رێبازی بنیادگه‌ری و سۆسیۆلۆژیای ئه‌ده‌ب
سۆسیۆلۆژیای تازه‌ی ئه‌ده‌ب له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌ژێته‌وه كه گوایه داهێنانه ئه‌ده‌بییه‌كان له هه‌موو ره‌هه‌نده لێك جیاكانیدا به سیمبۆلێكی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌نرێ، ئه‌م گریمانه رێگه به رهخنهگرو بیریاران ده‌دات كه هه‌ست به روخساری به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كان و كۆمه‌ڵگاكان بكه‌ن، به‌مه‌ش پشت به پیاده‌كردنی رێبازه داینهمیكییه بنیادیهكانهوه ده‌به‌ستێ كه لۆسیان گۆڵدمان ((Lucien Goldmann)) كتێبی ((لێكۆڵینه‌وه دیالێكتییهكان))دا شییان ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت له به‌شه‌كانی پێشه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی دا كه به‌سه‌ردێڕی ((ماددییه‌ی دیالهكتیكیو مێژووی ئه‌ده‌ب))ه، سه‌رباری باسێك به‌ناوی ((سێكسیزمو روئیای تراجیدی جیهان)) كه به پراكتیكی به رێبازی بنیادی داینهمی داده‌نرێ.
له‌م باسانه‌دا نووسه‌ر به قوڵییه‌وه شته‌كان شیده‌كاته‌وه، لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین چه‌رده‌یه‌ك له‌م شیكردنه‌وه‌ی بنیادگه‌ری و روونكردنه‌وه‌ی میتۆدی شیكردنه‌وه‌ی بنیادگه‌ری پێشكه‌ش بكه‌ین…
گۆڵدمان له‌لایه‌كه‌وه ئهدهبو فه‌لسه‌فه به‌شێوازێك له شێوازه‌كانی گوزارشت ده‌ده‌نێ كه روئیایه‌كی پته‌وی جیهان له دوو ئاستی لێك جیانیشان ده‌دات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌ری ده‌خات كه‌وا ئه‌م روئیایه‌ی جیهان دیارده‌یه‌كی تاكه كه‌سی نییه، به‌ڵكو دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه، ئه‌مه‌ش وه‌ك دیمه‌نێكی به‌رچاو پێویسته بگه‌ینه ئه‌وڕایه‌ی كه‌وا ئه‌مه پێكهاته‌یه‌كه له چه‌ندین ره‌گه‌زی جۆراوجۆر كه به پته‌وی به‌یه‌كه‌وه لكێنراون. ده‌توانرێ ئه‌م روئیایه وه‌ك سیستمێك بۆ فیكر وه‌سف بكه‌ین كه به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سانێكی دیاریكراودا سه‌پێنراون، ئه‌مانیش له‌ژێر بارودۆخێكی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی لێكچوودا ده‌ژین. تاكه كه‌س به ته‌نیا ده‌توانێ روئیایه‌كی دیاری كرا‌و بۆ جیهان بێنێته ئاراوه، به‌ڵكو له‌زۆربه‌ی جاردا ئه‌م روئیایه كۆمه‌ڵێك كه‌س دایده‌هێنین. كه پێوه‌ندییه‌كی دیاری كراویان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ره‌گه‌زانه‌دا هه‌یه كه واقیع پێك دێنن.
