
چه‌مكى ئازادى و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن لاى نيكۆس كازاتزاكيس
چه‌مكى ئازادى و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن لاى نيكۆس كازاتزاكيس
( دوو چه‌مكى ناوازه)
ده‌نگێك له‌وبه‌رى مێژووه‌وه
■ شاخه‌وان عه‌لى
نيكۆس كازانتزاكيس ،رۆماننوسى مه‌زنى يۆنانى به‌ده‌ر له پله ئه‌ده‌بيه به‌رزه‌كه‌ى ، ده‌كرێت له فه‌لسه‌فه و سياسه‌ت ومێژوو و سايكۆلۆجياشدا سه‌رله‌نوێ خوێندنه‌وه‌ى جيدى بۆ بكرێت ،وه‌لێ؛ ئه‌م نوسينه ته‌نها دوو ره‌هه‌ندى پێكه‌وه گرێدراوى ديدى كازانتزاكيسه له‌باره‌ى چه‌مكى ئازادى و پێكه‌وه هه‌ڵكردنى ئاينىيه‌وه (تسامح) له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا شتێك له گرنگى خوێندنه‌وه‌ى روداو و بارودۆخى ديوه نه‌ديويه‌كانى مێژوو باس ده‌كه‌ين وه‌ك ئه‌وه‌ى كه ئه‌منوسه‌ره نوسيويه‌تيه‌وه ..
هه‌رچه‌نده هه‌ردوو باسى ئازادى و پێكه‌وه هه‌ڵكردن دوو بابه‌تى ته‌مه‌ندرێژو زيندوى فه‌لسه‌فه‌ن كه له‌فه‌لسه‌فه‌ى كڵاسيكى يۆنانه‌وه ده‌ست پێده‌كات و له‌سه‌رده‌مى به‌جيهانيبوون (глобализация) وه‌ك رۆحێكى ده‌ردناك خۆى مانيفێست ده‌كاته‌وه و ليتوێژينه‌وه فه‌لسه‌فيه‌كان له ئه‌ريستۆ تاليسه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن و به‌بێئه‌وه‌ى ئاوڕێك له ديدى كازانتزاكيس بده‌نه‌وه ده‌مانگه‌يه‌نێته بونگه‌راكان و لێكۆڵينه‌وه‌كانى تۆكيۆڤيڵ له سه‌رده‌مى نيوليبراليدا .
باوه‌ڕم وايه غه‌درێكى گه‌وره كه فه‌لسه‌فه و سياسه‌ت و مێژووناس و سايكۆلۆجيست له‌م نوسه‌ره‌ى ده‌كه‌ن له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه وه‌ك رۆماننوسێكى موجه‌ڕه‌د له گۆشه‌يه‌كى ئه‌ده‌بدا جێيده‌هێڵن ، ئه‌مه له كاتێكدا كه نه‌ك هه‌ر به‌هايه‌كى گرنگى نيه به‌ڵكو ده‌كرێت وه‌كو ديدێكى ناوازه و خوڵقێنه‌رانه بخوێندرێته‌وه له زۆر بوارى تردا،
چه‌مكى ئازادى يه‌كێكه له‌و چه‌مكه فه‌لسه‌فيه سركانه‌ى كه پێناسه كردنى مومكين نيه ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌م خاوه‌نى گوتارگه‌لێكى ئاڵۆزه هه‌ميش په‌يوه‌ندى به به فره‌يى ئه‌و ره‌هه‌ندانه‌وه هه‌يه كه لێوه‌ى ته‌ماشاكراوه ..
هه‌موو ئه‌و پێناسانه‌ى له‌مباره‌يه‌وه هه‌ن هيچ نين جگه له سكێچكردنێكى كاڵى ئازادى ،يان به‌لاڕێدابردن و شكڵپێدانێتى له سياقێكى تردا كه سياقى خودى ئازادى خۆى نيه به‌ڵكو له سياقي سياسى يان سێكسى و هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ى لابه‌لادا كوت و كوێركراوه.
دیدی کازانتزاکیسیش هه‌ر یه‌کێکه له‌و سكێچانه ئه‌مما جیاوازتر له‌وانی دیکه ..
