
پێنووس و ویژدان ……. کامیل ژیر
سێ هۆنراوه‌نامه بۆپێنووسه سه‌رلێشێواوه‌كان
كامیل ژیر
1-پێنووس و ویژدان
پووره هه‌نگێكی ناو دارستانێ
به‌باڵا ئه‌فڕین
بۆ مژینی گوڵا، بۆ تامی خۆشی
خۆراكی شیرین.
تیایانا هه‌بوو بزر ئه‌بوون و
سه‌ریان دائه‌نا له‌و پێناوه‌دا
بۆ پاراستنی شانه و لانه‌یان
به‌دژیانه‌وه شێرانه ئه‌دا
نموونه‌ی به‌رزی كارامه‌یه‌تی و
یاسا و رژێم و له‌خۆ بوردن بوون
بۆ هه‌رچی تامی شیرینی هه‌یه
به‌خه‌نده و بزه‌ی لێوه‌وه ئه‌چون
كه‌چی مرۆڤێ كۆڵێ شیرینیی
له‌سه‌ر كاغه‌زێ بڵاوكرده‌وه
پووره هه‌نگه‌كه نه‌چوون به‌لایا
به‌كۆمه‌ڵا خۆیان لێئه‌شارده‌وه
ئه‌یانوت نه‌با جێگه‌پێ و ده‌سمان
له‌هات و چۆدا به‌سه‌ر كاغه‌زا
به‌پێچه‌وانه ره‌نگ بداته‌وه
وه‌كو پێنووسی هه‌ندێ مرۆڤی
ئه‌ودیوی ویژدان، له‌سه‌نگ و نرخی
پووره هه‌نگیمان كه‌مبكاته‌وه!!
2- دروود له‌گورگ
گورگێ مه‌ڕێكی پاره پاره كرد!
وتیان ڕه‌وشتی دڕنده وایه..
ماسی ماسیی ورد به‌كۆمه‌ڵا ئه‌خوا!
ئه‌مه ڕژێمی ئاو‌و ده‌ریایه..
كه‌بوومه له‌رزه شارێ كاولكا
ئه‌ڵێن كاره‌سات راده به‌ده‌ره!
سێ‌و چوار مناڵی وه‌كو گوڵاڵه
به‌رجاده كه‌ون، قه‌زاو قه‌ده‌ره!
كوێره‌خه‌تێ گه‌ر پله‌ی ده‌سكه‌وێ
خوم ئه‌شێوێنێ، تینووی كورسییه!
له‌كاتی جه‌نگا گرانی دادێ
بازرگانی جه‌نگ چاوی برسییه!
سه‌گێ به‌بێ هۆ په‌لامار بدا
خه‌ڵكی بگه‌زێ، سه‌گێكی هاره!
نه‌زانێ ئه‌شێ له‌سه‌ر دوو وشه
كه‌سێ بكوژێ، نه‌خوێنده‌واره!
ئه‌ی ڕۆشنبیرێ، ژیرێ، زانایه‌ك
پایه بڵندێ، پرۆفیسۆرێ
ویژدانی له‌خۆی، له‌نه‌ته‌وه‌كه‌ی
له‌چاوی گه‌شی ڕاستی بتۆرێ
نوكی پێنووسی بكاته ده‌می
پاچی گۆڕهه‌لكه‌ن بۆ به‌رامبه‌ری
چاوه‌ڕوانیشبێ بڵێن مامۆستای
چه‌رخی ئاوه‌ژوو، تۆ تێكۆشه‌ری!!
ئه‌بێ بۆ ئه‌مه بیانوومان چی بێ؟
چه‌نی به‌چه‌نه ره‌فتاری وه‌ها!؟
كفن دز وه‌ره ده‌سم دامێنت
دروود له‌گورگی دڕنده‌ی ڕه‌ها!!
3- ئه‌و تۆزه‌ره‌نگه‌ی تیاتاناماوه
ئه‌ی پێنووسه‌كان: ئێوه زوربه‌تان
ساڵه‌های ساڵه له‌ده‌رگای ماڵی ئه‌م و ئه‌و ئه‌ده‌ن!
نه‌خێره‌ومه‌نێ ده‌رگای واڵاكرد
نه‌كه‌سێ پرسی: له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ، ئایا ئێوه هه‌ن!؟
هه‌ر له‌به‌ر بووره بیرێكی كۆنی به‌چاوو ڕاوو به‌زه‌بری ئاگر
سه‌پێندراوی ناو چوار دیواری هه‌نده‌رانی دوور
له‌ئێمه‌تان كرد به‌ڕۆژی تازه‌ی پاڵه و سه‌پان و لانه‌وازان و
به‌چاره‌نووسی ئه‌نجامی مێژووی مرۆڤی ڕوو سوور!
له‌هه‌ردوو وه‌ردی به‌بێ ژێرخان و به‌بێ سه‌رخانی زه‌ویی ئێمه‌دا
له‌بتی نه‌بوو، به‌ڕیزه بتی
درۆتان چه‌قان!
به‌خه‌یاڵا پڵاو، بۆ ڕووخاندنی
ئه‌و بتخانه‌یه، له‌ته‌م و مژ و
له‌تاریكیدا، هه‌زاران تۆپی
وشه‌تان ته‌قان!
له‌بازاڕێكی به‌بێ موغازه و
به‌بێ ئامێری به‌رهه‌می زۆر و
بێ بانكی پاره و بێ سكه و زێڕ و
بێ سه‌رمایه‌دار، شه‌ڕی دووچینی
نه‌بووتان گڕدا!
له‌و پێناوه‌دا، بێ پرسینه‌وه
به‌شێكی زۆری هێز و وزه‌تان
له‌كێشه گه‌وره‌ی نابووت و دارا،
له‌بیرو له‌ش و بازووی نه‌ته‌وه
داتاشی و بڕدا!
له‌گڵی دوورا چاره‌تان ئه‌دی!
به‌بێ بایه‌خی له‌خاكی خۆتان
ورد ئه‌بوونه‌وه!
جگه‌رگۆشه‌تان ئه‌كرد به قوربان
ئافه‌رینێكی گاڵتـه جاڕانه
بێ پیاچوونه‌وه!
ئه‌ی پێنووسه‌كان: ئێوه ئه‌وانه‌ی
بوونه كۆسپی ڕێ، هه‌لتان له‌كیسی
خاوه‌ن كێشه‌دا
به‌دووی كڵاوی بابردووتانا
وێڵا و بزر بوون، سه‌رده‌مێ ژیان
له‌ئه‌ندێشه‌دا!
ئێوه ئه‌وانه‌ی له‌چاڵی بیری
ته‌نگه‌به‌رتانا، ئێستاكه تاسی
ره‌نجی بێوه‌ری و نابه‌كامێتی
ئه‌تانباته‌وه..
دوای ڕه‌وینه‌وه‌ی ته‌مومژ له‌سه‌ر كانی و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ئاوه لێڵه
ئیتر با ویژدان، ئیتر با ڕووداو
كۆتانكاته‌وه.
ئه‌ی پێنووسه‌كان: لێتان نه‌بێته
كورده نامووسی، وه‌رن پێكه‌وه
له‌گه‌ڵا ئێمه‌دا، ئه‌و تۆزه ڕه‌نگه‌ی
تیاتانا ماوه.
بیكه‌ن به نه‌خشه‌ی كێشه‌ی سه‌ره‌كیی
ئه‌و خاك و خۆڵ و ئاو‌و هه‌وایه‌ی
بووه و نه‌بوویان، له‌پێشبڕكێدا
كه‌وتوونه‌دواو