بۆیه ئه‌م هه‌وڵانه‌ی كه به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كان له‌ژێر كاریگه‌ریی ژیانی خودی نووسهرشی ده‌كه‌نه‌وه، یاخود ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه تایبه‌تی یه‌كه‌ی ده‌خه‌نه به‌رچاو، به هه‌وڵی سه‌ركه‌وتوودا ده‌نرێن، چونكه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی كه له گۆڕه‌پانی به‌رهه‌مه ئهدهبییهكاندان یاخود په‌یوه‌ندیی نێوان تاكه كهسو گۆمه‌ڵگا به‌شێوازێكی پێوه‌ندی ئاڵۆز دادهنرێنو به‌شێوه‌یه‌ك ناتوانین میكانیكیانه ئه‌م پێوه‌ندیانه شڕۆڤه بكه‌ین، هه‌روه‌ها ناشتوانین بگه‌ینه تێكڕای ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ی شیكردنه‌وه‌كانمان كه ژیانی نووسه‌ر پێیه‌وه ناسراوه، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر چه‌ندین نووسه‌ری بواری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له‌م جۆره هه‌وڵانه‌یان داوه، به‌م هه‌وڵه ناتوانین بگه‌ینه نهژادو بنه‌چه‌ی بابه‌ته‌كه‌مان، واته دۆزینه‌وه‌ی سروشتی پێوه‌ندیی نێوان به‌رهه‌می ئهدهبیو ئه‌و روئیهیهی جیهان كه پێبه‌سته به هه‌ندێ چینی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ناتوانین بایه‌خ به‌و مه‌به‌ستانه بده‌ین كه شێوازه‌كه‌ی له بنیاكردنی به‌رهه‌مه هونهریو ئه‌ده‌بییه‌كان دا دیاره ویژدانی نووسه‌ر تیمار ده‌كات.
پێویسته له‌مه‌وه واتێ نه‌گه‌ین گۆڵدمان داوا له نووسه‌ر ده‌كات ئه‌و راستییانه فه‌رامۆش بكات كه ده‌یاننووسێ، بۆنموونه ئه‌و راستی‌و رهزامهندیانهی كه راسین نووسیونی پێویسته له‌هه‌مان بواری به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی دا‌و له به‌كارهێنانێكی دا شوێنی بۆ بكرێته‌وه كه رۆڵێكی دیاریكراویان هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌ندێ كاتی دیاری كراودا بایه‌خێكی دیاری كراوی هه‌یه كه نووسه‌ر له‌رێگه‌ی دركاندنی به‌رهه‌مه‌كانی بمانگه‌یه‌نێته راستییه‌كی دیاری كرا‌و، هه‌روه‌ها پێویسته خوێنه‌ر مێژووی رۆشنبیری راستیی لێ ون نه‌بێ، گۆڵدمان جیاوازی ده‌كات له‌نێوان مانای خودیی بهرههمو مانای بابه‌تی كه پێویسته ئێمه له‌ناوه‌وه به‌رهه‌م شیبكه‌ینه‌وه، ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه‌ش به ته‌واوی بهوشیكردنهوهیه ده‌چێ كه لیڤی شتراوس گرتبوویه به‌ر كه شێوازه ههستیو نه‌ستییه‌كانی لێك جوێ ده‌كرده‌وه.
ئه‌و مانا بابه‌تییه‌ی كه گۆڵدمان لێیه‌وه هاتبوو، به‌هۆی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌وه كه ده‌ڵێ: یه‌كه‌یه‌كی لۆژیكیی ناوه‌كی له سیستمی بیردا هه‌یه، وه‌ك چۆن له‌و كه‌سه‌دا هه‌یه یا له شانۆگه‌ری یاخود رۆمان دا هه‌یه، ئه‌م یه‌كه لۆژیكییه وا له كه‌سه‌كان ده‌كات له به‌شه‌كانی رسته‌یه‌ك شی بكرێنه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ ره‌گه‌زه‌كانی بنیادنان بگه‌ڕێنه‌وه. له‌دوا ساتدا به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی وه‌ك فۆرمێكی بنیاد پێك دێنێ. ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌مان بیرۆكه‌ی یه‌كێ له قوتابخانه تازه‌كانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی یه‌ك ده‌گرێته‌وه، كه به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی به‌شێوازێكی بنیادی داده‌نێ، گۆڵدمان ده‌بێژی بنیادی گه‌وره‌ترین به‌رهه‌م گوزارشت له دانه‌ره‌كه‌ی دهكاتو ده‌لاله‌تی پێوه‌ندیی به چهرخو كۆمه‌ڵگاكه شی ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها گۆڵدمان مه‌رجی ئه‌وه‌ش داده‌نێ كه ده‌بێ ئه‌م نووسه‌ره پێشكه‌وتوو خوازبێو به رای ئه‌و نووسه‌ری بلیمه‌ت هه‌سته‌وه‌ریی به‌نده به كۆمه‌ڵێ گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مێژوویی‌و هه‌ر ئه‌ویشه له‌باره‌ی كێشه زیندووه‌كانی دهدوێو گه‌لێ پرسیار پابه‌ند به‌شێوازێكی دیار كراوی ئه‌وان سهردهمو شارستانێتیهكهیان بۆ دهردهبڕێو ئه‌م پرسیارانه‌ش گه‌لێ بیروڕاو بۆچوون‌و راستییان تێدایه كه گوزارشت له خود‌و هه‌ستی نووسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات.