ئه‌م نوسه‌ره مه‌زنه له رۆمانى ( ئازادى يان مه‌رگ) دا لۆژيكێكى نوێتر و جياوازتر به چه‌مكى ئازاديه‌وه قاڵده‌كات ، سه‌رله نوێ جينۆلۆجياى ئازادى له فه‌لسه‌فه‌دا ده‌خاته‌وه ژێر پرسيارو به گوته به‌ناوبانگه‌كه‌ى جان جاك رۆسۆ و سه‌رده‌مى مۆدێرنێته‌دا هه‌ڵده‌شاخێت ،ئه‌و ديده‌ى كه پێى وايه (مرۆڤ به ئازادى له دايكده‌بێت ،به‌ڵام دواتر كۆت و به‌ندى كۆيله‌يى ده‌خرێته گه‌ردنى) ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ديدى رۆسۆ بێت له‌باره‌ى ئازاديه‌وه ئه‌وا ديدى كازانتزاكيس پێى وايه كه ( مرۆڤ به ديلى له دايك ده‌بێت و تا دوا هه‌ناسه پێويسته تێبكۆشێت بۆ ئازادى ) ئه‌م دوو كۆجێنتۆيه له رواڵه‌تدا واده‌رده‌كه‌وێت پێچه‌وانه‌ى يه‌ك بن به‌ڵام نرخى كۆجينتۆكه‌ى كازانتزاكيس زياتر له‌وه‌دايه كه پێناسه‌يه‌كى نوێيه ،ئاشکرایه جه‌بهه‌ی کلاسیک ترسناکترین جه‌بهه بوو له زه‌مانی رۆشنگه‌ریدا ، ئه‌مه‌ش زۆری وه‌كو تۆماس ئه‌كويناس و ئۆگه‌ستين و نيچه‌ی بۆ نه‌قدكردنى مه‌فهومه نوێيه‌كان خوڵقاند به‌ڵام کازانتزاکیس نه‌ك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كڵاسيك به‌ڵكو بگره ديدێكى جياوازو ياخيشه له كڵاسيك و له ديدى ئه‌ره‌ستۆيى بۆ ئازادى كه پێیوایه (ئازاد كه‌سێكه بۆ خۆى ده‌ژى )..
له هه‌موو ئه‌و ديدانه‌ى به‌ر له كازانتزاكيس و دواى كازانتزاكيسدا هه‌ن ( جگه له بوونگه‌راكان) ئازادى پابه‌ندى ژينگه‌يه ، يان ئازادى له‌تكايه‌كدايه له‌به‌رده‌م ژينگه‌دا ، واته مرۆڤ پێويسته خواستى ئازادى بخاته به‌رده‌م بار‌و دۆخى كه‌لتورى و كۆمه‌ڵيه‌تى و ژينگه‌ى مرۆيى و له‌وێوه مرۆڤ ده‌توانێت به‌هره‌وه‌ر بێت له ئازادى ، واته به‌هره‌ى ئازادى شتێكه كه به‌شى گه‌وره و گرنگى له باتى ئه‌وه‌ى لاى خودى مرۆڤ خۆى بێت لاى هه‌لومه‌رجه مرۆيىيه‌كه‌يه (به مانا فراوانه‌كه‌ى ) ،زياتر له‌وه‌ى مه‌سه‌له‌يه‌كى زاتى بێت ، مه‌سه‌له‌يه‌كى بابه‌تىيه، ئه‌م لۆژيكه لاى قوتابخانه‌ى ده‌رونشيكاريه‌كان ده‌گاته دوا پله‌ى و له پێشه‌وه‌ى هه‌موويان هه‌ردوو سايكۆلۆجيستى ده‌رونشيكارى ( زيگموند فرۆيد و جۆرج واتسن) سايكۆلۆجيه‌تى ئازادى مرۆڤ وه‌ك تاك ده‌به‌ستنه‌وه به ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى ئازاديه‌وه لاى ژينگه‌ى كۆمه‌ڵيه‌تى ، ئه‌مه له سۆسيۆلۆجياشدا لاى (ئيمێڵ دۆركهايم) شكڵيپێده‌درێته‌وه به‌وه‌ى كه ده‌بێته سه‌پێنراوێكى كۆمه‌ڵيه‌تى و لاوازى ئيراده‌ى تاك له به‌ده‌ستهێنانى ئازاديدا توشى ته‌نگژه‌ده‌كات ،يان جيدۆ كريشنا مۆرتى كه باوه‌ڕى ته‌واوى به‌وه هه‌يه كه ئازادى به توندى وابه‌سته‌ى هه‌ڵبژاردنه و سه‌ده‌هايه‌كيشه كه مرۆڤ تواناى هه‌ڵبژاردنى له‌ده‌ستداوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه بوونه‌ته به‌هاى كۆمه‌ڵيه‌تى له‌مێژه بۆمان هه‌ڵبژێردراون و ئيدى مرۆڤ ده‌سته‌وسان و گوێڕايه‌لێتى و به‌م هۆيه‌شه‌وه مرۆڤ ئازاد نيه چونكه تواناى هه‌ڵبژاردنى راسته‌قينه‌ى نيه..
