رۆژێك له ژیانی كرێكارێكی ژن ……وه‌رگێڕانی: یوسف عه‌لی پور
رۆژێك له ژیانی كرێكارێكی ژن
نووسینی: مینا فه‌رخۆنده
وه‌رگێڕانی: یوسف عه‌لی پوررۆڵی ئه‌و ژنه‌ی كه لێره‌دا ژیاننامه‌كه‌ی ده‌خوێننه‌وه، ته‌نیا تایبه‌ت به كه‌سێك نییه، ئه‌وه رۆژێكه له ژیانی به هه‌زاران كرێكاری ژن.
پێشكه‌شه به ته‌واوی ئه‌و كرێكاره ژنانه‌ی كه هه‌موو رۆژێ له شه‌ڕێكی نایه‌كساندا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ژیان، له دژوارترین بارودۆخدا ململانێ ده‌كه‌ن. به هیوای رۆژێك كه هه‌ر ئه‌و ژنانه هه‌رچی زیاتر له خه‌باتی كرێكاراندا رۆڵی وته‌بێژ و رێبه‌رانی كرێكاران وه ئه‌ستۆ بگرن.
سه‌عات چوارونیوی سه‌رله‌به‌یانی له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستم و به‌په‌له‌په‌ل خه‌ریكی ئاماده‌كردنی نان و چای به‌یانی ده‌بم. هاوسه‌ره‌كه‌م له خه‌و هه‌ڵده‌ستێنم، سڵاوی لێده‌كه‌م و پێده‌ڵێم: "هه‌سته، با دره‌نگ نه‌بێ". ناوبراو به رواڵه‌تێكی جیددی و هێمنه‌وه كه هه‌وڵده‌دات نیگه‌رانیی و تووڕه‌یی و بێهوایی خۆی له‌من بشارێته‌وه له سه‌ر جێگاكه‌ی هه‌ڵده‌ستێ و ده‌چێته حه‌وشه‌كه. دواتر كه گه‌ڕایه‌وه بۆ ژووره‌كه، چاوی له چاوانم نه‌ده‌كرد، كاتێك له‌گه‌ڵم ده‌دوێ، چاو له شانه‌كانم ده‌كات و به‌فیزه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بڵێی زۆر به‌په‌له‌یه، چه‌ند پاروه‌نانێك ده‌خوات. ئێستا ماوه‌یه‌كه كه وای لێهاتووه، ده‌كرێ بڵێین كه نزیكه‌ی ساڵێك زیاتره ئاوایه. كاتێكیش كه له ماڵ ده‌چێته ده‌رێ بێ ئه‌وه‌یكه ئاوڕێك بداته‌وه ده‌ڵێت: "شه‌و دره‌نگ دێمه‌وه، تۆ بخه‌وه، من خۆم بۆ ئێوارێ شتێك ساز ده‌كه‌م و ده‌یخۆم".
یادی به‌خێر هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه تازه ژیانی هاوبه‌شمان پێك هێنابوو، چه‌نده خۆش بوو كاتێك به‌یانیان له‌خه‌وم هه‌ڵده‌ستاند، نه‌ته‌نیا چاوی له سه‌روچاوم ده‌كرد، ده‌ستێكیشی پێدا دێنا و ده‌یگوت: "ئای چه‌نده روومه‌تێكی نه‌رمت هه‌یه". له‌عنه‌ت له‌و ژیانه كه ئاوای له ژیانی ئێمه كردووه!
له‌وكاته‌وه كه بێكار بووه و له دۆزینه‌وه‌ی كاریش هیوابڕاو بووه، رۆژگاری ئێمه ئاوا تێده‌په‌ڕی. ئه‌و كه‌ڕی به‌یانیان له ماڵ وه‌ده‌ر ده‌كه‌وت، به‌هیوای ئه‌ویكه كارێكی بیناسازی، بۆیاخ، حه‌ماڵی… شتێكی له‌و چه‌شنه په‌یدا بكات، له مه‌یدانی شۆڕش، رێگای ئاسن، گومرك و ئیتر نازانم سه‌ر به كوێی تریش داده‌كات، هه‌ندێكجار كۆپینهكانی دۆست و ئاشنا و خزمه‌كان ده‌فرۆشێت، بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی هه‌رچه‌ند كه‌میشی ده‌سه‌ت بكه‌وێت. هاوسه‌ره‌كه‌م پیاوێكی زیره‌ك و به‌ده‌ست و برده.
دواتریش "نازه‌نین"ی كچم له خه‌و هه‌ڵده‌ستێنم هه‌ركه نان و چای به‌یانیم دایه و جلوبه‌رگی قوتابخانه‌م له‌به‌ری كرد، پێی ده‌ڵێم كه سه‌عات 30/7 ده‌رگای ژووره‌كه پێوهدات و بچێته قوتابخانه. له‌و كاته‌وه كه بۆ دوایین جار خه‌وی لێكهوتبوو، دواتریش به‌هۆی ئه‌وه‌یكه دره‌نگ ببوو و نهوێرابوو بچێته قوتابخانه، به جیرانهكهمانم وت كه سه‌ری وه‌خت سه‌رێكی لێ هه‌ڵێنێ بزانێ داخوا چووه بۆ قوتابخانه یان نا؟ هه‌ر له خه‌ودا جلوبه‌رگ له به‌ر كوڕه‌كه‌م ده‌كه‌م و له كاتی خۆ ئامادهكردنمدا به نازه‌نین ده‌ڵێم كه له قوتابخانه‌وه یه‌كسه‌ره بێته‌وه بۆ ماڵه‌وه، له ناو رێگادا له‌گه‌ڵ كه‌سانی نه‌ناسراو نه‌دوێت، ده‌رس و مه‌شقه‌كه‌ی جوان بنوسێت و له ماڵه‌وه بمێنیته‌وه تا ده‌گه‌ڕێمه‌وه و دوای نانخواردن سفره‌كه بخاته سه‌ر چوار پایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی مێرووله ده‌وری لێنه‌ده‌ن…
به په‌له‌په‌له كوڕه‌كه‌م له چارشێوهكهمهوه ده‌پێچم و ده‌چم بۆ شوێنی وه‌ستانی مینی بوس (پاس). زۆر به په‌له ده‌ڕۆم بۆ ئه‌وه‌ی به‌جێ نه‌مێنم، ئه‌گه‌ر دره‌نگ بگه‌مه سه‌ر كاره‌كه، جیاواز له جه‌ریمه ده‌بێ قسه ناشیرینه‌كانی سهركارگهرهكهش ته‌حه‌مول بكه‌م. ده‌كه‌ومه‌وه بیر زه‌هرا خانم كه هه‌ر ماوه‌یه‌ك له مه‌وبه‌ر به‌یانیه‌كیان له رێگای چوون بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆی و منداڵه وردیلهكهی كه‌وتنه ژێر ئۆتۆمبێل و گیانیان له ده‌ست دا، به پارێزه‌وه له چوارڕیانهكه تێده‌په‌ڕم و له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌ڵێم ئه‌م زه‌هرا چاره‌ڕه‌شه بۆ دابینكردنی دووقڕان گیانی له ده‌ست دا و ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌سه‌ر من بهاتبایه، داخوا نازه‌نینی كچم چی لێده‌هات.هه‌ر كه گه‌یشتمه كارخانه‌ی شوێنی كاره‌كه‌م، خێرا "ناسر"ی كوڕم هه‌ر به‌و جۆره داده‌نێم و خێرا ده‌چم بۆ ئه‌وه‌ی خۆم بناسێنم. دواتر به په‌له سه‌رێك له ناسر هه‌ڵدێنم، هه‌ر به‌وشێوه له‌خه‌ودا رێكوپێكی ده‌كه‌م و ده‌چمه هۆڵی كاركردنه‌كه (سالۆنی به‌سته‌به‌ندی). ئێمه له رۆژێكدا ده‌بێ 600 تا 700 جوت گۆره‌وی كۆنتڕۆڵ و به‌سته‌به‌ندی بكه‌ین. هه‌ندێكی له ئێمه له كاره‌كه‌یاندا خێران و هه‌تا سه‌عات یه‌ك و نیو، چاره‌گ بۆ دوو كاره‌كه‌یان ته‌واو ده‌كه‌ن، چه‌ند دانه‌یه‌كیش هه‌روا له سه‌ر مێزه‌كه داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی سهركارگهرهكه نه‌زانێت و بۆ خۆیشیان ده‌چن ئه‌م سالۆن و ئه‌و سالۆن ده‌گه‌ڕێن، و هه‌ندێكیشمان خاون و ده‌بێ تا دوا ساته‌كان هه‌ر له سه‌ر مێزه‌كانیان بمێننه‌وه.
منداڵه‌كه‌م كه ده‌گریت یه‌كێك له لای شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی منداڵه‌كانه‌وه دێت و ئاگادارم ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری لێ هه‌ڵێنم، ده‌چم شیری ده‌ده‌مێ، كاتێك تۆزێك هێور بووه‌وه، خێرا ده‌چمه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌م و بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كا سهركرێكارهكه دیسانه‌وه ده‌ست بكاته‌وه به هاتوهاوار.
له كاتی نانخواردنی نیوه‌ڕۆدا پێكه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ین به قسه‌كردن، هه‌ركامێكمان باسی نه‌هامه‌تیه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین، جارجاره‌ش شتێك بۆ پێكه‌نین ده‌گێڕینه‌وه. له نێو كۆمپانیاكه‌دا هه‌میشه، هه‌واڵێك، چپهچپێك یان شتێكی له‌و بابه‌ته هه‌یه، ماوه‌یه‌كه باسی ئه‌وه ده‌كرێت "ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی خۆمان هه‌ڵبژێرین، ره‌نگه وه‌ك زۆربه‌ی شوێنه‌كان كه مافێكیان بۆخۆیان مسۆگه‌ر كردووه، ئێمه‌ش بتوانین كارێك بۆخۆمان بكه‌ین". هه‌ركامێكمان باسی داخوازیه‌كانمان ده‌كه‌ین و باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین داخوا كێ ده‌توانێ نوێنه‌رێكی باش بێت، له‌هه‌موان باشتر ده‌توانێت قسه بكات".
بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌گه‌ر تۆزێك حهقدهستهكهمان بچێته سه‌ره‌وه من ده‌توانم لانیكه‌م هه‌ر دوو رۆژ جارێك شیر بۆ منداڵه‌كانم دابین بكه‌م، ئیتر پێویست ناكات له شیری خۆم بده‌م به ناسر چونكه ئه‌و ئیتر گه‌وره‌تر بووه و به ددانه‌كانی گازم لێده‌گرێت، ره‌نگه بتوانم مانگێ چه‌ند جاریش گۆشت لێبنێم.
نزیكه‌ی سه‌عات سێ و نیو تا چوار ده‌گه‌مه‌وه بۆ ماڵه‌وه. تۆزێك نان و چاشیرین ده‌خۆین و پشویه‌ك ده‌ده‌ین. دواتریش ماڵه‌وه پاك و خاوێن و رێك‌وپێك ده‌كه‌م، گوێ بۆ قسه‌كانی نازه‌نین راده‌گرم، و تۆزێك چاو له ده‌رس و مه‌شقه‌كه‌ی ده‌كه‌م. ده‌چم بۆ مه‌یدانی ته‌ڕه و میوه و با بزانم چیم بۆ ده‌كڕدرێت. چونكه زۆربه‌ی شه‌وانی هه‌ینی ده‌چمه به‌هه‌شتی زه‌هرا و له‌وێوه هه‌میشه به‌ده‌ستی پڕه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه و سێ‌و و هه‌ڵوا و خورما و شیرینی و… له‌گه‌ڵ خۆم دێنمه‌وه و زۆرجارانیش به‌شی هه‌فته‌یه‌كمان ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه شتی زۆر ناكڕم. هه‌ندێك له پێداویستیه‌كانیش هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌یانكڕێت و شه‌و له گه‌ڵ خۆی ده‌یانهێنێته‌وه بۆ ماڵه‌وه.
ده‌مه‌وئێواره له‌گه‌ڵ دهروجیرانهكان ده‌ست ده‌كه‌ین به قسه‌وباسی خۆمان، هه‌واڵی ئهوكاتانهشم بۆ ده‌گێڕنه‌وه كه من له‌ماڵه‌وه نه‌بووم، ئاگاداری هه‌موو شتێك ده‌بم ئاگاداری منداڵه‌كانمان، مامۆستاكانیان، هاوسه‌ره‌كانمان كه له‌به‌ر بێكاری وه‌زاڵه هاتوون، باسی گیرۆده‌بوون به ماده سڕكه‌ره‌كان ده‌كه‌ین كه زۆر په‌ره‌ی سه‌ندووه، و باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه بۆچی هه‌موو شتێك رۆژ به رۆژ گرانتر ده‌بێت و …
به‌ڵام له‌وكاته‌وه كه من له ماڵه‌وه جلوبه‌رگ بۆ خه‌ڵكی ده‌دورم و شتیان بۆ ده‌چنم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین باشتر به خهرجهكانمان رابگه‌ین، ئیتر ئه‌وه‌نده كاتم بۆ نامێنێته‌وه. شه‌وانه‌ش ده‌وای ئه‌وه‌یكه نان و چا ده‌ده‌م به منداڵه‌كان و دهیانخهوێنم، به بێهواییهوه ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانی هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌بم و دواتر ده‌خه‌وم. هه‌ندێك جاران نیوه‌شه‌وان كه چراكه هه‌ڵده‌كه‌م، چاوم به هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌كه‌وێت كه هاتوه‌ته‌وه و له نێو جێگاكه‌یدا راكشاوه و هه‌روا له میچه‌كه راماوه، ده‌ترسم شێتیش ببێت.
ئه‌وه ژیانی هه‌موو رۆژێی ئێمه‌یه، هه‌ر له به‌یانیه‌وه كه له خه‌و هه‌ڵده‌ستین مه‌جالی سهرخوراندنیشمان نییه و هه‌ر نازانین كه ئه‌و شه‌و و رۆژه چۆن دێن و ده‌ڕۆن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دایمه له‌گه‌ڵ ئه‌و نیگه‌رانیه به‌ره‌وڕووین كه ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بكه‌وین، ژیانی ئێمه و مناڵه‌كانمان چی به‌سه‌ر دێت، كرێ خانووی ساڵێكی دیكه، خوێندنی مناڵه‌كه، كڕینی كتێب و…
سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌و ره‌نج و ئازارهشمان جگه له بێحورمهتی و سوكایه‌تی پێكردن، هیچمان به نسیب نابێت.وه‌رگیراو له بڵاوكراوه‌ی "بهپیش" ژماره 37