
فه‌زيحه‌يه‌کی گه‌وره …… ئه‌کره‌م عبدوڵا
فه‌زيحه‌يه‌کی گه‌وره يان
فه‌زيحه‌چکه‌يه‌ك له فه‌زاحه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی
هاوڵاتی له‌ژماره‌رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی 15/12/2010 به‌مانشێتی گه‌وره‌نوسيوێتی هاولاتی فه‌زيحه‌يه‌کی گه‌وره ئاشکرا ئه‌کات به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌يه ته‌نها له‌سنوری يه‌کێتی نيشتيمانيدا به‌ده‌يان سه‌رکرده‌ی يه‌کیتی و چه‌ند پارتێکی تر به‌پله‌ی وه‌زير خانه‌نشين کراون ،که‌هه‌ندێکيان ته‌نانه‌ت بۆ رۆژێکيش له‌دام و ده‌زگاکاندا ده‌واميان نه‌کردووه. ژماره‌يان 173 که‌سه‌و بری ئه‌وپاره‌يه‌ی که‌سه‌رف ئه‌کرێت زيتر له 650 مليۆن ديناره.ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راکێشام له‌م هه‌واڵه ئه‌و ووشه‌يه بووکه‌نوسرابوو فه‌زيحه‌يه‌کی گه‌وره ،وه‌ك و ئه‌وه‌ی له‌کوردستاندا ئه‌مه‌يه‌که‌م جاره يه‌کێتی و پارتی شتی وا سه‌رسورهێنه‌رئه‌که‌ن و فه‌زيحه‌يان ئاشکرا ئه‌بێت . له‌ماوه‌ی 19 ساڵی رابردوودا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته رێگا نه‌ما نه‌يگرێته‌به‌ر بۆ دادۆشينی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی کوردستان . ئه‌مرۆ خه‌ڵکی کوردستان که‌چه‌ند ساڵه له‌ژێر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا گوزه‌ران ئه‌که‌ن له‌وه‌تێگه‌يشتوون که‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاته فه‌رهوود ئه‌کات . ئه‌گه‌ر جاران له‌کوردستاندا يه‌ک تا دوو مليۆنه‌ر هه‌بووبن ئێستا ته‌نها له‌شاری سلێمانی زياتر له 100 مليۆنه‌ر هه‌يه. بۆيه به‌بروای من ئه‌مه فه‌زيحه‌يه‌کی گه‌وره‌نييه به‌ڵک و فه‌زيحه‌يه‌کی بچووکه له فه‌زايحه‌گه‌وره‌کانيان که‌له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتياندا لێيان ئاشکرا بووه. ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌فه‌زاحه‌ت ناترسێت چونکه له‌وباره‌يه‌وه خاوه‌نی
مێژويه‌کی باشه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌فه‌زاحه‌تێکی گه‌ره‌بێت خۆ له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتياندا ئه‌وه‌ی ته‌نها لێيان ئاشکرا بووه‌زياتر له 960 کادری خۆيان و حيزبه‌کانی تريان به‌پله‌ی وه‌زير خانه‌نشين کردووه ئه‌ی ئه‌مه ناو ئه‌نێن چی ؟ بودجه‌ی ساڵی 2010 ی هه‌رێمی کوردستان به( 11،432،176 ) يازده‌تريليۆن وچوارسه‌دوسی ودوو مليارو سه‌دو حه‌فتاو شه‌ش مليۆن دينار ده‌خه‌مڵێندرێت که‌چی بازاره‌کانی کوردستان پڕن له‌مناڵانی عه‌لاگه فرۆش ئه‌ی ئه‌مه‌فه‌زيحه‌نييه؟ له‌ژێر ده‌سه‌لاتی ئه‌م دوو ميليشيايه‌دا له‌ماوه‌ی رابردودا هه‌زاره‌ها ژن کوژراون يان خۆيان سوتاندووه که‌چی سه‌رۆکی هه‌رێم بکوژانيان ئازاد ئه‌کات ئه‌مه‌پێی ناوترێت فه‌زيحه؟ هه‌رچی گه‌نجی کوردستانه ئه‌گه‌ر هه‌ليان بۆ رێک بکه‌ویت کوردستان به‌جێ ئه‌هێڵن تا له‌ده‌ست ئه‌و ناعه‌داله‌تييه‌ی يه کێتی و پارتی رزگاريان بێت ئه‌مه‌ناو ئه‌نێن چی ؟ تيرۆر کردنی رۆژنامه‌نوسان و سه‌رکوتی سياسی فه‌زيحه‌نييه؟ ناردنی نه‌وت بۆ ووڵاتی ئێران به‌تانکه‌ر، که‌چی خه‌ڵک به‌کۆڵ و به‌قاچاخ به‌نزين وشتومه‌ک ئه‌هێنن بۆ ئه‌م ديوو له‌و نێوه‌شدا چه‌نده‌هايان که‌وتونه‌ته‌به‌ر ته‌قه‌ی جه‌ندرمه‌کانی جمهوری ئيسلامی ئه‌مه‌پێی ناوترێت فه‌زيحه؟ شه‌ری ناوخۆ‌و بێسه‌رو شوێن کردنی گه‌نجانی کوردستان فه‌زيحه‌نييه؟ به‌رته‌سک کرنده‌وه‌ی ئازادی و رێگه‌گرتن له‌خۆپيشاندان وبه‌ياساکردنی ئه‌م سه‌رکوتييه فه‌زيحه‌نييه؟ ئيتيفاقييه‌ی يه‌کێتی وپارتی له‌گه‌ل ووڵاتانی ئه‌وروپا بۆ به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نه‌به‌ران فه‌زيحه‌نييه؟ پرکردنی کوردستان له‌ميتی تورکی و ئيتيڵاعاتی ئێرانی فه‌زيحه‌نييه؟ وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ هه‌زاره‌ها کرێکار‌و کامه‌ندی هه‌يه که‌چی ته‌ماته‌و خه‌يار له‌سورياو ئێرانه‌وه‌ئه‌هێنن ئه‌مه‌چی پێ ئه‌وترێت ؟ 31ی ئاب که‌پارتی شانازی پێوه‌ئه‌کات به‌هاوکاری ده‌بابه‌کانی به‌عس هاولێريان ده‌گير کرده‌وه فه‌زيحه‌نييه؟
حيزب جێگه‌ی موئه‌سه‌ساتی گرتۆته‌وه‌وبه ئاره‌زوی خۆيان ياری به‌چاره‌نوسی خه‌ڵکه‌وه ئه‌که‌ن ناوی چی لێئه‌نێن ؟ به‌شی زۆری سه‌رکردايه‌تی ئه‌م حيزبانه موچه‌يان له‌حيزبی به‌عس وه‌رئه‌گرت و فايل دار بوون فه‌زيحه‌نييه؟ ده‌يه‌ها ئيتيفاقی ژێر به‌ژێر له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريکاو ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌کراوه‌که په‌يوه‌ندی به‌چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌هه‌يه که‌چی خه‌ڵک لێ ی بێئاگايه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌فه‌زيحه‌نه‌بێت چييه؟ چه‌پڵه لێدان بۆ تازه‌بونه‌وه‌ی گه‌مارۆی ئابوری که‌وه‌ك و به‌رداش ژيانی خه‌ڵکی ئه‌هاری و خه‌ڵکيان وا ناچار کرد که‌رۆژانه‌له‌جياتی سی ژه‌م بيکه‌ن به‌دوو ژه‌م ، ئه‌وانيش خه‌ريکی به‌رزکردنه‌وه‌ی کۆشك و ته‌لاره‌کانيان بوون . داهێنانێکی بزووتنه‌وه‌ی کوردايه‌تی که له‌هيچ شوێنێکی دنيادا بونی نه‌بوو سيسته‌می 50 به 50 بوو که‌تا ئێستاش خه‌ڵک پێوه‌ی ئه‌ناڵێنێ . به‌خشينه‌وه‌ی پاره‌ی کوردستان به‌سه‌ر ئيسلامييه‌کاندا و دروست کردنی ئه‌م هه‌موو مزگه‌وته بۆيان وای کردووه جورئه‌تی ئه‌وه‌به‌که‌ن هه‌ره‌شه له نوسه‌رو که‌سانی ئازادی خواز بکه‌ن . گه‌نده‌ڵی و فه‌رهودکردنی سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان ، ده‌يان فه‌زيحه‌ی تر که‌له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتياندا تۆماريان کردووه بۆ خۆيان . ئێستاش که‌پاريه‌ك به‌ناوی چوار مليۆن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه وه‌ری ئه‌گرن ده‌يه‌ها رێگه‌ی بۆ ئه‌دۆزنه‌وه‌تا بتوانن فه‌رهودی بکه‌ن .چونکه‌ئه‌وان ده‌ستێکی باڵايان هه‌يه‌له‌و مه‌يدانه‌دا . بۆيه‌خانه‌نشين کردنی کاديره‌کانی خۆيان به‌وه‌زير جگه‌له‌فه‌رهود ناوێکی تر نادۆزيته‌وه‌که مناسب بێت بۆی .
له‌هيچ سوچێکی ئه‌م دونيايه‌دا شتێکی له‌و بابه‌ته نابينيت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌کوردستاندا روو ئه‌دات به‌ناوی خانه‌نشينی وه‌زير . خانه‌نشين کردنی کاديرانی يه‌کیتی و پارتی ئه‌ميش يه‌کێکه‌له‌و داهێنانه‌گرينگانه‌ی که‌ئه‌م دوو حيزبه‌هێناويانه‌به‌دياری بۆ خه‌ڵکی کردستان . ئه‌وه‌بۆ 20 ساڵ ئه‌چێت باسی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه ئه‌که‌ن که‌چی ئێستاش کۆڵانه‌کانی وه‌ك و کاوله وان ، ئه‌گه‌ر ساڵی يه‌ك گه‌ره‌کيان ئه‌وه‌دان بکرايه‌ته‌وه ئێستا ئه‌وشاره‌شکڵێکی تری ئه‌بوو . ئايا ئه‌مه‌ی ده‌رهه‌ق به‌هه‌ڵه‌بجه‌کراوه‌ناچێته‌خانه‌ی فه‌زيحه‌وه؟ ئه‌و هه‌واڵ و راپۆرتانه‌ی له‌مه‌ڕ ئازادی که‌له‌گۆڤارو رۆژنامه‌و ده‌زگانێوده‌ڵه‌تاکاندا له‌سه‌ر کوردستان بڵاو ئه‌کرێته‌وه‌فه‌زيحه‌نييه‌بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌حزابی کوردی ؟ ئه‌م شکڵه‌له‌فه‌زاحه‌ت له‌لای ئه‌حزابی کوردی نه‌بۆته فه‌زيحه به‌ڵك و بۆته‌عاده‌ت و سوننه‌ت و فه‌رهه‌نگی بزوتنه‌وه‌ی کوردايه‌تی .
بۆيه‌هه‌تا له‌کوردستان ده‌وڵه‌تی موئه‌سه‌ساتی نه‌بێت و يه‌کیتی وپارتی خاوه‌نی هێزی ميڵيشيا بن ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رهوود کردنه‌به‌رده‌وام ئه‌بن ، چونکه‌ترسێکيان نييه‌له‌وه‌ی که‌له‌رێگه‌ی دادگاوه‌لێپرسينه‌وه‌يان لێ ئه‌کرێت .
17 /12/2010