نوسەرێکی دەنگەکان خەڵاتی باشترین چیرۆک وەردەگرێت
Closed
ڕۆژی 10-15 ئەم مانگە لەشاری سلێمانی بە ئامادەبوونی میوانێکی زۆر لە وڵاتانی نەمسا، فەڕانسا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، ئێران، کازاخستان، مەراسیمی چواردەهەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ، بۆ هەر سێ بواری شیعر و چیرۆک و لێکۆڵینەوە بەڕێوەچوو.. لە دواڕۆژیدا و ئێوارەی دوێنێ لە کاتی ئاشکراکردنی ناوی براوەکاندا خەڵاتی یەکەم-ی باشترین چیرۆک بەخشرایە نوسەر و چیرۆکنووس (توانا ئەمین) کە یەکێکە لە نوسەرەکانی ماڵپەڕی دەنگەکان.