ئازاره‌كانی پاكبونه‌وه نمایشێكی شانۆیی بوو …. هه‌ڵكه‌وت عه‌زیز
نمایشی ئازاره‌كانی پاكبوونه‌وه كاری شانۆكار شكۆ عومه‌ر بوو له وه‌رزی ره‌شبای سلێمانی به‌شداری تێدا كردبوو،منیش وه‌ك شانۆكارێك كه به‌كاری خۆمی ده‌زانی خوێنده‌وه‌یك بۆ ئه‌ونمایشه به ئه‌نجام بگه‌یینم،
پێم باش بوو هه‌ر له‌سه‌رتاوه به وته‌یه‌كی به‌ناوبانگی گه‌وره شاعر و نوسه‌ری ئیسپانی لۆركا ده‌ست پێبكه‌م كاتێك ده‌ڵێت(شانۆ به‌ر له‌هه‌موو شتێك هونه‌ره‌و به‌رزترین جۆری هونه‌ریشه ،ئیوه‌ش ئه‌ی ئه‌ندامانی تیپه‌كان به‌ر له‌هموو شتێك هونه‌رمه‌ندن،هونه‌رمه‌ندن له‌ته‌وقی سه‌رتانه‌وه تا قوله پێتان،چونكه له رێی ئه‌ڤین و له رێی پیشه‌كاری هاتونه‌ته جیهانی شانۆگه‌ریه‌وه ،ئه‌وجیهانه‌ی پره له خه‌یاڵ و پریشه له هیواو ئاوات.
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین كه نمایشی شانۆیی له كوردستاندا به‌ره‌و ئاقارێكی به ڤیدۆ كردن یان به مانایه‌كی تر بینه‌ری شانۆ پێی وایه كه ده‌بێت كاتێك نمایشێكی شانۆیی ده‌بینێت ،ده‌بێت تاخمی نان خواردنه‌كه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ بێت، بێگومان لای هه‌مومان ئاشكرایه تایرۆف وته‌نی (شانۆ هه‌ر یه‌ك شانۆیه) واته سینه‌ما و دراما و شانۆ سێ شتی جیاوازن به هیچ شێوه‌یه‌ك مومكین نیه كه بینه‌ر د‌رك به‌مه نه‌كات،
ئه‌وه‌ی شكۆ عومه‌ر له نمایشی ئازاره‌كانی پاكبونه‌وه به‌رجه‌سته‌ی كرد وه‌ك و ده‌رهێنه‌ر سه‌د ده‌ر سه‌د نمایشێكی شانۆیی بوو ، بێگومان ئیشكردن له سه‌ر هه‌ر یه‌ك له (ووشه , ده‌نگ , جه‌سته ) پرۆژه‌یه‌كه، هه‌میشه له پشكنیندایه بۆ دۆزینه‌وه نمایشێكی ئه‌زمونكاری،
له هه‌مان كاتدا كارێكی یه‌كجار قورسه كه بۆ یه‌كه‌م جاره جگه له تیپی شانۆی ئه‌زموونگه‌ری و لابۆری شانۆی لالش ، شانۆكارێكی لاو ده‌نگ وه‌ك كه‌رسته‌یه‌كی سه‌ركی له نمایشدا به‌كاربێنێت،بێگومان ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا جورئه‌تی ده‌رهێنه‌رێكی وا ده‌سه‌لمێتێت .
هه‌روه‌ها به كارهێنانی ئه‌و تێكسته شعریانه‌ی (جه‌مال غه‌مبار )ته‌واو ئه‌تمۆسفێری ئازاره‌كانی مرۆڤایه‌تی وروژاند.
چونه‌كه ده‌قی شیعری جه‌مال غه‌مبار ته‌نها په‌یوه‌ست نیه به فه‌رد به‌ڵك و په‌یوه‌سته به مرۆڤایه‌تی واته بۆ من بۆ تۆ بۆ هه‌موومان ده‌گونجێت،
له‌م خاڵه‌شدا ده‌رهێنه‌ر توانیبوی زۆر به وردی ئه‌وجۆره رستانه هه‌ڵبژێرێت كه ده‌گونجا بۆ پاكبونه‌وه‌ی مرۆڤ.
هه‌روه‌ها خاڵێكی دیكه سه‌باره‌ت به نواندنی ئه‌كته‌ره‌كان ، هونه‌ری ئه‌كته‌ر له هه‌موو دنیایا بایه‌خی تواوی پێده‌درێت تایرۆف وته‌نی شانۆ شانۆی ئه‌كته‌ره، به‌ڵام به‌راشكاوانه ئه‌كه‌ته‌ره‌كان جگه له فریاد ئه‌حمه‌د كه له‌وانی دیكه زیاتر نمایشكه‌ی به‌رجه‌سته‌كرد ئه‌وا ئه‌وانی تر له ئاست پێویست نه‌یانتوانی خاوه‌ن نواندنێكی راستگۆیانه بن،
هاوكات ئه‌وش ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌كته‌ره‌كان خودی خۆیان چونكه من بۆ خۆم پرۆڤه‌ی شانگه‌رییكه‌م بینی بوو هیچكات دركه‌م به‌و هه‌ڵانه نه‌كرد كه له رۆژی نمایشكه‌دا به‌دیم كرد،
ره‌نگه ئه‌و خاڵه‌ش بۆ ئه‌وه بگه‌رێته‌وه كه زۆربه‌ی ئه‌كته‌ره‌كان ئه‌زموونی شانۆییان زۆر كه‌مبوو بگره سه‌رتایی هاتنه ناو دنیای شانۆبوون.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له شانۆگه‌رییه‌كه كه پێم خۆشه ئاماژه‌ی پێبكه‌م ئه‌ویش شانۆی سرووت ئامێزه بێگومان ئه‌م جۆره شانۆیانه پێویستیان به خوێنده‌یه‌كی سروتیه، (1) ئه‌وكاته‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌و چه‌مكه سرووتیانه‌دا ده‌وه‌ستین ئایا مانای ئه‌وه‌یه سه‌ر له نوێ بنیاتی بنینه‌وه‌و بیژینینه‌وه ؟ نه‌خێر چونكه سرووت به‌شداربونه، به‌شداربونێكی گشتی بێ ده‌ستنیشانكردنه به‌بێ ئه‌وه‌ی چه‌مكێكی له‌وه‌وپێش هه‌بێت ده‌رباره‌ی نمایش و بینین ده‌ته‌قێته‌وه، واته هه‌ر چۆن كاتێك مه‌خلوقێكی دینی ده‌بینین عومقی سرووته ئه‌وا كارێكی قورسه كه بتوانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زیاتر له حه‌وت ئه‌كته‌ر بكه‌یت بۆ دروست بوونی نمایشێكی كامڵ به‌ڵام ده‌رهێنه‌ر دیاره ماندووبونێكی یه‌كجار زۆری پێوه دیاربوه ئه‌گینا نمایشێكی ئه‌وا به‌م جۆره مه‌حاڵه دروست بوونی,
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناتوانین بڵین كه له‌م شانۆگه‌ریه‌دا به‌بێ كه‌موو كورتی بووه چونكه هیچ كارێ به‌بی كه‌موو كورتی نابێت و به‌رێوه ناچێت ئه‌توانم بڵێم سه‌ر كه‌وتوش نابیت تێیدا ، بۆیه هیوادارم ده‌رهێنه‌ر كاری باشتر‌و به‌پیت تر پێشكه‌ش به بینه‌ر بكه‌ن.
(1)الگقس المسرحی المعاصر