
قسه‌یه‌كی كه‌م له‌سه‌ر رۆمانی جه‌مشیدخانی مامم ….
قسه‌یه‌كی كه‌م له‌سه‌ر رۆمانی
” جه‌مشیدخانی مامم كه هه‌میشه با له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبرد ” ی
به‌ختیارعه‌لی
شیركۆشه‌ریف/كه‌ركوك
بۆئه‌وه‌ی خاوه‌ن ئه‌ده‌بێكی راسته‌قینه‌ی به‌پێزو ده‌وڵه‌مه‌ندبین ، بۆئه‌وه‌ی به‌ویژدانێكی زیندوه‌وه په‌رۆشی ژیانێكی ئه‌ده‌بی مۆدیرن بین و خۆمان له‌نه‌ریت پارێزی دووربخه‌ینه‌وه ، ئه‌وه ده‌بێت مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروستانه له‌گه‌ڵ ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كاندا بكه‌ین و به‌ئاراسته‌یه‌كی سه‌رده‌میانه هه‌وڵی راڤه‌كردن و لێكتێگه‌یشتنیان بده‌ین ، یان هیچ نه‌بێت گه‌شه‌یه‌كی ناوازه‌مان له‌بواری فیكرومه‌عریفه‌و دونیای رۆشنبیریی و ته‌واوی زانسته‌مرۆییه‌كان كردبێت و له‌ده‌رئه‌نجانمدا به‌كۆمه‌ڵێك چه‌مك و زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی و تیۆری گیرسابیتینه‌وه ، واتا بێ بوونی باگراوندێكی رۆشنبیریی فره‌ره‌هه‌ندو فره ئاراسته ناتوانین ئه‌ده‌بێكی ناوازه‌و كولتورێكی جوان به‌رهه‌م بێنین كه‌دۆستی هه‌میشه‌یی پرسه ئینسانیه‌كان و ئه‌وشته جوان و جاویدانه بێت كه له‌ژیاندا زۆر به‌نهێنی ماونه‌ته‌وه ، یاله‌سیاقی هه‌ندێ شوین وزه‌مه‌ندا به‌بێده‌نگی و فه‌رامۆش كراوی تێپه‌ڕیون ، واتا ئه‌ده‌بێك له‌توانای دایا روبه‌ڕووی ته‌حه‌دا قورسه‌كانی سه‌رده‌م بوه‌ستێته‌وه و شه‌ڕو ململانێ تونده‌كانی ناو دونیای سیاسه‌ت بكات .
تائێره به‌سه گه‌ربمانه‌وه‌ێ هانی ئه‌ده‌ب دۆستان بده‌ین له‌جیهانی ئه‌ده‌بیدا به‌ئارامی په‌یوه‌ست بن به‌كات و شوێنێكه‌وه كه‌لێوان لێوه له ئه‌مه‌ك و راستگۆیی و وه‌فاداریی ، له‌بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندیه مرۆیانه‌ی ناو ده‌قی ئه‌ده‌بی رابمێنن و به‌دوای شتێك‌دا بگه‌ڕێن كه له‌ژیانی ئاسایی خۆیاندا ونیان كردووه ، تێكه‌ڵ به‌جیهانێك بن كه ئه‌ده‌ب و رۆشنبیرییی بۆ خودی ئه‌دیب و رۆشنبیر قوڵتر ده‌كاته‌وه .
بۆیه ده‌بینین هیچ ئه‌زموونێكی ئه‌ده‌بی نیه تاسه‌ر به‌رده‌وامبێت و به‌نه‌مری بمێنێته‌وه گه‌رحیسابێكی ورد بۆ كێشه و ماناوجودیه‌كانی مرۆڤ نه‌كات ، گه‌ر نه‌توانێت له‌چوارچێوه‌ی خه‌یاڵ و فه‌نتازیا و گه‌مه‌ی زمان و ئه‌و سیاقه ئه‌ده‌بیه‌ی كاری تێدا ده‌كات ، رسته و په‌رگرافی فیكریی و فه‌لسه‌فی دابهێنێت ، گه‌ر بۆ ئه‌و شوێنه‌ناكۆتایانه نه‌ڕوات كه رووداه‌وه‌كان له‌نێو ئاماژه‌و مانا‌و مه‌جاز و خواستراودا به‌یه‌كه‌وه گرێده‌دات .