هه‌رچى بوونگه‌راكانه خۆشئاوازترن له‌گه‌ڵ كازانتس زاكيسدا ( ره‌نگه به‌م هۆيه‌شه‌وه بێت بونگه‌رايه‌كى وه‌ك كامۆ ئه‌وه‌نده سه‌رسامه به‌م نوسه‌ره كه پاش وه‌رگرتنى خه‌ڵتى نۆبڵ له نامه‌يه‌كدا بۆ ژنه‌كه‌ى كازانتزاكيس ده‌نوسێت كه مێرده‌كه‌ى تۆ سه‌د ئه‌وه‌نده‌ى من شايانى ئه‌و خه‌ڵاته بوو !) له‌وه‌دا كه به‌كۆمه‌ڵێك هۆ ئازادى ده‌گێڕنه‌وه بۆ ئيراده‌ى مرۆڤ خۆى ، به‌ڵام بۆنگه‌راكان هه‌رله هايدگه‌ره‌وه دواجاريش له نوسينه‌كانى مارسێڵ و كامۆو بۆڤوارو كيركه‌گۆر و ياسبه‌ر يشدا ده‌ركه‌وتووه كه مرۆڤ ده‌كه‌نه‌وه به خاوه‌نى راسته‌قينه‌ى ئيراده ، به‌ڵام زياتر له‌سه‌ر ده‌ستى سارته‌ر مرۆڤ مه‌حكومده‌كرێت به ئازادى ئه‌مه‌ش له وته به‌ناوبانگه‌كه‌يدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌ڵێت ( مرۆڤ مه‌حكومه به ئازادى) .
ئێمه پيمانوايه شتێك له‌م نيوانه‌دا هه‌يه كه ديدى كازانتزاكيسه بۆ ئازادى .
له روخساردا واده‌رده‌كه‌وێت له هه‌موويانه‌وه نزيك بێت که‌چی له جه‌وهه‌ردا ديدێكى ناوازه‌و جياوازه له‌هه‌موو ديده‌كانى دنياى فه‌لسه‌فه ،كازانزاكيس جگه له رۆمانى ئازادى يان مه‌رگ به‌ڵكو له (راپۆرت بۆ گريكۆ) شدا ديسان ئازادى مرۆڤ ده‌به‌ستێته‌وه به به‌رخۆدانه‌وه ئه‌مه‌ش ئيمتيازێكه كه جياى ده‌كاته‌وه له به‌رخۆى و پاش خۆيشى ، ئه‌و له برى ته‌سليم بوون به واقيعى ژينگه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى نه‌ك ته‌نها ئيراده‌يه‌كى په‌تى به‌ڵكو به‌رخۆدان و مقاوه‌مه‌ت ته‌سليم به مرۆڤ ده‌كاته‌وه .
ده‌كرێ بڵێين زياتر له هه‌ر ديدێك ئه‌م ديده له‌ديدى شۆپنهاوه‌ر و رامبۆى شاعيره‌وه نزيكه كه باوه‌ڕيان وايه مرۆڤى ئازاد ده‌كارێ جيهان بگۆڕێت و له زه‌وى بنه‌وێت و بيشێلێته‌وه به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى كه خه‌يامى شاعير ده‌ڵێت :ئه‌گه‌ر بمتوانيبا جيهانم هه‌ڵده‌شێلايه‌وه و سه‌رله نوێ دروستم ده‌كرده‌وه به‌و شێوه‌ى كه ئاشق و مه‌ست تيايدا سه‌روه‌ر بن….
