کاک نه‌وشیروان نیگایه‌کی خۆت بکه، ئه‌م وێنه‌یه چیم پێده‌ڵێت؟!!
له سه‌ره‌تاوه، ده‌مه‌وێت گۆڕانخوازان و جه‌ماوه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گؤران به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگا به‌ویژدانی خۆیان نه‌ده‌ن، وه‌ک نه‌یارێکی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له قه‌ڵه‌مم بده‌ن و به پیاو و نوسه‌ری ده‌سه‌ڵات هه‌ژمارم بکه‌ن، له‌و جرکه ساته‌وه‌ی که له بیرمه له ده‌نوسم، ویژدان و خامه‌و قه‌ڵه‌مه‌که‌م وه‌ک ڕمێک له ڕوی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دو خانه‌واده‌یه کردوه، هه‌میشه و هه‌مو کات، هه‌م وه‌ک مرۆڤێکی حه‌ق خورو له‌و هه‌رێمه‌دا و وه‌ک نوسه‌رێک که جار جار بابه‌تێکی ڕه‌خنه‌یم نوسیبێت، گلیهو گازنده‌کانی خۆم و و کۆمه‌ڵگاکه‌م له دیدی خۆمه‌وه‌و ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردو خێزانه‌که‌ی کوردستان و سه‌رجه‌م به‌رپرسان و کاربه ده‌ستانی ئه‌و هه‌رێمه کردوه،.
به‌ڵام به داخه‌وه، کۆمه‌ڵگای کوردی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌قیقه‌ته‌کان وه‌خۆی وه‌ربگێریت، هه‌میشه پێویستیت به‌وه هه‌یه به‌ر له‌وه‌ی ده‌روازه‌ی بابه‌ته‌کان بکه‌ینه‌وه، ده‌بێت ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویست بکه‌ینه پێش باس و بابه‌ته‌کان، له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر کاتێک بته‌وێت ڕاستیه‌کان له ئاوێنه‌ی ویژدانه‌وه بخه‌یته پێش چاوی کۆمه‌ڵگاکه‌مان ده‌بێت پێیان بڵێت، ته‌نها ئامانج و مه‌به‌ستم گوتنی ڕاستیه‌کانه، نه‌ک به گژداچونهوهو تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن و نهیارچێتی له ئامانج و مه‌به‌سته‌که‌م،.
دواجار پێم وایه هیچ شتێک له‌و دونیایه‌دا نرخی ئه‌وه‌ی هه‌بێت که مرۆڤه‌کان لێبورده‌و ئازا و ئاشتی خواز بن، له به‌رامبه‌ر به نه‌یار، دوژمن، ناحه‌زان، ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ک له‌و ئاراستانه گه‌شتبێتنه، ئه‌و بڕوایه‌ی که ئیدی ململانێ نا قۆڵاکانییان سفر بۆته‌وه له سیحری به‌ر به‌ره‌کانی و سته‌م کاری له به‌رامبه‌ر به هێز، لایه‌ن، مرۆڤی به‌رامبه‌ر، ئه‌وه ئیدی کاتی ئه‌وه هاتوه که ده‌بێت به‌دوای چاره‌سه‌ر و باوهشبۆیهکگرتنهوه بکرێته ئامانج و دروست کردنی زهمینهیهکدور له سیحری ته‌ڵه‌که‌بازی و مه‌رامی گڵاو و داخوازی ژاهراوی و مه‌به‌ستی خاءینانهو سیاسه‌تی تیرۆری عه‌قڵی بهرامبهرو کۆمه‌ڵگاو ده‌وڵه‌ت.
