قورئان لەنێوان ئێمە و ئەواندا
Closed
سەروەر پێنجوێنی
لە کوردستاندا کۆمەڵێک ڕۆشنبیر و نوسەری ئیسلامی هەن کە جگە لە باوەڕێکی ئایینی کە هیچ پێوەی ماندو نەبون و جگە لە ڕۆشنبیرییەکی ئیسلامیی سادە و شارەزاییەکی کەموکورت لە کەلەپوری ئیسلامی، هیچی تریان پەیدا نەکردوە و زیاتر لەوە خۆیان ماندو نەکردوە.. لەگەڵ ئەوەشدا خۆیان بەسەر باسوخواسی ئیسلام و قورئان و ئاییندا سەپاندوە و حەزیان لەوەیە ئەو قسەوباسانە قۆرخ بکەن و پێیان وایە هەر مافی خۆیانە قسەوباسیان لەسەر ئیسلام و قورئان هەبێت