![ینك (PUK) سه‌نته‌ری منداڵانی كوردستانی داگیر و تاڵانكرد…! ینك (PUK) سه‌نته‌ری منداڵانی كوردستانی داگیر و تاڵانكرد…!](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/centeriMnalan_263716726.jpg)
ینك (PUK) سه‌نته‌ری منداڵانی كوردستانی داگیر و تاڵانكرد…!
سیانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له ڕۆژی (15 -7-2000) یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌وشیروان مسته‌فا و سه‌ركه‌وتی كوبه‌و سه‌ركردایه‌تی ئه‌وكاتی ینك، كه ئیدعای دیموكراسی و مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن، وه‌ك هێزێكی سه‌ركوتگه‌ر هێرشی كرده سه‌ر سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی منداڵانی كوردستان و به‌زۆری چه‌ك دایانخست و هه‌رچی ئه‌رشیف و كه‌لوپه‌لیشمان هه‌بوو تاڵانیان كرد، چه‌كدارو به‌رپرسه‌كانی ئاسایشی(ینك) به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ركه‌وتی كوبه له سلێمانی منداڵه بێخانه‌و لانه وبێسه‌رپه‌رشته‌كانی سه‌نته‌ریان، ئه‌و منداڵانه‌ی كه كه‌سوكاری پله یه‌ك و دوویان له ده‌ست دابوو وه جگه له سه‌نته‌ری منداڵان هیچ په‌ناگه‌یه‌كی تریان شك نه‌ده‌برد، ئاواره‌ی نێو كۆڵانه‌كان وسه‌ر جاده‌كان كرد. دوای ئه‌وه‌ی كه به ئیعترافی منداڵه‌كان خۆیان له‌لایه‌ن سه‌ركه‌وتی كوبه به‌رپرسی ئاسایش له ساڵی 2000 دا و چه‌كدارانی تری ئاسایشه‌وه‌ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی و ئازاردان و لێدان ببوونه‌وه، كه ئاسه‌واری سزادان به پشتییانه‌وه دیاربوو. چه‌كداره‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئامرازی به‌رگری كردن له مافه‌كانی منداڵانی كوردستان و پاراستنی حورمه‌ت و كه‌رامه‌تی منداڵانیان قه‌ده‌غه كرد، دوای ئه‌وه‌ی كه خۆیان وحكومه‌ته ساواكه‌یان نه‌یانتوانی به‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌یانه‌وه، وه به‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌ی وا له به‌رده‌ستیان دایه، كه هه‌مووی پاروی ده‌می هه‌ژاران و نه‌دارانی كوردستانه‌و ڕۆژانه هه‌ڵیده‌لوشن، نه‌یانتوانی ژیانێكی ئاسوده بۆ منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت دابین بكه‌ن و جێگه‌یه‌ك بۆ حه‌وانه‌وه‌و سه‌رحاڵی منداڵان بكه‌نه‌وه، كه خۆیان ئه‌مه‌یان پێنه‌كرا نه‌شیانهێڵا ئێمه بیكه‌ین و قه‌ده‌غه‌و تاڵان و داگیریان كرد.
سه‌نته‌ری به‌رگری له‌مافه‌كانی منداڵانی كوردستان، ڕێكخراویكی ئازادیخورازه له پێناوی به‌رگری كردن له مافه ئینسانیه فه‌ردی و مه‌ده‌نییه‌كانی منداڵاندا له لایه‌ن كۆمه‌لێك خه‌ڵكی چه‌پی ئازادی خواز‌و به‌رگریكه‌ر له مافه‌كانی منداڵان، له‌به‌رواری1999/3/5 دا، وه به ئاماده بوونی زیاتر له 150 كه‌س و به به شداری به شێك له نوێنه‌ری لایه‌نه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، له هۆڵی ڕۆشنبیری دواڕۆژ له شاری سلێمانی، پێك هات.