لێره‌وه گرنگی ده‌قی ئه‌ده‌بی له‌وه‌دایه خه‌یاڵ و واقیع ئاوێته‌ی یه‌كتر بكات ونه‌به‌ڵێت هیچیان تارماییه‌كی قورس و تاریك بن به‌سه‌ر ئه‌وی تریانه‌وه، یانی چێژ‌و مۆسیقا و ئیستاتیكا و سیحری زمان و تارمایی فه‌نتازیا پێكڕا بكاته به‌شێك له‌حیكایه‌ت و گێڕانه‌وه ، واتا ئه‌ده‌بێك نائاگایانه پرۆسه‌ی نووسین تێیدا به‌ڕێوه ده‌چێت و هاوتا له‌گه‌ڵ نه‌ستی مرۆڤ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌روونیش دروست ده‌كات .
من زۆر حه‌زم ده‌كرد ئه‌ده‌ب بۆشوێنێكی دوور له‌گه‌ڵ خۆیدا بمبات و ململانێی هه‌موو گه‌ردوون له‌سه‌رنایه‌كسانی و ناعه‌داله‌تی به‌ته‌واوی خامۆش بكات ، حه‌زم ده‌كرد ئه‌ده‌ب به‌رۆحێكی ساده‌وه ژیاننامه‌ی ئینسانه‌كان له‌به‌رگێكی تراجیدی دا بنووسێته‌وه ، من بۆیه سه‌رسامم به‌ئه‌ده‌ب چونكه ژیانم پڕده‌كات له‌به‌خشنده‌و میهره‌بانی ، له‌شه‌وقی نه‌بڕواوه له‌به‌رائه‌ت و خۆشه‌ویستی ، ئه‌وه ئه‌ده‌به له‌به‌رده‌م كۆمه‌لێك وشه‌ی جوان و مانای قوڵدا ده‌مهێنی و ده‌مبات ، لێنالگه‌ڕێ حه‌قیقه‌ت له‌یه‌ك روانگه‌وه ببینم ، نایه‌ڵێت خۆم بده‌مه ده‌ست ره‌شه‌بای جه‌هل و خورافه‌ته‌وه ، ئه‌ده‌ب له‌زۆر روه‌وه رۆحی ته‌نیوم به‌سۆز و نه‌شئه چێژ‌و مۆسیقا و سه‌فه‌ری ئه‌فسووناوی ، له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌قێكی ئه‌ده‌بی داهێنه‌رانه‌دا، ئه‌وه ئێمه‌ین ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ناو خودی خۆمان و به‌كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ی نه‌زانراوه‌وه پرسیار له‌سه‌ره‌تاكانی دروست بوونی خۆمان ده‌كه‌ین ، پرسیار له‌وه ده‌كه‌ین بۆ ژیان وا به‌خێرایی به‌جێی هێشتین ، بێ ئه‌وه‌ی فریای ئه‌وه بكه‌وین تامی ژیانێكی پاكیزه‌یی بكه‌ین و له‌ناویدا رازونیازه‌كانمان بدركێنین ، چۆن وێڵی دوای چركه‌ساتێكبوین له‌م گه‌ردوونه پڕ له‌جه‌نگی خۆشی و له‌زه‌ت و ته‌متومانه دا ـ له‌م سونگه‌یه‌وه خه‌یاڵی ئه‌ده‌بی رۆحی تێكسته ، وشه‌ش بارگاوی ده‌كات به‌سیحر و مانا‌و ده‌له‌له‌تیش به‌ئیستاتیكا ، خه‌یاڵی ئه‌ده‌بی ده‌رچوونه له‌واقیع له‌رێگه‌ی كرده‌ی زمانه‌وه ، كرده‌ی زمانیش نوسنه‌وه‌ی شته مه‌ئلوف و نامه‌ئلوفه‌كانه له‌ناو كۆمه‌ڵێك یاده‌وه‌ری و حیكایه‌ت و رووداو و رایه‌ڵ و تانوپۆی په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان ، خه‌یاڵی ئه‌ده‌بی ده‌توانی له‌ناو مێژوودا كاربكات و رووداوه مێژووه‌كانیش به‌دیدێكی تر شیبكاته‌وه .