پێوه‌ندیی نێوان تاكو كۆمه‌ڵ و رۆشنبیری زۆر پته‌وه، ئه‌م پێوه‌ندییه له بواری فیكری ره‌هادا نایه‌تی دی. به‌ڵكو ده‌توانرێ به‌روونی له بواری به‌رهه‌می ئهدهبیو هونه‌ری دابهێنرێته دی، واته ده‌توانرێ له ئاستی رۆشنبیری هه‌رسێ جه‌مسه‌ردا (تاكو كۆمه‌ڵ‌و رۆشنبیری) به‌دی بهێنرێ، ئه‌م لای یارسۆن ده‌چێته ژێر سیستمی پێك به‌ستن یاخود سیستمی سانسۆركاری، هه‌روه‌ك چۆن له بواری كاروچالاكییه‌كانی مرۆڤ داهاتۆته ئاراوه، به‌ڵام گۆڵدهمان وای بۆ ده‌چێ كه‌وا ئاخاوتن ده‌رباره‌ی كێشه‌ی پێوه‌ندیی نێوان تاكو به‌رهه‌م، ده‌بێ نێوانی رۆڵی كه‌سێتی نووسه‌رو كاری ره‌وشتی تاكه‌كه‌س لهلایهكو ئاخاوتنی فه‌لسه‌فی یا ئه‌ده‌بی له‌لایه‌كی تر لێك جوێ بكه‌ینه‌وه، له‌راستیدا كاری بابه‌تی بۆ ره‌وشتی كه‌سێتیی نووسه‌ر جگه له رۆڵی خۆی شتێكی دیكه نییه.
له‌م بواره‌دا بیرمه‌ند ئاواتی ئه‌وه نییه كه رۆڵی نووسه‌ر یاخود ره‌وشتی دیاری بكات، به‌ڵكو ئامانجی ئه‌وه‌یه واتا‌و ده‌لاله‌ته‌كانی نێو به‌رهه‌مه‌كان خۆی بدۆزێته‌وه.
به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی لۆژێكی ناوه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه ده‌بێ گرنگیی ته‌واوی خۆمان به‌م بواره جه‌وهه‌رییه بده‌ین.
جا چۆن ده‌گه‌ینه لۆژیكی ناوه‌وه‌ی به‌رهه‌م یاخود ئه‌و میتۆدهكامهیه كه ده‌بێ پیاده‌بكرێ؟.