له‌به‌ر درێژ نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه، سه‌رنجی خوێنه‌ری ئازیز بۆ ئه‌وه ڕاده‌كێشم كه له سایتی سه‌نته‌ری منداڵاندا چاوێك له كاروچالاكییه‌كانی سه‌نته‌ری منداڵان بكه‌ن سه‌باره‌ت هاوكاری و كاركردن و گه‌یاندنی خزمه‌ت به منداڵانی كوردستان و عێراق، وه به‌تایبه‌تیش لیستێك له‌كاركردنی سه‌نته‌ر به‌رچاو یه‌كه‌وێت له ماوه‌ی ئه‌و یه‌كساڵه‌ی ته‌مه‌نی سه‌نته‌رداو پێش هێرشه هۆلاكۆ ئاساكه‌ی ینك به‌ئه‌نجاممان گه‌یاندبوون، هه‌موو ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ری و هه‌نگاوه جدی و مرۆڤدۆستانه و به‌رگری كردنه له مافه‌كانی منداڵان، و هه‌وڵی ڕزگاركردن و پاراستنی منداڵان، گۆشه‌یه‌كی ئه‌و كارانه‌ن كه به سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌رو هه‌وڵی بێ‌درێغی به‌رپرس و هه‌ڵسوڕاوانی خۆبه‌خش و كۆمه‌كی منداڵدۆستان و ئازادیخوازان به‌ڕێوه ده‌چوو. به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه بوونه قوربانی سیاسه‌تی نامرۆڤانه‌و شه‌ڕخوازانه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌وكاتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و له كاتی هێرشی چه‌كدارانه‌یان دا بۆ سه‌ر حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق كه پێنج كادری بێَچه‌كیان له‌بۆسه‌یه‌كدا خه‌ڵتانی خوێنكران بۆ ڕازی كردن و نۆكه‌رایه‌تی بۆ جمهوری ئیسلامی ئێران و حكومه‌تی دڕنده‌ی به‌عس، ڕۆژی دوای ئه‌وه‌ش له 15\7 دا دوژمنایه‌تی خۆیان به‌مافه‌كانی منداڵان به هێرش بۆ سه‌ر سه‌نته‌ره‌كه‌مان ڕاگه‌یاندو به‌ئاگرو ئاسن وه‌ڵامی پێداویستی و داخوازییه‌كانی منداڵانیان دایه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن ئاواش وه‌ڵامی ژنانی سه‌نته‌ری پارێزگاری له ژنانی كوردستانیان دایه‌وه.
(ینك) هاوشێوه‌ی حیزب و ده‌سه‌ڵاته دكتاتۆره‌كان، ملهوڕانه ئه‌م تاوانه‌ی ئه‌نجامداو مێشیش میوانی نه‌بوو، هه‌روه‌ك چۆن له‌تاریكی شه‌ودا ته‌رمی پێنج كادری حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراقیان، دوای كوشتنیانیان زۆر دڕندانه، به‌عس ئاسا وه‌ك گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌نفال خسته ژێر گڵه‌وه‌و بۆئه‌وه‌ی هیچ ئاسه‌وارێك به‌جێنه‌هێڵن و به‌خه‌یاڵی خاویان تاوانه‌كه‌یان بۆ هه‌میشه بشارنه‌وه. به‌ڵام هه‌روه‌ك له ساڵانی ڕابردوودا و له یادی ئه‌م ملهوڕییه‌ی ینك دا به‌چه‌ندین زمانی جیاجیا، ئه‌و تاوانه‌مان ڕیسوا كردووه، له ئێستا‌و داهاتوشدا به‌رده‌وام ده‌بین تا ینك به‌ڕه‌سمی دوای لێبوردن ده‌كات و قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌وی هه‌موو زه‌ره‌رو زیانه‌كانمان ده‌كاته‌وه. ڕۆژێكیش دێت په‌لكێشی به‌رده‌م دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیان ده‌كه‌ین و سزای تاوانه‌كانیان وه‌رده‌گرنه‌وه.
ینك دوای تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م تاوانه‌داو له میانه‌ی كێشه‌و ناكۆكیه‌كانیان له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فادا، بۆ یه‌كه‌مجار باسیان له‌وتاوانه كردوو ئه‌ویان به سه‌رپه‌رشتیكه‌ری تاوانه‌كه ناوبرد، هه‌روه‌ها ساڵی پاریش دوای تێپه‌ڕبوونی 12 ساڵ و له كۆنگره‌ی سێیه‌می حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراقدا نوێنه‌ری مه‌كته‌بی سیاسی ینك باسی له سیاسه‌تی نادروستی ڕابردووی ینك كرد به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی كه به ڕه‌سمی داوای لێبوردن بكات، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و مایه‌ی ڕیسوایه بۆ ینك و هه‌موو ئیدعاو پڕوپاگه‌نده‌كانیان له‌مه‌ڕ دیموكراسی و مافی مرۆڤ مایه‌پوچ ده‌هڵێته‌وه له‌م نێوه‌دا، ئه‌وه‌یه كه، یان شه‌رم ده‌یانگرێ و له‌ڕوویان نایه‌ت ئه‌م كاره بكه‌ن، یانیش جورئه‌ت ناكه‌ن به ڕاگه‌یاندنێك ئه‌م تاوانه‌ی خۆیان به‌یان و ڕیسوا بكه‌ن و داوای لێبوردن بكه‌ن.
