ئه‌نارکیزم و پرسی سێکس*
کرێکار، واته ماسوولکه‌کان و هێز، که که‌ڵبه و قه‌پی بۆرژوازییه‌کان خوازیاریانن. کارکردن هه‌ر به‌شی ژیانێکی کوله‌مه‌رگی ده‌کات، مه‌مره و مه‌ژی. کرێکار به‌و مه‌به‌سته ژن ده‌هێنێت، تا له ماڵه‌وه که‌یبانوویه‌کی هه‌بێت و خه‌ریکی ئیشی ماڵ بێت. که‌یبانو هێدی هێدی بچووک و بچووکتر ده‌کرێته‌وه تا ده‌کرێته کۆیله‌یه‌ك له به‌یانییه‌وه تا ئێواره، سه‌رباری ئه‌وه ده‌بێت سه‌رقاڵی خه‌رجیش بێت و نه‌خه‌ڵه‌تابێت و له لانی که‌می خه‌رجکردن لابدات، کورد واته‌نی ده‌بێت پێ به قه‌ده‌ر به‌ڕه‌که‌ی خۆیان ڕاکێشێت، هێنده نابات که‌یبانو به چه‌شنێك شلوکوت و ماندوو و مردوو ده‌بێت که نه‌توانێت به په‌له بچێت به‌ده‌م سۆز و پێویستیه‌کانی مێرده‌که‌یه‌وه، ئه‌و حاڵه‌ته‌ش وا له هه‌ردوکیان ده‌کات زوو هه‌ڵچن و تووڕه ببن، به‌داخه‌وه ئه‌وکاته مێرده‌که‌ی وایلێدێت بگاته ئه‌و ئه‌نجام و بڕوایه که نه‌خشه‌کانی سه‌ریان نه‌گرتووه و ژنهێنانه‌که‌ی هه‌ره‌سی هێناوه.
گێژه‌ڵووکه‌یه‌ك تا دێت به‌هێزتر ده‌بێت
خه‌رجی له‌بریی ئه‌وه‌ی که‌م بکات، زۆرتر ده‌بێت، که‌یبانوش ئه‌و هێزه‌ی سه‌ره‌تای پێنه‌ماوه و وا هه‌ست ده‌کات خیانه‌تی لێکراوه، جگه له‌وه که مه‌ترسیی برسێتی تووشی خه‌مخواردن و دڵه‌ڕاوکێی ده‌کات. ئه‌و که‌یبانوه ماوه‌یه‌ك دوای شووه‌که‌ی جوانییه‌که‌ی جارانی نامێنێت، گومان له‌وه‌دا نییه که ئه‌وانه هه‌موویان وایلێده‌که‌ن تووشی ته‌مه‌ڵی، وره‌به‌ردان décourage،خه‌مۆکی déprime، سه‌رنجنه‌دان و بێئاگایی néglige ببێت. ئه‌وانه‌ش ئه‌نجامی خراپیان لێده‌که‌وێته‌وه، بۆ نموونه ساردبوونه‌وه و دواتریش پچڕانی هێڵی خۆشه‌ویستی و سۆز له نێوانیاندا، هه‌ر ئه‌وه‌شه واده‌کات که هه‌ڵه‌کانی خۆیان نه‌بینن و چاره‌ی بکه‌ن. پیاوه به‌شمه‌ینه‌تییه‌که ڕێگه‌ی مه‌یخانه ده‌گرێته به‌ر تا خه‌م و ئازاره‌کانی تێکه‌ڵ بکات به په‌رداخێك بیره یا ویسکی بۆ ئه‌وه‌ی له‌بیر خۆی بباته‌وه،هاوسه‌رینه سیاچاره‌که‌شی زۆر له‌وه نێت پاکتره که ئه‌ویش هه‌مان ڕێگه بگرێته به‌ر بۆ دروستکردنی ناسیاوی تر، هێنده‌ش هه‌ژاره ناتوانێت ڕێگه به خۆی بدات ئاڕاسته‌ی ڕابواردن و خۆشیبینین هه‌ڵبژێرێت، به ناچاری که‌شی ته‌نهایی هه‌ڵده‌بژێرێت له‌و شوێنه چۆڵه‌دا که خۆی ناوی ناوه ماڵ، ده‌گری و ده‌ناڵێنێت و ده‌بۆڵێنێ: “ئای چیم کرد به خۆم، چ شێتییه‌کم کرد شوم کرد به پیاوێکی هه‌ژار!” ئه‌وه‌ی سته‌مه جیابوونه‌وه‌ش نه ئاسانه و نه چاره‌یه
ده‌بێت بیگوزه‌رێنن
