(بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری) یان پارله‌مان؟ …ئه‌نوه‌ر نه‌جمه‌دین
(بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری) یان پارله‌مان؟
ئه‌نوه‌ر نه‌جمه‌دین
له‌ودیو سنووره‌وه به‌ره‌و كوردستان
له سالی 2008 دا، شه‌پۆلیك له خۆپیشاندان و مانگرتن، به هه‌موو سووچیكی جیهاندا گوزه‌ری كرد‌و نیشانی‌دا چیتر جه‌ماوه‌ر نا‌توانیت له ئاستی برسی كردن و هه‌ژاركردن و بیكاركردندا، بیده‌نگ بمینیته‌وه. بۆیه شه‌ری سه‌ر شه‌قامه‌كان، بوونه ئاوینه‌ی ناكۆكیه حهشاردراوهكان و به ئاشكرا رایانگه‌یاند چیتر ده‌سته‌لات نا‌توانیت وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یه‌ویت، كۆمه‌لگا ملكه‌چی ئاره‌زووه‌كانی خۆی بكات. ئه‌و شه‌پۆلانه له ئاسیادا به به‌نگلادیش و میسر‌و پاكستان و تایلاندو ئۆزبه‌كستان و ڤیتنام و یه‌مه‌ندا تیپه‌رین، له ئه‌مریكای لاتیندا بۆلیڤیاو پیرۆو مه‌كسیكی گرته‌وه، له وولاته دیموكراسیه‌كاندا ئهمریكاو ئه‌لمانیاو دانیمارك و به‌لجیكاو نهمساو ئیسپانیا و سویسرا‌و یۆنانی گرته‌وه، جگه له‌وانه ئه‌و شه‌پۆلانه به‌سه‌ر گینیاو روسیا‌و سلۆڤینیا‌و گه‌لی وولاتی تریشدا تیپه‌رین. واته ده‌سته‌لات له هه‌موو وولاته دكتاتۆری و دیموكراسیه‌كاندا، وه‌ك یه‌ك رووبه‌رووی هیرشی خه‌لكی بووه‌وه، هیرشیك كه له كوردستانیشدا، هیزی له هیزی هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌ك له بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كانی تر كه‌متر نه‌بوو، به ئاستیك كه ده‌سته‌لات ناچار بوو به گولله باران كردن وه‌لامی كریكارانی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسلوجه (سالی 2006) وه خۆپیشانده‌رانی خه‌لیفان (سالی 2008) بداته‌وه.
شه‌پۆلی خه‌بات له كوردستاندا
هه‌ر له نیوان 2006 و 2008 دا، هه‌لچوونی جه‌ماوه‌ری له كوردستاندا، چه‌ندان شه‌پۆلی كورتكورتی به‌خۆوه بینی، ئیتر هه‌ر له چوارقورنه‌و ده‌ره‌بندیخان و كهلارو هه‌له‌بجه‌وه تا به هه‌ولیرو سلیمانی ده‌گات. بۆیه هه‌ر ئه‌و جوولانه‌وانه، ده‌رفه‌تی بزووتنه‌وه‌یه‌كی فراوانتری دهرهخساندو ده‌یخواست له‌و بهربڵاویهوه تیپه‌ر بكات بۆ گردبوونه‌وه له بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تی یه‌كگرتوودا كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو ئه‌و پارچه لیكترازاوانهی بزووتنه‌وه‌كه له یه‌ك ریرهودا یه‌كبخات. وه ده‌بیت باكگراوندی میژوویی (بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری – حركه التچامن) كه له بهیانیكدا، له 17/2/2009 دا، وه‌ك ئالترناتیڤی چاكسازیه پیشنیاركراوه‌كانی ره‌گ، ریفۆرمخوازان، چوار حیزبه‌كه، حیزبی شیوعی عیراق وه تاله‌بانی، خۆی راگه‌یاند، هه‌ر ئه‌م خواسته كۆمه‌لایه‌تیه بووبیت، بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه هه‌ر به سروشتی خۆی، ده‌ربری به‌رژه‌وه‌ندی زۆربه‌ی زۆری كۆمه‌لگایه، ئیتر هه‌ر له كریكاران و خویندكاران و مامۆستایانه‌وه تا به فه‌رمانبه‌ران و جووتیاران ده‌گات، بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه بۆ یه‌كه‌مینجار له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا، قاوغه حیزبیه به‌رته‌سكه‌كان دهشكینیت و چیتر به سیاسهتبازیهوه