جاكسازی له نێوان گووتار و واقیعدا
ئه‌كه‌ر سه‌رنجێكی خێرا له لێدوان و گووتاری سیاسی كوردی بده‌ین و بچینه‌وه سیاقێكی مێژووی كوردخایهن ئه‌وه زورترین لێدوان و به‌ڵینی به‌رپرسه‌كانمان به‌رچاو ده‌كه‌وێت له هه‌مبه‌ر پڕۆسه‌ی جاكسازی ، كه هه‌میشه وه‌ك خه‌ونێك له كۆخه‌یاڵی به‌ربرسانی كور وابووه، هه‌میشه‌ش هاونیشتیمانیانی كوردیان پاساوخنكێن كردوه به كۆمه‌لێك بیانووی جۆراوجۆر وه‌ك نه‌بوونی كیانێكی سیاسی جێگیر‌و هه‌ووه‌ها تینه‌گه‌یشتن له چه‌مكی دیموكراسی لای ناوه‌ند و خواروی عێراق و جارنا جاریش هه‌ر هێزه و ئۆباڵی كه‌نده‌ڵی و داڕووخانی سیستمی كارگێری و بكره به‌ها كۆمهڵایهتیهكانیشیان خستۆته ئه‌ستۆی یه‌كتری ، من نامه‌وێ له‌م نووسینه‌مدا یاده‌وه‌ری ئه‌و مێژووه تاڵه بكه‌مه‌وه ته‌نها ده‌مه‌وێت به‌پێی پێدراوه سیاسی و كۆمهڵاایهتیهكانی سه‌ر گۆڕه‌پانی ئێستای سیاسی كوردی خوێندوهیهك بكه‌م ، ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا له ئاكامی ناكامڵی عه‌قڵی سیاسی كوردی و گه‌شه‌نه‌كردنی یه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ناسه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستاندا كۆمه‌ڵێك سیفیهت بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك به‌ها وه‌ك وهزیفهكی كاتی ما‌نایان بێ به‌خشرابێت ، به دیوهكهیتردا ئه‌گه‌ر مه شروعیهتێكمان دابێته ئه‌و ترسه‌ی رابردوو له یهرامیهر ده‌ستنه‌بردن بۆگۆڕینی سیستمی سیاسی و كارگێڕی له هه‌رێمی كوردستانداـ ئه‌وه له‌گه‌ڵ پێشوه‌چوونی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و نزمبوونه‌ی ئاستی مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ، وه دوای تێپه‌راندنی هه‌ل و مه‌رجی ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی بۆ ئاستێكی باڵاتر و ههڵجوونی ژیاری هۆشیاری تاكی كوردی و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی زانستی له هه‌موو بواره‌كاندا و بگره ته‌قینه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی به هێزی ئاستی زانستی له كوردستاندا، له هه‌مووشی گرینگتر سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی كوردی له‌تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌زمكردنی رای جیاواز له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و مامه‌ڵه‌یه‌كی عهقڵانهتری تاكی كوردی له‌كه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسۆن ، بێكومان دوای ئه‌و هه‌موو گۆرانكاریه گه‌ورانه پاساوه‌كان شوێنی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و چیتر ناتوانین به‌و یههاو فۆڕمانه‌ی رابردوومان رازیببین كه خۆمان له سیاقبَكی مێژووی دیاریكراودا هێڵمان به‌ده‌وریدا كێشاون، بێویسته سه‌رله‌نوێ پێدراوه سیاسیه‌كان و به‌هاكانمان ههلبَسهنكێنینهوه ، وه ئێستا كاتێكی زێڕینه كه هه‌موو هێزو تواناكانمان له سه‌ركرده‌كانه‌وه تا ده‌گاته تاك تاكی هاونیشتیمانیان بخه‌ینه گه‌ڕ وه به‌شداری جددی لهبرۆسهی جاكسازیدا بكه‌ین ، له‌هه‌مان كاتدا به‌رگه‌ی فشاره دهروونیهكانمان بگرین له‌به‌رامیه‌ر حه‌زه ناپێویستهكانمان كه بهرژهوهدنیه ته‌سك و زور كهسیهكانن ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نغرۆی كه‌نارگیری و خولیای سه‌ڵته‌نه‌ت و زیده ئیسرافی و خۆجیاكردنه‌وه له هاونیشتیمانیان بوونه‌ته‌وه ، بێویسته مه‌شق و راهێنان بكه‌ن بۆ ئاساییی بوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو هاونیشتیمان ، وه‌ك هاوڵاتێك بگه‌رێنه‌وه دۆخی ئاسایی خویان و ده‌ستبه‌رداری ته‌خشان و په‌خشانكردنی سامانی گشتی بن ، به‌تایبه‌تی ئێستا نه‌وه‌یه‌ك به ئاماده‌ییه‌كی باش و لاقهیهكی باشی سیاسی و كارگیری به‌شێوه‌یه‌كی زۆر چڕ‌و پڕ‌و كار بۆ جێگیربوونی پایه‌كانی قوناغێكی تازه‌ی نوێبوونه‌وه و جاكسازی ده‌كات
جددیه ، له دانانی سه‌ره‌تایه‌كی پرشنگدار بۆ ئه‌و جاكسازیهو ته‌رشیقی ئیداری كه ئه‌مه هه‌نگاوی مێژووین ، وه ئه‌وانه‌ی به‌گووته‌ی خویان وا هه‌ست ده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌م شهبۆله گوڕانكاریه له سیسته‌می سیاسی له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده‌درێت به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و كۆرانكاری وچاكسازیه ده‌بێته كاراكته‌ری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بۆ یه‌كجاره‌كی، كه‌سی گۆڕانخواز‌و به‌رله هه‌موو شتێك ده‌بێت له قووڵاییی بوونیه‌وه باوه‌ڕی به‌وه هه‌بێت كه له لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه و ببێته‌وه به هاوڵاتیه‌كی ئاسایی ، بۆ نموونه بۆستی سهروكایهتی هه‌ریم و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌ر له‌یه‌ك له و به‌ڕێزانه‌ی ئێستا له‌و پۆسته‌دان هه‌قوایه خۆیان له‌گه‌ل ژینگه‌ی هاوڵاتیبوون بگوونجێنن له نیشتیمانێكی دادپهروهرو سه‌قامگیر زور ژیانی ئاسایی خۆیان به‌سه‌ر ببه‌ن سه‌ر زۆر باشتره له لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی نا دادپه‌روه‌ر و ناسه‌قامگیر د ، وه ده‌بیت بڕوای ته‌واویشمان به‌وه هه‌بێت كه ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ئۆپۆزسیۆنه ئه‌شێ سبه‌ینێ له ده‌سه‌ڵات بێت، وه ئه‌كه‌ر زیاتر واقیعیانه تێبفكرن ئه‌م هه‌نگاوه‌ی جاكسازی و گوڕانكارهیهش هه‌میشه قوربانی ده‌وێت، جونكه سوونه‌تی ژیان وایه سیفه‌ته‌كان سیفه‌تی كاتین ـ ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ وه‌زیره ئه‌شی سبه‌ینێ هاوڵاتهیهكی ئاسایی بێت ، له كوتاییدا هه‌موومان هه‌ر هاوڵاتین، وه مێژوو شاهیدی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌دات كه ئێمه باوه‌ڕێكی قوولمَان به فه‌لسه‌فه‌ی قوربانی دان هه‌یه و رابردوشمان ده‌ربڕی ئه‌و راستیه‌یه ، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌م خه‌ونه بكرێت به‌ڕاستی وه ته‌رجه‌مه بكرێت له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا ،