ته‌موز ، وه‌رزی ئاگرکه‌وتنه‌وه و ژینگه شێواندن
له‌سه‌دا شه‌ستی ڕوبه‌ری وڵاتی سوید دارستانه ، به‌جۆرێک هه‌ر په‌ڵه دار ستانێک که‌ده‌بڕنه‌وه چه‌ند په‌ڵه‌ی تری له‌برێتی دا ده‌ڕوێننه‌وه ، له‌کاتێک دا داری هه‌نجیرو هه‌نارو ترێ و بابه‌تی میوه گه‌رمێنیه‌کان له‌م ووڵاته کوێستانه‌دا ناڕوێت ، ئه‌وان به‌ئاڵوگوڕی ته‌خته‌ی دارستانه‌کانیان ئه‌وبه‌رهه‌مانه ده‌گۆڕنه‌وه ، به‌جۆرێک مه‌تر دوجا ی ته‌خته ، هێنده‌ی ڕه‌زێکی کوردستان به‌رهه‌می ترێی پێ ده‌هێنرێته سویده‌وه ، به‌چاندنی نه‌مامه‌کانی (تال) و (گران) که‌جۆره‌کانی سنه‌وبه‌رن ، خۆیان له ئه‌رکی ڕه‌زه‌وانی و نازگرتنی مێوه گه‌رمێنیه‌کان ڕزگار کردووه . هه‌روه‌ها له‌ڕوی به‌کارهێنانی پیشه‌سازیه‌وه خاوه‌نی فرۆشگاکانی ( ئیکیا) ن ،که فابریکی هه‌رزانترین و چاکترین بابه‌ته‌کانی دارتاشی و ته‌خته سازیه و له سه‌رانسه‌ری جیهان دا لکی فرۆشگاکانی بڵاوبۆ نه‌ته‌وه .
وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌کی وزه ، رۆژێک دێت بیره پێترۆلیه‌کان له‌جیهان دا ووشک ده‌که‌ن ، به‌ڵام دارستانه‌کان له وڵاتی سوید دا بۆ په‌نجا ساڵی دواتری پاشه‌که‌وتی وزه‌و سوته‌مه‌نیان هه‌یه .
ئه‌وه‌ی به‌هه‌شتێکی له‌و ووڵاته سارد‌و بێ سامانه دا سازاندووه ته‌نها هزری پلان و بیری نه‌خشه‌سازی میلله‌ته‌که‌یه‌تی ، به‌سود دوو به‌رهه‌می ساده‌ی وه‌کو (په‌تاته) ژیانی سه‌ده کانی برسیه‌تی خۆیان ڕه‌وانه کرد و به(دار) ی دارستانه‌کانیشیان ئاوهه‌وای سازگار و ماڵ‌و سامان داری خۆیان لێ پێک هێناو پێی گه‌یشتنه ئه‌م سه‌رده‌مه و وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی بچوک جێ ی کاریگه‌ری گه‌وره‌یان به‌جێهانه‌وه نوساندووه و له‌خۆشی وسامانی ئێستاکه‌شیان به‌شی دنیایان لێ داوه .
به‌ڵام ئاخۆ له‌کوردستانی پڕ له‌سامانی هه‌مه‌جۆرو دارستانی خۆڕسکی دا چی نه‌خشه‌و پلانێک ده‌گوزه‌رێت بۆخۆی ، نه‌ک بۆ جیهان و دنیا .
له مانگی ته‌موز دا ، هه‌زارو چل‌و حه‌وت باری ئاگرکه‌وتنه‌وه له به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی له سلێمانی تۆمار کراوه .
له‌م سه‌ری پێنجون و هه‌ڵه‌بجه‌ی ڕۆژهه‌ڵات بۆ ئه‌و سه‌ری زاخۆی ڕۆژئاوا ی هه‌رێم هه‌واڵی سوتانی دارستان و پاوه‌نی سوتاو ده‌بیستین ، هه‌رله شارباژێرو پیره‌مه‌گرون و بازیان و دۆڵی خه‌له‌کان و باڵه‌کایه‌تی و چۆمان و زاخۆ وه بۆ دامێنه‌کانی گه‌رمیانیش به‌کفری و که‌لاره وه . ساڵانه ئه‌م مانگه وه‌رزی سوتاندنی دارستان و پاوه‌ن و له‌وه‌ڕگه‌کانی ئه‌م ووڵاته‌یه به‌به‌رده‌وامی . له‌به‌ر هۆیه‌کی ساکاری زانراو ،که‌مانگی ته‌موز گه‌رم ترین و ووشک ترین مانگی ساڵه ، به‌بێ ئه‌وه‌ی وانه‌و ده‌رسی ساڵێک بکرێته په‌ندو عیبره‌ت بۆ چاره‌سه‌ری ساڵی ئاینده تر . ده‌کرێت بلێن ده‌سه‌ڵاتی ناحه‌زو دوژمن به ئه‌نقه‌ست له پێش‌و ئێستاکه‌دا ئه‌وکاره‌یان ئه‌نجام داوه ، به‌ڵام وا ئیترئه‌و ووڵاته نزیکه‌ی بیست ساڵه به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتێکی خۆماڵیه‌وه‌یه و ، له م چه‌ند ساڵه‌دا خاوه‌نی بو دجه‌یه‌کی چه‌ندملیاردۆلاری ساڵانه‌یه . ده‌زگای ژینگه‌پارێزی و دارستانداری تیا دامه‌زراوه و بودجه‌ی تایبه‌تیان بۆ خه‌رج ده‌کرێت .
ئه‌گه‌ر لێکدانه‌وه‌کانی لایه‌نی ژینگه شارستانیه‌که‌ی بخه‌ینه سه‌ر ژینگه سروشتیه‌که‌ی ، له وێدا پاره‌و پولێک به‌بێ نه‌خشه خه‌رج ده‌کرێت . به‌تایبه‌ت له کاره‌ساتی ئوتێل (سۆما)دا زۆر به‌ڕونی ده‌رکه‌وت ، له‌بری دروست کردنی ئوتێله‌کان له‌سه‌ر شێوازی ژینگه‌ی ئاسایشی شارستانی ، به‌ڵکو له‌شێوه‌ی فڕنی به‌شه‌ری دان دروست کراون و له‌کاره‌ساتێکی وادا نزیکه‌ی سی مرۆڤ سوتا و بیستی تریان نیوه بر‌ژاو بوون . له‌بارێکی وه‌هادا که‌ده‌بێته مایه‌ی له‌ناوچونی که‌سانی بێگانه‌و ده‌بێته هه‌واڵی جیهانی ، سه‌رنج ده‌چێت بۆ ماراسۆنه‌کانی سامان پژاندن و بێ پلانی و نه‌بونی نه‌خشه‌سازیه‌کان ،له‌وێدا دیاره ، به‌چی سه‌ره‌نجامێکی کاره‌ساتباری بردوون .
لێره‌وه زۆر گران تره بیر له ژینگه‌یه‌کی سروشتی بکرێته‌و ه که زه‌ره‌رمه‌نده‌کانی که‌سانی ساده‌ی هاوڵاتین و دوورن له‌سه‌رانی سامان و ده‌سه‌ڵات ، بۆ چه‌سپاندنی خه‌مساردی ئه‌وان ،هه‌زاران به‌ڵگه‌ی سوتانی دارستان و په‌رێزه سروشتیه‌کان و سوتانی ئوتێل (سۆما) بدرێته‌وه به ڕویان دا ، پێستیان هێند ئه‌ستوره ،هیچ کارێکیان تێ ناکات .
په‌ندێکی کوردی هه‌یه ده‌ڵێت : ( که‌سێک به‌گه‌وره‌یی فێری پڵاو خواردن بێت ، پارو ده‌بات بۆ لوتی ) . ئێمه‌ی کوردیش له‌وه‌ده‌چێت له‌قه‌یره‌یی دا توشی ده‌سه‌ڵات بوبێتین .
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه زیاتر چاره‌سه‌رکردنه ،نه‌ک لۆمه‌و سه‌رزه‌نشت .