سه‌ردانی کردنی دو که‌س له هه‌ره که‌سه موخهنهتچی و داوێن پیس و دز و داگیر که‌ری شاری سوله‌یمانی خاوه‌ن پله‌و پایه‌ی هێزی سیاسی و عه‌سکه‌ری له نێو کۆگای یه‌کێتیدا، بۆ لای کاک نه‌وشیروان موسته‌فا، ده‌شێ هه‌ندێک له ئێمه به کردارێکی ئه‌رێنی و دروست بیبینین و هه‌ندێکی دیکه‌شمان، ڕه‌خنه‌و لێدوان و بۆچونی تایبه‌تمان هه‌بێت، له هه‌مو گریمانه‌و ڕوهکانیشهوه، ده‌بێت مرۆڤ ئازادانه ڕاو بۆچونی خۆی ده‌رببڕێت، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر باسه‌کان له سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یان خودی کاک نه‌وشیروان بکرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی خودی کاک نه‌وشیروان خۆی و بزوتنه‌وه‌که‌ی له ڕابردو، و ئێستاشدا، هه‌وڵ و خه‌باتییان بۆ فراوانکردنی مودای ئازادی ڕاده‌ربڕین و هه‌ڵوێستی جیا‌و بیر‌و باوه‌ڕو ئایدۆلۆژیای جیاواز خوڵقاندوه‌و سهمیسهسازی بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌واو ڕينگاو ڕه‌نگ له دیده جیاواز و بیر‌و باوهڕهجوداکان خوڵقاندوه، هه‌ر بۆیه ده‌شێ لێره‌دا بڵێم ئه‌م وێنه‌یه چی به من ده‌ڵێت؟
ده‌بێت بپرسم بۆ دانیشتن له ژوره داخراو‌و تاریکه‌کاندا جارێکی دیکه؟ هۆکار چییه؟ له به‌ر چییه؟ بۆ چی ده‌بێت له بارددۆخێکی وه‌ها ههستیارو پڕ له مه‌ترسیدا ماڵی به‌ر پرسه‌کان ببێته جیگایه‌ک بۆ کۆبونه‌وه‌ی سوڵحی سیاسی؟ ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هێزێکی سیاسی نوێ(تازه) و جیاوازه له هێزه به حیساب سیاسیه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، کواو به چ شێوازێک ئه‌و جیاوازی و پڕانسیب و ئهقڵاقی کارکردنه سیاسیه‌مان بۆ به‌دی نه‌کرد له‌م وێنه‌یه‌دا؟ کوا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی که له گرده‌که هه‌میشه له گفت‌و گۆ و دانوستاندا پێکه‌وه بڕیاری سیاسی و چارهنوسسازتان ده‌دا، له بوار کار کردن و به‌ژداری کردنتان له کایه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ڕاگه‌یاندنه‌کاندا؟ کوان ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی که به ده‌نگی شه‌قامی ناڕازی و خه‌ڵکی حهقخوراوی کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌نگی حه‌ڵال و گرنگی و پێویستیان به ده‌ست هێنا، تا بچنه په‌رله‌مانه‌که‌ی جه‌لال و مه‌سعو، و ببنه نوێنه‌ری خه‌ڵی کوردستانی باشور، و له عیڕاقی عروبه‌دا؟ بۆ ئاماده‌نین و نابینرێن له‌م وێنه‌یه‌دا؟ ڕاسته ئه‌وان و نێوه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی خۆیان به گۆڕانخواز ده‌زانن و ده‌نگیان به گۆڕان داوه، به‌ڵام ده‌نگی خه‌ڵکی ناڕازی و سته‌مدیده‌ی کوردستان بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان بو، تا له پهرلهمانداو به شێوازێکی یاسای و ئه‌ده‌بی داوای ماف و حه‌ق و سه‌روه‌ری یاسا‌و و نان و دابه‌شبونی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م خاکه بکه‌ن بۆ دانیشتوانه‌که‌ی به بێ جیاوازی، نه‌ک بۆ گه‌وره کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که له گه‌مه سیاسیه‌کاندا، ڕۆژێک گه‌وره‌ن و ڕۆژێکیش بچوک، ئیدی سیاسه‌تی ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه، که سیاسیه‌کانی کوردستان چی دیکه گه‌وره نین و خاوه‌ن بڕیار نین، به‌ڵکو ئه‌وه شه‌قام و ده‌نگی ئازادیخوازی گۆڕه‌پانه‌کانی کوردستانه، که به خوێنی ڕۆڵه‌کانی ئه‌م خاکه خوێنی خۆیان ده‌ڕژن تا گه‌وره‌ی خۆیان پیشانی ده‌سه‌ڵاتداران بده‌ن و په‌یامی ئیدی کورسیه‌کان کارێک ناکه‌ن بۆ ئازادی و یه‌کسانی و سه‌روه‌ری یاسا،.