هه‌رچه‌نده کڵێسه و ده‌وڵه‌ت له یه‌کتر به قین بن به زنجیرێكیش پێکه‌وه به‌ستراون، ئه‌و زنجیره‌ش ته‌نها یه‌ك هێز ده‌توانێت بیبچڕێنێت، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که دوو که‌س ئاره‌زوومه‌ندانه یه‌کێتییه‌کان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه**
ئه‌و کاته‌ی یاسا به ته‌واوی به‌زه‌یی ده‌تلیقێته‌وه و بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوسه‌رینییه‌که ده‌دات، ئه‌و کاته هه‌موو ورده‌کارییه‌کانی ژیانیان (ژیانی خۆیی vie privé) ده‌رده‌که‌وێت، ڕای گشتی ئافره‌ته‌که ڕووڕه‌ش و تاوانبار ده‌کات، ئه‌ویش له ترسی ئه‌و سووکایه‌تیپێکردنه به ناچاری له به‌رده‌می یاسا و ڕێساکانی شوکردندا ده‌چه‌مێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت سکاڵایه‌ك تۆمار بکات دژی ئه‌و سیستمه زه‌به‌لاحه تۆقێنه‌ره که ئه‌وی شکاندووه، وێنه‌ی هه‌موو ئافره‌ته سووککراوه‌کانی تر.
بۆرژوازی سیستمه‌که‌ی توندوتۆڵ کردووه و ده‌یپارێزێت له ئابڕووچوون، هه‌ژارانیش بۆ پاراستنی مناڵه‌کانیان و له ترسی ڕای خه‌ڵکی ژیانیان تاڵ بووه و هه‌مووی بۆته درۆکردن و دووڕوویی، ئافره‌ت کاتێك خۆی یه‌کلا ده‌کاته‌وه و خۆی ئازاد ده‌کات و واز ده‌هێنێت له‌و پیاوه که کڕیویه‌تی، ده‌موده‌ست ده‌درێت به ڕوویدا و پێ ده‌وترێت: “ئافره‌تی به‌نامووس ناتوانێت یا نابێت خۆی له یه‌کێتییه‌ك ئازاد بکات گه‌رچی هه‌مووی سووکایه‌تی و ڕه‌زاله‌تیش بێت.”
هه‌ر یه‌کێتییه‌ك له‌سه‌ر بناغه‌ی خۆشه‌ویستی نه‌بێت، ده‌ستکرد و زۆره‌ملێ بێت؛ با ڕه‌زامه‌ندیی کڵێسه و کۆمه‌ڵگه‌شی له‌سه‌ر بێت یا له‌سه‌ر نه‌بێت، ئه‌نجامه‌که‌ی له‌شفرۆشتن ده‌بێت. یه‌کێتی له‌و جۆره کاریگه‌ریی خراپ داده‌نێت له‌سه‌ر وره، له‌سه‌ر ته‌ندروستیی کۆمه‌ڵگه.
تاوانبار، سیسته‌مه‌که‌یه
ئه‌م سیسته‌مه ئافره‌تان ناچار ده‌کات خانومانی و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بفرۆشن، ئه‌وه‌ش به‌رهه‌مێکه له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م سیسته‌مه دۆزه‌خییه که ڕێگه ده‌دات به چه‌ند که‌سێك مشه‌خۆر بن به‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تمه‌ندییه‌وه، که به کارکردنی زۆرینه به‌رهه‌م هێنراوه، واته %99 ده‌بێت بچووك ببنه‌وه و ببنه کۆیله و کار بکه‌ن له به‌یانیه‌وه تا ئێواره بۆ مووچه‌یه‌کی کوله‌مه‌رگی، له‌ولاشه‌وه که‌مینه‌یه‌ك به‌رهه‌می ڕه‌نجی ئه‌وان چی باشه و چی خۆشه به ئاره‌زوی خۆیان ده‌یمژن و هه‌ڵیده‌لوشن. با ئێمه هه‌ڵۆێسته‌یه‌ك بکه‌ین و بڕوانینه ئه‌و دوو دیمه‌نه که له سه‌ده‌ی نۆزده XIX سه‌ریان هه‌ڵدا.