پاره‌یه‌ک خه‌رج ده‌کرێت له دارستان داری و ژینگه‌پارێزی دا ، به‌ڵام بۆچی له بێ پلانی دا به‌فیڕۆ بچێت ؟!! بۆچی چاره‌سه‌ری سوتانه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پێ نه‌کرێت ؟!!
به سوتاندنی ئه‌و شوێنانه ، که‌م تازۆر ده‌زانرێت چی زیانێک له‌ناوچه‌که ده‌که‌وێت له ڕوی ژینگه‌ی سه‌وزایی و ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌رو زینده‌وه‌ر ی کێوی و ماڵیه‌وه ، یاخود چۆن پارسه‌نگه سروشتییه‌کانی تیا تێک ده‌چێت ؟!! جگه له کاریگه‌ری بۆ نیشاندنی تۆزباران و عه‌جاجی چه‌ند ساڵه‌ی که ڕوی کردۆته هه‌رێمه‌که ، هه‌روه‌ها ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕانی ڕه‌نگی سروشتی ده‌شت و ده‌ر چۆن ده‌بێته مایه‌ی دڵته‌نگی و خه‌مۆکی ده‌رونی بینه‌رانی .
له‌ووڵاتی ئێمه‌دا ژینگه پێویستی به‌لالێکرندوه‌یه‌کی شێل گیر هه‌یه ، له‌شێوازی هه‌ڵمه‌تێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گشتی دا . ده‌وڵه‌ت له سوتانی ئوتێل (سۆما)دا جوڵانێکی سه‌ره‌تایی لێ ده‌رکه‌وت له‌سه‌ر ئاستی شاره‌داری دا ، وه‌لێ پێویسته ئه‌وه زۆر فراوان تر‌و گشت گیر تر بکرێت بۆ بنبڕ کردنی ڕوداوی سوتاندنه‌کان و نه‌هێشتنی هۆکاره‌کانی . پێویسته حوکومه‌تی هه‌رێم به‌لایه‌نی ده‌سه‌ڵات دار و ئۆپۆزیسیۆنه‌وه زۆر به خورتی تیا به‌شدار بن .
له‌سۆنگه‌ی ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه و له ووڵاتانی ڕۆژئاوادا ، پارتی ژینگه‌پارێزی ده‌رکه‌وتون و جه‌ماوه‌ریان ڕۆژبه‌ڕۆژ له‌فراوان بونی به‌رده‌وام دایه ، به‌جۆرێک له‌ئه‌ڵمانیا دا له ڕیزی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی ده‌سه‌ڵات . جگه له‌وه‌ی ژینگه بووه به‌ته‌وه‌ری گرنگی جیهانی ، ئه‌جینداکانی گه‌یشتونه‌ته چه‌قی سه‌رۆکایه‌تی زلهێزه‌کان .
به‌تایبه‌ت له‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکادا که (ئه‌لگۆر )ی دژبانی جۆرج ۆکه‌ر بۆش بوو . له‌به‌ر ڕیزی مێژوی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریکا چا وپۆشی له‌درێژ بونه‌وه‌ی نائاسایی ماوه‌ی پێکه‌وه‌نانی حوکومه‌ت نه‌کردایه، به‌رامبه‌ر دژبانه‌که‌ی ( وه‌کو سه‌رکرده عێراقیه‌کانی ئێستا) چه‌قاوه سوبوایه . ئه‌گه‌ر براوه‌ی ده‌سه‌ڵات بوایه ، ئه‌مریکاو جیهانی به‌چاره‌نوسێکی تردا ده‌برد .
باسه‌که‌مان ده‌گێرینه‌وه بۆ لای خۆمان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا له‌به‌ر زیاترین هه‌ڕه‌شه‌ی کاره‌ساتی ژینگه‌ییداین ، وه‌لێ له ئاسۆی نزیک دا هیچ پارت و ڕیکخراوێکی ژینگه‌یی بونی نیه .