له‌م وێنه‌یه‌دا، هیچ هێز و لایه‌نێکی دیکه‌ی ئۆپۆزیسیۆن نابینم، به نوێنه‌ری خۆپیشاندهنهکانیشهوه؟ ئیدی ئه‌م وێنه‌یه هه‌ر چیه‌ک بێت، ئه‌و سیحره‌مان بۆ به‌تاڵ ده‌کاته‌وه، که بتانه‌وێت پێمان بڵێن ڕه‌وشه‌کان له‌م ژوره‌دا بڕیاری هێورکردنه‌وه‌و ئارامی تێدا ده‌درێت بۆ شه‌قام و کۆمه‌ڵگای کوردی، له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ر چو و هه‌ڵوه‌شاوه‌ی خێزانه‌کان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی کوردستان و شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی و قه‌زاو ناحیه‌کانی چوارده‌وریه‌وه پوچه‌ڵ کرایه‌وه‌و ده‌سه‌ڵات شۆڕشی گه‌نجان و ئازادیخوازانی به گێره‌شێوێن ناوزه‌ند کرد و ئێوه‌ش وه‌ک هێزێکی گه‌وره‌ی ئۆپۆزیسیۆن بێ به‌شی و بێ ئاگای خۆتان له‌م شۆڕشه پیرۆزه بێ به‌ری کرد، واته ئه‌م وێنه‌یه جگه له سوڵحێکی سیاسی جارێکی دیکه خێزان و که‌سه سیاسیه‌کانی گۆڕه‌پانی ململانێ ناقۆڵاکانی خه‌ڵکی کوردستان هیچی دیکه نییه‌و هیچ ڕێز و ئهزشێکی تێدا نابینم بۆ خه‌ڵکه شۆڕشگێڕه‌که‌ی شه‌قامی کوردی!،.
مه‌راق ق خه‌می گه‌وره‌ی من لێره‌دایه، ئه‌وه‌نده‌ی من به ناو زومی ئه‌و وێنه‌یه‌دا ڕۆده‌چم، جگه له خیانه‌ت و پیسی ئه‌و که‌سانه هیچی دیکه به‌دی ناکرێت و نابینرێت! با بڵێن وه‌فده‌که‌ی ئێوه پێکهاتوه له سێ که‌س، که تا ڕهدهیهک خۆشه‌ویست و پاک و بێگه‌ردن، له ناو جه‌ماوه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆرانخوازاندا، و خه‌ڵکانی ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌که‌ش، لێ له سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک و به شێوازێک ڕێگاتان به خۆتاندا، له به‌رامبه‌ر دو که‌سی نا قۆڵا، دز، گه‌نده‌ڵ، داوێن پیس و شه‌لاتی سیاسی، ناو کۆگاکه‌ی یه‌کێتیه، که حیکمه‌ت خانه‌قینی و هێرۆی خانمی یه‌که‌م له پشگۆیخستنی مافی راوای گه‌له‌که‌ماندا، دانیشتون و پێشوازیان لێده‌که‌ن، له کاتێکدا، ئه‌و دو که‌سایه‌تیه ئیفلاسه له مۆڕاڵی سیاسی و ئه‌ته‌کێتی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، دو دوژمنی سه‌ر سه‌ختی کۆمه‌ڵگای کوردی و شۆڕشی کوردی و دانیشتوانی شاری سولهیمانینن به تایبه‌تی، ئه‌و دو نوێنه‌ره‌ی کۆگای یه‌کێتی، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوژمنی سه‌ر سه‌ختی شاری سوله‌یمانی و هه‌مو جوانیه‌کانی ئه‌و شاره‌ن، به خوێنی خه‌ست و سوری به‌ڕیزت و سه‌رجه‌م هاوڕێکانت و هه‌وادارانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تینون و ، ئازار‌و جه‌نگی گه‌رم و ساردیان له به‌رامبه‌ر به خۆت و هه‌وادارانی بزوتنه‌وه‌که، به‌ر پا کردوه له ڕابردو و ئیستاشدا، بۆ له خۆت نه‌پرسی هۆکار چی بو که به‌ڕێزت نه‌توانی درێژه به‌و خه‌باته ماندوه بده‌یت له ناو ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌و نیوه یه‌کێتی؟ کێ بون ئه‌وای له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵده‌ستانه‌وه دژ به هه‌مو داخوازیه‌کانت، له سه‌رده‌می ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتی؟ کێ بون ئه‌وانه‌ی ململانێ‌یان ده‌کرد له گه‌ڵ خۆت و هاوڕێکانت، بۆ چاکسازی و ڕیفۆرم له ناو حیزبه گه‌وره‌که‌ی جاران و کۆگا ئیفلاسهکهی ئێستای یه‌کێتی؟ کاک نه‌وشیروان، ڕه‌نگه ئێستا له سه‌رت بکه‌وێت که بڵێت هه‌ر ئه‌م دو نا ئینسانانه بون، مه‌به‌ستم ئه‌م دو سه‌لکه پیازهیه، حیکمه‌ت خانه‌قینی و هێرۆی خێزانی کاک جه‌لال تاڵه‌بانی،.
کاکی کاکان، کاک نه‌وشیروانی به‌ڕیز، بمبوره که ده‌ڵیم، ئه‌م وێنه‌یه، جگه له هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوی هیچی دیکه تێدا نابینم، ئاخر به‌ڕیزم ئه‌وان و زۆرێک له سه‌رکرده‌و که‌سه گه‌وره‌کانی ناو کۆگای یه‌کێتی وێنه‌یان له گه‌ڵ تۆدا گرتوه له ڕابردودا، هاو سه‌نگه‌ر بون له گه‌ڵ تۆدا، خه‌بات و شۆڕ‌شیان کردوه له گه‌ڵ تۆدا، هاو ڕاو هاو ئایدۆلۆژیات بون له سه‌رده‌م و ڕۆژگارێکدا، به‌ڵام که زانییان ئیدی سه‌رده‌می منداڵ و خێزانه‌کانی خۆیانه تۆیان وه‌لا ناو هیچ گوێیان له دواکاریهکانت نه‌گرت، ئیدی وێنه‌کانی تۆش وه‌لانران، له سه‌رجه‌م مێژوه‌کانی ڕابردویاندا، به پشتگوێخستنی حه‌ق ق ماف و قوربانیه‌کانی تۆوه خۆیان به دورگرت و به چاوی دوژمنی ته‌وقی سه‌ری یه‌کێتی و خێزانهکایهناهوه له تۆ و هاوریکانتیان ده‌ڕوانی، ئیدی ئه‌م وێنه‌یه، هیچ شتێک نییه جگه له دوباره کردنه‌وه‌ی میژوییهک که ئیدی هه‌مومان بێزی لیده‌که‌ینه‌وه، که هه‌مومان له دیتنی ئه‌م وێنانه ڕاده‌که‌ین و ناوه‌رۆکیان به نه‌فره‌ت ده‌که‌ین، ئیدی برای به‌ڕێزم، هیچ پاساوێک نییه تازه له‌و مێژوه دوباره‌یه ده‌رت بکات، که هه‌مومان ئاواته خواز بوین جارێکی دیکه نه‌یبینینه‌وه، لێ جه‌خار ئه‌م جاره‌ش هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌و قه‌به‌ی سیاسیتان کرد!! که ڕێگاتان به خۆتان دا له ناو ژوره‌که‌ی ماڵی خۆتا له به‌رامبه‌ر که‌سانێکی ناحه‌ز به خه‌بات و شۆڕش و خودی خۆتا به پیوه بۆستیت و له خزمه‌تیاندا بیت، به بڕوای من باشتر ده‌بو له خزمه‌تی نوێنه‌ری شۆڕشگێرانی سه‌رای سوله‌یمانیدا بویتایه، یان خۆت و هه‌ر یه‌ک له هاوڕێکانت سه‌ردانێکی ئه‌و مهیدانهت بکردایه، که مێژویه‌کی تۆمار کردوه، زۆر که‌س به حه‌سره‌ته‌وه‌یه له‌م ئان و ساته‌دا بۆ جرکهیهکیش بێت له‌وێ به پیوه بمرێت، بۆ ئازادی و سه‌روه‌ری یاسا،.