با سه‌یری خانووه‌کان وکۆشکه‌کانی بۆرژواکان بکه‌ین، هه‌ر کامێکیان بگریت جێگه‌ی ژیانی سه‌دان پیاو و ژنی پێ دابین ده‌کرێت، با ته‌ماشای ئێواره‌خوانی مناڵه‌کانیان بکه‌ین، هه‌ر سفره‌یه‌کیان سه‌دان برسی پێ تێر ده‌بێت، سه‌یری ئه‌وانه که شه‌یدای ئه‌م دنیایه‌ن ته‌ماشاکه‌ن چۆن چه‌نده‌ها ئامرازی ڕابواردن و خۆشگوزه‌رانییان بۆ خۆیان داهێناوه، بۆ نموونه، چوون بۆ شانۆ، هه‌ڵپه‌ڕکێ و موزیك، کۆنسێرت، پیاسه‌کردنی ده‌ریایی، با ئێسته وه‌رچه‌رخێین و ئاوڕێکیش بده‌ینه‌وه له‌وانه که ئه‌و سامانه به ڕه‌نج به‌رهه‌م ده‌هێنن و دواتر بۆ سه‌فاهه‌تی بۆرژواکان خه‌رج ده‌کرێت.
دیوی ئه‌ودیوی ئاوێنه
سه‌یریان بکه‌ن به‌شمه‌ینه‌تییه‌کان چۆن خزاونه‌ته ناو ژێرخانه تاریک و تونه شێداره‌کانه‌وه و تاساون به‌سه‌ریه‌کدا، ئه‌و ژێرخانانه که ڕووینه‌داوه ڕۆژێك له ڕۆژان هه‌وایه‌کی پاك خۆی پیایاندا کردبێت، ئه‌وانه هه‌ژاریی خۆیان وا به کۆڵی خۆیانه‌وه و له‌ملا ده‌یگوازنه‌وه بۆ ئه‌ولا، مناڵاکانیان شه‌قاوه و چه‌قاوه‌سوو و ڕووت و برسی له‌ناو شه‌قامه‌کاندا که‌س نییه به خۆشه‌ویستی بیاندوێنێت، که‌مترین نه‌رمونیانیان له‌گه‌ڵ به کار بهێنێت، له‌و ڕۆژه‌وه له دایك ده‌بن ده‌خرێنه ئه‌م خانانه‌وه -له‌بیرکردن-خه‌رافه‌ت- جنێو.
بڕواننه ئه‌و دوو دیمه‌نه هه‌ی ڕه‌وشتییه‌کان moralistes هه‌ی پیاوچاکان philantropes ته‌ماشا بکه‌ن و به من بڵێن ده‌بێت له حاڵه‌ت و سیستمێکی ئاوادا بۆچی و به چ پێوانه‌یه‌ك ده‌بێت لۆمه‌ی ئه‌وانه بکرێت که له‌ش ده‌فرۆشن؟ ئیتر یاسایی بێت یا نا، هه‌ر به‌و پێیه‌ش ئێوه بۆتان نییه ته‌نانه‌ت لۆمه‌ی نائومێده‌کانیش بکه‌ن.
گرفته‌که له‌شفرۆشتن نییه، گرفته‌که کۆمه‌ڵگه‌که خۆیه‌تی، ئه‌م سیستمه ناعادله‌یه که‌وا له‌سه‌ر سه‌کۆی خاوه‌ندێتیی تایبه‌تی و ده‌وڵه‌ت و کڵێسه‌کان، سیستمی به‌یاساییکردنی دزی و کوشتن و ده‌ستدرێژیکردنه سه‌رنامووسی ئافره‌تانی بێ‌تاوان و مناڵه نائومێده‌کان ڕاوه‌ستاوه.
چارهسەر‌ی تاعون
تا ئه‌و دێوزمه‌یه له کۆڵ نه‌که‌ینه‌وه، ناتوانین بگه‌ینه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ران و ئه‌نجومه‌نی پیران، هه‌روا ناگه‌ینه ماڵه بۆرژواکان و ناشگه‌ینه کوخی هه‌ژاره‌کانیش.