گۆڵدمان له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: میتۆدی بنیادنه‌رانه كه زۆرترین توانای ده‌رخستنی شته به‌یه‌ك لكاوه‌كانی ناوه‌وه‌ی بهرههمو به‌رهه‌می گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی هه‌یه، به‌پێی ئه‌م بیر‌و ڕایه‌ی گۆڵدمان چه‌ند پێوه‌ندییه‌كی پته‌و ره‌گه‌زه‌كانی فۆرم‌و ناوه‌رۆك پێك دێنن‌و ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی ئامانجییان باس كردنه له هه‌ندێ ره‌گه‌زی به‌رهه‌مه‌كان به‌لای گه‌لێ ره‌گه‌زی تریشه‌وه ناچن كه به‌شێكه له‌م به‌رهه‌مانه، پێبكهستی ناوه‌وه‌ی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه مه‌زنه‌كان به به‌رهه‌مێكی دیاری كراوی جیهان داده‌نرێ له سه‌رده‌مانێكی دیاری كراودا، واته جیهانبینی به هه‌ڵوێستێكی دیاری كراوی كۆمه‌ڵێك یاخود چه‌ند كۆمه‌ڵێكی جیای مرۆڤ دادهنرێو له ره‌وگه‌ی مێژوو گوزارشتی لێ ده‌كرێ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه‌وا گۆڵدمان له پێكبه‌ستی ناوه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان هێزێكی ویژدانیی ناوه‌وه له‌نێو كۆمه‌ڵی مرۆڤ دا به چالاكی ده‌بینێ، ئه‌مه‌ش راستییه‌كی رووت‌و ره‌ها نییه. پێكبه‌ستی ناوه‌وه‌ی به‌رهه‌م هه‌ندێ فه‌رمانی بنه‌ڕه‌تیی هه‌یه كه له‌ده‌رخستنی ده‌لاله‌ته جۆراوجۆره بابهتییهكان ده‌رده‌كه‌وێ هه‌موو ئه‌و چه‌مكانه‌ش له‌شێوه‌ی فیكر‌و سۆز‌و ره‌وشت ده‌رده‌خات، هه‌روه‌ها بوونییهكهی نێوان تاكو كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر هه‌مان پێكبه‌ستی ناوه‌وه ده‌سه‌لمێنی، ناتوانرێ بنیادنان له به‌رهه‌مدا ئاوێته‌یه‌ك بێ بۆ خستنه‌ڕووی بنیادنانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و گوزارشت له به‌رهه‌مدا ئاوێنه‌یه‌ك بێ بۆ خستنه‌ڕووی بنیادنانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و گوزارشت له‌كه‌سایه‌تی نووسه‌ر به ته‌نیا، به‌ڵكو وه‌ك واقیعێك چه‌ند ده‌لاله‌تێكی بابه‌تی ده‌بێ كه له بوونی یه‌كه‌ی نێوان تاكو كۆمه‌ڵ ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌م یه‌كه‌یه‌ش به‌شێوه‌ی دیاله‌كتیكی له‌مێژوودا ده‌بێ، به‌ڵام به‌گوێره‌ی میتۆده‌وه پێویسته توێژه‌ر دوو هه‌نگاو جێ به‌جێ بكات كه ناتوانرێ لێك جوێ بكرێنه‌وه، یه‌كه‌میان شیكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی بنیادنه‌رانه، له‌م باره‌یه‌وه گۆڵدمان ده‌بێژێ گرنگترین هه‌نگاوی زانستی له‌شیكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م هه‌وڵدانه بۆ لێكدانی ئه‌و بنیاده تایبه‌تی یانه‌ی كه ده‌لاله‌تیان له بنیاده فراوانه‌كانه‌وه تێدایه… له‌باره‌ی میتۆده‌وه پێویسته توێژه‌ر یاخود ره‌خنه‌گر دوو قۆناغ به ئه‌نجام بگه‌یێنی، ئامانجی لێكۆڵینه‌وه‌ی یه‌كه‌میان دیاری كردنی تایبه‌تمه‌ندێتییه ناوه‌كییه‌كانی ته‌واوی بهرههمهكهیهو دوای ئه‌ویش لێكۆڵینه‌وه‌ی شیكاریی ته‌واو ده‌نووسرێته‌وه، ئه‌م قۆناغه پشت به میتۆدی شی كردنه‌وه‌ی بنیادی ده‌به‌ستێ كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه له سیستمی زمانزانی بهرههمهكهوهیه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یته ئه‌و بنیادانهی ده‌لاله‌ت له تێكڕایی پێوه‌ندییه ناوه‌كییه‌كانی به‌رهه‌مه‌كه ده‌كه‌ن. هه‌رچی قۆناغی دووه‌مه پێوه‌ندیی به پرۆسه‌ی تێگهیشتنو یه‌كاڵا كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌وه هه‌یه. واته روون كردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیی به‌دیدی دیاری كرا‌و بۆ جیهان، به‌ڵام روون كردنه‌وه‌ی ئه‌م تیۆره دیاری كراوه بۆ جیهان له‌رێگه‌ی تێكه‌ڵ كردنی ده‌بێ به بنیادی ته‌واوی كۆمه‌ڵگا. ئه‌م رێگه میتۆدییه وه‌ك بارێكی یه‌كگرتوویی ته‌واو ده‌رده‌كه‌وێ، بۆیه پرۆسه‌ی تێگهیشتنو شیكردنه‌وه به توندی به‌یه‌كه‌وه به‌ندن، به‌ڵكو ده‌توانرێ بگوترێ كه هه‌ردووكیان یه‌ك پرۆسه‌ی، شیكردنه‌وه به‌بێ پێكبه‌ستن به بنیادی تایبه‌ت جێبه‌جێ ناكرێ.