کاکی گه‌وره‌م، مامۆستای گۆڕانکاری و ئازادی و سه‌روه‌ری یاسا، کاک نه‌وشیروانی به‌ڕیزم، ئه‌و وێنه‌یه له به‌رده‌م ته‌شتێک میوه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگدا، پیم ده‌ڵێت، سه‌رۆک و سه‌رکرده‌کانی ئه‌م نیشتمانه، هه‌ر یه‌ک سه‌رقاڵی جۆره سیاسه‌تێکه؟ سه‌رۆکێک بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌وێته خواره‌وه له سه‌ر کورسیه شکاو و بێ ناوه‌رۆکه‌که‌ی به‌غدا، ناتوانێت له جێگای خۆی هه‌ڵبستێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌ر ههڵسانێکدا ئه‌گه‌ری سهرکهوتنهوهو مردنی خۆی ده‌بێنێت!!!!! سه‌رۆکیکی دیکه، که لای هیچ که‌سێکی وشیارو زانا، ناسنامه‌ی سه‌رۆکێتی پێنییه، لێ جارێکی دیکه سوڵحی سیاسی کردیه‌وه سه‌رکرده‌ی نیشتمانێک که لێوان ڵیوه له گه‌نج و ڕۆڵه‌ی وشیارو زانا‌و بیلمه‌ت بویه‌وه به سه‌رۆک! ئێستا له گه‌شته‌کانیدا، سه‌رقاڵی خڕکردنه‌وه‌ی خاشاکی بێبه‌هایه، له پایته‌خته ڕزیوه‌کانی دونیا، تۆشمان هه‌بویت که ئومیدمان ده‌کرد بێیته ناومانه‌وه، که‌چی تۆش بۆ دانیشتن له گه‌ڵ به‌رپرسه قه‌زه‌م و هیچ لهباردانهبو دز و گه‌نده‌ڵ و کورد کوژه‌کان به دیار خواردنی لاله‌نگی و سێ‌و مۆزه‌وه، زه‌رده‌خه‌نه‌ی سیاسه‌تی شکست پێهاتوی ئه‌وان گرتویت و ئێمه‌ت له یاد چۆیه‌وه، که تا ئه‌م ساته‌ش خوێن له جێگا فیشه‌که‌کانه‌وه چۆڕه ده‌کات و ده‌نگ و گه‌رومان هاوار ده‌کات چۆڵی که‌ن ئه‌و کورسیه، هاوار ده‌که‌ین ئه‌م حکومه‌ته، جگه له ده‌زگایه‌کی خێزانی بۆ په‌روه‌رده‌کردنی که‌سی گه‌نده‌ڵ و دز و مرۆڤ کوژ هیچ په‌یامێکی پێنییه بۆ دانیشتوانی ئه‌م هه‌رێمه ، ئومید ده‌که‌م ئه‌م مێزانه بشکێنن و ئه‌م دیدارانه مه‌که‌نه مانشێتی ئاشته‌وایی، له ئاسه‌واری ئه‌و کورسی و مێزانه ، گوێمان لێ‌بگرن و چی دیکه مهمانخهڵهتێنن و سیاسه‌تی ژوره تاریکه‌کان به نه‌فره‌ت بکه‌ن و هاواری خه‌ڵکی شۆڕشگێڕی شه‌قه‌مه‌کان بۆ ئێوه گه‌وره‌ترین شکۆیه، ئه‌گه‌ر قه‌دری ده‌زانن!!..