ده‌بێت مرۆڤایه‌تی هۆشمه‌ند بێت به هێز و توانای خۆی و خۆئازادکردن بکاته ئه‌رکی خۆی تا ژیانێکی تازه‌تر و باشتر و نه‌بیلتر بژی.
له‌شفرۆشی بنبڕ ناکرێت تا ئه‌م سیستمه خۆراك به‌خشی بێت، مێتۆده‌کانی قه‌شه (Parkhurst) و ڕیفۆرمخوازه‌کانی تریش کاریگه‌رییه‌کی بنه‌ڕه‌تیان نابێت.
ئافره‌ت ئۆتۆنۆم و سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت کاتێك ڕیفۆرمخوازه‌کان یه‌ک ده‌گرن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که خه‌بات ده‌که‌ن بۆ گۆربه‌گۆڕکردنی ئه‌م سیستمه که هه‌ڵهێنه‌ری هه‌موو فۆرمه‌کانی تاوانه، له‌بریی ئه‌و سیستمه سیستمێك دروست بکرێت له‌سه‌ر بناغه‌ی یه‌کسانیی ته‌واو، سیستمێك که هه‌موو پیاوێك، هه‌موو ژنێك و هه‌موو مناڵێك به‌رهه‌می کاره‌که‌ی لێزه‌وت نه‌کرێت ، هه‌روه‌ها هه‌لومه‌رجی ئه‌وه بڕه‌خسێنێت به‌بێ جیاوازی سوودمه‌ند بن له به‌خشنده‌کانی سروشت، ڕێگه و جێگه ئاماده‌کردن بۆ هه‌مووان تا بتوانن سوودمه‌ند بن له باشترین په‌روه‌رده و خوێندن، زه‌ره‌رنه‌دان و خراپنه‌کردنی ته‌ندروستی هیچ که‌سێك به کۆیله‌کاری و له‌ناوبردنی هه‌وڵی ده‌سته‌مۆکردنی مرۆ به ڕه‌زاله‌ت و سۆزی دروستکراو.
خه‌وبینینی ئه‌نارکیست
پێویسته هه‌رکه‌سه باری هاوسه‌رینگرتن بخاته ته‌واوی بڕواپێکردنی ڕه‌وشتییه‌وهconfiance moral هه‌روه‌ها پێویسته هه‌ر که‌سه ئه‌وی تری خۆش بووێت و ڕێزی بگرێت و هاریکاری کارکردنی بێت، نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر باشی و خۆشحاڵی و سوودی خودی خۆی، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێکه‌وه خۆشحاڵن و حه‌زیاری خۆشحاڵییه‌کی هاوڕه‌نگی یه‌کگرتوون بۆ هه‌مووان. هه‌موو تۆزقاڵێکی ئه‌و یه‌کگرتنه ده‌بێته هێزێکی ته‌ندروستی ڕه‌وشتی و فیزکی، ڕێزلێگرتن و که‌ریمکردنی باوان نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه که ئه‌رکێکه به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وان ئه‌وه ده‌هێنن و شایه‌نی ئه‌وه‌ن ڕێزیان لێبگیرێت و موکه‌ڕه‌م بکرێن.*** کۆمیونێتێ communauté په‌روه‌رده‌کردنیان و گرنگیدان پێیان ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی، به‌و جۆره ئازاد ده‌بن و ده‌توانن دوای حه‌ز و ویست و مه‌یله‌کانی خۆیان بکه‌ون، ئه‌وه‌ش سه‌ربه‌خۆبوون ده‌به‌خشێت، واته ئه‌و که‌سانه سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ده‌پارێزن، به شانوباڵی که‌سدا هه‌ڵناده‌ن، ئامانجیان له‌وه دور ده‌که‌وێته‌وه که ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت به‌سه‌ر براکانیاندا، له‌بریی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ڕێزگرتن ده‌ست بخه‌ن، به جۆرێك که هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی کۆمینیتێکه پارێرزراو و ڕێزلێگیراو بن.