له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه‌وا فه‌لسه‌فه ئه‌و بواره ته‌واو كه‌ره دیالهكتیكیهیه توێژه‌ر ته‌ماشای به‌شه‌كانی بهرههمو بنیادی ته‌واوی كۆمه‌ڵگا ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری بنیادی ته‌واوی بكات كه ده‌لاله‌تێكی دیاری كراوی له بنیاددا هه‌یه، به‌شه‌كانی به‌رهه‌میش بۆ خۆی بوارێكی سه‌ربه‌خۆ نییه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی دیار به بواری بنیادی كۆمه‌ڵایه‌تیی گشتییه‌وه به‌نده‌و پێویسته ره‌خنه‌گر یاخود توێژه‌ر كار‌و فه‌رمانی ئه‌م بنیاده تایبه‌تییه له بنیادی ته‌واوی كۆمه‌ڵ روون بكاته‌وه. له سۆسیۆلۆژیای ئه‌ده‌بدا گۆڵدمان به‌یه‌كێ له پێشه‌نگه‌كان داده‌نرێ كه كار‌و به‌رهه‌می گرنگی له‌م لایه‌نه ئه‌پستمۆلۆژییه پێشكه‌ش كردووه. بۆیه پێویسته جۆری كار‌و بهشدارییهكانیو رۆڵی راسته‌قینه‌ی له‌بواری سیۆسیۆلۆژیای ئه‌ده‌ب بزانین.
گۆڵدمان له روانگه‌ی چه‌مكی- ستراكتوری بونایه‌تی (Ceneticstracfuralism) هه‌وڵی داوه 0وه‌ك خۆی ده‌ڵێ وه‌رچه‌رخانێكی رادیكاڵیانه‌ی له میتۆدی سۆسیۆلۆژیای ئه‌ده‌ب به‌رپاببێ. له‌م باره‌وه دوو خاڵی زانراو هه‌ن:
یه‌كه‌میان: جه‌خت كردن له‌سه‌ر زێد‌و ره‌نگێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دیارده‌ی داهێنانی فیكری بهگشتیو داهێنانی ئه‌ده‌بی به‌تایبه‌تی.
لێره‌دا گۆڵدمان له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه فۆرمییانه یه‌ك ناگرێته‌وه كه هه‌وڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان ئهدهبو سیاقی مێژوویی كۆمه‌ڵایه‌تی دابڕاوه‌و لهكاریگهرێتی باری سۆسیۆلۆژیای به‌سه‌ر دیارده ئه‌ده‌بییه‌كانی كه‌م ده‌كرده‌وه. گۆڵدمان ده‌ڵێ: بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رهه‌می ئه‌م كاره فیكری‌و هونهریو ئه‌ده‌بیانه بگه‌ین، ئه‌وا ده‌بێ له گروپه كۆمه‌ڵایه‌تییه باوه‌كان‌و بنیادی ته‌واوی كۆمه‌ڵگا بكۆڵرێته‌وه.
دووه‌م , به كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی به‌رهه‌م مانای ئه‌وه نییه میكانیكی یانه پێبه‌ست بێ‌و شیكردنه‌وه‌ی هۆیه‌كانی پێوه‌ندی ئه‌ده‌ب به واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی بخرێته‌ڕوو.
لێره‌دا گۆڵدمان بۆ یهكڵاكردنهوهی ئه‌م پێوه‌ندییه هه‌وڵ ده‌دا له روئیای ده‌ست كرد تێپه‌ڕێنێ، چونكه ئه‌م جۆره لێكۆڵینه‌وه‌یه هه‌روه‌ك گۆڵدمان ده‌بێژێ پێویسته به‌پێی ئه‌و میتۆده‌ی گرتویه‌تیه‌به‌ر یه‌كه‌ی كاری ئه‌ده‌بی نه‌هێشترێ، چونكه له سه‌ره‌تادا به‌ره‌و كار ده‌ڕوات.
ئه‌وه‌ی له‌م كارانه‌دا ده‌بێ باسی لێوه بكرێ بریتییه له شێوازه دیكۆمێنتی یه‌كه‌ی نه‌وه‌ك تایبه‌تمه‌ندێتییه ئه‌ده‌بییه‌كه. له‌مه‌وه هه‌روه‌ك گۆڵدمان له شوێنێكی دیكه‌دا ده‌ڵێ هه‌ڵوێستی بۆچوونی ماركسی كلاسیكی له جه‌وهه‌ردا جیاوازیی له‌گه‌ڵ كاره سۆسیۆلۆژییه ناماركسییهكان دانییه.
Lucien Goldman Towards the sociology of the novel Trans By Alan Sheridian 1964. p-9
لێره‌دا گۆلدمان هه‌وڵ ده‌دا له بۆچوونی دا بۆ ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی كه له‌نێوان ئهدهبو واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه چه‌ند خاڵێكی گرنگ بخاته‌ڕوو كه ئه‌مانه‌ن:
1- كاری ئه‌ده‌بی به ته‌نیا بۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی هۆشیاری ده‌رخراوی گرووپێك نییه، به‌ڵكو به‌ره‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئاستێكی به‌رزی كۆمه‌ڵێك ویستی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه كه به هۆشیاریی گروپێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی دیاری كرا‌و ناوده‌برێ، ئه‌مه‌ش هۆشیارییه‌كه ده‌بێ د‌رك به واقیعی داینهمیكی بكات.
2- پێوه‌ندیی نێوان ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و داهێنانی ئه‌ده‌بی به‌گشتی ناگاته ناوه‌خنی ئه‌م دوو كه‌رته‌ی واقیعی ئینسانی، به‌ڵكو ده‌گاته بنه‌ما ئه‌قڵییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان‌و له بنه‌ڕه‌تیشه‌وه ده‌گاته‌وه به پێكهاته ئهقڵییهكان.
3- پێوه‌ندیی نێوان داهێنانه تاكه‌كه‌سیه‌كان له‌بواری فه‌لسه‌فه‌و فیكر‌و ئه‌ده‌بی مه‌زن لهوێك چوونی پێكهاته‌یان دا یه‌ك ناگرنه‌وه ده‌كرێ به ناوه‌خنێكی فانتازێكی گوزارشتی لێ بكرێ ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ ناوخنی راسته‌قینه‌ی هۆشیاریی زۆربه‌دا هه‌یه.
4- ئه‌زموونی تاكه كه‌سێك به تهسكو ناته‌واو داده‌نرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بنه‌ما ئه‌قڵییه دابینێ، بۆیه پێویسته ئه‌م بنه‌مایه له ئه‌نجامی چالاكی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك پێك بێ كه خۆیان له هه‌ڵوێستی وێك چوودا ببیننه‌وه، واته بنه‌ماكه له ئه‌نجامی ژماره‌یه‌ك تاكه كه‌س پێك دێ كه گروپێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی نموونه‌یی پێك دێن بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ ده‌ژێت كه هه‌وڵ ده‌دات چاره‌سه‌ریه‌كی پابه‌ند بۆ زنجیره‌یه‌ك گرفت بێننه ئاراوه.
