌یه بۆ کاتێکی کورت و
کتێبیش هه‌یه بۆ هه‌موو کاتێ.
“جۆن ڕوسکین”“John Ruskin”
لێگه‌ڕێ با دۆلآبی کتێب و کتێبخانه‌که‌ت ببنه باخچه و
یاریگه‌ت. میوه‌کان بڕنێنهوه که له‌وێ گه‌وره ده‌بن،
گوڵه‌باغه‌کان و گژوگیاکان و مێرووچهکانی جه‌م بکه.
“جوود کوڕی تیببۆن”“Judah Ibn Tibbon”