ڕاپه‌ڕین، سه‌ره‌تایێكی نوێ و بارێكی قورس*
ڕاپه‌ڕین، سه‌ره‌تایێكی نوێ و بارێكی قورس*
ئیبراهیم مهلازادهلهمێژووی زۆربه‌ی گه‌لانی دونیادا خاڵی وه‌رچه‌رخان هه‌ن، هه‌ر وه‌رچه‌رخانێكیش خاوه‌نی سیما و تایبه‌تمه‌ندی خۆیانن. ئه‌گه‌رچی تا ئێستا ڕاپه‌ڕین وه‌كو پێویست بایه‌خێكی زانستی و میتۆدۆلۆژی پێنه‌دراوه. چونكه ڕاپه‌ڕینی كوردان له‌ڕووی به‌هاكانیه‌وه هیچی له‌ڕوخانی دیواری به‌رلین و ڕاپه‌ڕینی گه‌لی ئێران به‌ڕووی شادا كه‌متر نیه، به‌ڵام ئایا هه‌مان ده‌ره‌نجامی لێ كه‌وتنه‌وه؟ ئایا ڕاپه‌ڕین ئامانجه‌كانی خۆی پێكان؟ ئایا سه‌ره‌تایێك بوو بۆ بژێوی و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی باشووری كوردستان؟ ئایا باری حیزب و مشورخۆرانی خه‌ڵكی كوردستان قورس تر نه‌بوو؟ ئه‌گه‌ر قورس‌تر بووبێت ئایا ئه‌ركی خۆیان وه‌كو پێویست ئه‌نجام دا؟
ڕاپه‌ڕین ئه‌و چركه ساته‌یه كه كۆمه‌ڵگا به‌ته‌واوه‌تی له چه‌مكی مهحكومبوونهوه "دێته‌رمینیزم" دێته ده‌ره‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی ده‌سته‌جه‌معی خۆی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات، هه‌موو یاساكانی پێش ڕاپه‌ڕین له‌ژێر پێی ڕاپهڕیواندا هه‌پرون به هه‌پرون ده‌بن و ئازادی به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها خۆی مانیفێست ده‌كات. له ڕاپه‌ڕیندا چیتر پێویست ناكات خه‌ڵك به‌دوای ئازادی‌دا بگه‌ڕێت، چونكه خودی ئازادی خۆی له‌سه‌ر هه‌موو سه‌ره‌ڕێ و كوچه و كۆڵانێكه‌وه له سه‌ما و خۆشی‌دا ده‌بێت. ئازادی له‌و چركه ساته‌دا دڵ و ده‌روونی ڕاپه‌ڕیوان مه‌ست ده‌كات و بێجگه له گۆڕینی یاساكان و هێنانه خواره‌وه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی دیكتاتۆر هیچ شتێكی تر نیه ڕاپه‌ڕیوان هێور بكاته‌وه.
كه‌واته ئایا چركه ساتی ڕاپه‌ڕین ئه‌و چركه ساتانه‌ن كه كۆمه‌ڵگا ئاماده‌ی گۆڕانه؟ له بێده‌نگبوون بۆ ده‌نگه ده‌نگ و هاتنه گۆ؟ له چاوه‌ڕوانییه‌وه بۆ گه‌یشتن به وێستگه‌ی مه‌به‌ست؟ له برسیه‌تی و ترسه‌وه بۆ خۆشگوزه‌رانی و كۆتایی هاتن به چیرۆكی ترس؟ له مهحكومبوونهوه بۆ ده‌رچوون له‌و دۆخه و گرتنه‌ده‌ستی جڵه‌وی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن شۆڕشگێڕه‌كانه‌وه؟
ڕاپه‌ڕین ده‌كرێت شۆڕش بێت و ده‌شكرێت ته‌نها گۆڕانێكی ئاسایی بێت له‌سه‌ر ئاستی كه‌سه‌كان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له باشووری كوردستان ڕوویدا گۆڕانێكی ئاسایی نه‌بوو، چونكه ڕاپه‌ڕینێك نه‌بوو له دژی ده‌سته‌ڵاتدارێكی نێوخۆیی، به‌ڵكو ڕاپه‌ڕینێك بوو له دژی داگیركه‌ر، له‌دژی ده‌سته‌ڵاتێكی بێگانه، به‌هه‌موو ماناكانی داگیركه‌ر و بێگانه. به‌مانای كۆتایی هێنان به پاكتاوی ڕه‌گه‌زی و نه‌مانی مه‌ترسی له‌ناوچوون. به‌مانای ئازادی بیروڕا و خوێندن به زمانی دایك و خه‌ون بینینیش به‌و زمانه، به‌مانای نه‌مانی ڕاوه‌دوونان و كۆچپێكردن و ده‌ربه‌ده‌ری، كرانه‌وه‌ی ده‌رگای گرتووخانه‌كان و ئازادبوونی گیراوه‌كان، به‌مانای كۆتاییهاتنی چیرۆكی ئێش و ئازاره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه به‌خۆبوون و گێڕانه‌وه‌ی شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی تا دوێنێ هیچ شتێكی هی خۆی نه‌بوو. به‌مانای گه‌ڕانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕه‌كان بۆ ناو كه‌سوكاری خۆیان و باوه‌شی دایك و هاوسه‌ر و جگه‌رگۆشه‌كان و گه‌لی خۆیان.
