خه‌یام له نێوان شعر و فه‌لسه‌فه‌دا،…
خه‌یام
له نێوان شعر و فه‌لسه‌فه‌دا،
كفر و ئیماندا و چێژ و بێهودهییداهۆشهنگ شێخ محه‌مه‌د
3/2/2009جگه له خه‌یام زۆرانی تریش له شاعیران و سۆفی و فه‌یله‌سوفان به تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كاندا ، به كفر و زه‌نده‌قه و له رێ لاده‌ر و خراپكردنی ره‌وشتی گه‌نجان و خه‌ڵكییه‌وه تاوانباركراون، خه‌یام یه‌كه‌م شاعیر و دوا شاعیریش نیه، حه‌لاج و سوهره‌وه‌ردی دوونموونه‌ی دیكه‌ی هه‌ره دیاری ئه‌و سۆفی و شاعیرانه‌ن كه بوونه‌ته قوربانی بیر و نووسین و شعر و فه‌لسه‌فه ئازادهكانییان.
خه‌یام كه ناوی غه‌یاسه‌دین ئه‌بو ئهلفتوح عومه‌ر ئیبراهیم خه‌یامه. به عومه‌ری خه‌یام ناسراوه، هه‌ندێ له‌سه‌رچاوه‌كان ته‌نیا به له‌دایكبووی ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی پێنچه‌می كۆچییه‌وه دیاری‌یان كردوه (1)، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی تر به (1040 تا 1131 زاینییان ده‌ستنیشانكردوه.(2) له نیساپور له دایكبووه. جگه له شعر و تایبه‌تمه‌ندیش بووه له ماتماتیك و ئه‌ستێره ناسی و فوقه و مێژوو زماندا، باوكی به خه‌یام ناسراوه چونكه خێمه دروو بووه.
زۆربه‌ی ژیانی له نیساپور و سه‌مه‌رقه‌ند به‌سه‌ربردووه و زۆر هاتووچۆی بوخارا و بهلهخ و ئه‌سفه‌هانی كردووه.
خه‌یام كه له‌لای ئێمه‌دا زیاتر وه‌ك شاعیرێك به چوارینهكانییهوه ناسراوه.هه‌روه‌ها ره‌نگه لای فارس و عارهبهكانیش دیسانه‌وه ره‌نگه دوو رای جیاوازی له‌سه‌ر هه‌بێت، یه‌كه‌میان به شاعیرێكی زه‌ندیق و خوانه‌ناس و وه‌رگه‌ڕاوه له دین. و دووه‌میشیان به پێچه‌وانه‌وه به پیاوێكی دیندار و سۆفییه‌كی خواپه‌رستی بناسن.
بۆنموونه (ئه‌حمه‌د حامد سه‌راف) كه په‌رتووكێكی به‌ناوی عومه‌ر خه‌یام به عاره‌بی نووسیوه،سه‌باره‌ت به ژیان و سه‌رده‌می سیاسی و زانستی و زاناكانی سه‌رده‌می خه‌یام و ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه و سه‌رچاوه‌كانی و چوارینه‌كانی و نامه‌كانی. و وه‌ك هه‌ژار موكریانی ده‌ڵێ ئه‌م زاته كورده و فارسی زمانه و عاره‌بی نووسه. ئه‌و سه‌باره‌ت به ناسینی خۆی بۆ خه‌یام چیرۆكێكی خۆش ده‌گێڕێته‌وه: "یه‌كه‌مجار له دادۆكهكهم (ژن ئاغا) گوێم له ناوی خه‌یام بوو.له شه‌وێكی زستانی ساڵی 1918دا. راهاتببوین كه له ژووره‌كه‌یدا شه‌وچه‌ره بكه‌ین و قاوه و چایه بخۆینه‌وه. خه‌یامی به شاعیرێك وه‌سف كرد كه گوێ به هیچ قسه‌یه‌ك و بڕیارێك نادات و به‌ڕه‌ڵایه، تیزكهر و مه‌یخۆر و له رێ لاده‌ره. خه‌ڵكی نیساپور بووه و ئه‌ستێره‌ناس و شاعیرێكی قه‌له‌نده‌ر و بووه به‌ڵام به‌دبه‌خته‌ی مهیخۆربووه، ئینجا دوای ئه‌و قسانه ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ی گێڕایه‌وه: رۆژێكیان عومه‌ر خه‌یام سه‌ركه‌وته لووتكه‌ی چیایه‌كی نیساپور، گۆزه مهیهكیشی له‌گه‌ڵ خۆی برد له‌كاتێكدا كه پیاڵه‌ی داده‌گرت بایه‌كی توند هات و گۆزه و پیاڵه‌كه‌ی شكاند، مهیهكهی رژایه سه‌ر ئه‌ردی و خه‌یام ئازاری پێگه‌یشت و توڕه بوو و ئه‌م چوارینه‌یه‌ی ئاراسته‌ی خوا كرد:
ابریق می مرا شكستی ربی
برمن در عیش را ببستی ربی
برخاك فكندی می كلكون مرا
خاكم بده‌ن مكر تو مستی ربیشووشهی مه‌یه‌كه‌ت بۆچی رژاندم خوایه ؟
وه‌ك شوشه، نه‌شه‌و دڵت شكاندم خوایه؟
مه‌یخۆره منم كه‌چی یه‌كێ تر ده‌گرێ
بمبوره له په‌رده گه‌یاندم خوایه (3)
ئینجا حامد ئه‌حمه‌د سه‌ڕاف درێژه به گێڕانه‌وه‌كه‌ی ده‌داو ده‌ڵێ :دوای وتنی ئه‌و چوارینه‌یه رووی خه‌یام یه‌كسه‌ر وه‌ك ره‌ژوو ره‌ش بوو، كچه‌كه‌ی پێی گووت بابه رووت ره‌ش بووه.وه‌ك ره‌ژووی لێهاتووه. ئاوێنه‌یه‌كی دایێ كه ته‌ماشای خۆی كرد وه‌ك ره‌ژوو ره‌ش بووه به كوڵ گریا. په‌شیمان بۆوه كه خوای توڕه كردووه و وا سزای دا. بۆیه له خوا پاڕایه‌وه له‌و زماندرێژییهی و ئه‌م چوارینه‌یه‌ی دانا:ناكرده كنه در جهان كیست بكو
وانكس كه كنهنكرده جون زیست بكو
من بدكنم و توبد مكافات ده‌ی
بس فرق میان من و تو جیست بكودنیایه له كهوده، بێگوناهێكی نیه
كه‌س بێ هه‌ڵه نه‌ژیاوه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وی یه
من كرده خراپ و تۆش خراپه‌م توش كه‌ی
جیاوازی له نێوان من‌و تۆ ، خوایه چی یه؟
دوای ئه‌وه‌ی خه‌یام ئه‌م چوارینه‌یه ته‌واو ده‌كات رووی وه‌كخۆی لێدێته‌وه!له‌و گێڕانه‌وه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌توانین له‌وه بگه‌ین كه خه‌یام به‌لایه‌نی كه‌م له‌و سه‌رده‌مدا، له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه به كه‌سێكی به‌ڕه‌ڵا و مه‌یخۆر و له رێ لاده‌ر و زه‌ندیق و شاعیرێكی قه‌له‌نده‌ر ناسراوه، دیاره كه ئه‌م تێگه‌یشتنه له‌سه‌ر ئاستی خه‌ڵكی گشتی باوبووبێت و ئه‌فسانه و چیرۆك و حه‌كایه‌تی زۆر له ده‌وری خه‌یام و ژیان و مه‌یخواردنه‌وه و توڕه‌بوونی له خوا و چوارینه‌كانی هه‌بووبن، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر بزانین كه خه‌یام چوارینه‌كانی خۆی نه‌نووسیونه‌ته‌وه و له‌سه‌رده‌می ژیانی ئه‌ویشدا نه‌نووسراونه‌ته‌وه، به‌ڵكو لهبهركراون و له‌سه‌ر زاران وتران و وتراونه‌ته‌وه و گوازراونه‌ته‌وه بۆ سه‌رده‌مه‌كانی دوای خۆی، ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه خه‌یام له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به به‌ڕه‌ڵا و زه‌ندیق ناوی ده‌ركردووه، شعره‌كانی دژی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بوونه و گازی و هاوارێكی ئاشكرای تێدایه بۆ سه‌رخۆشی و خواردنه‌وه و چێژوه‌رگرتن و فه‌نابوونی دونیا و نه‌بوونی دونیای دیكه و رۆژی كۆتایی و كۆمه‌ڵێك تێگه‌یشتنی ئیسلامی.