ئاشكرایه كه بۆ هه‌ر حیزب و ده‌سه‌ڵاتێكی دڕنده‌و دیكتاتۆر ئه‌نجامدانی تاوان و كوشتن مسه‌له‌یه‌كی ئاساییه‌و شایانی سه‌رئێشه‌و بیرلێكردنه‌وه‌یان نییه، به‌ڵام بۆ ئه‌و حیزب و ڕژێمانه‌ی كه وه‌ك ینك باسی دیموكراسی و مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن و ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه‌مان ڕۆژانه پێده‌فرۆشنه‌وه، پێلێنه‌نان و گوێپێنه‌دان و داوای لێبوردن نه‌كردن كارێكی قورسه‌و وه‌ك مێژوویه‌كی ڕه‌ش بۆیان ده‌مێنێته‌وه. من لێره‌دا ته‌نها دوونموونه ده‌هێنمه‌وه: له ساڵی 1800 ته‌كاندا له ئوسترالیا له كاتێكدا كه كه‌مینه‌یه‌كی سپی پێست حكومی ووڵاتی به‌ده‌سته‌وه بوو سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌شپێسته‌كاندا به‌كار هێنا، به‌ڵام له ساڵی 2009 دا حكومه‌ته‌كه‌ی كه‌ڤین(Kevin) سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشوی ئوسترالیا دوای زیاتر له سه‌دو بیست ساڵ داوای لێبوردنی له خه‌ڵكه ڕه‌شپێسته‌كان كرد‌و سیاسه‌تی ووڵاتی به‌هه‌ڵه له‌قه‌ڵمدا. له وڵاتی سویدیش له ساڵه‌كانی 1915 – 1930 یه‌كاندا، سوكایه‌تی و توندوتیژی له‌دژی منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت كه له خانه‌ی منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت بوون ئه‌نجام دراوه، دوای تێپه‌ڕ بوونی نزیك به نه‌وت ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م تاوانه‌دا، ده‌سه‌ڵاتی ڕاستی ووڵاتی سوید به‌سه‌رۆكایه‌تی فرێدریك ڕاینفێلدت داوای لێبوردنی له‌و خه‌ڵكانه كرد كه ئێستا زۆربه‌یان پیرو په‌ككه‌وته‌ن و له‌باری ده‌ورنییه‌وه ئازار ده‌چێژن، وه له هه‌وڵی گفتگۆو قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ماددیدان بۆیان.
له‌كۆتاییدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه وه‌بیر ئه‌و تۆمه‌تبارانه بهێنمه‌وه كه ئه‌مڕۆ له‌ناو یه‌كێتیدا نه‌ماون و له‌سه‌ركردایه‌تی یان كادری گۆڕانن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه تاوانبار تاوانباره له نێو یه‌كێتیدا مابن یا نا، وازهێنان و سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه دادتان نادات، له هیچ دادگایه‌كی دنیاشدا حیزب دادگای نه‌كراوه، حیزب لاشه‌یه‌كی بێگیانه به‌بێ سه‌ركرده‌و ڕابه‌رانی و ئه‌وانن سیاسه‌ته‌كانی حیزب دیاری یه‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و جێبه‌جێده‌كه‌ن، هه‌رئه‌و ڕابه‌رایه‌تییه‌ش له هه‌موو سیاسه‌تێكی ئه‌و حیزبه به‌رپرسن به‌باش و خراپییه‌وه، بۆیه زوو یان دره‌نگ تاوانباران ڕاپێَچی دادگا ده‌كرێن!! زیندوترین نموونه‌ش Stanislas Mbanenande كه له‌شه‌ڕی ناخۆی ڕواندادا له ساڵی 1994 دا سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌ستڕۆیشتو بوو، تاوانباره به‌كوشتنی هاوڵاتیان دوای تێپه‌ڕبوونی 19 ساڵا به‌سه‌ر تاوانه‌كه‌دا چه‌ند هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له سوید ده‌سگیركراو سزای زیندانی هه‌تایی به‌سه‌ردا درا.
ڕیسوای بۆ سیاسه‌تی نامرۆڤانه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
بژی مافه‌كانی منداڵان
بژی سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی منداڵان
شێرزاد فاتح
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی منداڵان
www.santarimndalan.com
www.childiraq.com
sherzad.fatih@gmail.com
* وێنەکەی سەرەوە