
بۆپێشه‌وه به‌ره‌و رێكخستن‌و فراوانكردنه‌وه‌ی شۆرشی خه‌ڵكی كوردستان!
سامان كه‌ریم
saman.karim5@gmail.com
له‌كوردستان له رۆژی 17ی شوباته‌وه شۆرش ده‌ستیپێكردوه،. شۆرشی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان، تا ئێستا ڕیگاو كهناڵو شیوازی خه‌باتكارانه‌وه دروشمی جۆراوجۆری به‌رزكردۆته‌وه. هه‌ر به‌وپێیه‌ی شۆرشێكی رێكخراو نه‌بوو، چه‌ندین لایهنو حزب‌و بزوتنه‌وه‌ی جیاواز وه به‌شێوه‌یی جیاواز‌و هه‌ریه‌ك به‌پێی سیاسهتو به‌رنامه‌ی خۆی كاری له‌سه‌ر دهكاتو تیایدا هه‌ڵسوڕاوه.
شۆرشی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان، پێویسته له دوو ئاستدا، به‌ته‌واوی خۆی جیا بكاته‌وه له سیاسهتو به‌رنامه‌ی هیزه بورژوازییه جیاوازه‌كان، كه هه‌ریه‌ك ده‌یانه‌وێت ئاراسته‌ی شۆرش به‌رو كه‌نالێك به‌رن كه سیسته‌می ئێستای كوردستان پاریزراو بێت، سیسته‌می ئێستا حكومه‌تی هه‌ریم جا با دهمو چاوه‌كان بگۆردرێت، په‌رله‌مان جا با ژماره‌ی كورسی كتله جیاوازه‌كان جیگۆركێ بكات، وه له‌وه‌ش زیاتر فیدرالیه‌ت له‌شوێنی خۆی باقی بێت. وه به‌تایبه‌ت هه‌ڵسوڕاوانی به‌شی پێشه‌وه‌ی مه‌یدانه جیاوازه‌كانی ناڕهزایهتیو به‌تایبه‌ت هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیزمی كرێكاری‌و به‌شی پێشڕه‌وی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری‌و ڕابه‌رانی خۆیندكاران و لاوان، و توێژه سته‌مدیده‌كان، پێویسته به ڕۆشنایی سیاسیی بالاوه بڕواننه ئایندهی شۆرشه‌كه‌یان، سیاسهتو ئاسۆی سیاسی جیاوازی خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وجۆره سیاسه‌تانه‌دا جیا بكه‌نه‌وه. ئه‌مرۆ پاش 9رۆژ له هه‌ڵگیرسانی شۆرش، كه زۆر زوو خه‌ریك بوو له‌باری بهرنو بیخه‌نه نێو مه‌یدانی شه‌ری ئه‌حزابه‌وه، ئه‌مرۆ پێی ناوه‌ته قۆناغیكی حه‌ساسه‌وه. بۆیه پێویسته ڕابه‌رانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌نیو خه‌لكدا له سه‌را، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان له ڕاینه، له كه‌لار له ده‌ربه‌ندیخان، له ههلبهجه، له هه‌ولیرو له دهۆك… لهههركوی ناڕه‌زایه‌تی هه‌یه… پێویسته له دوو ئاستدا به‌ته‌واوی خۆیان له ته‌واوی لایه‌نه بورژوزاییهكان جیا بكه‌نه‌وه، جا ئۆپۆزیسۆنه یان ده‌سه‌لاتدار، نه‌ته‌وه‌ییه، یان ئیسلامی رۆشنفكرانه یان هونهرمهدانو ئاشتی وانان….