خه‌ریك نابیت، وه له‌بری به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه حیزبیه‌كان، به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و گوزه‌رانی رۆژانه‌ی زۆربه‌ی زۆری كۆمه‌لگا له‌به‌رچاو ده‌گریت. وه زۆر به دلنیاییه‌وه، له‌گه‌ل ده‌ركه‌وتنی (بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری) دا، ده‌بیت سه‌رده‌میكی نوێ بیته كایه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌سته‌لات، سه‌رده‌میك كه له بری سووكایه‌تی كردن به ده‌سته‌لاتداران كه بۆته پیشه‌ی میدیاكان و سایته‌كان، داوای لیسه‌ندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مولك و سامانه داگیركراوانهی تیا بیته پیشه‌وه كه سیاسیه‌كان و كۆمپانیاكانیان، ده‌ستیان به‌سه‌را گرتووه. گۆڕانی كۆمه‌لایه‌تی به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌سته‌لات و ناچاردكردنی بۆ ئیراده‌ی زۆربه‌ی زۆری كۆمهلگاو دابه‌زینی بۆ ئاستی خواسته كۆمه‌لایه‌تیه‌كان وه‌به‌ر دیت. قسه‌وقسه‌ڵۆكی میدیاكان و سایته‌كان، بهههلهماندا ده‌به‌ن، وه له‌و ئامانجه كۆمهلایهتیهمان دوور ده‌خه‌نه‌وه كه بزووتنه‌وه‌ی زۆربه‌ی زۆری كۆمه‌لگا به‌دوایه‌وه‌یه‌تی.
كه‌لار وه‌ك نموونه
نموونه‌یه‌كی به‌رده‌ست، خه‌باتی رۆژانه‌ی لاوانی كه‌لاره كه ته‌نانه‌ت ده‌سته‌لات ناچار ده‌كه‌ن به گۆرینی ئیداره به‌پێی خواسته جه‌ماوه‌ریه‌كان، خواستیك كه بۆته یه‌كه‌م دروشم له دروشمه گرنگه‌كانی (بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری). وه هه‌ر ئه‌وه‌یش نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه دروشمه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی (بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری)، دروشمی حازری قهلهمیك یان عهقلیك، تیۆریه‌ك یان ئایدیۆلۆژیایه‌ك نیه، به‌لكو به‌رهه‌می ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌یه كه دروشمه‌كانی له پیداویستیه‌كانی ژیانی رۆژانه‌و خواسته كۆمهلایهتیهكانهوه دادهریژیت، وه شه‌ڕیش شه‌ڕی ناووناتۆره‌و باس‌و خواسی ئه‌م سه‌ركرده‌ی سیاسی و ئه‌و خاوه‌ن كۆمپانیا نیه، به‌لكو شه‌ری دهرهینانهوهی مولكی كۆمه‌لگایه له‌ژیر ده‌ستی سیاسیه‌كان و دهستهلاتهكهیان. سیاسیه‌كان هه‌ر له 1991 وه تا ئیستا، به‌رده‌وام به‌سه‌ر وه‌ختی خۆ ده‌وله‌مه‌ند كردنه‌وه‌ن له سامانی كۆمه‌لگا، ئه‌و سامانه‌ی به‌كرده‌وه، به‌رهه‌می ره‌نجه‌شانی زۆربه‌ی زۆری كۆمه‌لگایه‌و ده‌سته‌لاتداران بهههشتیكی زه‌مینیان بۆ خۆیان لێپێكهیناوه. بۆیه هه‌ر ئیستا‌و له‌به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌لایه‌تیدا، رووبه‌رووی گه‌لێ پرسیار ده‌بینه‌وه، به‌تایبه‌ت پرسیاری: (بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری) یان پارله‌مان؟
(بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری) یان پارله‌مان؟
(بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری) وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناحیزبی خۆی ناساند، وه ناشتوانیت دروشمه‌كانی خۆی له پارله‌ماندا جیبكاتهوه. وه ده‌بێ بپرسین: ئایا بزووتنه‌وه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه‌مان پیویسته؟ ئایا (بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری) ده‌توانیت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی زۆربه‌ی زۆری كۆمه‌لگا له خۆیدا كۆبكاته‌وه؟ ئایا حیزب یان بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌لایه‌تی هه‌لبژیرین؟