ئه‌ڵبه‌ت به‌بێ گريمانه‌ى (ئه‌گه‌ر بمتوانيبا ) داهێنانه‌كانى شۆپنهاوه‌رو رامبۆ له‌م باره‌يه‌وه ده‌بوونه هى خه‌يام، به‌ڵام كازانتزاكيس گومانى له تواناى مرۆڤ نيه كه قودره‌تمه‌نده هه‌روه‌ك شۆپنهاوه‌ر و رامبۆ باوه‌ڕى وايه مرۆڤ ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر ئازاديدا ده‌شكێت ، به‌ڵام كازانتزاكيس له برى ئه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌گه‌ره ببه‌ستێته‌وه به توانايى يه‌وه ده‌يبه‌ستێته‌وه به ويستنه‌وه ، واته ئه‌گه‌ر مرۆڤ بيه‌وێت ئازاد بێت ، ده‌بێت شۆڕشێك به‌رپا بكات بۆ ئه‌وه‌ى خۆى له‌يه‌خسيرى كۆيله‌يى دابماڵێت .ديسان ئه‌م ديده پێىوايه كه مرۆڤ مه‌حكوم نيه به ئازادى وه‌ك ئه‌وه‌ى بونگه‌راكان پێيان وايه،به‌ڵكو ده‌كرێت بڵێين نزيكه له راى كارڵ ماركسه‌وه له باره‌ى ئازاديه‌وه كه بڕواى وايه هۆشياريه ده‌رباره‌ى واقيعى ئازادى .
هه‌ر له بنچينه‌دا بوونگه‌راكان تۆشى هه‌ڵه‌يه‌ك دێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م بۆچوونه‌يان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دژايه‌تيكردنى قوتابخانه‌ى ده‌رونشيكاريه‌كان و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا ئه‌وه‌نده‌ى له‌ته‌عه‌سوبه‌وه نزيكن له ئارگۆمێنتسازيه‌وه نزيك نين.
كازانتزاكيس ئه‌م مه‌حكومبوونه ره‌تده‌كاته و نايگه‌يه‌نێته مه‌نزڵى ئازادى.. به‌ڵكو ره‌نگه بيگه‌يه‌نێته مه‌رگ.
چيرۆكى ئازادى يان مه‌رگ چيرۆكى ئه‌و پاڵه‌وانانه‌يه كه ده‌يانه‌وێت ئازاد بن يان بمرن ،چيرۆكى ويستى مرۆڤه بۆ ئازادى ، ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ى كه ده‌مرن و ئازاد نابن ، نه‌ك ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ى كه ده‌گه‌نه ئازادى .
لێره‌دا له‌برى مه‌حكومبوون به سه‌ركه‌وتن و به ده‌ستهێنانى ئازادى ئه‌گه‌رێكى هاوته‌ريب له گه‌ڵ ئه‌گه‌رى ئازاديدا هه‌يه ، ئه‌ويش ئه‌گه‌رى مه‌رگه ، به‌ڵام پێويسته له‌يادمان بێت ئه‌گه‌رى مه‌رگ ئه‌گه‌رى قايلبوون نيه به ديلى ، به‌ڵكو له‌لاى كازانتزاكيس ئه‌گه‌رى مه‌رگ ره‌خساندنى فه‌زايه‌كه بۆ نه‌مرى ، وه‌ك ئه‌و متمانه‌یه‌ی كارڵ ماركس هه‌بيوو به فه‌لسه‌فه بۆ گۆڕينى دنيا ..
ئه‌ميش باوه‌ڕى به به‌رخۆدانێكه بۆ گۆڕينى دنياى ديلى به دوو ئه‌گه‌ر ، يان ئازادى يان مه‌رگ
هۆكارى ئه‌م بيركردنه‌وه‌يه‌ى كازانتس زاكيس له دوو فاكته‌ره‌وه سه‌رده‌ردێنێ ، يه‌كه‌ميان بارودۆخى سياسى و قه‌يرانى ئازادى (كريت)ه له سايه‌ى توركه عوسمانيه موسڵمانه‌كانه‌وه ، له‌لايه‌كى تره‌وه مه‌غزايه‌كى ئاينى وه‌ك وه‌زيفه يان حه‌تميه‌تى پێكه‌وه هه‌ڵنه‌كردنى ئاينه جياوازه‌كان ، ئه‌م دوو خه‌مه ،خه‌مى ئازادى و خه‌مى ئاين، دوو خه‌من هه‌ريه‌ك به ته‌نيشت يه‌كتريه‌وه بيركدنه‌وه‌ى ئه‌م رۆماننوسه‌يان داگيركردووه .
