ده‌با تێر ماچکه‌م چاوانی
دڵم ده‌که‌م به گه‌ردانه ـ1
عه‌تر بڕژێ له هه‌ناوی
بده ده‌ستم ئه‌و هه‌توانه
ده‌با تێر ماچکه‌م چاوانی
مه‌رگی غه‌ریبی پڕ ژانه
ئه‌وه‌ن سه‌خته زامی قوڵی
بێباکانه
منی جێهێشت له کاروانی
هێنده‌م به‌سه ته‌نیا جارێک
بچمه دیدار بۆ مژینی لێوه‌کانی..
* *
که ده‌رکه‌وتیت دڵم ده‌بێته هێلانه ـ 2
ئه‌ڤین ده‌بێته سه‌رمه‌شق و
ده‌مخواته‌وه سه‌ر شێتانه
گرفتی ئه‌ز
ئاڵوده‌یی و عه‌شقێکی
پڕ له سوتانه
خوانهتگرێ تۆ نازانی چه‌نده سه‌خته
گهردامبڕییت له هه‌ناسه‌ت
رووخانه ماڵی ته‌نیاییم
مه‌متۆرێنه به‌و چاوانه..
* *
ئای غه‌ریبی چیم لێده‌که‌ی که من یاخی ـ 3
تۆش بوویته‌ته باری گران
نه‌ده‌توانم بچمه ناخی
ئه‌م رۆژگاره ده‌مخواته‌وه له نێو شاران
* *
چیبکه‌م تێر نابم له ماچی ـ 4
له ئامێزی گهرمونهرم
کهنێچیر هاته ده‌ست راوچی
نه‌ک هه‌ر دڵم عیشقی ده‌چێته ناو سه‌رم
* *
که من هێنده مه‌ستی ماچم ـ 5
رێم لێمه‌گره
تا تێر نیگای چاوت نه‌که‌م
ئۆقره ناگرم
تیری موژگانم تێمه‌گره..
* *
شه‌وان وه‌کو لێزمه‌ی باران ـ 6
ده‌چمه قوڵایی گیانته‌وه
به رۆژ گه‌واڵه هه‌ورێکم به شانته‌وه
دهبمنوێنه به خۆته‌وه وه‌کو جاران
* *
بارانێکیت له ته‌نیایی ـ 7
وهرینێکیت له خه‌می تاڵ
ههنگاوێکیت له ئه‌سپایی
چرۆیهکیت بێ په‌ڕوباڵ..
* *
ئای که‌نیشکه شههێنهکهی نازداری شۆخ ـ 8
ئه‌وه‌ی ها له‌سه‌ر سنگی تۆ
ئه‌گه‌ر سێوه،پرته‌قاڵه، هه‌ناری تۆخ
مزر مزر وه‌کو لیمۆ
شه‌یدای ده‌بم تا ده‌گه‌مه که‌نارو رۆخ..
* *
هێنده‌ی جوانیی ـ 9
گه‌ڵای پاییز قژم وه‌ری
وه‌کو نمه‌ی
شه‌ونمی به‌ر تریفه‌ی مانگ
رۆحم سڕی
که من مه‌ستی جووتێ لێوم
بۆ راموسان
چ په‌نهانه:ـ
کراسی به‌ختم داده‌دڕی..
* *
بۆنی ماچی لێوانی ئه‌و ـ 10
تامی هه‌نگوینه ده‌مه‌و خه‌و
ئه‌و ساتانه مه‌ستم ده‌کا
که‌پرچی وه‌ک ره‌شماڵی شه‌و
* *
که رۆحی من سه‌ما ده‌کا ده‌گه‌ڵ یارا ـ 11
سه‌رشێتانه مه‌ستم ده‌کا له ئامێزی
له ژوانی بن سێبه‌ری گه‌ڵای دارا
بۆ ماچێکی دێمه سه‌رچۆک له‌به‌ر رێزی
* *
ده‌ستم ده‌که‌م به که‌ڤاڵ و ـ 12
په‌نجه‌کانم به په‌ڕه‌مووچ
ئای خودایه چه‌نده
شه‌یدام به ماچ‌و مووچ ..
ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن مه‌ودا بدا
…نیگاری لێوانت ده‌که‌م
بۆت ده‌گه‌ڕێم ده‌تبینمه‌وه
له هه‌ر شارێ،
له‌ماڵان و کۆڵان و کووچ..
* *
بۆنی رۆح و نیگای گه‌رمی دڵی تۆیه ـ 13
سه‌رمه‌ستانه دهملاوێنن
هه‌موو شه‌وێ هه‌ناسه‌م بۆت تامه‌زرۆیه
بێمه‌وه لات بۆ دیدارت بمسوتێنن..
بورهان هه‌ژار
به‌رلین پاییزی 2010
* *