له‌م پێشه‌كیه كورته‌وه پێمباشه قسه‌یه‌كی كه‌م له‌سه‌رۆمانی ” جه‌مشیدخانی مامم ” ی نووسه‌ر ” به‌ختیار عه‌لی ” بكه‌م .
ئه‌م رۆمانه ده‌یه‌وێت پێمان بڵێ سیحری فه‌نتازیای ئه‌ده‌بی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه فه‌زایه‌ك له‌گێڕانه‌وه داگیربكات ، مرۆڤ به‌ئومێدێكی زۆره‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناو جه‌سته‌ی ده‌ق و ئه‌و گێڕانه‌وه ئه‌ده‌بییه‌ی كه به‌ده‌وری حیكایه‌تی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیدا ده‌سوڕێته‌وه و كاره‌كته‌ر له كاره‌كته‌رێكی واقیعییه‌وه ده‌كات به‌كاره‌كته‌رێكی ئه‌فسانه‌یی ، كاره‌كته‌ری جه‌مشید هیند خه‌یاڵییه كه نووسه‌ر به‌توانای خۆی و ره‌هه‌نده شاراوه‌كانی زمان هه‌موو دونیای پێ ته‌ی ده‌كات و هه‌موو جوانی و جاویدانی تێدا چڕده‌كاته‌وه ، گێڕانه‌وه‌ی واقیعی تاڵ له ژیانی كاره‌كته‌ردا و كردنی به بكه‌رێكی راسته‌قینه‌ی ناو ته‌ونه ئاڵۆز‌و جاڵجڵۆكه‌كانی ژیان ، خۆی له‌خۆیدا نیشانه‌ی پرسیاره له‌سه‌ر مانا وجودییه‌كانی مرۆڤ و گه‌ڕانه‌وه‌ی خودێكی ونبووه بۆ نێو حه‌قیقه‌ت و ره‌نگه جیاوازه‌كانی ژیان .
ئه‌م رۆمانه هه‌ڵگری زۆر پرسی ئینسانیه و مه‌ودای گێڕانه‌وه تێیدا ، مه‌ودایه‌كی شه‌فافه ، كاره‌كته‌ری جه‌مشید ، كارێكته‌رێكی ویژدانیه‌و گوزارشت له ویژدانێكی زیندوو ده‌كات ، به‌رۆح و جه‌سته‌یه‌كی بێ كێشه‌وه ، سومبولی رۆحێكی سه‌ركێشه له ژیانێكی پڕمه‌ترسیدا ، واتا جه‌مشید له‌نێوان واقیع و وه‌همدا ، مانا‌و حه‌قیقه‌تێكی تر ئه‌زموون ده‌كات كه هیچ ئیقاعێكی جێگیر و هارمۆنی له‌خۆ ناگرێت و خاڵیه له‌هه‌موو ئینتیمایه‌كی فه‌لسه‌فی به‌رجه‌سته‌كراو . به‌دیوێكی تردا هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی له‌چه‌شنی گۆمه‌ڵگای ئێمه‌دان نه‌هامه‌تی بیناقاقایانی گرتووه ، شه‌ڕی مرۆڤ بۆ مانه‌وه‌ی خۆی ، ده‌بێته شه‌ڕێكی ویژدانی و ئه‌خلاقی بۆ گێڕانه‌وه‌ی بڕێك له
شكۆمه‌ندی و غروری مرۆیانه ، هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌چه‌شنی ئێمه له‌دۆزه‌خی ناعه‌داله‌تی بسووتێ ، ئێستایه‌ك به‌رهه‌م دێنێ ته‌نها دوای سێبه‌ری مانه‌وه‌ی خۆی بێت و وێڵی ئه‌وه بێت خه‌نجه‌ر له‌ملی حه‌قیقه‌ت بنێ و وه‌همی درۆزنانه له‌لای گه‌وره بكات ، من دڵنیام مرۆڤی ئێمه ناتوانێت بژێ گه‌ر خودی ژیان فه‌رامۆش نه‌كات ، ناتوانێت رۆحی ئازاد بكات گه‌ر خودی ئازادی دیل نه‌كات .