ئه‌وه‌نده‌ى كه په‌يوه‌ندى به ديدى ئه‌وه بوو له‌سه‌ر ئازادى شتێكى زۆر كورتمان باسكرد ، به‌ڵام لێره به‌دواوه ده‌روازه‌يه‌كى ترمان بۆ واڵاده‌بێت كه مومكين نيه له مه‌سه‌له‌ى ديدى ئازادى نيكۆسى داببڕين وه ژورڕا نه‌كه‌وين ئه‌ويش مه‌سه‌له‌ى لاوازى گريمانه‌ى ته‌ساموح و پێكدادانى كه‌ڵتورى و ئاينه‌كانه .
باوه‌ڕم وايه له‌م بواره‌شدا كه‌م كه‌س توانيبێتيان وه‌ك كازانتزاكيس له‌و بارودۆخه ده‌رونى و واقيعىيه‌ى ئاينيێك بدوێن كه كه‌وتۆته ژێرسايه‌ى ئاينێكى تر، ئه‌ڵبه‌ت له نيوه‌ى يه‌كه‌مى سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌دا دورگه‌ى كريت كه دورگه‌يه‌كى يۆنانى نشينه له لايه‌ن توركه عوسمانيه موسوڵمانه‌كانه‌وه داگيركرا و له ئاخروئۆخرى سه‌ده‌كه‌يشدا كريتيه‌كان ده‌ستياندايه شۆڕش و به‌رخۆدان بۆ رزگار بوون له موسوڵمانه‌كان .
له نوسينه‌كانى نيكۆسدا به ڕ‌ونى ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه هۆى گه‌وره‌ى شۆڕشه‌كان ئه‌و ناسازگاريه‌يه كه دوو ئاين یان دوو دۆگم به‌يه‌كه‌وه دروستىده‌كه‌ن ، ئه‌و مامه‌ڵه‌يه‌يه كه ئاین وه‌ك كۆيله‌يه‌ك له‌ته‌ك ئاينيه‌كانى ژێرده‌سه‌ڵاتى خۆي‌دا ده‌يكات ..
له ته‌واوى مێژووى ئاینه‌کاندا كێشه‌يه‌ك هه‌يه كه تائێستاش نيازێكى نوێ نيه بۆ چاره سه‌ركردنى ، ئه‌ويش كێشه‌ى ئيداره‌دانى ئه‌و ئاينانه‌يه كه كه‌وتوونه‌ته قه‌ڵه‌مڕه‌ويه‌كه‌يه‌وه .
زۆربه‌ى ئاينه‌كان جگه له نيازى جينۆسايدكرنى ئاينه‌كانى ديكه، هيچ شتێكى تريان پێنيه له‌باره‌ى هاوژينى و پێكه‌وه هه‌ڵكردنه‌وه ، له راستيدا ئه‌وه ته‌نها موڕاڵی ئيسلامی نيه كه په‌يڕه‌وى كه‌رانى ئاينه‌كانى ديكه ده‌خاته (دار الحرب)وه و مێژويه‌كى ترسناكى له ته‌ك دار الحرب دا ئه‌زموون كردووه ، به‌ڵكو مه‌نتقى هه‌موو ئاينه‌كانى تريش له‌وانه مه‌سيحى و جوله‌كه هه‌مان مه‌نتيقه و ئاماده‌يه به‌ناوى به‌هه‌شتى ئه‌و دنياوه سه‌رزه‌مينى ئه‌م دنيات لێبكات به دۆزه‌خ.