من پێموایه ره‌نگه یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی وایكردبێت كه خه‌یامیش به‌ده‌ردی حه‌لاج و سوهره‌وه‌ردی نه‌چێت ئه‌وه له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كاتدا پارێزراو بووه به‌تایبه‌تیش له لایه‌ن دۆست و هاوڕییه‌كی زۆر نزیكی كه ( نیزامول مولكه) كه له منداڵییه‌وه ئه‌و و خه‌یام له‌گه‌ڵ (حه‌سه‌ن سه‌باح) هاوڕێی نزیكی یه‌كدی بوون و پێكه‌وه ده‌یانخوێند و به‌ڵێنییان به‌یه‌كدی دابوو كه هه‌ر كامه‌یان به‌خت یاوه‌ری بێت هاوكاری ئه‌وانیدیكه بكات، كه نیزامول مولك ده‌بێته وه‌زیر له لایه‌ن سوڵتان ئه‌لب ئه‌رسه‌لان و دواتریش مه‌لیك شاه. بۆیه مووچه‌یه‌كی ساڵانه‌ی بۆ ده‌بڕنه‌وه و به خۆشی ده‌ژیه‌ت و كێشه‌ی ژیان و پاره‌ی نابێت و ههمووكاتی له بیركردنه‌وه و خوێندنه‌وه رووچوونه نێو نهێنییه‌كانی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.(4)
هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می خه‌یامدا دیاره باره سیاسییه‌كه له‌باربووه بۆ ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت چوارینه‌كانی خۆی ده‌رببڕێت و ترسی كوشتن و له‌ناوچوونی نه‌بێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر بزانین له‌و سه‌رده‌مدا جۆره‌ها بزافی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوون كه به ئاشكرا باوه‌ڕیان به ئیلحاد و بێباوه‌ڕی به خوا و به پێغه‌مبه‌ر و به ئیسلام و به دوارۆژ و چێژ وه‌رگرتن له‌م دنیایه و یان به‌وه‌ی ئه‌م دنیایه به‌هه‌شتی مرۆڤه و به‌هه‌شتی دیكه نیه.به‌تایبه‌تیش (باتنییه‌كان)
هه‌ر چۆنێك بێت، تا ئه‌ورۆكه‌ش گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێ كه ئایا خه‌یام به‌دین بوو یان بێ‌دین؟
ئه‌م پرسیاره‌ش ته‌نیا له دنیای عاره‌ب و فارسه‌كان نه‌كراوه به‌ڵكو له لایه‌ن ئهوروپییهكانیشهوه كراوه چونكه چوارینه‌كانی خه‌یام وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانه‌كانی ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و رووسی و ئه‌سپانی و زمانانی تر و ته‌نانه‌ت ژیانیشی كراوه‌ته فلیم و به‌ده‌یان و سه‌دان وێنه‌ی شێوه‌كاریش له‌سه‌ر شعره‌كانی دروستكراون.ئێدوارد فیتزجیڕالد(1809-1883) له ساڵی 1859 چوارینه‌كانی خه‌یامی وه‌رگێڕانه سه‌ر ئینگلیزی و دوای ساڵێك له‌و وه‌رگێرانه خه‌یام له رۆشنبیری ئینگلیزی و ئه‌وڕوپیدا ناسرا و كاریگه‌ریشی زۆربوو بۆ ناساندنی ئه‌ده‌بی فارسی و رۆژهه‌ڵاتی به‌گشتی له ئه‌وروپاوه (5).