بۆ ئه‌وه‌ی جه‌مشید بژێت ، ئه‌وه ده‌بێت ریسككردن ببێته گه‌مه‌ی نزیكبوونه‌وه له لێواری مه‌رگی راسته‌قینه ، گه‌ر مانه‌وه‌ی جه‌مشید به‌روداوێكی نائاسایی حیساب بكرێت ، ئه‌وا مانه‌وه‌ی ئێمه روداوێكی زۆر ئاساییه چونكه ژیانی جه‌مشید هه‌ڵگری سیما‌و مانا‌و ده‌لاله‌تێكی ره‌مزیه بۆ خودی ژیان و مانه‌وه و به‌شێك له‌ئازادیش ،
من وای تێگه‌یشتووم به‌ختیار عه‌لی له‌م رۆمانه‌دا ده‌یه‌وێ فڕین به‌سه‌فه‌ركردن به‌راورد بكات و بیسه‌لمێنێ فڕین له‌به‌رجه‌سته‌كردنی به‌شێك له‌ئازادیه‌كانی مرۆڤ رۆڵی گه‌وره ده‌بینێت ، وای نیشان بدات توانای مرۆڤ بۆ تێگه‌یشتن و ناسینی حه‌قیقه‌ته جیاوازه‌كانی دونیا به‌مانا فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی له‌رێگه‌ی خه‌یاڵ و فه‌نتازیا بخاته‌ڕوو .
لێره‌وه گه‌ر سه‌فه‌ر كردن هه‌ستی مرۆڤ به به‌مرڤ بوونی خۆی قوڵتر ده‌كاته‌وه ، ئاوا فڕین خه‌یاڵی مرۆڤ بۆ بینینی هه‌مه‌لایه‌نیه‌ی دونیا جوان تر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كات ، گه‌ر سه‌فه‌ركردن گۆڕانی رۆحی مرۆڤ بێت له‌بارێكه‌وه بۆ بارێكی دی ، ئه‌وا فڕین ره‌نگكردنی ساته ده‌گمه‌نه‌كانه به‌مانا مه‌جاز و خواستراوه‌كه‌ی، له‌م سونگه‌یه‌وه دشێت له‌رێگه‌ی به‌ختی فڕینه‌وه جارێكی تر له‌مێژووی هه‌موو روداوه‌كاندا بچینه‌وه ، جارێكی تر له‌مه‌ودای ناكۆكی و ململانی بێبڕانه‌وه‌ی خودی مرۆڤ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه تێبگه‌ین ، من بزانم مێژووی ئێمه به‌شی ئه‌وه‌ی تێدایه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر روداوه ناخۆش و تاڵه‌كانی و ده‌ست بخه‌ینه سه‌ر هێما دۆزه‌خیه‌كانی .
