فوئادی سوڵتانی ….. حسێن به‌فرین
پیاوێكی كه‌ڵه‌گه‌تی نیگا شیرین
تا بڵێ ی ڕووخۆش‌و ده‌م به پێكه‌نین
ساڵی جارێك
وه‌ك ڕێبوارێك
به سواری ئه‌سپێكی (شێ)وه دێته‌وه
وه‌ك نێرگس له‌م سه‌ر خاكه ئه‌ڕوێته‌وه
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی یادگارێكی لێ وون بوو بێ
به بێ ئارام، به به‌رده‌وام،
دار‌و به‌ردی ئه‌م وڵاته ئه‌پشكنێ
جار به جارێ ملی ڕێ ی خۆی ئه‌گرێته‌وه
جاروباریش به دڵی خۆش،
سواری ئه‌سپی ئه‌بێته‌وه
(با)ی نه‌رمه غار هه‌ڵی ئه‌گرێ‌و
ئه‌ڕوات… ئه‌ڕوات….
تا له چا‌و ون ئه‌بێته‌وه
له نێوانی من‌و ئه‌ودا
ئه‌شقێك هه‌یه: گیانی گیانی
پێ ی ئه‌وترێ: (كوردستانی)
له نێوانی من‌و ئه‌ودا
ڕێ یه‌ك هه‌یه: وه‌ك خۆر ڕوونه
ئه‌نجام به‌ره‌و (ئازاد) بوونه
هه‌موو ساڵێ ئه‌م پیاوه دێت
له ناو ماڵی شیعری مندا وچان ئه‌گرێت
به مه‌یلی خۆی،
له‌سه‌ر چیچكان هه‌ڵ ئه‌تروشكێت
به‌سه‌د خۆزگه‌و ئاواته‌وه
ده‌رگای پرسیار ئه‌كاته‌وه
له دوایی دا چاوی سه‌رنجم تێ ئه‌گرێ
به تاسه‌وه گوێ بۆ قسه‌كانم ئه‌گرێ
منیش ئه‌ڵێم: چاوه‌كانم
ئه‌مه‌یه گشت: باسه‌كانم
ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه جێت هێشتین
جامی مه‌راقت پێ چه‌شتین
ئه‌و ڕۆژانه هێشتا زوو بوو
تازه خه‌بات پشكوتوو بوو
له‌گه‌ڵ بیری چینایه‌تی
له‌گه‌ڵ هه‌ستی كوردایه‌تی
تازه كاروان خۆ ئه‌كه‌وت
به‌ره‌و شۆڕش ڕێ ئه‌كه‌وت
كه كۆچی تۆی هات به‌سه‌ردا
ئاگرت له ویژدان به‌ردا
له‌و ڕێ سه‌خته ده‌یان كاك (شوان)
بوون به چرای ڕێ ی تێكۆشان
به‌و (ورانه)ی له ناو زیندان
به دوژمن‌دا هه‌ڵ ئه‌شاخان
به‌و (ده‌نگانه)ی ئه‌یان نه‌ڕان
به سێداره‌ش نه ئه‌خنكان
به‌و (گوڵی خوێنانه)ی ئه‌ڕژان
له كۆشی سه‌نگه‌ردا ئه‌پژان
ئیتر شۆڕش باڵای ئه‌كرد
په‌لی بۆ گشت جێ یه‌ك ئه‌برد
ساڵ هات‌و چوو
زۆر شت بڕ بوو
زۆر شت كڕ بوو
زۆر شت ون بوو
چاوه‌كانم
وره‌ی گیانم
ئه‌و كاتانه‌ی تۆ لێره بوویت
به‌گژ دێوی مه‌رگا ئه‌چوویت
ڕێگه‌ی خه‌بات ته‌نگ‌و تار بوو
وه‌ك (به‌ند)ی ناو چوار دیوار بوو
به‌ڵام ئێستا تا چا‌و بڕ كات
ده‌ریای شۆڕش شه‌پۆل ئه‌دات
له‌سه‌رتاپای كوردستاندا
له گشت سووچێكی ژیاندا
ئه‌سپی تێكۆشان زین ئه‌كرێ
په‌ره به (به‌رخۆدان) ئه‌درێ
له چوار لاوه كورد هه‌ستاوه
به‌ره‌و ڕووی دوژمن وه‌ستاوه
زیندانه‌كان:
به ڕۆڵه‌ی وه‌كو (فه‌رزاد) (1)
پڕ كراون
سێداره‌كان:
بۆ مه‌رگی گه‌لێ (فه‌رهاد) (2)
هه‌ڵخراون
له نێوانی هه‌مووماندا:
ئه‌شقێك هه‌یه: گیانی گیانی
پێ ی ئه‌وترێ: (كوردستانی)
له نێوانی هه‌مووماندا:
ڕێ یه‌ك هه‌یه: وه‌ك خۆر ڕوونه
ئه‌نجام به‌ره‌و (ئازاد) بوونه
ئیتر ئه‌م پیاوه كه‌ڵه‌گه‌ته
ئه‌م ماندوو نه‌بووی ڕێ ی خه‌باته
سواری ئه‌سپی ئه‌بێته‌وه
ملی ڕێ ی خۆی ئه‌گرێته‌وه
(با)ی نه‌رمه غار هه‌ڵی ئه‌گرێ
ئه‌ڕوات …… ئه‌ڕوات
تا له چا‌و وون ئه‌بێته‌وه
2008 / سلێمانی
چه‌ند سه‌رنجێكی بچووك:
1) ئه‌م شیعره به بۆنه‌ی مانگرتنه‌كه‌ی تێكۆشه‌رانی كورده‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بوو كه له زیندانه‌كاندا بۆ ماوه‌ی چل‌و شتێ ڕۆژی خایاند ڕێكه‌وت بوو له‌گه‌ڵ ڕۆژی شه‌هیدبوونی سه‌ركرده‌ی گیانبازی گه‌له‌كه‌مان شه‌هید (فوئادی سوڵتانی)یشدا.
2) (فه‌رزاد) مه‌به‌ست له شاعیری شه‌هید (فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر)ه كه دواتر ڕژێمی سێداره‌ی ئێران له (9/5/2010)دا له سێداره‌یان دا.
3) (فه‌رهاد) مه‌به‌ست له تێكۆشه‌ری نه‌مر شه‌هید (فه‌رهادی وه‌كیلی)یه كه ئه‌ویش دواتر هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا له سێداره درا.
4) له ساڵی (2009)دا من ئه‌م شیعره‌م له كۆڕێكی گه‌وره‌ی ڕێ‌و ڕه‌سمی یادی كاك (فوئادی سوڵتانی)دا خوێنده‌وه هه‌ستم كرد شیعر هێشتا تامه‌زرۆی بیستنی ماوه هه‌ر دوای ئه‌وه بڕیارمدا كه له ساڵی (2010) به دواوه پاش زیاتر له (سی ساڵ) دوور كه‌وتنه‌وه‌م له شیعر بڵاوكردنه‌وه (واته 1979 بۆ 2010) جارێكی تر بێمه‌وه مه‌یدانه‌كه‌و شیعره‌كانم ورده ورده بڵاو بكه‌مه‌وه تا تاسه‌ی ئه‌و خوێنه‌رانه بشكێنم كه حه‌ز به شیعر ئه‌كه‌ن.