قه‌شه ئۆگه‌ستين باوه‌رى وابوو ئه‌گه‌ر پێت وابوو كه‌سێك له ئه‌نجامى له ده‌ستدانى ئيمانه‌كه‌ى به ئاگرى هه‌تاهه‌تايى دۆزه‌خ مه‌حكوم بێت ئه‌وا چاتره به‌زۆر بيكه‌ن به‌كه‌سێكى ئيمان‌دار(مه‌سيحى) تا به هۆيه‌وه ژيانێكى نه‌مرانه‌ى بۆ مسۆگه‌ر بكرێت .. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه له ئه‌نجامى ئه‌شكه‌نجه گيانى له ده‌ستدا ئه‌وا ره‌حمێكى زۆر مه‌زن و پڕ به‌هات پێكردووه چونكه ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌و مه‌رگه هيچ نيه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌يه‌دا كه له دۆزه‌خدا روبه‌روى ده‌بێته‌وه….. ئابه‌م لۆژيكه‌وه موڕاڵه ئاينه‌كان چ دۆزه‌خێك بۆ ئاينيه‌كانى دى داده‌گيرسێنن ؟
لێره‌وه مرۆڤ ده‌گاته ئه‌و رايه‌ى كه ئازادى له ژێر سايه‌ى ئاينه‌كاندا جگه له‌بونێكى مزه‌وه‌ر و ناڕه‌سه‌ن له خيتابدا ئه‌وا له‌حه‌قيقه‌تدا له نابوودترين دۆخدا به ئه‌تككراوى خۆى ده‌بينێته‌وه…
ئه‌ڵبه‌د يۆنانى نشينه‌كانى دورگه‌ى كريت مه‌سيحين و توركه عوسمانيه‌كانيش موسوڵمانن و ئه‌و دورگه‌يه‌يان داگيركردووه و تيايدا هه‌ڵده‌ستن به جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه سياسى و ئاينىيه‌كانى ئيسلام و سه‌پاندنى به‌سه‌ر نا ئيسلامه‌كاندا ، ئه‌وه‌ى كه‌له‌لاى شۆڕشگێرانى كريت و نيكۆسى رۆماننوس ده‌بينرێت له حه‌قيقه‌تدا په‌رچه‌كردارى واقيعێكى له و جۆره‌يه ، ئه‌مه يه‌كێكه له ئازاره‌كانى نيكۆس ، بۆ ئه‌و پرسياره‌ى كه ئايا كاتێك ئاينێك ده‌سه‌ڵتى سياسى و فه‌رمانره‌وايى ده‌گرێته ده‌ست ئاينه‌كانى تر له چ ناهه‌مواريه‌كى سايكۆلۆجى و واقيعيدا ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌مباره‌وه ناچيزه ئه‌گه‌ر نيكۆس نه‌خوێنينه‌وه .
نيكۆس به ته‌نها مێژوو و روداوه‌كانى نانوسێته‌وه ، ئه‌و رۆده‌چێته ناخى مرۆڤه‌كانيشه‌وه ، ترپه‌ى دڵى مه‌سيحيه‌كانى كريتيشت بۆ تۆمارده‌كات ، ئازادى لاى نيكۆس ده‌گاته ئه‌و لۆژيكه‌ى كه ئازادى يان نيه يان به ته‌واوه‌تى هه‌يه، ئازادى دابه‌ش ناكرێت و شتێك نيه ناوى نيمچه ئازادى بێت .. كريتيه‌كان تا ئه‌و كاته‌ى ئازاد ده‌بن له ده‌سه‌ڵاتى ئاينى ئيسلامه‌كان كۆيله‌ن ، ده‌سه‌ڵاتى ئيسلامى نه‌ك ناتوانێ مه‌سيحى بژيێنێت به‌ڵكو پايه‌ماڵيانده‌كات و هه‌ميشه‌و هه‌ميشه ديلى ئه‌و كاته ده‌ست پێده‌كات كه ئيراده‌ى خۆ به‌ڕێوه‌بردنت پايه‌ماڵكراوه و ئه‌وێكى تر (другой) كه سه‌پێنه‌رى دۆكترينێكى جياوازه له دۆكترينى خۆت فه‌رمانڕه‌وايه‌و ئيدى –خۆ- نه‌ك فه‌رمانبه‌رێكى گۆێڕايه‌ڵه به‌ڵكو كۆيله‌يه‌كى ناچاره و له‌مه به‌دواوه مرۆڤ به‌هايه‌كى نيه جگه له هه‌ڵبژاردنى به‌هاكانى دوو ئه‌گه‌رى ئازادى يان مه‌رگ كه هه‌ردووكيان ويستى به‌رخۆدان و شۆڕش ئيشيان پێده‌كات و پێتده‌گه‌يه‌نێت .