كاره‌كته‌ری جه‌مشید له‌سیاقی مێژوو قۆناغێك سه‌رهه‌ڵده‌دا كه ئێمه خۆمان به په‌تێكی باریك پێدا هه‌ڵواسیوه ، كه ئێمه ئازیدامان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و له‌ناوچوندایه ، ژیانیشمان له‌ئاستێكی كه‌م وێنه‌دا بێ نرخبووه له‌لایه‌ن دێوه‌زمه‌ی ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاره‌كه‌ی به‌عسه‌وه ، ئیدی جه‌مشید ده‌نگێكه له‌گه‌روی ژیانێكی تاڵه‌وه دێته‌ده‌رێ كه رۆژگاری سه‌ره‌تای گرتن‌و راونان و ئازاردانه ، كاره‌كته‌ری جه‌مشید سمبوڵی مرۆڤێكی ئازاده له‌هه‌لومه‌رجێكی ناله‌باردا زیندانی كراوه ، دیاره فڕینی جه‌مشیدیش له‌زینداندا جۆرێك له‌یاخی بوون ده‌گه‌ینێ له‌سه‌ر زه‌مه‌ینه‌ی واقیعێكی ترسناكی پڕ كێشمه‌كێشی سیاسی و ئایدیۆلۆجی ، واقیعێك كه به‌عس تێیدا به‌هۆی ئایدیۆلۆجیا شۆڤێنیه‌كه‌یه‌وه شوناسی مرۆڤیان بۆخۆیان قۆرخكردووه و دایانبڕاندووه له هه‌ر جۆره ئێنتیمایه‌ك ” كه دواتر ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت به‌سه‌ر روداوه‌كانی دواتر ناو رۆمانه‌كه ” .
جه‌مشید له‌رێگه‌ی فڕینه‌وه دیدی ئێمه بۆ دونیا ده‌گۆڕێت و مێژوو واقیعیش ده‌خاته ژێر پرسیاری تونده‌وه ، ئیدی فڕینیش ئه‌و هیزه‌یه كه خه‌یاڵی نووسه‌ر رووداوی سه‌رنجراكێشی به‌ده‌ورداده‌چنێ و به‌زمانێكی شیعری پڕبه‌سیحری گێڕانه‌وه به‌قوڵایدا رۆده‌چێ ، ئه‌گه‌ر مێژووی به‌عس مێژووی كوشتنی ده‌نگ و ره‌نگی جیاوازبێت له هاوكێشه‌ی شۆڕشگێری و خائیندا چڕبوبێته‌وه ، ئه‌وا مێژووی مرۆڤه لاواز و په‌راوێزخراوه‌كان له‌م رۆمانه‌دا تارازوی هێزن به‌لای چاكه و خه‌راپه و خێر و شه‌ڕدا . چونكه جه‌مشید و سالار و سمایلیش بۆ به‌عس لایه‌نێكی مه‌عنه‌وه‌ی گرنگن له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا به‌هه‌موو دیوه ناشرین و دڵڕه‌قه‌كانیه‌وه ، ئامرازێكی ته‌كنیكی گرنگن له‌مه‌یدانی روبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا ، نووسه‌ر زۆربه‌وریاییه‌وه له‌ناو ئه‌و سیاقه‌دا كاریكردوه و دیوه تاریك و درنده‌كانی سستمێكی توتالیتاری مۆدیرنی له‌جه‌نگدا نیشان داوه كه ده‌شێ بڵێین كوشتنی مرۆڤه‌كان كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی مانه‌وه‌یه‌تی ، به‌ختیارعه‌لی ده‌یه‌وێ پێمان بڵێ .. مۆرڤ ده‌توانێ له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ست به‌فڕین بكات به‌مه‌رجێك هێزێكی مه‌عنه‌وی گه‌وره له‌پشتیه‌وه بێت ، دواجار فڕین هیچ نیه جگه له‌و ئازادییه‌ی كه مرۆڤ به‌تام و چێژێكی زۆره‌وه موماره‌سه‌ی بكات ، هه‌ر مرۆڤێك گه‌ر ئینتیمای فڕین له‌لای چه‌كه‌ره بكات ، ئه‌وا ئینتیمای بۆ ئازادی گه‌وره‌تر ده‌بێت .