له‌مه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه پێكهاته‌ی ئه‌قڵی دیارده‌یه‌كی تاكه كه‌سی نییه، به‌ڵكو دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
گۆڵدمان هه‌وڵ ده‌دات له لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ پێوه‌ندیی نێوان ئهدهبو واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی، میتۆده‌كه‌ی خۆی به‌نموونه‌یی بكات، بۆ ئه‌م كاره هه‌ندێ چه‌مكی (بینینی جیهان یا جیهانبینی- World Vision) پێشكه‌ش بكات و لێكۆڵینه‌وه‌ی داهێنان خۆی له‌و راستیه‌دا ده‌بینێته‌وه كه فه‌لسه‌فه‌و هونه‌رو ئه‌ده‌ب به جۆره‌كانیه‌وه، گوزارشت كردنن له (بینینی جیهان)، ئه‌م بینینه‌ش راستهكی تاكه كه‌سی نییه، به‌ڵكو بریتین له چه‌ندین راستی كۆمه‌ڵایه‌تی.
گۆڵدمان له (بینینی جیهان)ی وای بۆ ده‌چێ كه بنه‌مای فیكری ده‌كه‌وێته نێوان بنه‌ڕه‌تی چینی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌و ته‌نسیقه ئهدهبیو فیكرییه‌ی بینینه كه دیاریی دهكاتو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ما ناوه‌ندییه (بینینی جیهان)دا ده‌كات. كار‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كان لای گۆڵدمان به بنه‌مای دالێك داده‌نرێ كه بینینی جیهانی گرتۆته خۆ. بینینی جیهان به كۆمه‌ڵی حه‌زو ئاره‌زوو و ههستو بیر داده‌نرێ كه ئه‌ندامانی گروپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. (ئه‌و گروپه‌ی كه ده‌بێته ناوكی چینێك) كه له ئه‌ندامانی گروپی تر جیایان ده‌كاته‌وه. ئه‌م بیروبۆچوونه راستییه‌كه له‌به‌رچاوی ئه‌ندامانی گروپی كۆمه‌ڵایه‌تی كه تاڕاده‌یه‌ك له هه‌ندێ حاڵه‌تی ده‌گمه‌نیش دابهرێگهیهكی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه ده‌گه‌ن ئه‌م هۆشیارییه چینایه‌تییه. ئه‌م كه‌سانه‌ش كه ئه‌م بینینه له فهیلهسوفو نووسه‌ران، ههرچهندێكیشیان به ته‌واوی گوزارشت له‌م بینینه بكات ئه‌وا به‌رهه‌مه‌كانیان زیاتر ده‌بێته بایه‌خ پێدان. چونكه ئه‌وكاته ده‌گه‌نه كه‌مترین هۆشیاری گروپی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه ئه‌وانیش سروشته‌كه‌ی ده‌رده‌خه‌ن. كه‌واته بینینی جیهان گۆشه‌نیگایه‌كی پێك بهستراوو ته‌واوه كه له‌گه‌ڵ پێوه‌ندییه‌كانی مرۆڤ له‌نێوان خۆیان دا‌و پێوه‌ندیان به جیهانییهك ده‌گرنه‌وه. ئه‌وه‌ی گۆڵدمان ده‌رباره‌ی ده‌دوێ كه تایبه‌ته به پێوه‌ندیی نێوان ئهدهبو واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی بریتییه له هه‌موو ئه‌و پێوه‌ندییه ستراكتورییانهی نێوان دهقو بینینی جیهانو مێژوو خۆی‌و بۆ ده‌رخستنی چۆنێتی گۆڕانی هه‌ڵوێستی مێژووی ده‌سته‌یه‌ك یا چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ بنیادی كاری ئه‌ده‌بی له بینینی جیهان لایان (تیری انگلتون- الماركسبه والنقد الادبی ترجمه وتقدیر جابر عصفور- مجله فصول (الادب والایدیولوجیا- الجز‌و الاول) المجلد الخامس العدد الپالپ- ینایر 1981- ص84)
