ئه‌ی ژن .. به‌دوعا …. بێستون حه‌سه‌ن
نا .. هه‌رگیز له‌و بڕوایه نه‌بووم
ئه‌و هه‌موو بزه شیرینه به‌یته‌وه ده‌ست
ئێواره سووره‌كانی (با) و موماره‌سه‌كانی سه‌فه‌ر ..
گله‌یی بێ .. هێنده نه‌بوو
ئه‌م سه‌فه‌ره پڕ عیشقه‌مان چووبویه ژێر هاژه‌و هه‌ناسه‌ی یه‌كه‌وه .
كه ده‌تزانی سێوه ژنێكی پاییزه‌ی بۆ ڕێت پێیام
تێكه‌ڵ به نهێنیه‌كانی په‌نجه‌ت بم و
له تریقه‌ی سه‌رنجێكتا
خۆم و شیعر و كوڕێنیشم خاو ببنه‌وه ..؟
ئاخر ئێسته‌ش دڵم مه‌یلی نیشتمانی باوه‌شته‌كا ,
مه‌یلی مه‌رحه‌باییه‌كته‌كا له سه‌ر ڕێگه
تا پێم بڵێی :
ئاخر شێته كوا ئێره شوێنی شه‌پۆلی خوڕه‌می عیشقی دڵداره !
نا .. ئێسته‌ش له‌و بڕوایه‌دانیم
غه‌ریبی دڵی گرتبی .. ده‌شێ له بۆنم تێر بوبی
ده‌نا چۆنه به به‌رسیله‌یی ئه‌مڕنی كه هێشتاكه
وه‌رزی مێو و ترێ باران نه‌هاتووه .
كه پێشمه‌ڵێی بۆ سبه‌ینێ نوێژی سه‌فه‌رم له‌به‌ره
له عه‌زره‌تا شیعر ئه‌ڕژێته سه‌ر جاده‌و
وه‌ك هه‌تیوێك ده‌ستی پڕئه‌بێ له دوعا ..
بۆیه ئه‌ڵێم : خۆت دوور بگره
له گوناهه‌كانی بینین و له حه‌شری سێبه‌ری دارێك
خۆت دوور بگره له ڕه‌هێڵه‌ی ڕه‌نگه‌كانی شیعر و
شه‌ڕ له‌ته‌ك پێكه‌نینی پیره گوڵێك .
چاوت دوورخه‌وه له‌و مه‌خلوقانه‌ی
یاری به نوێژی جوانیته‌وه ئه‌كه‌ن و
زه‌نگوڵ زه‌نگوڵ په‌نجه‌كانت پڕ ئه‌كه‌ن له تۆزی ماچ
فریا كه‌وه .. فریای دۆزینه‌وه‌ی خۆت و
به‌یته شیعره‌كانی ده‌ستم و ده‌نكه هه‌ناره‌كانی حورمه‌ت كه‌وه
ئه‌وان گه‌مه‌یان دێ به بارانی ته‌ڕوپڕی ئه‌و كچانه‌ی
باوه‌شی مه‌رجانه كوڕێك
عه‌تر ڕێژ ئه‌كه‌ن .. ئه‌وانن گه‌مه‌یان دێ
به سه‌فه‌ری چڵ به چڵی ته‌ماشاكانی پێكه‌نین …
بیرته ڕۆژێك چاوت بڕیه قوڵایی گلێنه‌كانم و
پێت ووتم :
چاوه‌كانت ده‌می ته‌ڕی به‌هارێكن
گوڵه مۆره‌كانی من و
شیلانه‌كه‌ی سه‌ر ته‌نیایم سه‌وز بۆن ئه‌كا !
ئه‌توت قریوه‌ی په‌نجه‌ت و ئاونگی قه‌ڵه‌مه‌كه‌شت
میوه‌ی سه‌ر خوانی ژه‌مێكه ئایه‌ت ئایه‌ت
ساڵی بێ تۆیی پڕه‌كا !
