''به‌رانبه‌ر مه‌لاكان''
ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر‌و رۆشنبیر: چیدی بێده‌نگ نابین
23/12/2010
هاولاتی
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر‌و رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نووس‌و چین‌و توێژه‌كانی تر، جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه چیتر بێده‌نگ نابن به‌رانبه‌ر مه‌لاكان كه هه‌وڵی سنوورداركردنی ئازادییه‌كانی ئینسانی ئه‌م هه‌رێمه‌یان هه‌یه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه كۆپییه‌كی بۆ سایتی هاوڵاتی نێردراوه، هاتووه”به‌هۆی بێده‌نگ بوونی ده‌سه‌ڵاته جۆربه‌جۆره‌كان و به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، مه‌لاكان زیاد له هه‌موو توێژێكیتر هه‌وڵی سنوورداركردنی ئازادییه‌كانی ئینسانی ئه‌م هه‌رێمه‌یان هه‌یه، ئه‌وان به‌هۆی ئاینه‌وه سۆزی هاوڵاتی كوردیان خستۆته ژێر ركێفی خۆیان و به‌ئاشكراش مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان، ئیستغلال ده‌كه‌ن، بۆمه‌رامه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان”.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه
ئێمه پێمانوایه گوتاری ئه‌و رێژه زۆره‌ی مه‌لای ئاینی كه هه‌ر رۆژێك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ناوه‌ندو ئۆرگانێك یاخوود ناوزڕاندنی كه‌سێتی نوسه‌ر و رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووسان، ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا ده‌لاله‌ت له باڵا ده‌ستی مه‌لا ئاینییه‌كان، ده‌كا و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پاشه‌كشه‌ی هه‌ر جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئازاد و موماره‌سه‌كردنی بۆ چوونه جیاوازه‌كان له كۆمه‌ڵگادا. چونكه له ئێستا چه‌ندین مه‌لای ئاینی سنووره‌كانی ئازادی تاك و كۆمه‌ڵگا ده‌به‌زێنن، به‌بێ سڵینه‌وه له هه‌ستی به‌رپرسیارێتی و كاردانه‌وه نێگه‌تێڤه‌كان. باس له‌هه‌موو شت ده‌كه‌ن و ته‌داخولی هه‌موو ژیانی ئینسانی كورد ده‌كه‌ن، ئێمه پێمانوایه ئه‌و جۆره بیر و بۆچونه بێجگه له‌زیان گه‌یاندن به ئێستا و ئاینده‌مان و گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا بۆ سه‌ده تاریكه‌كان هیچیتر به‌رهه‌م ناهێنێت.
بۆیه پێمانوایه هه‌رچی زووه ده‌بێت رۆشنبیران و خه‌م خۆرانی گه‌له‌كه‌مان بێده‌نگ نه‌بن له‌ئاست ئه‌م جۆره بیكردنه‌وه‌یه‌دا، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی ژیانی ئینسانی كورد رۆژ دوای رۆژ له‌گه‌شه‌و پێشكه‌وتندابێت، هاوكات ئازادی ئینسان نابێت له‌ژێر ركێفی هیچ گروپێكی دیاریكراودا بێت.
له‌و روانگه‌یه‌وه ئه‌وه‌ی تا ئێستا كه‌مته‌رخه‌م بووه به پله یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه له هه‌رێمی كوردستان، چونكه تائێستا چه‌ندین نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و ئۆرگانی دیار له كوردستان، رووبه‌ڕووی دادگایی بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌رایی ئه‌وه‌ی مه‌لا ئاینییه‌كان ته‌داخولی ژیانی شه‌خسی تاكی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن و به‌ئاشكرا مینبه‌ری ماڵی “خودا” به‌كار دێنن، هه‌ندێ جاریش هه‌ر له‌و مینبه‌ره‌وه بێریزی به ئازادییه‌كانمان ده‌كه‌ن و برێ جاریش به‌زمانێكی تووند هه‌ره‌شه‌و په‌نجه راوه‌شاندن و ته‌شهیر به‌و مرۆڤانه ده‌كه‌ن باس له ئازادی به پێوه‌ره ئه‌مرۆییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به هیچ ئه‌ركیكی خۆیان هه‌ڵنه‌ساون.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم پێیان وابێت، ناكرێ مه‌لای ئاینی رووبه‌رووی لێ پێچینه‌وه بكرێن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت، ئه‌وا ئیمه به‌وشێوه‌یه ته‌ماشا ناكه‌ین، چونكه پێمانوایه مه‌لای ئاینیش هاوشێوه‌ی هه‌ر موچه خۆریكی حكومی ئه‌وانیش فه‌رمانبه‌ری حكومین و راسته‌وخۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه.