ئه‌مه‌ی له‌پێشه‌وه باسمان كرد هه‌موو سه‌ره‌تان، له به‌رپرسیارێتی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیركه‌ر بۆ به‌رپرسیارێتی بیناكردن و به‌ڕێوه‌بردن و ئاوه‌داكردنه‌وه. له قۆناغی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یاساكانی داگیركه‌ر و نۆرم و كولتوری سه‌پێنراوی بیانی بۆ داهێنان و دانانی یاسا و ڕێسای نیشتمانی و گۆڕینی نۆرم و كولتوری بیانی بۆ بیناكردنه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی نۆرم و كولتوری خۆماڵی ڕه‌سه‌ن. له لادانی میتۆد و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و شۆفێنی ڕژێمی داگیركه‌ره‌وه بۆ میتۆد و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی نیشتمانی و دادوه‌ریی و مرۆیی.
ئایا ئه‌وه له‌دوای ڕاپه‌ڕینی كورداندا ڕوویدا؟ كێ به‌رهه‌می ڕاپه‌ڕینی هه‌ڵواسی و هه‌ر له‌سه‌ر بێشكه نه‌یانهێشت چاوی به‌دونیا هه‌ڵبێت؟ ئایا گله‌یی و گازانده و مقۆ مقۆی خه‌ڵكی باشووری كوردستان له‌به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ڵاتدا له‌جێی خۆیه‌تی؟ ڕاسته كه ڕاپه‌ڕین هیچ ده‌ستكه‌وتێكی بۆ گه‌ل به‌دواوه نه‌بوو؟
له‌ڕاستیدا چۆن كۆمه‌ڵگا له‌قۆناغی ئاسایی خۆیدا كۆمه‌ڵێك نۆرم و یاسا هه‌ن به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و پڕۆسه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و نۆرم یاسایه‌نه‌دا به‌ڕێوه ناچێت، ئاواش قۆناغی شاخ بۆ شۆڕشگێڕه‌كانی دوێنێ نۆرم و یاسای خۆی هه‌بوون و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و نۆرم یاسایانه‌دا نه‌ژیاون، به‌مانای مه‌حكومبوون به‌و بارودۆخه‌ی كه له شاخ هه‌یه. كه‌سی چه‌كدار كولتورێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و پێوه‌ره‌كانی دۆستایه‌تی و دوژمنایه‌تی لای ئه‌و ماناكانی زۆر جیددی‌تر و هه‌ستیارترن له كولتوری خه‌ڵكی شار و ژیانی ئاسایی. ته‌نانه‌ت باری ده‌روونی كه‌سی شه‌ڕكه‌ر زۆر جیاوازتره له باری ده‌روونی كه‌سی ئاسایی.
كه ڕاپه‌ڕین بوو، به‌هه‌زاران گوندی كوردستان وێران و خاپوور بوون، ژێرخانی ئابووری بوونی نه‌بوو، گه‌لێك به سه‌دان ساڵه‌وه له بێ وڵاتی و بێ ده‌وڵه‌تی و بێ میری و یاسا و ڕێساوه هاته گۆڕه‌پان و ده‌سته‌ڵاتی داگیركه‌ری وه‌ده‌رنا. به‌ڵام ئه‌ركی دوای ڕاپه‌ڕین زۆر قورس‌تر و ئه‌سته‌م تره له‌قۆناغی به‌ر له ڕاپه‌ڕین. ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌بردن و یاسادانان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یاساكان كولتوری شاخه. شۆرشگێره‌كان بێجگه له شه‌ڕكردن ئاشنای به‌ڕێوه‌بردن و سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌ت نه‌بوون، له‌به‌ر هۆیێكی ئاسان ئه‌ویش داگیركردن بوو. گه‌ل و جه‌ماوه‌ر چه‌ند پێویستیان به سۆز و نه‌رم و نیانی و ڕێزنان هه‌بوو له‌مافه‌كانیان، شۆڕشگێڕه‌كانیش به‌هه‌مان پێوه‌ر و زیاتریش پێویستیان به لاواندنه‌وه و دڵدانه‌وه و تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی ژیانی مه‌ده‌نی ئاسایی هه‌بوو.
