8ی مارچ و سمێڵبادان…..هه‌ژێن
8ی مارچ و سمێڵبادان
هه‌ژێن
07ی مارچی 2009
وا ئه‌م ساڵێش وه‌ك ساڵانی ڕابوردوو، له بڕی تێڕامان له شکست و ناکاراییه‌کان، له بری ئاوڕدانه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه له پوچگه‌رایی پیرۆزکردنه‌کان، له بری تاقیکردنه‌وه‌ی شتێكی دیکه، که تائێستا نه‌مان کردووه. چه‌په به‌ناو یه‌کسانیخوازه‌کان بۆ په‌یوه‌ستبوون به هه‌نگاوه‌کانی خۆیان و " به‌رز و پیرۆزڕاگرتنی یادی 8ی مارچ بانگه‌وازمان ده‌که‌نه‌وه…
ئه‌م ساڵێش کۆمه‌ڵیك پیاو چه‌ند کۆمیته‌یه‌ك پێكدههێننهوه و بۆ به‌شداری له ئاهه‌نگه‌کانیاندا به‌و بۆنه‌وه بانگه‌وازمان ده‌که‌ن، تاوه‌کو به جلی جوان و خواردنی خۆش و به‌ده‌م پیرۆزبایی له یه‌ك کردنه‌وه له یادی ئه‌م ڕۆژه‌دا گوێ له پووچ وتنه‌کانیان بگرین و به‌ده‌م ئاوازه پڕههڵاویرییهکانهوه سه‌ما بکه‌ین!
وا ئه‌مساڵیش بانگه‌وازمان ده‌که‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌قێ ئاسا گوێڕاگری پهڕجۆکانیان بین و قسه‌کردن و پێشڕه‌وی بۆ پیاوانی باڵا و ژنانێك که وتاری پیاوانی باڵا له‌م ڕۆژه‌دا ده‌خوێننه‌وه و به‌رده‌ستی و رازاندنه‌وه و خزمه‌تگوزارییش بۆ ژنان. ئه‌وان بخۆنه‌وه و سمێڵبادهن و ژنانیش مه‌زه‌یان بۆ چێ بکه‌ن، ئه‌وان پیرۆزبایی له‌یه‌ك بکه‌ن و جه‌ژن بگێڕن، ژنانیش وه‌ك پار و پێرار، ساڵی داهاتوو هه‌ژماری کوشتوبڕیان هه‌ڵکشێت…
پرسیارێکی چه‌قاوه‌سوو، پرسیارێکی ناحه‌ز: سه‌ما بۆچی و ڕێز له چی و چی پیرۆز بکه‌ین؟ 75%ی موچه‌ی ژنان له‌چاو موچه‌ی پیاوان له ئۆروپا؟ یاسای چوارژنه له کوردستان؟ قه‌ده‌خه‌بوونی چوونه یاریگه‌ی ژنان له سعودیه و مۆدێرنێزهکردنی عه‌با و په‌چه له ئه‌فگانستان؟ گه‌رمکردنی بازاری کۆیله‌تی سێکسی له کۆماره‌کانی ڕوسیای جاران؟ هێنانی ژنانی ئه‌سیوپی و فلیپینی و … بۆ کوردستان وه‌ك کۆیله‌یه‌کی ڕه‌شپێست و پهتپهتیکردن پێیان یا ده‌ستڕاگه‌یشتنی بازرگانانی پۆڕنۆگرافی به جه‌سته‌ی کێژۆڵه سواڵکه‌ره‌کانی هه‌ولێر و سوله‌یمانی؟ کامه‌یانه هانده‌ری جهژنکردنی 8ی مارسی ئه‌م ساڵمان و دڵمان به کامه سه‌رکه‌وتن خۆشه؟ به‌وه‌ی که ژنان خراپتر له ژنانی مانگرتووی سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ری شیکاگۆ ده‌سوتێنرێن و کۆیله ده‌کرێن؟ به‌وه‌ی که له کوردستانی پاش نیوسه‌ده جه‌نگ بۆ ڕزگارکردنی، له سه‌ده‌ی بیستویه‌کدا یاسای چوار ژنه په‌سه‌ند ده‌کرێت؟ جه‌ژنی چی ده‌گێڕین و چی پیرۆز ده‌که‌ین؟ ئایا جیاوازی له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌ی که به‌ناوی یه‌کسانییه‌وه له (8ی مارچ)دا جه‌ژن بۆ ژنان ده‌گێڕن و بۆ به‌شداری له‌و جه‌ژن و ئاهه‌نگانه‌دا بانگه‌وازیان ده‌که‌ن و ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن خوا له‌به‌ر وهرسنهبوونی ئاده‌م، حه‌وای له په‌راسووی چه‌پی ئاده‌م خۆی ئافه‌راند و له‌به‌ر ئه‌وه ژنان کهمئاوهزتر و لاوازترن، چییه؟ ئاغایانی چه‌پی خۆبهیهکسانیخوازان، ئایا نووسینه‌وه‌ی وتاره‌کان له بری ژنان، بهجهژنکردنی 8ی مارچ و سازکردنی ئاهه‌نگه‌کان له بری ژنان و بانگه‌وازکردنیان بۆ شایی به کۆیله‌تی خۆیانه‌وه، به میلیم له ڕوانگه‌ی هه‌زاران ساڵه‌ی ئه‌فسانه ئایینییه‌کان لایداوه؟؟؟؟
ئه‌گه‌ر ئاوڕ له مێژوو بده‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی دوێنێ به ڕاده‌یه‌ك ده‌ستکه‌وت بووه، به پیرۆزکردنی توانیویه‌تی ببێته چه‌کی سه‌رکوتی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وڕۆ! چونکه مێژوو ناوه‌ستێ و ئه‌وه‌ی له خاڵێکدا وه‌ستا، ده‌بێته له‌مپه‌ری ڕه‌وتی بهرهوپیشچووون. ئه‌گه‌ر له 1910 دا یادی ساڵڕۆژی ڕووداوی سوتاندنی ژنانی مانگرتووی شیکاگۆ ده‌ستکه‌وت و پیشڕهوییهك بووبێت، ئه‌گه‌ر له ساڵیادی 1911دا بزووتنه‌وه‌که‌ی هه‌نگاوێك به‌ره‌وپیش نه‌بردبێت، ئه‌وا کۆنه‌په‌رستانه بووه و که‌موکوڕییه‌کانی بزووتنه‌وه‌که‌ی پیرۆزکردووه! پرسیاری ئه‌وڕۆکه‌ی بزاڤی یه‌کسانیخوازی ژن و پیاو، ئه‌وه‌یه: ئه‌ی ئێمه پاش سه‌ده‌یه‌ك چیمان کردووه؟ له کوێی بزووتنه‌وه‌که‌دا وه‌ستاوین؟ بزاڤی یه‌کسانیخوازی له کوێی بزاڤی ئازادیخوازانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆیلانی کرێگرته‌ی سه‌رمایه‌داریدا وه‌ستاوه؟ ئه‌ی ئاماده‌یی و به‌شداری ژنان له چاو سه‌ده‌یه‌ك له‌وه‌وبه‌ر، له خه‌باتدا بۆ ڕزگاربوون له ڕێوشوێنی کۆیله‌تی پله‌دوو و هاووڵاتییه‌کی پله سێ، تا چ راده‌یه‌ك په‌ره‌ی سه‌ندووه و تا چ ڕاده‌یه‌ك ژنان له‌و سنوورانه ده‌رچوون، که پیاوان هه‌ر له کۆنه‌په‌رسته‌وه تا پۆستمۆدێرنیست و چه‌پ، بۆیان دیاری کردوون؟ تا چ راده‌یه‌ك ژنان ئه‌وه‌یان له ژێر پێ ناوه، که بووکه‌شووشه‌یه‌کی ناوبهتاڵی جوانی بن بۆ پیاو، تا چ راده‌یه‌ك هاتوونه‌ته پای ئه‌وه‌ی که بیسه‌لمێنن، ئه‌وان پێش ئه‌وه‌ی هه‌رچی بن، هێچیان له پیاوان که‌متر نییه و له زۆر بواردا له پیاوان مرۆڤتر و به‌سۆزتر و لێهاتووترن؟؟؟؟