ئێمه وه‌ك توێژێكی دیاری كۆمه‌ڵگا هاوشێوه‌ی مه‌لا ئاینییه‌كان به‌مافی خۆمانی ده‌زانین، رێگایه‌ك له‌و هێرش و هه‌ڵمه‌ته‌ی مه‌لا ئانییه‌كان بگیردرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سنووری ئازادی و شكۆی ئینسان له وڵات‌دا یاری پێنه‌كرێت، چونكه ناكرێت مه‌لایه‌كی ئاینی قسه‌یه‌كی له زاری خه‌ڵكه‌وه بیستبێ و بێت، له رێگه‌ی مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه، نمایشی بكات.
ده‌مانه‌وێت كار بۆ ئه‌وه بكرێت ئه‌م بابه‌ته به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت چونكه یه‌كێكه له‌هه‌ستریاترین بابه‌ته‌كانی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات ده‌بێت ده‌ست بكرێت به چالاكی جۆر به‌جۆر تا حكومه‌تی هه‌رێم به‌جدی له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه كار بۆ رێكخستن و په‌روه‌رده‌كردنی مه‌لاكان و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و بواره‌دا كارده‌كات، ده‌بێت ئه‌و بابه‌ته ئاینیانه به‌شێوه‌یه‌ك رێك بخرێن له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و رۆژگاری ئه‌مرۆ گونجاو بێت، ده‌بێت ئه‌و كایه‌ش به‌ناوی كاییه‌ی ئاین به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌خزمه‌تی مرۆڤی كورد بێت، نه‌ك ئه‌و كایه دژ به هه‌رچی ئازادیی مرۆڤی كورده بخرێته سه‌ر رێ وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد نه‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی جیهاندا رێ بكات!!
1- شێرزاد حه‌سه‌ن رۆژشنبیر
2 ریبین ره‌سوڵ نوسه‌رو رۆژنامه‌نوو
3- ئارام كاكه‌ی فه‌لاح چیرۆك نووس
4- شێرزاد هه‌ینی وه‌رگێر
5- پشكۆ نه‌جمه‌دین نووسه‌ر
6- عومه‌ر جه‌لال شاعیر
7- موسین خالیدی رۆژنامه‌نووس
8- به‌رزان هه‌ستیار شاعیر
9- زانا خه‌لیل شاعیر
10- عه‌زیز ره‌وف رۆشنبیر
11- حه‌مه هاشم هونه‌رمه‌ند
12 دلدار عه‌بدولا نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
13- شوان سدیق رۆژنامه‌نووس
14- بیكه‌س حه‌مه‌قادر سایه‌تمه‌دار
15- سانا سلیمان رۆژنامه‌نووس
16- مه‌ولوود ئافه‌ند رۆژنامه‌نووس
17- هه‌ورامان عه‌لی رۆشنبیر
18- عه‌لی سدیق رۆژنامه‌نووس
19- سارا قادر رۆژنامه‌نووس
20- عه‌باس شوان نووسه‌ر
21- سۆران عه‌بدولقادر كۆسته چالاكوان له بواری مافی مرۆڤ
22- به‌همه‌ن عومه‌ر رۆژنامه‌نووس
23- عه‌تا حسێن رۆژنامه‌نووس
24- ئیبراهیم عه‌باس رۆژنامه‌نووس
25- ئاسۆ جه‌بار رۆشنبیر
بۆ پشتیوانیكردن له ده‌نگی ئازاد ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ئه‌دره‌سه‌وه بكه‌ن
springkurdishkampin@yahoo.com