تەوافوق و گیسکی هەیاس!
شەفیقی حاجی خدر
Shafiq68@gmail.com
دێموکراسی وه‌ک سیستمێکی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی له‌سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌ک وه‌ستاوه، یان به‌واتایه‌کی دیکه چه‌ند بنه‌مایه‌کی هه‌ن، له‌وانه هه‌ڵبژاردن به‌هه‌ردوو به‌شی ئه‌کتیڤ و پاسیڤیه‌وه، پاراسستنی مافه‌کانی مرۆڤ، که‌مینه‌و زۆرینه و له‌به‌رچاوگرتنی مافی که‌مینه، دادوه‌ریه‌کی سه‌ربه‌خۆ و له‌یه‌کجیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان و …
قسه‌ی له‌سه‌ر نیه که دێموکراسی سیسستمه و لێبژاردن له‌نێوان پایه‌کانیدا نیه، چونکه پشتگوێخستنی هه‌ر بنه‌مایه‌کی سیستمه‌که له‌نگده‌کا، بۆیه سیستمه‌که ده‌بێ به‌خڕی وه‌ک خۆی نه‌وه‌ک به له‌یه‌کترازاوی وه‌ربگیرێ.
به‌ڵام له‌ڕوی په‌یڕه‌وکردنه‌وه ئاماژه‌ی دیکه‌مان نیشانده‌درێ، یان هه‌رهیچ نه‌بێ له‌وڵاته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا که زۆر خۆیان به دێموکراسی هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، شتێکی دیکه‌یه و له‌گه‌ڵ تیۆریه‌که یه‌کناگرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ له‌و کورته وتاره‌دا تیشکی بخه‌مه سه‌ر گه‌مه‌ی نێوان زۆرینه و که‌مینه و له‌به‌رچاوگرتنی مافی که‌مینه و دورکه‌وتنه‌وه‌یه له دیکتاتۆریه‌تی زۆرینه‌یه. مه‌به‌ستیشمه له‌گه‌ڵ رژێمی حوکمڕانی عێراقی نۆژه‌نکراودا به‌راوردیبکه‌م و پێگه‌ی ته‌وافوقی تیادابدۆزمه‌وه، ئه‌وسا له‌نێو هاوکێشه سێ کوچکه‌یه‌که‌ی پێکهاته‌کانی شیعه، سوننه و کورددا بیخه‌مه به‌ر تیشکی لێکۆڵینه‌وه.
بێگومان پرسی متمانه و نوێنه‌رایه‌تی که کرۆکی دێموکراسیه‌تی ناراسته‌وخۆی هاوچه‌رخمانه، ناواخنی چه‌مکه‌کانی زۆرینه و که‌مینه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه. ئه‌وه‌ش زیاتر له‌نێو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا ده‌بێ که فره نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزان، نمونه‌ی به‌رجه‌سته‌ش عێراقی هه‌نوکه‌ییمانه.
دەستوری هەمیشەیی عێراقیش لە دوا دیڕەکانی دیباجە، لە بەیەکەوەگرێدانی هەر سێ پۆستە سەردارەکان و هەروەها لە هەردوو ماددەی تەرخانکراو بۆ هەموارکردنی دەستورەکەدا بنەمای تەوافوقی تێدا دیارە. بەدەر لە قانونی نوسراویش، هەر لەسەردەمی ئەنجومەنی حوکمیشەوە ئەم پرسە بۆتە عورفێکی دەستوریانە و دەکرێ لەداهاتوشدا درێژەی پێبدرێ، نمونەش دابەشکەدنی پایەکانی دەسەڵاتەکانی لوبنانە.
خاڵێکی دیژکەی جەوهەریش کە دنەی هاتنەپێشەوەی بنەمای تەوافوقی داوە و تائێستا دەربەستی بەردەوامبوونەکەشیەتی هێزی دەرەکییە، نەخاسمە وڵاتە یەکگرتووەکان. هۆیەکەشی بۆ هەڵکەوتەیی باری جیۆستراتیژیەکەی عێڕاق دەگەڕێتەوە، کە مەبەستە شێوەیەک لە شێوەکانی باەری هاوسەنگیەکەی رابگیرێ، ئەوەش نەوەک هەر بەتەنها لەبەر سەنگی خودی هەر سێ پێکهاتەکانی عێڕاقە، بەڵکو لەبەر رێشەداڕشتنی قوڵایی ئەو پێکهاتانەیە بۆ دەرەوەی سنوری جیۆسیاسی فەرمی عێراق، چونکە دیارە هێشتا بەرنامەی دیکە بۆ ناوچەکە لەپێشە. زۆر جاران راگرتنی ئەو هاوکێشەیەش وەک سەربردەی گیسکی هەیاس خۆی دەنوێنێ.
وەک سەرەتا پێدەچێ پێشهاتی تەوافوقەکە ئەو ‘بۆرە’ دێموکراسیەی عیڕاق فراژی بکا. بەڵام بەهیچ شێوەیەک ئەمە لەوە ناگۆڕی تا سەر بەردەوام بێ، یان لەسایەی ئەو پێکهاتەی ئەم دواییەدا داخوازی و بەرژەوەندی و لایەنەکان بەتایبەتیش هی کورد وەک پێشان بێتەدی. چونکە ئاستەنگی زۆری بۆدروست دەبێ، بارێکی وا دێتە ئارا کە نوێنەرانی کورد لەنێو پەڕلەمانی بەغدادا نەخاسمە چالاکەکانیان بکەونە بارێکی وا کە هی ئێرەیی پێ‌بردن نیە.
لێ گەلۆ پرسێک لێرەدا بەزەقی دێتە پێشەوە، ئایا چۆن دەکرێ جارێ دەست بەباڵی ئەو تەوافوقەوە بگیرێ؟
ئاخر دیارە بەرسڤەکەش هەر بۆ هێزی خۆسەلماندن و خۆسەپاندنە، هێزیش وەک سەلمێندراوە بۆ یەکبوون، یەکبوونیش بۆ رێکخستنەوەی نێوماڵ و رێکسختنەوەش بە پەیڕەوکردنی بنەماکانی دەوڵەتی قانون دەبێ؛ ئەوسا ناسینی پێگەی خۆمان لەنێو هاوکێشە ئاڵۆزەکەدا بەگەڕانەوە بۆ قوڵایی نەتەوەیی و دادودۆزیی هەنگاوە سیاسییەکانمان .