یادی شار ….. محه‌مه‌د پاکژ
نازانم…
بۆچی ئه‌مشاره..،
ژیانمی داگیركردووه؟
ئه‌گه‌ر رۆژێ..
له‌ئامێزی شارا نه‌بم،
واده‌زانم هه‌زار ساڵه
سلێمانیم جێهێشتووه.
هه‌تا ئێستاش…
جێگه ده‌ستی مناڵی خۆم،
به‌دیواره گڵه‌كانی شێخان‌و
پیرمه سووره‌وه ده‌ناسمه‌وه.
ئه‌و رۆژانه‌ی…
لاوێتیم كه‌پیرمكردوون،
ئێستا بڕۆم له‌كۆڵانه ته‌نگه‌كانی
كانێسكان ده‌یاندۆزمه‌وه.
شه‌قامی گۆران…
ره‌نگاڵه‌و جێ دیداری..
ئازیزانی ئه‌مشاره‌یه.
شا رێی…
سالم‌و مه‌وله‌وی..،
جێگه ژوانی دڵدارانی
خۆرنشینی ئێواره‌یه.
گوڵه باخ‌و…
ریشۆڵه‌و دره‌خته‌كانی باخی گشتی..،
سه‌رچنارو كارێزی شه‌ریف‌و سه‌یوان،
پیره‌مێرد‌و ره‌شۆڵ‌و چالاك‌و دیلان..،
هه‌موویان یادگاری جوانین.
ئیبراهیم پاشا‌و كاكه‌حمه‌د…
شێخ مه‌حمود‌و ئه‌خته‌رو ده‌روێش عه‌بدوڵڵا،
ده‌یان خامه‌و بیر ره‌نگین‌و دانا‌و دلێر..
سمبولی شاری سلێمانین.
سه‌را…
مزگه‌وتی گه‌وره‌و كانێسكان
مه‌ڵكه‌ندی‌و پیرمه‌سورو..
شێخ جافرو سابونكه‌ران
یادگاری كۆنی بابانین.
به (226) ساڵه‌ی دروستكردنی شاری سلێمانی
پێشكه‌شه.