گه‌رانه‌وه بۆ كۆیله بوون …..ستار چاوشین
گه‌رانه‌وه بۆ كۆیله بوون
ستار چاوشین
مت بون،رازی بوون به هه‌موو خراپه‌كان،گوێ نه‌دان به سته‌م،پێدانی تاعه‌ی ته‌واو به سه‌رو،مانه‌وه له وێستگه‌یه‌كدا،نه‌بون به خاوه‌نی هیچ،وه لاوه خستنی كه‌سێتیت له به‌رامبه‌ر ئه‌رك و دیار نه‌كردنی ماف،دورخستنه‌وه‌ت له نیشتمان،خوشحال به مردن و دڵته‌نگ به ژیان ، كۆیله بوونه ، كۆیله بونێكی حه‌تمی،
نارۆینه‌وه سه‌ر ئه‌و مێژووه چۆن له سه‌رده‌می رۆمانیه‌كان ئیمپراتۆریه‌تی رۆمان له سه‌ر شانی كۆیله‌كان دروست كرا‌و دواتر وه‌ك شارستانیه‌تێك ده‌ركه‌وت،جارێكی دی ناگه‌رێنه‌وه بۆ كۆیلایه‌تی پیش هاتنی ئاینی ئیسلام له سه‌ده‌ی حه‌وته‌م چۆن ئه‌و ئاینه له په‌یامه‌كه‌ی دا كۆی ئه‌و كۆیلاتیهی به كۆتا هێنا كه له مێژووی عه‌ره‌ب ناشیرین‌ترین مێژوویه‌كه،وه جگه له ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌كان له هه‌ر شوێن و وڵاتێك به شێوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتنی هه‌بووه،وه ئیسلام مرۆڤی گه‌رانده‌وه بۆ په‌رستنی خودا‌و،وه كۆیله بون ته‌نها بۆ دروست كه‌ری مرۆڤ داهێنه‌ره‌كه‌ی بێت،
دوور نارۆین بۆ رۆژئاوای ئه‌فریقا له‌وێ مرۆڤ چۆن به كویلایه‌تی ماوه‌ته‌وه تا ئێستاش،باسی ره‌ش پیسته بهنكلادیشیهكان ناكه‌ین له كوردستان،چۆن به دووی نه‌وه‌یه‌كی خوا پێداوی ناسكیپاش راپه‌رین به سۆپهرماركیتهكاندا كالاو شتومه‌كه‌كانیان بۆ هه‌ڵده‌گرن،قسه‌م له سهردهروێشێك و شێخێك نیه،صۆفیهك و پیرێك نیه،ئه‌وان خۆشه‌ویستی له‌و نه‌وازشه ده‌بیننه‌وه،نه‌وازش تا ئاستی كۆیله بوون،مه‌به‌سته‌كه كۆیله‌بونی ئازادی یهكانیمن و تۆیه،ئه‌گه‌ر كویلایه‌تی له مێژوودا په‌رستنی الاههكانی مێژوو بێت،له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه،ئیدی ئه‌و الاهانه له مرۆڤ یان بت یان هه‌رشتێكی تر، ئه‌وا ئه‌مرۆ به‌رده‌وامیه‌ك له‌م په‌رستشه به جیاوازی ره‌نگ دووباره ده‌بێته‌وه،هه‌ر یه‌كێك له ئێمه كۆیله‌ی ئارهزوویهكین،كه پێشتر ئه‌و ئاره‌زووه له بچوكترین كرده‌ی خۆماندا به خۆشحاڵی یان به رێكه‌وت ئاره‌زوومان كردووه،خواستومانه ،ویستومانه،ئه‌مرۆ ئیدی ناتوانین ده‌ستبه‌رداری بین،بووه‌ته خوو له ره‌وشت و ئاكارماندا ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه‌له گه‌ڵماندا،له رووی سایكۆلۆژیه‌وه به ناوجهستهماندا تێكه‌ڵ به خوێنمان بووه،خوێن له رووی زانستی یه‌وه تێكه‌ڵی یه‌كه به نێو ده‌ماره‌كانی له‌شدا،وه له رووی ده‌رونی یه‌وه رۆچونه به نێو رۆحدا،هه‌ریه‌كێكمان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كۆیله‌ین،كۆیلهبونێك راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ به سه‌ر ئاگاییماندا به سه‌ر رۆح و جه‌سته‌ماندا زاڵه‌و بووه‌ته كه‌ڵچه‌رو فه‌رهه‌نگی ژیانی رۆژانه‌مان،مافی خۆته بپرسیت كۆیله‌ی چی..؟
كۆیله‌ی پاره،ده‌سته‌ڵات،كورسی،كۆیله‌ی سێكس و چێژه‌كانی، كۆیله‌ی نان وژهمهكان،ئاو،بنزینن،سه‌ری مانگ، كۆیله‌ی خواردنه‌وه‌و مه‌ست بوون و بێئاگابوون له جیهانه‌كه‌ی،ئه‌و مه‌یی و مه‌ست بونهههموو ئێواره‌یه‌ك په‌لكێشی جوگرافیایه‌كی دیاری كراوت ده‌كات، كۆیله‌ی وابه‌سته بوون به عه‌شق و خۆشه‌ویستیه‌ك له به‌ها مرۆڤایه‌تی یه‌كان ده‌رده‌چێت دونیایه‌ك له ئه‌رك به‌رهه‌م دێنێت،كۆیله‌ی پیاو بۆ ژن،ژن كۆیله‌ی بۆ پیاو،كچ هی كور،كور كۆیله‌ی كچ له چاوه‌روانی نیگایهكدا ههڵپرووكا،ماسۆشیانه به دیار حه‌زو ئاره‌زوو چێژه‌وه كۆیلایه‌تی به به‌هاتر ده‌كات له خۆشویستنی ره‌گه‌زه‌كه‌ی تردا،كۆیله‌ی ئیش و كارێك زیاد به به‌رهه‌م و قازانج ماندووت ده‌كات و خه‌وو خۆراكت لێ تاڵ ده‌كات، ،كۆیله بوون به نه‌نگی و عه‌یبه‌كان،كۆیله بوون به لایه‌ن كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان،تۆ له هه‌لبژاردندا ناته‌وێت ده‌بێت بیكه‌ی!وه ده‌شبێت بچیت،بیخوازی،هتد. كۆیله‌بونی دایكم به گریانی خۆش ویستنی مناڵه‌كانیه‌وه،ژنه‌كه‌م به دیار زنجیره توركی یه‌كانه‌وه،كۆیلایه‌تی بۆ كتێبخانه‌كه‌ت،دانیشتن به دیار كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه،هه‌موان بینیمان چۆن..؟ د فه‌رهاد پیرباڵ له به‌رنامه‌ی تیڤیه‌ك هاواری له ده‌ست وشه‌و دێڕو كتێب كرد،به ده‌م هه‌نسكی گریانه‌وه بانگی لێ هه‌ستا كه ئه‌م دونیایه له نوسین و خوێندنه‌وه وازی لێ ناهێنێ و هه‌موو ته‌مه‌نی پێكرد به قوربانی.
چۆن ؟ رۆژنامه‌نوسێك كویله‌ی سهرنوسهرهكهیهتی له 8 ی به‌یانی یه‌وه تا 4 ی ئێواره، ته‌نانه‌ت ناتوانێت ته‌له‌فون بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات،له چوارچێوه‌ی ژورێكدا ئازاد نیه برواته ژورێكی تره‌وه،جگه‌ره بكێشێت،كه‌س سه‌ردانی بكات،ده‌نگ به‌رز بكاته‌وه ،گۆرانی بڵێت،چۆن..؟په‌یامنێرێك عه‌وداڵه به دوای هه‌واڵدا،به دواداچوونی بۆده‌كات،رای له سه‌ر وه‌رده‌گرێت،دهیكوردێنێ،له ناو بازنه‌ی هه‌ڵه‌چنی وشه‌دا كهناریهكی دیله، نابێت له ئامانجه‌كانی رۆژنامه‌كه‌ی،سه‌رنوسه‌ره‌كه‌ی،سه‌روی ئه‌ویش،حزب، كورد ده‌ربچێت،بۆ تێنه‌په‌راندنی (ئاوت)ێك چه‌ند باره‌ی ده‌كاته‌وه، چۆن..؟ بازرگانێك جگه له حاسیبهكهی ده‌ستی و هێنان و بردنی قازانج زه‌ره‌ر،هیچ مه‌به‌ست و خواستێكی تری نیه،شه‌و رۆژ به خه‌می هاتن و چونی كاڵاكانیهوه خه‌ریكه،چۆن ؟فه‌رمانبه‌رێك له 8 ی به‌یانی واژوو ده‌كات نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه له بینای وه‌زاره‌ته‌كه‌ی،پێشمه‌رگه‌یه‌ك له سه‌نگه‌ره‌كه‌ی،سه‌ربازێك به یهكهكهیهوه(وحده) وابه‌سته‌یه به‌و پرنسیپ و مهبادئانهی كه مرۆڤ جگه به ئامێرێك به هیچی دی ناكه‌ن،كه مرۆڤ به كۆیله كرا ته‌نها ئازادی لێ زه‌وت ده‌كرێت،ره‌نگه پرسیار بكه‌ی له‌م سه‌رده‌مه ئازادی چۆن زه‌وت ده‌كرێت..؟
ئه‌و مرۆڤه‌ی بێده‌نگه له ئاست ئه‌و ئازادییه‌ی لێی زه‌وت ده‌كرێت كۆیله‌یه،ئه‌گه‌رچی بروام وه‌هایه ده‌نگ به‌ته‌نها ئازادی فه‌راهه‌م ناكات،ده‌نگی ته‌نها ئازادی ته‌نها له ده‌نگا به‌رهه‌م دێنێت له واقعدا بازنه‌یه‌كی تربۆ پابه‌ند بون دێنێته وجود، ئازادی فه‌رهه‌نگه بریارو راسپارده نیه،كلتور‌و كه‌له‌پوری گه‌لانه، یاساكان نیه،دوێنێ یه ئه‌مرۆ نیه،له ناخا سه‌وز ده‌بێت و ده‌روێت و گه‌شه ده‌كات،له روودا ئه‌گه‌ر هه‌شبو گومانی لێبكه،ئازادی له جه‌سته دا بای باڵ با نادات بۆ ده‌رخستنی جه‌وهه‌ر،جه‌وهه‌ری ئازادی له ئیراده‌ی پێكهنینیلای دڵته‌نگی و گریانی پر له شادی یه،جه‌وهه‌ری ئازادی له نه‌مانی دادپه‌روه‌ری یه،به نه‌مانی داد په‌روه‌ری گورزێكی كوشنده له ناو ده‌می ئازادی ده‌درێت،مێژوو مرۆڤی له ئاگاییدا به كۆیله ده‌كرد،ئه‌مرۆ له بێ ئاگایی دا مرۆڤه‌كان كۆیله‌ن.