ڕاهێنانی تاقمه ترۆریستیه‌کان، پشتیوان، ئێران
نووسینی: محه‌ممه‌د حه‌کیمی
ڕاهێنان ، دانانی کلاسی هێرشی نیزامی و خۆکوژی بۆ سه‌ر نه‌یارانی رژێمی ئێران له هه‌ر کوێ بێت، دابین کردنی هه‌موو که‌ره‌سه‌ی شه‌ڕ و که‌مه‌ر به‌ندی ئنتحاری بۆ تاقمه ترۆریستیه‌کان له لایه‌ن رژێمی کۆماری ئیسلامیه‌وه هه‌ر له رۆژی هه‌وه‌ڵی هاتنه سه‌ر کاری ئه‌م رژێمه‌وه له ده‌ستووری کاریاندا بووه وساڵه‌هایه ئێران بۆه‌ته مۆڵگه‌ی ئه‌و تاقمانه و له‌م ناوه‌دا ئه‌لقاعده ڕۆڵیکی به‌رچاوی گێراوه له تۆقاندن و ترساندنی جیهانیدا، ئه‌م تاقمه ترۆریستییه چه‌ندین پێگه و پایه‌گایان هه‌یه له ناو خاکی ئێران‌دا و له ئێران ده‌وره‌ی تایبه‌ت ده‌بینن، بۆ نموونه یه‌کێک له گه‌وره‌ترین به‌رپرسانی ئه‌لقاعده به ناوی سه‌یف العادل له لایه‌ن ئێرانه‌وه داڵده دڕابووو، رژێمی ئێران بۆ کاری ته‌قاندنه‌وه‌ی قونسوولخانه و کاری تایبه‌ت که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گرێت و هه‌ر وه‌ها دوو بنه‌ماڵه‌ی بن لاده‌ن و ئه‌یمه‌ن زه‌واهری ئێستاش له ئێرانن. پشتیوانی رژێمی ئێران شتێکی شاراوه نیه و زۆر به سانایی ده‌کرێت بسلمێندرێت.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له به‌ردهه‌م کونگره‌دا ڕاوه‌ستا و له مه‌ڕ ئێران هوشداریدا و وتی: دوایین گه‌ماڕۆکان کاری باشیان کردوه‌ته سه‌ر ئێران و تا ڕاده‌یه‌کی زۆر توانیویه‌تی رژێمی ئێران به چۆک بینێت و دوای ئاماژه‌ێ به ڕۆڵی ئێران کرد له پشتیوانی درێژ ماوه‌ی تاقمه ترۆریستیه‌کان وه‌ک حزب الله، حه‌ماس، دژایه‌تی کردنی له گه‌ڵ ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و هه‌ر وه‌ها ئه‌و قسه و ناتۆڕانه‌ی له مه‌ڕ ئیساییل ده‌کات و داوای نه‌مانی ئیسراییل و به کایه گرتنی مێژوو له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه و…. و ده‌یان شتی تر له ئاستی جیهانیدا و له ناوخۆشدا سه‌رکۆتی دڕندانه‌ی خه‌ڵک و هه‌ر وه‌ها زیندان و سه‌رکۆتی نه‌یارانی رژێم هۆشداریدا و وتی ده‌بێ ته‌گه‌ره‌یه ک له به‌رده‌م ئه‌م رژێمه‌دا ببێت ئه‌گینا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست هیچ کات رووی ئاسایش به خۆوه نابینێت.
رژێمی ئێران ده‌یان ساڵه هاوکاری تاقمه ترۆریستیه‌کان ده‌کات و ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێم خه‌ریکی شه‌ڕیه‌کی بێده‌نگن له گه ڵ ئه‌مریکا و ئه‌م هه‌لس و که‌وته‌ی ئێران بۆه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا ناچار بێت زۆر به ئارامی وله ڕێگه‌ی وتووێژه‌وه چۆک به ئێران دابدات که ئه‌مه‌ش به راستی له مه‌حاڵاته رژێمیه‌ک وه‌ک ئێران به وتووێژ چۆک دابدات ئه‌گه‌ر گوزینه‌ی گێزه‌ر و دار نه‌بێت ئێران به بروای من رژێمی ئێران هیچ کات چۆک دانادت .