هه‌روه‌ها شاعری ئه‌سپانی لۆركا خه‌یامی ناسیوه و له‌سه‌ری نووسیوه و له‌یه‌كێك له قه‌سیده سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆشی‌دا ناوی خه‌یامی هێناوه.(6)
هه‌روه‌ها له ساڵی 1941 دا هوڵیود فلیمێكی درێژی به ناوی (عومه‌ر خه‌یام) پێشكه‌ش كردووه له ده‌رهێنانی ئه‌لبرت لویس.
جگه له‌مه‌ش هارۆلد لام (چیرۆكی ژیانی خه‌یام) له په‌رتوكێكدا تۆماركردووه و به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی گشتگیر داده‌نرێت سه‌باره‌ت به خه‌یام و كاره زانستییه‌كانی و چوارینه‌كانی.(7)
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندێكی جیهانی و له دایكبوو له ئێران و به‌ره‌سه‌ن ئه‌رمه‌نی (سه‌ركیس خاچادۆریان) كه نیگار كێش و لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی شوێنه‌وارناسی بووه و كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كانی له رۆما خوێندووه و ئامۆژگه‌ی هونه‌ری دیكۆڕی له‌فه‌ره‌نسا خوێندووه و سه‌فه‌ری ئێران و هیندستانی كردووه لێكۆڵینه‌وه‌ی له وێنه مێژووییه‌كانی هند كردووه. زۆر له شعره‌كانی خه‌یامی كردوونه‌ته تابلۆی هونه‌ری (8)
هه‌روه‌ها جان ئیف لاكروای فه‌ڕه‌نسی په‌رتووكێكی به‌ناوی (مسواك) سه‌باره‌ت به خه‌یام نووسیوه و هه‌مان پرسیار ده‌كاته‌وه كه ئایا خه‌یام باوه‌ڕدار بووه یان ئاتاییست؟(9)
هه‌روه‌ها له ئه‌ده‌بیاتی كوردیشدا مامۆستا هه‌ژاری موكریانی كه چوارینه‌كانی خه‌یامی وه‌رگێڕاونه‌ته سه‌ر كوردی ده‌ڵێ: (ئه‌و زانا خوا په‌رست و خۆپارێزه هه‌رگیز كهپوی له شتێكی وا نزیك نه‌كردۆته‌وه كه بۆنی كفر و ناڕه‌وایی لێ هاتبێ)(10)
دیاره ئه‌مه‌ش خوێندنه‌وه‌یه‌كی مامۆستا هه‌ژاره بۆ خه‌یام و هۆكار و ئه‌گه‌ری خۆیشی هه‌یه بۆ ئه‌و باوه‌ڕه.
وه‌كچۆن ئه‌شكرێ خوێندنه‌وه‌ی دیكه‌ی جیاواز و دژژی بۆ چوارینه‌كانی خه‌یام بكرێن.
عه‌بدولره‌حمان به‌ده‌وی سه‌باره‌ت به خه‌یام لایه‌نێكی چوارینه‌كانی وه‌رگرتووه كه ئه‌ویش (ره‌شبینییه) كه له په‌رتووكه‌كه‌یدا (شۆپنهاوه‌ر) باسی ره‌شبینی له لای ئه‌بوعه‌لای مه‌عه‌ڕی و خه‌یام ده‌كا و وه‌كچۆن دیسان حامد ئه‌حمه‌د سهرافیش له په‌رتووكه‌كه‌یدا دیسان باسی ئه‌و خاڵه ده‌كات . به‌ده‌وی ره‌شبینی له لای ئه‌بوعه‌لای مه‌عه‌ڕی و خه‌یام و بێرن به‌راورد ده‌كات و راڤه‌یان ده‌كات، عه‌بدولره‌حمان به‌ده‌وی به‌و جۆره ره‌شبینییه ده‌ڵێت ره‌شبینی شیعریی.(11) سه‌باره‌ت بێئومێدی مه‌عه‌ڕی و خه‌یام ده‌ڵێ هه‌ردووكیان هێمنن، له هێمنی خه‌یامدا نه‌رم و نیانی هه‌یه، له هێمنی مهعهڕیشدا توندی و تاڵاتی، یه‌كه‌میان هێمنی سروه‌یه، دووه‌میشیان وه‌ك هێمنی شه‌خته وایه. ره‌نگه سه‌رچاوه‌ی هێمنیش لای هه‌ردووكیان باوه‌ڕبوونیان بێت به جه‌بری ره‌ها. ئه‌مه و به‌ده‌وی چه‌ند خاڵێكی سه‌ره‌كی ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ ره‌شبینی و بێئومێدی و یاخیبوونی مه‌عه‌ڕی و خه‌یام و بێرن كه به‌كورتی ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌میان: سه‌روه‌ری شه‌ڕ به‌سه‌ر خێردا و ئازار به‌سه‌ر چێژدا.