ئاستی یه‌كه‌م: شێواز‌و فه‌رهه‌نگی خه‌باتكارانه:
ئه‌م شێوازه تا ئێستا له شاره‌كانی كوردستان، ته‌جروبه‌ی مصری تێنه‌په‌ڕاندوه، واته هه‌ر له‌سه‌ر شه‌قامه ئه‌ویش یان به‌رده‌كی سه‌را، یان مه‌یدانی ڕانیه، مصر هه‌ر مه‌یدانی ته‌حریر بوو تا رۆیشتنی موباره‌ك… شۆرشگێران مهیدانێكیان گرتوه‌و كردویانه به‌ره‌مزی مقاوه‌مه‌ت و شۆرش، ئه‌م حاڵه‌ته هیزیك ده‌دات به ناڕازییان‌و به‌شداربوانی شۆرش، هێزی میتنگو هیزی كۆبوه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری، به‌لام له‌هه‌مانكاتدا هیز سه‌رف ده‌كات، ئینسان ماندوو دهكاتو له لایه‌كی دیكه‌وه ئبتكارێكی كه‌م به‌ده‌ست شۆشگیرانهوه دههلیتهوه بۆ روبهربوونهوهو مانۆر لیدان له‌به‌رانبه‌ر هیزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستاندا. بۆیه فراوانبوهنهوهو شۆربۆنهوهی ناڕه‌زایه‌تی بۆ گهرهكو كارگهكانو دائیره‌كان هه‌نگاوێكی هێجگار گرینگه بۆ به‌رده‌وامی شۆرش‌و دوباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هیزی شۆرشگێر‌و رێكخراو. له‌هه‌مانكاتدا تواناییه‌كانی هیزی سهركوتگهرو دژی شۆرشی بورژوزای به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه، پهرتو بلاوه پیدهكاتو توانی ڕاوهستانو سه‌ركوتی كه‌مده‌كاته‌وه. ئه‌مه به‌جیا له‌وه‌ی مه‌یدانه‌كانی شۆرش فراواترو فراوانتر ده‌كاته‌وه، ده‌یخاته گونجی هه‌موو مالێكهوه، هه‌موو فه‌رمانگه‌و كارگه‌یه‌كه‌وه، ورێگا بۆ كاری راسته‌خۆی جه‌ماوه‌ری و به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌لات له گهرهكو فه‌رمانگه‌و كارگه‌كاندا له‌لایه‌ن كرێكارانه‌وه خۆش ده‌كات.
واته ئه‌گه‌ر به‌رده‌ركی سه‌را وه‌صف بكه‌ین به سه‌ری ئینسان ئه‌وا ئه‌م سه‌ره پێویسته ببه‌ستریت به به‌شه‌كانی تری له‌شه‌وه، بهگهرهكو كارگه‌و زانكۆ‌و په‌یمانگه‌و فه‌رمانگه‌كانه‌وه هیزی یه‌كتری تازه بكه‌نه‌وه‌و هیز بده‌ن به‌یه‌كتری.
به‌لام له‌كوردستان ڕوومان له كێیه ئایا حكومه‌تیكی مه‌گه‌زی هه‌یه به‌روخانی ده‌سه‌لات بكه‌وێته ده‌ست لایه‌نێكی دیكه یان خه‌ڵكه‌وه؟! به بڕوای من نا، كوردستان مصر نییه‌و ده‌بیت به‌وردی ئه‌م حاڵه‌ته دیاری بكه‌ین. ئه‌مرۆ له كوردستان 3 شار‌و ده‌یان قهازو ناحیه هه‌یه. دووشاریان به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه، شاریكیان كه سلێمانییه‌و شۆرش تیایدا گه‌رمه به‌ده‌ست یه‌كێتی نیشتمانییه‌وه… سه‌ركه‌وتنی شۆرش له هه‌ر شاریكدا وه له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا راسته‌وخۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌لاته له‌و ناوچه‌یه یان ئه‌و شاره‌دا ده‌سه‌لات به‌لام بۆ نوینه‌رانی خه‌لك، نه‌ك مه‌جلیسی به‌له‌دیه‌ی حزبه‌كان. به‌لام ده‌بیت ئاگاداربین، ئه‌وان شه‌رعیه‌تێك: كه بۆخۆیان دروست كردوه تا ئێستا خه‌ڵكیان قه‌ناعه‌ت پێكردوه، بونی ئه‌و دامه‌زراوه حكومیانهیه، پاریزگار، مه‌جلیس بهلدیه…. له ئاستی كوردستانیشدا حكومه‌تی هه‌ریم… خاڵی