کاک نه‌وشیروان موسته‌فا ئه‌مین’ی به‌ریز، دانیشتن له گه‌ڵ ئه‌و که‌سایه‌تیه موفلیس و هیچ لهباردانهبو دۆڕاوانه‌ی سیاسه‌تی کوردی، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌تی ئامانج و داهاتویه‌کی که‌م کورت و بێ ئاره‌زوی خه‌ڵکی کوردستانه، هه‌م چه‌واشه‌کاری ئه‌مڕۆی واقعی کۆمه‌ڵگاو شه‌قامی کوردیه، هه‌م مێژویه‌که له تاوان و جینۆسایدی ده‌نگی شۆڕشگێرانی خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و ئه‌و شاره‌ی به‌ڕێزیشتان به تایبه‌تی، کاک نه‌وشیروان گیان. ئه‌و دو کاسهیهتیه به تایبه‌تی له مێژه بونه‌ته ماییه‌ی پشێوی و نادادپه‌روه‌ری له شاره‌که‌ماندا، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له مێژوه‌وه دیاره که نه‌یاری سه‌رسه‌ختی خۆت و هاوڕێکانتانن، ئیدی هیچ شتێک نامگه‌یه‌نێته ئه‌و بڕوایی که له‌م دیدار‌و دانیشتنه‌ی به‌ڕیزت و هاوڕیکانت له گه‌ڵ ئه‌م دوکهسایهتیه ئیفلیس و چاوچنۆکی کورسی و ده‌سه‌ڵاته‌دا که بڵیم بار‌و دۆخه‌که باش ده‌بێت، بگره به پێچه‌وانه‌وه سه‌رده‌می دوا ڕاپه‌ڕینه شکۆداره‌که‌ی 1991 ی وه‌بیر هێنامه‌وه، که ئه‌و کات و سه‌رده‌مه مۆدیڵی سیاسه‌ت کردن له ناو چه‌که‌دا له ژوروه تاریک و ماڵه به‌رپرس و کۆشکه داگیرکراوه‌کانی پاشماوه‌ی ڕژێمی ڕوخاودا ده‌کران و دور بون له زومی کامێرا‌و چاوی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه، بۆیه ده‌ڵێم ئێمه ده‌رسمان له‌و ڕۆژگارانه وه‌رگرتوه، که دانیشتنی ناو ژورو ماڵه به‌رپرسه‌کان جگه له‌وه‌ی ئومێد و چرایه‌ک نین بۆ ئایندهی ئه‌م گه‌له، ده‌بنه مایه‌ی پشێوی و داڕزاندنی بیر‌و عه‌قڵی نویی کار کردن له سیاسه‌تی ئه‌مڕۆ له کۆمه‌ڵگاو کوردستانی شیریندا،.
له کۆتاییدا، چه‌ندم گوتوه، زێده‌تر ماوه بۆ گوتن له باره‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌وه، به‌لام پیم باشه ده‌رفه‌تێک بمێنێته‌وه بۆ هاوری و هاوبیره‌کانم تا ئه‌وانیش به ویژدانه‌وه شتێک بڵین، نه‌ک له ترسان و له برسان بێده‌نگی هه‌ڵبژێرین، من ئه‌و که‌سایه‌تیه ماندوه‌م که خه‌باتم کرد له پیناو گۆرانکاری ڕیشه‌یی له بوارهجیاکانی ناو کۆمه‌ڵگای کوردی، سیاسی، ئابوری، یاسایی، و ئازادی و یه‌کسانی، له ئێستاشدا هه‌مان خه‌بات به‌رده‌وام ده‌که‌م و ئه‌وه‌ی ده‌بینم و هه‌ستی پیده‌که‌م به بی سه‌رم و سڵه‌مینه‌وه بۆ به‌ڕیزتان و خوێنه‌ران و نهحهزانمی به‌یان ده‌که‌م،.
هه‌ردی ئه‌حمه‌د
26/02/2011