ئه‌م چه‌مكه‌ش (تسامح) هه‌روه‌ك چه‌مكى ئازادى له‌لاى كازانتزاكيس به‌شێوه‌يه‌كى ناوازه و نوێ ده‌رئه‌كه‌وێته‌وه ، جياوازه له‌و هه‌موو بانگه‌شه زاڵه‌ى كه ئاينه‌كان بۆ پێكه‌وه هه‌ڵكردن ده‌يكه‌ن ئه‌م هه‌روه‌ك چۆن له چه‌مكى ئازاديدا وێراى بڵێت نه‌خێر! به‌ره‌و روى فه‌لسه‌فه، به‌ڵكو به‌رامبه‌ر به ئاينه‌كانيش جورئه‌تى ئه‌وه‌ى دايه خۆى كه بڵێت له واقيعدا شتێك نيه ناوى هاوژينىو سايه‌و سێبه‌ر بێت له ئاينه‌كاندا ، چونكه له راستيدا هه‌موو ئه‌م ئاينانه و به تايبه‌تى ئاينى ئيسلام حيكمه‌تى هاتنى خۆيان له‌وه‌دا پيشانده‌ده‌ن كه بۆ مه‌حفكردنه‌وه‌ى ئاينه‌كانى تر هاتوون و تێده‌كۆشن .
ئيدى لێره‌وه ئيداره دانى ئازادى و تسامح درۆيه‌كى گه‌وره‌ي خه‌ليفه و قه‌شه و حاخامه‌كانه و له لاوازيدا فێرى بوون و له به‌هێزيدا نه‌ك لێى پاشگه‌زن به‌ڵكو به مه‌نتقێكى شه‌رمئاوه‌ريشى ده‌زانن .
هه‌روه‌ك چۆن سارته‌ر باوه‌ڕى وابوو ئه‌وانى تر دۆزه‌خن ،به هه‌مان شێوه كازانزاكيسيش باوه‌ڕى وايه‌ئه‌وانى تر دۆزه‌خن ! دۆزه‌خيش نه فه‌زاى ئازاديه‌كانه و نه جێگه‌ى تسامح ، مرۆڤ ئه‌و كاته‌ى له‌ته‌ك دۆزه‌خدايه مرۆڤێكى زه‌نده‌ق چووه و بير‌ى ئازادى به كه‌لله‌ىدا گوزه‌ر ناكات ، بۆ ئه‌وه‌ى ئازادبين و بير له‌ئازادى بكه‌ينه‌وه ده‌بێت له نێڵه نێڵى ئه‌و دۆزه‌خه دوور بكه‌وينه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ى ئازاد بين ده‌بێت واز له درۆى زه‌رد و سورى تسامح بهێنين و هه‌ريه‌ك به جيا له مه‌وقيعى كه‌لتورى و ئاينى خۆمانه‌وه گوزارشت له ئازادى خۆمان بكه‌ين ، واته يه‌كه‌م چينى هه‌يكه‌لى ئازادى جيابوونه‌وه‌يه له‌وى تر و له ديدى ئه‌وى تر بۆ ئازادى ، يه‌كه‌م بزماریش كه له تابووتى ئازادى ده‌درێت حه‌جماندن و راستاندن و مۆرلێدانى شوناسى ته‌واوى ئازادىيه له ديدى ئه‌وانێكه‌وه بۆ ئه‌مانێكى دى ، ئاين بێت يان فه‌لسه‌فه ، ئه‌زمون بێت يان خه‌ياڵ هه‌ڵه‌يه‌كى كوشنده‌ده‌كات پێيوابێت ده‌توانێت يان گه‌شتۆته ئه‌و مه‌قامه‌ى كه بليتى ئازادى بۆ ئه‌وانى تر مۆر بكات ، مێژووى ئاينه‌كان لێوانلێوه له‌جه‌نگ به‌ناوى ئازاديه‌وه ، پڕه له ره‌حمه‌تى شمشێر و له خاچدان ، سه‌ربارى ئه‌مه‌ش مێژوويه‌كه كه دواى روداوه‌كان له سێبه‌رى سه‌ركه‌وتندا نوسراونه‌ته‌وه ، چه‌ند گرنگ ده‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌و مێژووه بمابایه که دارولحه‌رب ده‌یاننوسیه‌وه مێژووى به‌ره‌یه‌ک ده‌بوو که دژه. دیدێک ده‌بوو لایه‌نیکه‌م جیاواز له دیدی سه‌رکه‌وتوو .. من دڵنيام ئێستا سودێكى باشى ده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى له حه‌قيقه‌تى روداو‌و بارودۆخه‌كه تێبگه‌يشتينايه .