به‌نمو نه وه‌کو نیشانه‌یه‌کی گه‌رم و ووشک بونه‌وه ، له‌شارێکی وه‌کو سلێمانی دا له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکی ڕابوردودا دارگوێزه‌کانی تیا ووشک بون ، ئیتر ژینگه‌ی به‌سه‌ر چووه و ئه‌و داره له‌وێ ناڕوێت. له‌وه‌رزی ئێستادا خه‌ڵک ڕوی له‌ده‌ری شار کردووه ، له‌به‌ر سه‌ختی و پیس بونی ژینگه‌که‌ی ، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌چاره‌سه‌رێکی ڕاسته‌قینه بکرێته‌وه ، به‌رده‌وام له‌گلۆر بونه‌وه‌دان ، به‌شێوه‌کی نێگه‌تیڤانه‌ش به‌ره‌و‌ڕوی کاره‌ساته‌که ده‌بنه‌وه . به جۆرێک سامانداره‌کانی به‌رده‌وامن له قوت کردنه‌وه‌ی ئاپارتمانی هاوشێوه‌ی ئوتێل (سۆما) چاره‌ڕه‌ش و فڕن ئاسا دا ، به‌و کاره‌شیان ته‌نگ به‌ڕوبه‌ری سه‌وزایی شاره‌که هه‌ڵده‌چنن ، یان زه‌وی له دێهاته‌کان دا ده‌کڕن بۆ ساختمان و ڤیلادروست کردن بۆ خۆیان، که به سه‌رێکی تر ده‌بنه هۆی له‌ناو بردنی دیمۆگرافیای مێژووی ئه‌و شوێن و دێهاتانه‌و شێواندنی ژینگه سروشتیه‌کانیان .
ئه‌گه‌ر شێلگیرانه وه‌ری بگرین ، ئه‌م بابه‌ته زۆری به‌ده‌مه‌وه‌یه . به‌ڵام وه‌کو ده‌ڵێن :(( هه‌ڵکردنی مۆمێک چاکتره ، له نه‌فره‌ت کردن له‌تاریکی )) .
له‌م مه‌به‌سته‌وه بۆ ته‌نها چاره‌سه‌ری سوتاندنی دارستان و باخ‌و ڕه‌ز و دیبه‌ره‌کان ،پێشنیار‌و مشت وماڵ کردنێک ده‌خه‌مه ڕو .
هه‌ڵسه‌نگاندن و پێشنیار :
له‌ڕووی که‌ش و وه‌رزی ساڵه‌وه پێویسته لێکۆڵینه‌وه له‌سروشتی ناوچه‌که بکه‌ین . مانگی مایس داکه‌به کوردی به‌خته‌بارانه و گیا به‌روه زه‌رد بون ده‌چێت که(پوش په‌ڕی ) پێ ده‌ڵێن و حوزه‌یران باران بران و وه‌رزی ووشکی ده‌ست پێ ده‌کات ، له‌وێوه ڕه‌نگی ئه‌رزو بانی سه‌وزایی ده‌گۆرێن بۆ زه‌ردو بۆنی ته‌ڕی و شێداری گیاده‌گۆڕێت بۆ بۆنی تیژی زه‌ردو په‌ڕیوی و به‌ده‌میه‌وه تۆز‌و خۆڵیش په‌یدا ده‌بێت . له‌و کاته‌وه مه‌ترسیه‌کانی ئاگر که‌وتنه‌وه ده‌ست پێده‌کات و له ته‌موزدا که ئیتر وه‌رزی دروێنه ده‌ست پێ ده‌کات ، کاره‌ساتی ئاگر که‌وتنه‌وه ڕوله‌زیادبون ده‌بێت تا دوای کێشه‌و خه‌رمان هه‌ڵگرتنه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت .
ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم له شوێنێکی وه‌کو شارباژێڕ دا ، جوتیار کامڵ بونی گیا‌و پێش تر له وه‌رزی زه‌رد و ووشک بونه‌وه‌که‌ی ده‌که‌وێته دورینه کردنی به داس و (که‌ره‌نتو) ــ ماڵه‌غان ــ شوێن به شوێن مه‌ڵۆی ده‌کات ، بۆ ژووتر ووشک کردنه‌وه‌ی و دواتر ده‌یکات به‌شارا ی گه‌وره‌ترو ، تاووشک کردنه‌وه‌ی خه‌رمانی لێ پێک ده‌هێنێ ، به‌تایبه‌ت به ده‌وری ڕه‌زو باخ و دێبه‌ره که‌ی دا . له‌و کاره‌ی دا ، دووسه‌ره سودی لێ وه‌رده‌گرێت ، وه‌کو ئاڵف بۆ ئاژه‌ڵه‌کانی ووشکی ده‌کاته‌وه و له‌وه‌رزی گه‌لاوێژکه‌وتن و خه‌رمانا ن دا له‌گه‌ڵ کاو سروتی گه‌نم و جۆ دا کێشه‌ی ده‌کات . له‌کادێن دا هه‌ڵی ده‌گرێت بۆ وه‌رزی زستان ، له‌سه‌ریکی تریشه‌وه به‌هۆی پوش ڕنی نێوانی ڕستی مێو یان داره‌کانی دا ده‌بێته هۆی ئاگر بڕ کردنیان ، به‌وه باخ ودێبه‌ره‌که‌ی له‌خۆتاکی ئاگر دوور ده‌خاته‌وه .
به‌سود وه‌رگرتن له‌م پرۆسه خۆماڵیه ، ده‌توانین کرێکار بۆ وه‌رزێک به‌کرێ بگرین و ده‌وروبه‌ری زۆربه‌ی دارستانه سروشتی و ده‌ستکرده‌کانی پێ بپاریزین له ئاگر ، که‌له‌و وه‌رزه‌دا بۆ قه‌ڵاچۆکردنی بێکاریش سود به‌خشه و ژینگه‌که‌شی پێ ده‌پارێزرێت .
له‌م وه‌رزه‌دا بۆ ده‌ست خستنی کرێکار ده‌توانرێت سود له‌پرۆسه‌یه‌ک وه‌ربگیرێت .
وه‌کو ئه‌وه‌ی له ساڵانی شه‌سته‌کان و سه‌ره‌تای حه‌فتاکان دا ، فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ده‌یکرد له وه‌رزی کۆتایی به‌هارو هاوین دا ، بۆ له‌ناوبردنی نه‌خۆشی مه‌لاریا ، ناونوسی لاوان و قوتابیانیان ده‌کرد ، که به‌دوای کاردا ده‌گه‌ڕان بۆ پێکهێنانی تیمی پژاندنی ماده‌ی (دی دی تی*) له‌ژێر چاودێری فه‌رمانگه‌که دا به‌ئامێری تایبه‌ت به‌دێهاته‌کان دا ده‌گه‌ڕان و کاری خۆیان ده‌کرد بۆ له‌ناو بردنی مێشوله‌ی مه‌لاریا و مێروی تری زیان به‌خش دێ به‌دێ ده‌گه‌ڕان و دانیشتوی دیهاته‌کانیش به‌خۆشیه‌و ه پێشوازیان لێ ده‌کردن .
لێره‌دا ده‌توانرێت هه‌مان پرۆسه‌ی دروست کردنی ئه‌وتیمانه دوباره بکرێته‌وه به پێودانگی سه‌رده‌مه‌وه بۆ کاری پوش ڕنین و ئاگر بڕ کردنی دارستانه خۆڕسک و ده‌ستنێژه‌کان و باخ وڕه‌زی دێهاته‌کان وه‌کو کاری هه‌ره‌وه‌زی .
یان بۆ وه‌رزی دره‌نگ تر له‌دوای مانگی شه‌ش دا که‌خوێندنی قوتابیان ته‌واوده‌بێت ، وه‌کو سیستـمێکی (سۆمه‌ر یۆب)ی کاری هاوینه که له‌ووڵاتی سوید دا ئه‌نجام ده‌درێت ، زۆری بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی له سه‌رو پۆلی سێی ناوه‌ندیه‌وه‌ن ، خۆیان ناونوس ده‌که‌ن بۆ کاری هاوینه و له‌وێدا فه‌رمانگه‌کانی دارستان و باخچه‌کان ئه‌و قوتابیه تازه‌پێگه‌یشتووانه‌ی که ته‌مه‌نیان له پانزه‌و شانزه‌ساڵیی و ده‌ره‌و ژوور تردان ، ده یان خه‌نه به‌ر کار ، بۆ پاکژ کردنه‌وه‌ی باخچه‌و دارستانه‌کان و له بار‌و که‌شو هه‌وایه‌کی خۆشی گه‌نجانه و هاوته‌مه‌نی خۆیان و به خه‌رجی کاره‌که‌یان گیرفانیشیان گه‌رم ده‌کرێته‌وه و هۆکانی گواستنه‌وه و کارکردنیان بۆ ساز ده‌کرێت .