سه‌ره‌كی لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌رعیه‌ته‌یه. واته وه‌رگرتنی دسه‌لاتی شارێك له شاره‌كان پاشان به‌پێی توانا‌و ریكخراوبونی هیزه‌كانی شۆرش، گشت كوردستان… واته لابردنی حكومه‌تی هه‌رێم به ده‌ستور پهرلهمانو فیدرالیهتهوه… دانانی حكومه‌تیكی نوینه‌رانی راسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ره… پێی به‌پێی چونه پێشه‌وه‌ی ئاراسته‌ی شۆرش ئه‌م داخوازیانه دینه پێشه‌وه‌و مه‌ترح ده‌بن. به‌لام ده‌بیت به‌وردی ئاگاداربین، ” ئه‌حزاب نارۆخێت” ئه‌حزاب به زۆریش هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌و نمونه‌ی ئه‌وه‌مان زۆره له‌عیراقه‌وه بگره تا تونس… به‌ده‌یان شیوه خۆی دروست ده‌كاته‌وه‌و خۆی ده‌گونجێنێته‌وه…
هه‌موو به‌ره‌ی دژی شۆرش واته هه‌مو هیزه بورژوازییه‌كان به ده‌سه‌لاتدارو ئۆپۆزیسیۆنه‌وه. نایانه‌وێت یه‌كه‌م: خواست‌و شیعاره‌كان له كێشه‌ی نیوان ئه‌حزابه‌كان وهیزهكانی نیو په‌رله‌مان ده‌رچێت، ئه‌مه‌ش له ریگای ژیر بهژیرهوه به‌قه‌ولی خۆیان له‌سه‌ر میزی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن( كۆبونه‌وه‌ی 5 حزب‌و لایه‌نه‌كه‌ی نێو په‌رله‌مان) به‌شتێك كه‌متر یان زیاتر، دوه‌م: هه‌ر هه‌موویان ڕیگرن له‌به‌رده‌م فراوانبونه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بۆ نیو گه‌ره‌گو كارگه‌كان،.. ئۆپۆزیسیۆنی بورژوازی به‌هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه، ده‌یه‌وێت به‌هۆی هۆی به‌رده‌ركی سه‌راوه یان ناوه‌ندی هه‌ر قه‌زاو شاریكی تره‌وه.. فشار دروست بكات‌و ئیمتیازاتی پیوهربگریت له ده‌سه‌لاتداران.. به‌لام ئه‌وان ئه‌گه‌ر بیانه‌ویت یه‌كیتی و پارتی لاببه‌ن كه لاناچن به‌شێوه‌ی ئه‌وان، مه‌گه‌ر له‌ریگای شه‌ری حزبه‌كانه‌وه كه مومكنه” ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران هوشیار نه‌بن” ئه‌وا ده‌ست له سیسته‌می ئه‌مرۆ نادهنو وه‌كو خۆی هه‌مان تاس‌و هه‌مان حه‌مام دوباره ده‌بێته‌وه,.,..
ئاستی دووه‌م: ئاسۆی سیاسی
خۆجیاكردنه‌وه له چوارچیوه‌ی فكری‌و سیاسی به‌ره‌ی دژی شۆرشه، به‌ره‌یه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه له مانه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی ئێستای كوردستان، جا وه‌كو ووتمان له‌وانه‌یه به كه‌سه‌كانی ڕازی نه‌بێت، به‌لام ئه‌مه هیچ ناوه‌رۆكێك ناگۆرێت. له‌مباره‌وه ئیسلامی سیاسی له كوردستان نفوزیكی به‌رچاوی نییه‌و شهرمۆكانه له‌پال دهسهلاتداراندایه بۆ هیۆركردنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌كه له لایه‌ك‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌ندامانی خۆی ڕه‌وانه ده‌كات بۆ نیو خۆپیشانده‌ران، ئه‌مه‌یان بۆ رۆژی ڕه‌شه، واته به‌هه‌ردوولادا خۆی هه‌ڵواسیوه… به‌لام نفوزی ئیسلامی سیاسی به‌گشتی لاوازه‌و خواست‌و دواكاری خه‌ڵك ده‌میكه چوارچیوه‌ی به‌رنامه‌و سیسته‌می هیزه ئیسلامییه‌كانی تیپَهڕاندوه.
بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی، بهنهوعی پۆپۆلیستییهكهیهوه، واته به‌جۆری خه‌ڵك گهراییهكهوه هاتۆته مه‌یدان له ژیرناوی كۆمه‌لیك خواست‌و دروشمی مهدهنیو جیاكردنه‌وه‌ی حزب لهدهسهلاتو ئیستا داوای ” هه‌لبژاردنی تازه ده‌كات بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تیكی تازه پیك بێت” ئه‌م ئاسۆیه ئاسۆیه‌كی باوه، ئاسۆیه‌كی سیاسییه تا ئێستا سایه‌ی كردوه به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كاندا، له ریگای خواست‌و دروشمی جۆارجۆرهوه، شه‌قام دهجولینیت…ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، ئالوگۆری ده‌سه‌لاته، واته لابردنی سه‌رانی ئیستای حكومهتو جیگرتنهوهیان له‌لایه‌ن هیزه‌كانی خۆیه‌وه… بۆئه‌مه‌ش ریگای هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌ختی دیاریكردوه، یان حكومه‌تی ته‌كنۆقرات، یان ئینتقالی…. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، شه‌قام به‌پیی مێزی گفتوگۆی خۆی ده‌جوڵێنێت. شیعاره‌كانی وه‌ك ” باره‌گای حزبی چه‌كدار” بۆده‌ره‌وه””چه‌كدارانی بارزانی یان پارتی بۆده‌ره‌وه” دروشمی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌یه… كه وه‌كو خواست نارۆشنو خۆشباوه‌ری دروست ده‌كات به‌رانبه‌ر به ده‌زگا”شه‌رعیه‌كانی خۆیان” وه‌كو سیاسه‌ت بێ ناوهرۆكهو ته‌نها كێشه‌كه ده‌خاته‌وه نیو به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و “5” لایه‌نه حزبیه‌ی كه گفتوگۆده‌كه‌ن، جا به‌قازانجی یه‌كیكیان و به‌زه‌ره‌ری ئه‌وانی دیكه ته‌واو ده‌بێت.. ته‌وه‌ره‌ی سهركهوتنو بهروپیش چونی بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی ئه‌مرۆ خه‌لكی كوردستان، له ئێستادا به‌نده به‌خۆ جیاكردنه‌وه له‌م سیاسهتو ئامانجه به‌تایبه‌تی و له چوارچیوه‌ی فكر‌و سیاسه‌تی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی به‌گشتی…
ئاسۆی سیاسی شۆرشی ئه‌مرۆ ده‌بیت ڕووی له سهندوهی “شه‌رعیه‌ت “بێ له ده‌سه‌لاتداران شه‌رعیه‌تی ئه‌وان حكومهتهكهیانه، وه مه‌جلیسی شاره‌وانیه‌كانه.. كه به‌قه‌ولی خۆیان له ریگای “صندوقی دهنكدانهوه” هاتونه‌ته سه‌ر كار…. لێسه‌نده‌وه‌ی ئه‌م شه‌رعیه‌ته له گهرهكێكهوه ده‌ست پیده‌كات ، له كارگه‌یه‌كه‌وه ده‌ست پیده‌كات، وه به پێی هیز هاوسه‌نگی شۆرشگێران.. ده‌كریت له هه‌ر ناحیه‌و قه‌زاو جیگایه‌كدا ئه‌م كاره ئه‌نجامبدریت، نوێنه‌رانی راسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ده‌سه‌لات له وشوێنانه بهریوهبهرنو یاساكانی خۆیان دابنێن‌و جیبه‌جێی بكه‌ن. 25 فیبرایر 2011