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی کوردستان و ڕێسای یادکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه له لایه‌ن چه‌پ و راسته‌وه بده‌ین، ئه‌وا ده‌بینین، که نه‌ك به‌ره‌وپیشچوون ڕووی نه‌داوه، به‌ڵکو هێشتاکه ئه‌وه پیاوانن له‌و رۆژه‌دا وتاره‌کان بۆ ژنان داده‌ڕێژن و ئه‌وه پیاوانن بڕیار ده‌ده‌ن، که چی بکه‌ن. ئه‌وه پیاوان له بری ژنان بیر ده‌که‌نه‌وه و ئه‌وه ئه‌وانن دیاری ده‌که‌ن چی بکرێت و چی نه‌کرێت!
ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن چه‌په‌کانه‌وه له 8ی مارچی 1992ه‌وه له کوردستان و له ده‌ره‌وه له‌م ڕۆژه‌دا ده‌کرێت و من سه‌رنجم دابێت، سمێڵبادانی ژماره‌یه‌ك پیاوی خۆ به ڕابه‌ر زانه که له‌و ڕۆژه‌دا خۆیان ده‌که‌نه ده‌مراستی ژنان و به‌ناوی ژنانه‌وه قسه ده‌که‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی که ژنان به‌خۆیان ئه‌وه‌یان لێ نه‌وه‌شێته‌وه و به‌خۆیان ئاوه‌زییان به‌وه نه‌شكێت! پرسیارێکی تری چه‌قاوه‌سووی تر ئه‌وه‌یه: ئایا جیاوازی له نێوان شێوازی یادکردنه‌وه‌ی چه‌پ و راستی ده‌سه‌ڵاتخوازاندا هه‌یه؟ ئایا ژنان و پرسی یه‌کسانی وه‌ك لای ڕاسته‌کان، لای چه‌په‌کانیش ئامراز و تاکتیکێك نییه بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی ژنان له کاتی ده‌نگداندا، بۆ قهرهباڵکردنی ڕیزی پارته‌کانیان؟
پارساڵ له‌م ڕۆژه‌دا پێشینیاری ماڵاواییم له‌و ڕێسایه کرد، که 8ی مارچی کردووه به جه‌ژن و ڕۆژی پیرۆزکردنی پوچهڵییهکان، به‌ڵام له‌وه ده‌چێت هه‌م فێمینیسته ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان (بۆرژوا فیمینیسته‌کان) و هه‌م چه‌په به پاگه‌نده یه‌کسانیخوازه‌کان گوێیان له ئاستیدا که‌ڕ بێت و ئه‌م ساڵیش هه‌مان شایی و لۆغانه له خۆشی کۆیله‌تی، ئاخر کۆیله‌تی ژنان بواری بۆ شوانکاره‌یی هه‌ندێك ڕه‌خساندووه، که خه‌ونی هه‌میشه‌ییان گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵاته و به‌س!