جه‌مشید كاتێك كه ده‌فڕێت ئه‌وا بزانه رۆحێكی ئازادانه‌ی كردووه به به‌ر هه‌موو شتێكی دره‌وشاوه‌دا ، بۆئه‌وه‌ی هه‌ستی فڕین بژێین له‌ناو یاری ژیاندا ئه‌وا ده‌بێت چاودێرێكی وردی جه‌مشید بین ، خه‌یاڵمان تێكه‌ل به‌خه‌یاڵه‌كانی بكه‌ین و سه‌رسه‌مابین به به‌سه‌رهاته‌كانی ، بۆ ئه‌وزمانه‌ی نووسه‌ر كاره‌كته‌ری پێده‌دوێنێ و ئێمه‌ش له‌ناوه‌وه راده‌چڵه‌كێنێ بۆ به‌رده‌م ئه‌گه‌ره‌كانی فڕین و خۆدانه ده‌ست فڕینه‌وه ، نووسه‌ر بۆیه ئه‌م كاره‌كته‌ره‌ی خوڵقاندووه ، بۆ ئه‌وه‌ی هێزێكی گه‌وره به‌ئاراسته‌یه‌كی پێچه‌وانه له قوڵایی بوونی مرۆڤدا ئاشكرا بكات ، هێزێك كه ده‌شێ روداوی زۆر گرنگ له‌ژیانی مرۆڤدا بهێنێته ئاراوه ، واتا له‌رێگه‌ی فه‌نتازیای فڕینه‌وه ده‌شێ حه‌قیقه‌ت به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی سه‌یر ساده‌بێته‌وه ، ئێمه‌ش غه‌مگین بكات به‌رانبه‌ر ئایدیا و فه‌لسه‌فه و ئه‌و یاده‌وه‌ریانه‌ی كه ساتێك له‌ساته‌كاندا هه‌ڵگریان بووین .
لێره‌وه كاره‌كته‌ری جه‌مشید ده‌بێته كاره‌كته‌ری نێو رووداوه مێژوویه‌كان ، به‌تایبه‌تی ” ئه‌ورووداوانه‌ی كه بۆ هه‌ریه‌كێكمان برینێكی قوڵی سارێژنه‌كراوه ” ، بۆ ئه‌و بكه‌رانه‌ی له‌سیاقی مێژوودا رۆحیان له‌ناو دڵی كاره‌ساته‌كاندا تێكه‌ڵ به‌ئازاری سه‌خت و دژوار كراوه، واتا جه‌مشید له واقیعه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆناو فه‌نتازیا و خه‌یاڵ و ئه‌و زمانه‌ی ره‌نگڕێژی بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی كۆی حیكایه‌ته ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌كانی خودی ئه‌م رۆمانه‌ده‌كات ، واتا جه‌مشید له‌واقیعێكی مادی به‌ئه‌فسانه‌كراوه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو مێژوویه‌كی بریندار .
شتێك كه له‌م رۆمانه‌دا سه‌رنجی راكێشام ، ئه‌و دیالۆگه كه‌مه‌ی نێوان جه‌مشید و برازاكه‌ی بوو ، ” سه‌یركه برازای ئازیز سه‌یری هیچی بكه ، تاده‌توانی له‌و بۆشایی و به‌تاڵیه بڕوانه چونكه ئه‌و به‌تاڵییه‌ی كه مامی به‌دبه‌ختی خۆت هه‌رده‌م مه‌له‌ی تێده‌كات ئاوێنه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی پووچی ژیانمانه ” .