كاری ئه‌ده‌بی بنیادی دالێكهو ناتوانرێ له‌م ده‌لاله‌ته بگه‌ی ته‌نیا لهرهت كردنه‌وه‌ی كاره‌كه خۆی نه‌بێ و بنیادێكی فراوانتر له‌م ده‌لاله‌ته ده‌گرێته‌وه خۆ. تێگه‌یشتن له ده‌لاله‌تی بابه‌تی بۆ كاری ئه‌ده‌بی ده‌بێ له روانگه‌ی پێوه‌ندی سۆسیۆلۆژی به تێكڕایی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ته‌ماشا بكرێ‌و شیكردنه‌وه‌یه‌كی قوڵی بنیادی تایبه‌تی ناوه‌وه‌ی بكرێ، ئه‌مه‌ش دوو رێگه‌ی تایبه‌تی ده‌وێ كه بریتییه له تێگه‌یشتن (Comperhension)و یهكاڵاكردنهوه (Expanation). كاری (تێگه‌یشتن)یش له‌ناوه‌وه‌ی ده‌ق خۆی ده‌بێ كه بریتییه له ته‌واوی ده‌ق نه‌وه‌ك پابه‌نده به ناوه‌وه‌ی ده‌ق خۆی ((ده‌ق بریتییه له ته‌واوی ده‌ق نه‌وه‌ك شتێك لێی‌و پێویسته وه‌ك تێكڕایی ته‌ماشا بكرێ و ده‌بێ مرۆڤ له ناوه‌وه‌ی دا له بنیادی دالێكی ته‌واو بگه‌ڕێ)) (لوسیان جولدمان- علم الاجتماع الادب- الوچع ومشكلات المنهج- مجله فصول/ المجلد الاول- العدد الپانی- ینایر 1981 ص104)، چونكه كاره ئه‌ده‌بییه راسته‌قینه‌كان له ناوهخنیاندا پێكبهستنو به‌وه‌ش دیاری ده‌كرێن كه‌وا كۆبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه پێویسته‌كانت له‌نێوان فۆرم‌و ناوه‌ڕۆك‌و ئه‌و ره‌گه‌زه جیاوازانه‌وه پێكی دێنن. توێژه‌ر ناتوانێ له ره‌گه‌زه بچووك جیاكان بكۆڵێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی باشتر‌و به‌شێوه‌یه‌كی راست‌و دروست سوود له‌م هه‌وڵانه‌ی گۆڵدمان وه‌رگرتن پرسیارێك دێته ئاراوهكه ئه‌مه‌یه:
ئایا گۆڵدمان له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كه‌ی دا توانی گۆڕانێكی جۆری له‌گه‌ڵ هه‌وڵه كلاسیكییه‌كانی دی له بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی سۆسیۆلۆژیی ئه‌ده‌ب دابێنی؟ هه‌روه‌ها توانیی به‌پێی تێگه‌یشتنی بۆ ستراكتوری بونایه‌تی پاڵپشتی گۆڕانێكی رادیكالێ له میتۆدی (زانستی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌ده‌ب)دا بكات هه‌روه‌ك ده‌یویست؟
بێگومان ههوڵو به‌شداری كردنی گۆڵدمان له‌م بواره‌دا هه‌روه‌ك پێشتر باسی لێوه‌كرا گۆڕانێكی جۆریی لهكهلهكه بوونی كوانتی له ناوه‌وه‌ی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ده‌ب دا، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كی ئیجابی له‌نێو ئه‌م بواره‌ی ئه‌پستمۆلۆژیای ئه‌ده‌بی كرد‌و هه‌وڵی دا گه‌شه به هه‌ندێ چهمكو گریمان بدات كه ئه‌م داهێنانه به بنیادی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌به‌ستێته‌وه، به‌ڵام به‌شداریی كردنی گۆڵدمان له‌م بواره‌دا (له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشتر كردوونی) له‌ناو مه‌یدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی سۆسیۆلۆژیی ئه‌ده‌ب دا گواستنه‌وه‌و گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاوی پێك نه‌هێناوه‌و نه‌یتوانی گۆرانێكی رادیكاڵی له‌نێو چه‌مكه‌كانی ئه‌م بواره‌و میتۆده‌كه‌ی به‌رپابكات هه‌روه‌ك خۆی ده‌یویست..
عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی
سه‌رچاوه:
* لوسیان جولدمان والبنیویه التولیدیه- مساهمه فی علم اجتماع الادب.
* لوسیان جولدمان: المنهج البنائی وسیوسیوجیا الادب- بقلم جان فایت گۆڤاری (المنار) ژماره (58)- 1988.