لێره‌دا نه گه‌ل خاوه‌نی تێڕوانین و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تایبه‌تی ژیان و داهاتووی خۆی بوو، نه شۆڕشگێڕه‌كانیش. نه گه‌ل له‌پلانێكی درێژخایه‌نه‌وه به ئاكامی ڕاپه‌ڕین گه‌یشت، نه شۆڕشگێڕه‌كانیش ئه‌و پێشبینیه‌یان ده‌كرد. له‌پڕ هاوكێشه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌گۆڕێن و ڕژێمی داگیركه‌ر ڕووبه‌ڕووی دونیا ده‌بێته‌وه و هه‌ڵه‌ی بكوژ ده‌كات. بۆیه له‌پڕ گۆڕان دێته پێشه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئاماده‌باشی بۆ كرابێت و ستراتیژیه‌تی بۆ دانرابێت.
هه‌موو ئه‌م هۆكارانه، به‌یه‌كه‌وه ده‌بنه هۆی پاشاگه‌ردانی و سه‌رلێشێوان. ئه‌وه‌ی كه جه‌ماوه‌ر له ڕاپه‌ڕین و شۆڕشگێڕانی چاوه‌ڕێی ده‌كرد به‌شه‌و و ڕۆژێك بێته دی، نه‌ك هه‌ر خه‌یاڵ بوو، به‌ڵكو مه‌حاڵیش بوو. له‌بارودۆخێكی ئاوادا و له‌سایه‌ی نۆرم و یاساكانی كۆمه‌ڵگایێكی نیمچه عه‌شایه‌ر و ژێرخان وێرانه‌وه بێجگه له ته‌قینه‌وه و شه‌ڕ و به‌یه‌كدا چڕژان به‌ده‌ر شتێكی تری لێ چاوه‌ڕێ نه‌ده‌كرا. له‌سایه‌ی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و نه‌بوونی ئه‌زموون و عه‌قڵی ده‌وڵه‌ت شه‌ڕی ناوخۆ جێی نه‌رم و نیانی و دانانی یاسا و له‌ده‌ستدان یا خه‌واندنی ده‌ستكه‌وته‌كان بوو. ئه‌م بارودۆخه ئه‌ركی ده‌سته‌ڵاتدارانی قورس تر كرد و وه‌كو پێویستیش ئه‌نجامیان نه‌دا.
دوای هه‌ژده‌ساڵ له ڕاپه‌ڕین، هێشتا ده‌سته‌ڵاتی باشوور له شوێنه‌واره‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ ڕزگاری نه‌بووه و ئێستاش نۆرم و یاسایه‌كانی ئه‌و كات ته‌حه‌ككوم به پێكهاته حیزبی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كاڵ تر و كه‌متریش بێت. ده‌رفه‌تی ئازادبوونی یه‌كجاره‌كی و قه‌واره‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو و دانپیانراو دروستبوو به‌ڵام نه قۆزرایه‌وه. یاسا و نۆڕمه‌كانی شاخ هێنرانه‌وه ناو شاره‌كان و كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ژیانی مه‌ده‌نی پێكهاته‌كان دانا. تا زیاتر له سێزده ساڵ ده‌سته‌ڵات نه‌یتوانی ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به ئاوه‌دانكردنه‌وه و خۆشكردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك بكات، دوای بوونی بودجه و پڕۆژه‌ی ههمهجۆر تا ئێستاكه‌ش وه‌كو پێویست نیه. یاسا و ڕێساكانی ده‌سته‌ڵاتی داگیركه‌ر تا ئێستاش به‌ته‌واوی لانه‌دراون و ته‌حه‌ككوم به زۆر لایه‌نی ژیانی خه‌ڵكی باشووری كوردستان ده‌كه‌ن. عه‌قڵ تا ئێستاش گیرۆده‌ی خودپه‌رستی و خۆبردنه پێش و خزمخزمانێ و پێكهاته بچوكه‌كانه.
بۆ ده‌رچوون له‌و مه‌حكومبوون و بارودۆخه ناوازه‌یه، له‌یاده‌وه‌ری ڕاپه‌ڕیندا ده‌سته‌ڵات و پێكهاته‌ی حیزبه‌كان له‌سه‌ریانه جارێكی تر ڕاپه‌ڕین له‌خۆیاندا دروست بكه‌ن و ده‌ست به‌گۆڕانكاری بكه‌ن. لێره‌وه هه‌وڵده‌ن ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرن و خاوه‌ن ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یی تایبه‌ت پێك‌بێنن و خه‌ڵكی به‌توانا و پسپۆر و ته‌كنۆقرات له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتی بوون نه‌ك حیزبی بوون، بكه‌نه داینه‌مۆی گۆڕان، عه‌قڵی عه‌شایه‌ری و خودپه‌رستی توڕبدهنه ناو زبڵدانی مێژوو. ئه‌گینا یاسا‌و ڕێساكانی كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كان به‌پێی ئه‌زموونی ده‌یان و سه‌دان ساڵه‌ی مرۆڤایه‌تی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن، ئه‌وه‌ی گۆڕان له‌خۆیدا دروست نه‌كات، مه‌حاڵه ده‌بێت بڕوات.
* ئەم بابەتە لە ژمارە (4814) ی رۆژنامەی کوردستانی نوێ بڵاو بۆتەوە