ئه‌م ساڵیش چه‌ند که‌سێکی خۆ به یه‌کسانیخواز بۆ به‌شداری له ئاهه‌نگی ئه‌و بۆنه‌دا بانگیان کردین و وتمانه‌وه باشه ئه‌گه‌ر له بری ئه‌وه‌ی تا ئێستا باو بووه سه‌روکاری به خودی ژنان بسپێرین و ئه‌گه‌ر له بری جهژنگرتن قسه‌وباس بکه‌ین و ڕه‌خنه له خۆمان بگرین و هاوسه‌ره‌کانمان هان بده‌ین بێ په‌رده و توێکڵ ڕه‌خنه‌کانیان له پیاوه‌تیمان بگرن و خۆیان پشنیاری کار و چالاکییه‌کانی پاش ساڵیاده‌که بکه‌ن و ئه‌وان به ئێمه بڵێن ئه‌وه بکه‌ین و ئه‌وه دووباره نه‌که‌ینه‌وه، نه‌ك وه‌ك 17 ساڵی رابوردوو ئێمه کوێخایه‌تی ئه‌وان بکه‌ین، ئایا ئه‌مه باشتر نییه؟ ئایا زیانی تاقیکردنه‌وه‌ی شێوازێکی تری گونجاوتر بۆ خه‌بات له‌م پێناوه‌دا، زیانه‌که‌ی له وه‌ی ئێستا و ڕابوردوو زیاتر ده‌بێت؟
وه‌ڵام، به ئاخر ئه‌وه و ئاخر له‌به‌ر فلان و ئاخر، ئێمه….، ئاخر ناکرێ و ، ئاخر و ئاخر و ئاخر و هه‌زار ماری تۆپیوی تر، بۆ ئه‌وه‌ی قاوخی باوی ئێستا نهشکینێت و بزووتنه‌وه‌که له‌و چوارچێوه ئایدیۆلۆژییه ده‌رنه‌چێت که پێخهمبهرهکانمان بۆیان دیاری کردووین!
ئه‌م ساڵ ساڵیادی ئه‌م ڕۆژه چۆن ده‌بێت، هه‌رچه‌نده لام ڕۆشنه و له ساڵی 1992 رادیکاڵتر نابێت، به‌ڵام گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌کان بۆ 9ی مارچ هه‌ڵده‌گرم و به پرسیارێك کۆتایی به قسه‌کانم دێنم: ئه‌گه‌ر پێمان وایه ژنان خۆیان هیچ له باردا نه‌بوون و خۆیان ناتوانن بیر بکه‌نه‌وه، خۆیان ڕێکبخه‌ن و خۆیان هه‌لومه‌رجی کار و ژیانیان بگۆڕن، خۆیان بڕیار بده‌ن چی باشه و چی خراپ، ئیتر بۆ ڕه‌خنه له بۆچوونه‌کانی پێخه‌مبه‌ری قوڕه‌یشیه‌کان (موحه‌مه‌د) له قورئان و گێڕانه‌وه‌کاندا ده‌گرین و پێمان وابێت ئێمه له‌و واوه‌تر و مرۆڤانه‌تر ژن ده‌بینین؟ تاکه‌ی ژنان ئه‌م هه‌ڵاواردنه به‌ناوی یه‌کسانییه‌وه وه‌رده‌گرن و چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن، هیوادارم له وه‌ڵامدا ژنانێك که له‌م دواییانه‌دا ڕچه‌ی باویان شکاندووه و هاتوونه‌ته پای قسه‌کردن و بڕیاردان، ئه‌م ساڵ بڵێن پیاوه به‌ڕێزه‌کان به‌زه‌یی به ئێمه‌ی ژن‌دا به‌سه، چونکه به‌زه‌یی نیشانه‌ی لاوازبینینی ئێمه‌ی ژنانه و ته‌نیا هێزیك که بتوانێت که ڕزگارمان بکات، ئاماده‌یی خودی ئێمه‌ی ژنانه وه‌ك کۆیله‌ی پلهچهند و هاووڵاتی پلهچهند…. تد. ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵاواردن به به‌یاننامه بنبڕ ناکرێت و خه‌بات و کرده‌ییکردنی ژیانی ڕۆژانه‌ی ده‌وێت، به‌زه‌یی پێدا هاتنه‌وه‌ش داننانه به ڕه‌وایه‌تی کۆیله‌تیدا!