وه‌لامی ئه‌و پرسیارانه ده‌مانبات به‌ره‌و دۆزینه‌وه‌ی وه‌لامی ئه‌و پرسیارانه‌یش كه ده‌رباره‌ی پارله‌مان ده‌كریت: ئایا پارله‌مان خواسته كۆمهلایهتیهكانمان وه‌دی دینیت؟ ئایا پارله‌مان ئاماده‌یه داوای گیرانه‌وه‌ی مولكه داگیركراوه‌كان بكات بۆ كۆمه‌لگا، یان كۆمه‌لگا سه‌خی بیت و هه‌مووی پیشكه‌ش بكات به ده‌سته‌لاتداران و لێی بیده‌نگ بیت؟ ئایا پارله‌مان ئاماده‌یه حیزب و ئیداره‌ی كۆمه‌لگا به‌وجۆره له‌یه‌ك دامالیت كه یه‌كیك له دروشمه‌كانی (بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری) پیكدینیت؟ ئایا پارله‌مان ئاماده‌یه 6 سه‌عات كاركردن و 30 سه‌عات له هه‌فته‌یه‌كدا، له هه‌موو بواره‌كاندا، وه‌دی بهینیت؟ ئه‌مه له كاتیكا كه ده‌بینین له ئیستادا رۆژی كاركردن له داموده‌زگا حكومیهكانیشدا، به‌ره‌و دریژكردنه‌وه ده‌روات. وه ئایا ئه‌گه‌ر (بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری) نوینه‌ری خۆی خسته ناو پارله‌مان ده‌توانیت خواسته كۆمه‌لایه‌تیه‌كان له‌به‌رامبه‌ر خواسته سیاسیه‌كاندا وه‌دی بینیت؟ ئایا نوینه‌ریكی له‌و جۆره، نابیته یه‌كیك له‌و ئهندامپارلهمانانهی له‌سه‌ر ئیمتیازاتیكی شكۆدارانه ده‌ژین، ئیتر هه‌ر له مووچه‌ی ئیجگار به‌رزو خانوو ئۆتۆمۆبیل و پاسه‌وان و خزمه‌تكاره وه تا هه‌موو ئیمتیازاتیكی تری ته‌ندروستی و ئیداری و گه‌شت و گوزار و هتد؟ وه ئایا چه‌ند ئهندامپارلهمانیكی له‌وجۆره ده‌توانن هیچ گۆرانكاریه‌ك بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌دا كه له پیناوی پاراستنی مولك و سامانه‌كانیاندا، ته‌نانه‌ت خه‌لكیان دایه به‌ر ده‌ستریژ؟
با له‌به‌رده‌م هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتوودا، بكه‌وینه راویژی ئه‌م پرسیارانه و له به‌راووردی (بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری) و پارله‌ماندا، له به‌راووردی (پالهمانتاریستهكان) و (ئه‌نتی پارله‌مانتاریسته‌كان) دا، وه‌لامی پرسیاره‌كانمان بدۆزینه‌وه. میژوویش گه‌نجینه‌یه‌كی له‌بن نه‌هاتووه بۆ پیداچوونه‌وه به رۆلی بزووتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تیه‌كاندا له‌به‌رامبه‌ر ده‌سته‌لاتی سیاسی‌دا. بگه‌رینه‌وه بۆ سالانی هه‌شتاكان: بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری پۆلۆنیا كه ده‌یان سال له ململانیدا بوو له‌گه‌ل ده‌سته‌لاتدا، هه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مان، توانی زۆربه‌ی خواسته‌كانی خۆی بسه‌پینیت، وه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، نه‌ك هه‌ر حكومه‌تی پۆلۆنی، به‌لكو ته‌نانه‌ت ئیمپراتۆریه‌تی سۆڤیتیشی به‌چۆكدا هینا.
سلاو له بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری!
بۆ به‌یانه‌كه‌ی (بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری – حركه التچامن) كلیكی ئیره بكه‌ن: http://pukraboon.com/2009/02/28/764#more-764
Email: anwar.nori@gmail.com