بیرت نه‌چێ .. شه‌نگه ڕۆژیش له درزی حه‌وشه‌كه‌مانه‌وه
دواین هیجره‌تی بۆ ئاسمان كرد .
ئه‌ی شوشه شكاوه‌كه‌ی ده‌ستی (با) …
غه‌دریك له من كراوه
له ڕێحانه‌ی ده‌ست قه‌ره‌جه‌كانی سه‌رجاده‌ش ناچێ
گه‌وره‌تره … گه‌وره به‌قه‌ت
سوتاندنی ئه‌و په‌ڕه شیعرانه‌ی كه ته‌ڕته‌ڕ بوون
به ته‌نافی كچێنی یه‌وه و كه ماسی بوون
له به‌حری نوقڵانه‌ی كوڕان ..
ئه‌ی شوشه گوڵ ..
كه‌س وه‌كو من له لیمۆی ئه‌و لێوانه‌ت تێناگا
كه‌س چه‌شنی من له سحری په‌نجه و ده‌رده‌كانی دڵت ناگا ..
با نه‌بیته دێڕه‌كانی ده‌م په‌روانه و
له هه‌ر باخێ تاڵی قژت بدۆزنه‌وه .
تا هه‌نوكه‌ش خه‌ڵكی هه‌موو
ئیره‌یی به‌و كلوه به‌فرانه‌ش ئه‌به‌ن نیگا نیگا ئه‌یهاویته چاوانی شار
هه‌ر ئێمه‌ین به‌رگه‌ی پاییزی ئه‌و گوناهانه ئه‌گرین ،
خوا هه‌ڵناگرێ .. چ زوو دوایت هێنا
به شه‌پۆله‌كانی موحیببه‌ت و خه‌رمانه‌كانی بیره‌وه‌ری ..
چ زوو ڕوتنا به تریفه‌ی ئاوێنه‌كانی ڕوومان و
به لۆكه‌ی ئه‌و سه‌رینانه‌ی كه شه‌وانێ
به گه‌مه‌وه شه‌ڕی ماچمان ئه‌فرۆشت به‌یه‌ك .
به‌س جارێ‌تر فریو مه‌خۆ ,
زۆر گرانه حه‌سره‌تێك بێ و له كۆڵت نێ
توڕه توڕه دڵت بڕنێ ..
چیت كردووه هێشتا ماوته ده‌ستی قژت
گوڵ و با و قردێله بگرێ !
گیای له‌شی پیاوێكی ماندوو
بئاڵێته باخی په‌نجه‌و ترێی گیانت ..
شكۆفه‌یه‌ك چاوی لێته بڕۆ ده‌ستی بنێره ده‌ست
له‌گه‌ڵ خۆتا هه‌ڵیژه‌نه له چۆڕاوی په‌شیمانی .
وه‌ره‌وه نێو چه‌می ڕۆحم
با چیدی كه‌س پێ نه‌زانێ ( با) ی ئه‌وینمان له‌كام خاكه‌وه شه‌ن ئه‌كا
عومرێكه خاڵیم له ختوكه‌ی په‌نجه‌كانت و له هه‌رێزی تامی قژت .
زه‌مه‌نێكه نه‌چوینه‌ته‌وه لای به‌رماڵه‌كه‌ی نالی و
نوێژی گوناه له‌باوه‌شی
نیشتمانه‌كه‌ی خاك و خوڵ كه‌ین .
گوزه‌شت به‌رسیله‌كانی به‌ر قاپی ڕق و فتواكانی ده‌می ئه‌وان
ده‌بێ ده‌ستی سڕی من و ئیلهامی لیمۆی چاوانت
جارێكی دی له‌سه‌ر مێزی عیشقێكی نوێ
له یه‌كتر ماره كه‌ینه‌وه ..
ده‌بێ ئاگر به‌رینه‌وه جه‌هه‌ننم و تف له حوزن و گه‌ڵا بكه‌ین
خۆمان به‌ینه ده‌ست باران و
شیعر ته‌ڕ كه‌ین له ڕێواسی خۆشه‌ویستی .