ئه‌گه‌ر چی به هاتنی ویکیلیکس و ده‌رکه‌وتنی زۆر له نه‌هینیه‌کانی جیهان و ده‌رکه‌وتنی ئێرانیه‌کی پشتیوانی ترۆر و تۆقاندن زۆر گڕێ پووچه‌ی ناوچه‌یی کرایه‌وه و ئه‌و رووی رۆخساری ئێرانیش بۆ هه‌موو که‌س ڕوون بۆه‌وه.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که رژێمی ئێران به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوانی ده‌کات له تاله‌بان و هێزی سه‌ره‌کی تاله‌بان له ئێران ده‌وره‌ی ڕاهێنان ده‌بینن و زۆربه‌ی ئه‌و چه‌کانه‌ی له‌و تاقمه و تاقمه‌کانی تر ده‌گیردرێن له ئێران دروست کراون و ئه‌مه خۆی به‌ڵگه‌یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره بۆ ئه‌وه‌ی ئێران چه‌کت ئه‌و تاقمانه دابین ده‌کات.
ئه‌گه‌رچی سه‌دان شتی وا له لایه‌ن ئێرانه‌وه چ له ئێراق، ئیسراییل، فلستین، سووریه و یه‌مه‌ن و عه‌ره‌بستان کراوه و له هه‌ر کوێ تاقمیه‌کی چکۆڵه‌ی شیعه‌ی لێ بێت ئه‌وا بوونی ئێرانیوو له‌و شرێنه هه‌یه و زۆر به جوانی جێ پێی ئێران ببینییت.
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م حه‌فته‌ی گرۆپی 5+1 له گه‌ڵ ئێران ته‌نیا له مه‌ڕ به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئه‌و وڵاته بوو که زۆر زوو وتووێژه‌کان بوو به باست ترۆر و گرۆپی 5+1 زۆر به جدی هۆشداریان داوه به ئێران بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی نه‌کات له‌و تاقمه ترۆریستیه‌کان به تایبه‌تی حه‌ماس.
ئه‌گه‌ر چی ئه‌مریکا له ئێرانی خاوه‌ن کارگه‌ی ئه‌تۆمی ناترسێت، به‌ڵکوو ئه‌و له ده‌ستوور و ترۆریست بوونی ڕێبه‌رانی ئێرانه که تۆقاوه ئێران ببێت به خاوه‌ن چه‌کی ئه‌تۆمی و ئه‌و کات باش ده‌زانێت که ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ک چۆک دانادات و له‌وانه‌یه هێرش بکاته سه‌ر ئیسراییل، وڵاتێ که داوای نه‌مانی وڵاتیه‌کی تر ده‌کات ئه‌وا بۆ ئه‌وه نابێت که ببێت به خاوه‌ن چه‌کی ئه‌تۆمی.
10 ساڵ به سه‌ر تێپه‌راندنی داڕمانی بۆرجه دوو قۆلووه‌کانی ئه‌مریکادا تێپه‌ری ، ئێستا زۆربه‌س شته‌کان وا نیشان ده‌ده‌ن که ئێران پشتیوانی ماڵی و لوجستیکی کردوه و ده‌یکات و هه‌مو شاهیده‌کان ئه‌وه ده‌ڵێن که رژێمی ئێران هه‌میشه نه‌خشه‌ی له ناو بردنی سه‌ربازانی ئه‌مریکای له ئێراق و ئه‌فغانستان کێشاوه و ئێستا بۆ چی ده‌بێ جیهان له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو کرده‌وه دزێوه‌دا بێده‌نگ بێت؟