جیابونەوەی ئه‌نارکیستی
یه‌کێتی، جووتبوونی پیاو و ژن نه‌ك هه‌ر به‌س نییه بۆ هه‌ردووکیان، به‌ڵکو تا بڵێیت قێزاویشه لایان ژن و پیاو ده‌یانتوانی جیا ببنه‌وه به نه‌رمونیانی و به‌بێ هه‌راوهوریا به‌و جۆره پێویستیشیان به‌وه نه‌ده‌بوو هه‌موو په‌ت و ده‌زووی هاوسه‌رینییه‌که‌یان بقرتێنن و بیکه‌نه وێرانه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌یانتوانی په‌یوه‌ندییان هه‌ر به‌رده‌وام بێت و نه‌بنه قوربانی چه‌وسانه‌وه، هه‌روه‌ها به‌و به‌رده‌وامیدانه به جۆرێك له جۆره‌کانی یه‌کێتی، ده‌توانن کارێکی وا بکه‌ن که نه‌بنه نێچیر و ڕێفۆرمکاره‌کانی ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه‌ی به کاریان بهێنن گوایه بۆ له‌ناوبردنی له‌شفرۆشی و سڕینه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاریی مرۆڤایه‌تی !!!
له‌ناوبردنی چینێك و هێشتنه‌وه‌ی چینێکی ترعه‌جه‌ب شێتی و سه‌رلێتێکچوونێک و تاوانێکه، ئێوه پیاوان، ئافره‌تان ڕوو وه‌رمه‌گێڕن، مه‌هێڵن لایه‌نگیری préjués کارتان تێبکات، بڕواننه مه‌سه‌له‌که وه‌ك ئامانجێك objectife له‌بریی ئه‌وه‌ی هێزی بێهووده به کار بهێنن، ده‌ستێکی یارمه‌تی درێژ بکه‌ن له بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م سیستمه گه‌نده‌ڵ و خه‌سته‌یه.
گه‌ر ژیانی هاوسه‌رینی بێبه‌شی کردوون له خۆشی و ڕێزگرتنی خۆیی، گه‌ر بێبه‌شی کردوون له تاقیکردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیتان بۆ ئه‌وانه که به مناڵان ناویان ده‌به‌ن بۆ ئاسووده‌یی خۆتان و خۆشه‌ویستانتان ئه‌رکتانه بگۆڕن و ڕاستی دروست بکه‌ن، ته‌نها به‌وه هاوسه‌رینگرتن نابێته کاره‌سات.
* سه‌رچاوه /emma goldman – Anarchopedia
تێبینی: ئێما به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك نووسه‌ری ئه‌نارکیسته‌وه، خۆی له‌وه لاداوه که به زمانێکی ئه‌کادیمی بێتام و هیلاککه‌ر بنووسێ، ئه‌وه‌ی ڕه‌چاو کردووه که ده‌بێت به زمانێکی ساده وساکار بۆ ئه‌و که‌سانه بنووسرێت که ژیانی ئابووری وکۆمه‌ڵایه‌تییان ئه‌و بواره‌ی بۆ نه‌ڕه‌خساندوون به باشی تێکه‌ڵ به سه‌رخانی کۆمه‌ڵگه ببن، تا هه‌رهیچ نه‌بێت ئاستی خوێنده‌وارییان که‌مێك پله به‌رز بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆی تیایدا ژیاوه. -و.ک-
** کڵێسه و ده‌وڵه‌ت به هیچ جۆره په‌یوه‌ندی و بچڕانی په‌یوه‌ندییه‌ك ڕازی نابن، گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و ڕێساکانی خۆیانه‌وه بێت، ئه‌وان له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێساکانی خۆیاندا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هانی ژنهێنان و شووکردن و مناڵدروستکردن به ده‌رزه‌ن ده‌ده‌ن، ئیتر گوێیان له‌وه نییه چ مه‌رگه‌ساتێکی لێده‌که‌وێته‌وه له ڕووی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕه‌وشتی، ده‌روونییه‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌یان به‌لاوه گرنگه له‌ژێر ڕکێفی یاسا و ڕێساکانی خۆیاندا بێت،هه‌ر به‌و مه‌رجه‌ش ڕێگه‌پێدراو و موباره‌كکراوه. -و-ك-
*** ئێما له‌و بواره‌دا به‌و لۆجیکه بیر ده‌کاته‌وه: “هه‌رکه‌س به‌پێی توانای خۆی، بۆ هه‌موو که‌س به‌پێی پێویستییه‌کانی.”