بۆئه‌وه‌ی ژیان به‌زیاد له‌روخسار و دیوێكدا ده‌ركه‌وێت ، ئه‌وا ده‌بێ له ئاوێنه‌ی پووچییه‌وه لێی بڕوانین ، یان له‌فه‌نتازیای خۆماندا بیر له‌در‌وگه‌وره‌كان و گووناهه گه‌وره‌كانی بكه‌ینه‌وه ، چونكه خودی ژیان ئالووده‌یه به‌درۆی گه‌وره ، وه‌ك لای عبدالقادرسه‌عیدی شاعیر ده‌یبینینه‌وه له كتێبی ” كۆڕغه‌ریب ” دا .. كه‌ده‌ڵێ ” ژیان له‌درۆیه‌كی گه‌وره زیاتر نیه ” ، مه‌خابن كێ هه‌یه به‌جورئه‌ته‌وه دان به‌و راستیه بنێت و وه‌ك ئاوێنه‌ی راسته‌قینه‌ی بوونی خۆی لێی بڕوانێ ، به‌ڵام به‌دیوێكی تردا پووچی ژیان نه‌یهێشت هیچ شوناسێكی راسته‌قینه‌مان هه‌بێت ، چونكه مێژوو سته‌مێكی گه‌وره‌ی لێ كردین و هیچ شانس و میكانیزمێكی بۆفه‌راهه‌م نه‌كردین بۆ خۆ بونیادنان و خۆ دروستكردن به‌كه‌ره‌سته‌ی فه‌رهه‌نگی و كولتووری ، لێره‌وه جه‌مشید سمبولی دۆخێكی تراژیدی ناجێگیره كه بوونی ئێمه له‌ناوی دا به‌یاده‌وه‌ریه‌تاڵ و سوێره‌كانه‌وه خۆی ده‌بینێته‌وه ، واتا جه‌مشید ته‌مسیلی ئێمه ده‌كات له‌روبه‌ری ده‌قێكی ئه‌ده‌بیدا ، ده‌شێ گێرانه‌وه هونه‌رێك بێت له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌یاڵی مه‌عریفی بونیاد بنرێ ، به‌ڵام تا ئه‌و شوێنه‌ی خه‌ون و واقیع ئاوێته‌به‌یه‌كتر ده‌كات هه‌ست و نه‌ستیش ده‌خاته نێو گه‌مه‌ی بیركردنه‌وه‌وه ، واتا له‌نێوان منی بیركه‌ره‌وه و كات و شوێندا هیچ مه‌ودایه‌ك بۆ هه‌ست و نه‌ست نامینێ .
ده‌سه‌ڵاتی گێرَانه‌وه له‌م رۆمانه‌دا ره‌نگه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان هه‌ڵگری ستاتیكای زمانه‌وانی بێت له‌جه‌سته‌ی ده‌ق و گوتاری رۆشنبیریی كوردیدا ، رۆشنبیری ئێمه توانا‌و تێگه‌یشتنی بۆ خوێندنه‌وه‌ی تێكستی ئه‌ده‌بی ، به‌تایبه‌تی بۆ تێكستی رۆمان له ئاستێكی خراپ دایه ، رۆشنبیری ئێمه ده‌رگیری جۆرێك له‌فه‌وزای بێ سه‌لیقه‌یی و بێ مه‌عریفه‌یدایه ، مۆدیلێكی بیركردنه‌وه له‌ناویدا باڵاده‌سته كه توانه‌ی دۆزینه‌وه‌ی لایه‌نه شاراوه و ره‌هه‌نده نه‌بینراوه‌كه‌ی ده‌قی نیه .