به‌ڵام نيكۆس كازانتس زاكيس له‌م روه‌شه‌وه شايه‌نى تێڕامانه ، ئه‌و ديوى ئه‌و ديوه‌ى مێژوويه‌ك ده‌نوسێته‌وه كه زۆر جياوازه له ديوى ئه‌مديوى … ئه‌وه نه ديوى ناوه‌وه يه نه روكارى مێژوو ،به‌ڵكو پيشاندانى ديوى پشته‌وه و نه‌ديوى مێژووه كه له نوسينه‌وه‌ى مێژووى جيهاندا ده‌گمه‌نه و ناوازه‌يه .
به دڵنياييه‌وه شانسى ئه‌مه‌ى له سه‌ركه‌وتنى شۆڕشى كريتيه‌كانه‌وه ده‌سكه‌وتووه چونكه زۆر نزيك بوو خۆيشى و نوسينه‌كانيشى بچنه ژێر گڵه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ى خۆيشى پاڵه‌وانێكى ناو شۆڕشه دژ به توركه‌ئيسلامه‌كان بووه.
ئێمه بۆ خوێندنه‌وه‌ى مێژوو له‌وه چاكتر ناكه‌ين ئه‌گه‌ر بتوانين له ره‌هه‌نده دژه‌كانيشه‌وه روداوه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنين نه‌ك ته‌نها ئه‌رشيف و ستايشنامه‌كانى ناوكۆشكى ده‌سه‌ڵات بخوێنينه‌وه .
راسته مێژوويه‌كى دورودرێژى مرڤايه‌تى به يه‌ك قاچه‌وه و به هه‌نكه‌شه‌له گه‌شتۆته ئێمه و قاچه‌كه‌ى تر‌ى كه‌س نازانێ له كوێيه و چى لێهاتووه له باره‌ى حه‌قيقه‌تى قاچه نادياره‌كه‌شه‌وه ده‌بێت هه‌واڵ له قاچه دياره‌كه بپرسين .
مێژوى ئيسلام مێژوى ئه‌و قاچه‌يه كه‌ئيسلام پێى بزواوه ، ئه‌و قاچه‌ى كه هى دژه‌كانێتى بڕدراوه‌ته‌وه و هه‌ر له مێژوودا بزر كراوه و دوایى ئيسلام خۆى وه هه‌ر به‌و جۆره‌ش كه ويستويه‌تى سه‌رگوزشته‌ى ئه‌وى تريشى گێڕاوه‌ته‌وه ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئيسلام له ئه‌نجامدا سه‌كه‌وتوو بوو ئه‌وا هه‌موو ئه‌و تێكسته مێژووييانه‌شى له‌ته‌ك خۆي‌دا سه‌رخست كه به‌رهه‌مى حيكايه‌تخوان و ئه‌رشيف نوس و ميرزاكانى كۆشك بوونه و ئه‌وانى ديكه‌ش نه‌ك هه‌ر خۆيان به‌ڵكو ميرزاو حيكايه‌تخوان و ئه‌رشيفنوسه‌كانيشيان به زاكيره و دۆكۆمێنته‌وه تێكه‌ڵ به دار‌و په‌ردووى كۆشكى خۆيانكران ، به‌ڵام نيكۆس نوسه‌رى زه‌مانێكه كه ئيسلام تيايدا موه‌فه‌ق نيه و ئه‌و يش ده‌توانێت مێژووى خۆى و ئازاره‌كانى بنوسێته‌وه .
نيكۆس زمانێكه له‌به‌رى ئه‌وبه‌ره‌وه فريا ده‌كه‌وێت سێ شتى زۆر گرنگ بڵێت :يه‌كه‌ميان : مرۆڤ ده‌بێت بۆ ئازادى تێبكۆشێت واته بنه‌مايه‌كى شۆڕشگێڕى و ياخيبوون و باجدانى هه‌يه! دووه‌ميان: .ئازادى به‌بێ تۆ دێته بوون(چونكه تۆ دۆزه‌خيت) سێميشيان: به نه‌یاره‌کانی ده‌ڵێت: مێژوو ئه‌وه‌نيه تۆ ده‌ينوسيته‌وه به‌ڵكو ئه‌وه نيوه‌ي مێژووه و نیوه‌که‌ی تری لای منه