مناڵیمان سێوه سورسێكی كرچ و كاڵ .. گه‌وره‌یشمان
نیشتمانێك پڕ ئه‌ندێشه و
پڕ گێلاسی بیر و هزرو تاجی خه‌یاڵ .
كه ڕ‌وَیشتی هه‌ر به جارێ منت نه‌كوشت ,
به‌یه‌كه‌وه لێوی شیعر و مینای قه‌ڵه‌مه‌كانیشت وه‌راند
بۆیه سیمای وێرانه‌یی و پێخاوسی
به هه‌ناوی دێڕ به دێڕی هۆنراوه‌كانیشمه‌وه دیار بوو ..
ئه‌من خۆم وماڵی شیعر و سه‌مای باران
په‌یكه‌ری ته‌ڕی باڵات بووین ,
وه‌ك شۆڕه‌بی گه‌وره ئه‌بوی .. هه‌نگاوته‌نا
له‌نێو حه‌شری ڕه‌نگه‌كاندا به ته‌نیا تۆ پێشه‌نگیان بووی
به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕه‌نگێكیان له تۆ بكا ..
ئه‌من خۆم و چرای ته‌ڕی وشه‌كانم
ده‌ستی هانامان درێژ بوو .. درێژ درێژ
بۆچه‌مینه‌وه‌ی ڕێكه به‌ژنی
هه‌موو ئه‌و كچه عازه‌بانه‌ی شه‌تڵی گریان چاندبونی ..
منێك به قه‌ت هاژه‌و خوڕه‌ی چه‌می سیروان
هاوارێك ڕۆحی گرتوم و
ده‌ستی وه‌نه‌وشه‌م لێ دووره .. تۆ چۆن توانیت
مه‌یل بده‌یته حه‌رامترین چێژی ئه‌وێ ؟
ئیدی ئه‌بێ چۆن پێناسه‌ی خیانه‌تت بهۆنمه‌وه
به چ ته‌رزێ بتبه‌مه‌وه كۆڵانه‌كانی مه‌حشه‌ر و
ژیان به‌ینه‌وه ده‌ست ته‌مه‌ن !
گوڵم لێره گوێت له قیژه‌ی چه‌مه‌كانی جوانی نابێ
گوێت له حه‌شری قژڕنین و مه‌نفا بونی عیشقی ژن و
حه‌ڵاڵ بونی حه‌رام نابێ ..
به‌ده‌م حوزنی هه‌ڵه‌بجه‌وه له‌نجه‌و لاری
عاتیفه كچێك ئه‌بینی .. پڕاو پڕ له‌ژیانه‌وه
لێوان لێو له نیشتمانی له‌ززه‌ت و
له به‌خشنده‌یی ئه‌و به‌یتانه‌ی حه‌بیبه ئه‌یدایه گوڵێك ..
ده‌بێ چ ململانێیه‌ك بێ
سه‌ری ڕقمان نابێته سه‌رو ناچینه‌وه وێسته‌گه‌كانی ئاسوده‌یی
ده‌شێ چ مه‌خموره هه‌ورێكی ته‌م گرتوو بێ
ده‌ستیمان كردووه به چه‌تر و
له دوكه‌ڵی خه‌مه‌كانیا وا نقوم بووین ..
من تێناگه‌م له خوڕه‌می ئه‌و په‌نجانه‌ی
پڕن له‌پیاسه‌ی ته‌نیایی ..
تۆ كه پرچت به تافاوی گریانێكم بشۆیته‌وه و
له مرواری هاتنێكما خه‌نده بگریت ،
گوناهته‌گا ئه‌م حه‌رفانه‌م هه‌ڵوه‌رێنی
كه‌ی شایه‌نی ئه‌م خه‌مه بێ ساڕێژانه‌م .. ئاخر كچێ ؟
كوانێ ئێسته وه‌ختی دووری و وه‌ختی نوسینه‌وه‌ی نازه
ئێره مه‌زرای ناسكترین حیكایه‌ت و
سه‌دان شیعری لانه‌وازه ..