دووه‌میان: شه‌ڕ له بنه‌چه‌ی هه‌بووندایه و رێگه‌یه‌كیش نیه بۆ ئه‌وه‌ی لێی ده‌ربازبین.
سێیه‌میان : ئازادنه‌بوون به‌وه‌ی هه‌موو شتێك موسهیهره و ده‌رفه‌تی ئیختیار كردن نیه.
چواره‌م: دابه‌شبوونی خراپی به‌خته‌كان، چاره‌نووسی خه‌ڵكیش له‌ده‌ست رێككه‌وت و پێكهاتنهكانه. ئینجا هه‌قیقه‌تی مردن كه هه‌موو كه‌سه‌كان به‌یه‌كه‌وه یه‌كسان ده‌كات.
پێنچه‌م: زه‌مه‌ن هه‌موو شتێك له‌ناو ده‌بات، و هه‌قیقی نیه، ته‌نیا ساتی ئێستا نه‌بێت.(12)
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د سهرافیش سه‌باره‌ت به ره‌شبینی مه‌عه‌ڕی و خه‌یام ده‌ڵێت : ( له شعرهكانیاندا دیاره كه هه‌ردووكیان ره‌شبین و ئازاركێشن. ههوهستیان به ژیان نایه‌ت به‌و شه‌ڕ و پیسییانه‌ی كه تێدایه ، پێیان وایه هه‌موو شتێكی ژیان محنه‌ت و به‌ڵایه. هه‌بوون محنهته و مردن محنهته.، خه‌ڵكیش شهڕۆكن و غه‌دار و ره‌وشت پیس و گه‌نده‌ڵن. هه‌موو شتێك له هه‌بووندا پیس و خراپه.خراپه‌كانی له باشییه‌كانی زیاترن و ئازار و ئه‌شكه‌نجه و هیچی ژیان له خۆشی و چێژه‌كانی زیاتره.) (13)
لێره‌دا ئه‌وه ده‌بینینه‌وه وه‌ك چۆن له زۆر چوارینه‌كانی خهیامیشدا ئه‌وه ده‌بینینه‌وه كه بێهوده‌یی و ئێش و ئازاره‌كانی دنیا و پووچی هه‌بوون و ژیان روحی خه‌یامیان پۆشیوه و به ئاشكراش له چوارینهكاندا ده‌ریان ده‌بڕێت.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ده‌بینین خه‌یام سه‌باره‌ت به زه‌بر و جه‌بری هه‌بوون ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دات كه هه‌بوونی ئه‌و به ویستی خۆی نیه و ژیانیشی و مردنیشی له‌ده‌ست خۆی نیه و ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست خۆی بوایه ئه‌وه نه‌ئه‌هاته بوون، دواتریش گومان له زیندووبوونه‌وه و به‌هه‌شت و دنیایه‌كی دیكه‌ی ئاسووده‌تر و خۆشتر و به‌خته‌وه‌رتر ده‌كات. هه‌روه‌ها زیاتریش له‌مه گومانی گه‌وره‌ی خه‌یام له (ئه‌قڵه‌وه) ئه‌وه نیشان ئه‌دات كه ره‌شبینی و بێئومێدییهكهی به‌رامبه‌ر به هه‌بوون سنووری شعر ده‌به‌زێنێت و ده‌بێته فه‌لسه‌فه و روانینێكی هزریانه به‌وه‌ی ئه‌قڵ ناتوانێت نهێنییه‌كانی هه‌بوون ئاشكرا بكات و وه‌ك مامۆستا هه‌ژاریش له پێشه‌كییه‌كه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی پێداوه كه لێره‌دا