که‌له ئه‌مه‌ش دوای پوش رنی تیمه‌کانی یه‌که‌م بۆ دووه‌م جار ده‌بێته هۆی ئاگر بڕ کردنی دارستان و دێبه‌ره‌کان و هه‌روه‌ها شاره‌زابونی ئه‌و تازه گه‌نج و پێگه‌یشتوانه به‌کارو خزمه‌ت کردنه‌وه ، جگه له‌وه‌ی شاره‌زای شوێن و جوگرافیای ناوچه که‌ش ده‌بن و له‌وێوه هه‌ست ئینتیما و به‌ناسینی خاکیش ده‌که‌ن ، قاڵ ده‌بن له‌کار کردن دا‌و باوه‌ر به‌خۆ په‌یدا ده‌که‌ن و له ده‌ردی ده‌ست سپێتی قوتابیانه‌ش ده‌ڕه‌خسێن . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا هۆشیاریان بۆ ژینگه پاریزی و رێزی سروشت زیاد ده‌کات . هه‌روه‌ها هه‌ست به‌بونی ژیانێکی تر ده‌که‌ن له‌ده‌ری ژیانی جاده‌ی قترتاو یه‌ک ڕه‌هه‌ندی ژیانی شاریانه‌ش ده‌رباز ده‌بن .
به‌و جۆره ده‌توانرێت له دوو وه‌رزی گیاته‌ڕی یان نزیک ووشک بون دا . هه‌روه‌ها وه‌رزی ووشکی و پوش هه‌لگه‌ڕانی گیا دا ، ئاگربڕی مسۆگه‌ر بۆ دارستان و دێبه‌ره سروشتی و ده‌ست کرده‌کان بکڕیت و که‌سانێکیش بخرێته ئیشه‌وه‌و یان فیری کار و هه‌وڵدان بکرێن .
هاوکات له‌ڕیی ڕیکلامی میدیاکان و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌وه به به‌رنامه‌ی تایبه‌ت ، هوشیار کردنه‌وه‌یه‌کی چروپر بکرێت بۆ تێگه‌یاندنی هاوڵاتیان له گرنگی ژینگه و به‌نرخی ئه‌و سامانه سروشتیانه بۆ دانیشتوان و خۆشتر کردنی گوزه‌ران و ڕه‌نگاو ڕه‌نگی ژیانی تاک و کۆ مه‌ڵ له‌و ڕیگه‌یه‌وه . بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ دابین بکرێت و پیلانی سه‌رتاپاگیرو فراوانی بۆ دابڕێژرێت .
{ئیتر له‌و هه‌موو سوتان و خه‌ساره‌ی ساڵه‌کان ، ده‌بێت عه‌قڵێک وه‌ربگیررێت !!}
04 ــ 08 ــ 2010
saidaraf@hotmail.com
تێبیــــــــــــــــــــــنی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ :
*
(دی دی تی )
دواترده‌رکه‌وت ئه‌و ماده‌یه (دی دی تی) خۆی ترسناک ترینه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ ، به‌هه‌رهۆیه‌که‌وه بچیته ناو له‌شی مرۆڤه‌وه به هه‌ڵمژین بێت یان وه‌کو ماده پێکهێنه‌ره‌کانی پیل (پاتری ووشک) که‌فڕی ده‌درێت و ده‌ڕزێت له‌خاک دا و له‌ڕێی مژینی ڕوه‌کی خۆراکیه‌وه ، ده‌چێته له‌شی مرۆڤه‌وه ، ئیتر هه‌رگیز فڕی نادرێته ده‌ره‌وه تا ته‌واو بونی ته‌مه‌نی مرۆڤه‌که ، یه‌که‌م هۆی یارمه‌تی ده‌ریش ده‌بێت که خانه‌کانی له‌شی مرۆڤ توشی (شێرپه‌نجه) ده‌کات .