
که‌رکوك و نیوه‌ی کوردستان له کوێیه؟
• له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له هه‌ر شوێنێك سیمای ناعه‌داله‌تی هه‌بێت و هاوسه‌نگیی له‌یه‌ك تێگه‌یشتن لار بێت و متمانه له نێوان ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ر خه‌وشی تێبکه‌وێت هێدی هێدی ئه‌تمۆسفێری ئارامی ده‌پێکێت و دره‌نگ و زوو تۆرانێکی بێده‌نگ پاشان ده‌نگێکی داواکار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌داله‌ت و ماف و یه‌کسانی کایه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ر له‌یه‌ك به‌ئاگادێنێته‌وه، تا ئێره ڕه‌واو حه‌ڵاڵه.
• ئه‌و داواکاریانه‌ی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌رزکراونه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان به داواکاریه هه‌نوکه‌یی و بنه‌ڕه‌تیه‌کانه‌وه که زۆربه‌ی چین و توێژی کۆمه‌ڵگاکه‌مان ده‌گرێته‌وه له نیوه‌ی کوردستان و نیوه‌که‌ی دیکه‌ی هه‌روه‌کو خۆی و چۆن ئێستا و دوێنێ سه‌رسوڕماوی ڕووداو و ئه‌گه‌ره‌کانه و ئه‌گه‌ره‌کان بووه هه‌ر ئاوا بازی له‌سه‌ر دراوه و تکایه که‌س واتێنه‌گات و هه‌موو که‌س ده‌زانێت که ناوچه به ناو دابڕاوه‌کان و به تایبه‌ت ئێستای که‌رکوك ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانیشتبێت و ڕابووردوو و ئێستای به مشه‌خۆری بردبێته سه‌ر،
مێژوو و ئێستا‌و هه‌رچی لاپه‌ڕه‌ی خه‌بات هه‌یه شایه‌تی حه‌قی نه‌به‌ردی ئه‌وانن، ئه‌مڕۆش ئه‌و خه‌ڵکه به‌ئه‌مه‌که‌ی که‌رکوك له‌ژێر چه‌تری هات و نه‌هات، ده‌بێ و نابێی ڕۆژگارێکی نائارامی به‌رده‌وام به‌ڵام به وره‌یه‌کی به‌رزی به‌رده‌وامه‌وه به‌ڕێده‌خات.
• ئه‌گه‌ر ناهاوسه‌نگی له کاری حکومه‌ت هه‌بێت، ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر له به‌جێهێنانی ئه‌رك و لێپرسراوێتی حکومه‌ت لاری ده‌بینێت، ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر خۆپیشاندان بۆ عه‌داله‌ت ده‌کات وسه‌رله‌نوێ بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی به‌هاکان و بنه‌ماکانی ماف و په‌یڕه‌وکردنی ژیانێکی ڕاسته‌قینه‌ی شیاو به مرۆڤ بێت ئه‌وا ئه‌بوایه مه‌رجی هه‌رچی زووتری خستنه‌وه باوه‌شی که‌رکوك و ناوچه‌کانی تر له‌نێو داواکاری و خاڵه‌کانی ئه‌و لیسته‌یه بوایه و نیوه‌ی کوردستانیان له‌و مافه بێبه‌ش نه‌کردایه که بیست ساڵه نیوه‌که‌ی تری له‌ژێر سایهیدایه، ئه‌بوایه ئاوڕێك له برینه‌کانیان بده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر برینی ئه‌وانیش بێت، داواکاری گشتی داواکاریه بۆ گشت.. بۆ کوردستان.. وا بزانم دابڕینی نیوه‌که‌ی له‌لایه‌ن خۆمانیشه‌وه تاوانه به‌رامبه‌ر ئه‌و مناڵ و دایك و گه‌نج و سه‌راپا دانیشتوانه چاوه‌ڕوانه‌ی ئێستاش له هه‌ڵمه‌تی هاتنه‌سه‌ری کۆنهبهعس بێبه‌ش نین .
• خه‌ڵکی به‌ئه‌مه‌کی که‌رکوك و ده‌وروپشتی که وابه‌سته‌ی چه‌نده‌ها کۆت و به‌ند و بڕیاڕی ناوه‌ندن که هه‌رده‌م له نێو پیلان و پلانه شۆفینیهکانا ئه‌بێت له ئاماده‌باشیدا بن، هه‌رده‌م زرنگتر له نیه‌ته‌کانی په‌لامار و ووریاتر له زه‌مه‌ن و خێراتر له ڕووداو و جیڕتر له به‌رگری و کاڵتر له تووڕه‌یی و واڵاتر له به‌ربه‌ستن، خه‌ڵکێکن مێژوو شایه‌تی دڵسۆزی و خۆنهویستیانه.
• ئێستاش و به ڕابووردووشهوه نه‌مامی بێزاری له کێڵگه‌ی ڕوحیان بۆ خه‌بات ناچێنن، به‌ڵام ئازاد نین و هه‌لی ئازادیان وه‌کو ڕاپسکانی خه‌وی خۆش لێ‌کرا و له دوڕیانی سهفهرێکدان که شۆڕشێکی نه‌بینراوه و له نێو بۆته‌ی غهدرێکن که چاوی ئێمه نایه‌وێت بیبینێت ته‌نانه‌ت ئه‌و خاڵه ڕیزکراوانه ئه‌وه‌نده ئه‌مه‌کی تیادا نه‌بوو ئاماژه بۆ ژماره‌یه‌ك بکات که سوور ئه‌زانم بۆ هه‌ندێ خه‌ڵکی کوردستان ژماره‌یه‌کی ڕووته و لق و پۆپ و گه‌ڵا و ڕه‌گی تیا نابینن هه‌ر نازانن له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، که ئه‌ویش (140) .
• با سووربوونی خۆی بۆ به‌جێهێنانی ئه‌م مادده‌یه بسه‌لماندایه و تێهه‌ڵکێشکردنی جه‌ماوه‌ری که‌رکوكی به داواکاریه سیاسی و خزمه‌تگوزاریه‌که‌وه ههستپێکرایه و به‌شداربوونیان و بێبه‌شنه‌کردنیان له هه‌نگاوکانی داهاتوودا له به‌رنامه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمدا ئاماژه پێ بکرایه.
• ده‌ربه‌ده‌ری کوردی جه‌له‌ولا و خانه‌قین و جه‌باره‌و داقوق و دوز و تا دوایی شایانی هه‌موو ڕاپه‌ڕینێکه، بنه‌ما و داواکاریه سیاسیه‌کان بۆ ئه‌مڕۆی ئێمه ئه‌بوایه پله‌ی یه‌که‌م بێت و تێکه‌ڵ به داواڕهواکان بکرێت، دوا جار ئه‌ڵێم ئاماژه‌یه‌ك به نیوه‌ی کوردستان نه‌کراوه، له‌وه ئه‌چێت ژیان هه‌ر شایان به نیوه‌که‌ی تر بێت.
مه‌دیحه سۆفی/ ئه‌ڵمانیا