خه‌یام له سوكراته‌وه نزیك ده‌بێته‌وه به‌وه‌ی ئه‌قڵ ناتوانێت بزانێت. له سه‌رێكی دیكه‌شه‌وه ئه‌و هه‌موو ستایشه‌ی خه‌یام بۆ مه‌ی و شه‌ڕاب و خواردنه‌وه و سه‌رخۆشی تا راده‌یه‌كی زۆر له روحی دیۆنیسیۆس (خواوه‌ندی شه‌ڕاب له یۆنانی كۆندا) و باخوسییهكانی نزیك ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر مردن له لای مه‌عه‌ڕی ده‌رمانێك بێت بۆ ده‌ربازبوون له ئازاره‌كانی ژیان و هه‌بوون ئه‌وه مه‌ی و خواردنه‌وه و سه‌رخۆشی له لای خه‌یامدا ده‌رمانن بۆ ده‌ربازبوون له هیچی و پووچی ژیان و هه‌بوون.
به‌كورتی روحی خه‌یام له چوارینهكانیدا له نێوان كفر و ئیمان و فه‌لسه‌فه و شعر و بێئومێدی و چێژدا ده‌گه‌ڕێ. گه‌ڕانێك كه ئه‌وه‌مان نیشانده‌دات روحێك هه‌میشه له سۆراغی چێژدایه له ئازاردا، ئه‌ویش وه‌ك نیچه نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیان و هه‌بوونی ناسیوه و به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان پێمان ده‌ڵێت : (به‌دبه‌ختی خۆم ده‌ناسم و به باوه‌شی كراوه‌وه به‌ره‌و پیری ده‌چم )(14)
سه‌رچاوه‌كان:
1. احمد حامد الصراف، عمر الخیام الحكیم الریاچی الفلكی النیسابوری. الگبعه الپالپه، مگبعه المعارف بغداد/ 1961
2. عمر الخیام ویكبیدیا الموسوعه الحره.
3. چوارینه‌كانی خه‌یام وه‌رگێڕاوی هه‌ژار، سروش تهران 1370
4. احمد حامد الصراف، عمر الخیام الحكیم الریاچی الفلكی النیسابوری ص 25. الگبعه الپالپه، مگبعه المعارف بغداد/ 1961
5. مارتن نك عمر الخیام رباعیات شعریه ومعادلات ریاچیه
6. egyhat.com قسم الشعر والخواگر- قصه حیاه كاتب الموچوع galelw 200528/9/2006
7. هه‌مان سه‌رچاوه
8. هه‌مان سه‌رچاوه
9. تغرید السمیری ، عمر الخیام …متصوف جا‌و كالماو ومچی كالریح .جریده الجریده العدد 469 24/11/2008بیروت
10. چوارینه‌كانی خه‌یام وه‌رگێڕاوی هه‌ژار، لاپه‌ڕه 14سروش تهران 1370
11. عبدالرحمن بدوی، شۆبنهور ص 269 وكاله المگبوعات الكویت و دار القلم بیروت
12. عبدالرحمن بدوی، شۆبنهور ص 257-270 وكاله المگبوعات الكویت و دار القلم بیروت
13. احمد حامد الصراف، عمر الخیام الحكیم الریاچی الفلكی النیسابوری ص 158. الگبعه الپالپه، مگبعه المعارف بغداد/ 1961
14. ئیرڤین دی یالوم، كاتێ نیچه گریا. وه‌رگێرانی دڵشاد هیوا..لاپه‌ڕه 272