بۆئه‌وه‌ی به‌خۆمان بڵێین رۆشنبیر ، نابێت بێباكانه به‌لای ده‌قی ناوازه‌دا تێپه‌ڕین و دونیابینیه‌یه‌كمان نه‌بێت بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر تێكسته جوان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ، ئاخربێخوێندنه‌وه‌ی قوڵ تێكست له‌ناو بێده‌نگیدا ده‌كوژرێت ، كوشتنی تێكستیش ، كوشتنی هێزێكی گه‌وره‌یه له‌حه‌قیقه‌ت و جوانی ، چه‌پاندنی ئه‌و وزه په‌نهانه‌یه كه تێكست له‌ناوه‌وه به‌سه‌ر زیاد له‌روانین و دیگایه‌كدا ده‌كاته‌وه ، واتا روخانی هه‌موو پردێكی په‌یوه‌ندیه به‌جوانی و خه‌یاڵ و به‌چێژ و مانا‌و سیحری زمان و اقیعی فه‌نتازیایی ، یانی دوور كه‌وتنه‌وه له‌رۆحی گۆڕان و نوێبوونه‌وه له ژیانی ئه‌ده‌بی رۆشنبیری‌دا ، له‌م سونگه‌یه‌وه گه‌ر رۆشنبیر و ره‌خه‌نه‌گری ئه‌ده‌بی قودره‌تی به‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی تێكستدا نه‌شكێ ، گه‌ر به‌ویژدانێكی زیندوه‌وه نه‌توانێ تێكست له‌تاك مانایی و تاك ره‌هه‌ندی رزگار بكات ، ئه‌وا بێگوومان ناتوانێ سنورێك بۆ موجامه‌له‌و ستایش و گه‌مه‌ی ناشرینی به‌پیرۆزكردن بێنێت ، گه‌ر زمانێك و دیدێكی ره‌خه‌نه‌گرانه‌ی نه‌بێت تێكست بارگاوی بكات به‌ماناو ده‌لاله‌ت و ئیستاتیكا ، ئه‌وا بێگوومان ناتوانێ سه‌ربه‌خۆییه‌كی ره‌ها به تێكست ببه‌خشێت ، من وای ده‌بینم له‌ئێستای ئه‌ده‌بی كوردیدا پێویستمان به‌ره‌خنه‌گری جدی هه‌یه كه بتوانێ به هوشیارییه‌كی ره‌خنه‌یی قوڵه‌وه تێكست بخاته به‌رده‌م خوێندنه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دوباره به‌رهه‌م هێنانه‌وه ، ئه‌و رخنه‌گرانه له‌كوێن بتوانن به‌م ئه‌ركه قورسه هه‌ڵسن و تێكستی ئه‌ده‌بی تێكه‌ڵ به‌زمانی فیكر و مه‌عریفه و كۆی زانسته مرۆییه‌كانی تر بكه‌ن و شوناسێكی فره ره‌هه‌ندی پێ ببه‌خشن ، واتا به‌میتۆدی فیكری و فه‌لسه‌فی كرده‌ی ساده‌بوونه‌وه بۆ ناساندن و هه‌ڵسه‌نگاندن و كه‌شفكردن و كردنه‌وه‌ی كۆده‌كان به‌كار بهێنن ، به‌م جۆره كاره‌كته‌ری جه‌مشید چێژێكی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی و ئینسانی پێبه‌خشیم و بۆرابوردویه‌كی زۆر دووری پڕله‌عیشق و گریان و خه‌ون و نه‌هامه‌تی و ونبوون و بێ هوده‌یی بردمیوه ، وای لیم كرد زیاد له‌پێویست له‌گه‌ڵ خۆمدا ته‌نیا ببمه‌وه و به‌دووی ورد‌و درشتی مه‌سه‌له‌كان بچم ، ژیانی جه‌مشید به‌وفره ره‌هه‌ندییه‌ی خۆیه‌وه تارماییه‌كه له‌ئیستای ژیانی خۆماندا ده‌یبینمه‌وه كورتكراوه‌ی مێژووی تراژیدیمانه به‌و ئه‌زموونه تاڵه‌ی به‌گۆشت و ئیسقانه‌وه له‌گه‌ڵیدا ژیاین ، دیاره ژیانی جه‌مشید له‌م رووه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت كه كرده‌ی خه‌یاڵ ئاراسته‌ی گۆڕینی بكات ، فه‌نتازیاش پێكهاته‌یه‌ك بێت له پێكهاته سه‌ركیه‌كانی ، توانای زمانیش ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی چڕی به‌سه‌ر بونیادی گێڕانه‌وه‌دا هه‌بێت .