![شه‌قام چی ده‌وێت؟ …. حسن حسێن شه‌قام چی ده‌وێت؟ …. حسن حسێن](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/basara_685878068.jpg)
شه‌قام چی ده‌وێت؟ …. حسن حسێن
دوای ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ند جارێک په‌رله‌مانی کوردستان دانیشتنی تایبه‌تی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی دواخست و فراکسیۆنه‌کانی ئۆپۆزسیۆن له به‌یاننامه‌یه‌کدا روونیان کرده‌وه ئه‌م وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌یه هیچ پاساوێکی نییه. دوواجار رۆژی چوارشه‌مه 9/3 په‌رله‌مانی کوردستان سه‌رۆکی حکومه‌تی بانگهێشت کرد بۆ لێکۆڵینه‌وه له رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی کوردستان. دیاره ئه‌مه‌ش له‌ژێر فشاری شه‌قام و ئۆپۆزسیۆندا بوو، ده‌نا په‌رله‌مان هه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانه‌یه که سه‌رۆکه‌که‌ی و ئه‌ندامانی لیستی ده‌سه‌ڵات گاڵته‌یان به داوا‌و کێشه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان دێت و سوکایه‌تی پێده‌که‌ن، هه‌ر دوێنێ بوو له دانیشتنه نائاساییهکهیدا که د. به‌رهه‌م بانگهێشت کرابوو سۆزان شه‌هاب سه‌رۆکی لیستی ده‌سه‌ڵات گوتی”ئه‌رێ داخوازی خه‌ڵک نه‌بڕایه‌وه؟!” له‌وه‌ڵامی ئه‌م ره‌فتارو ئه‌خلاقه دیوهخانییهدا که جه‌نابیان خۆی به ژنه ئاغا‌و خه‌ڵکیش به سواڵکه‌ری به‌رده‌م دیوه‌خانه‌که‌ی ده‌زانێت ده‌ڵێین جه‌ناب ئه‌گه‌ر جورئه‌تت تێدایه‌و خۆت به نوێنه‌ری گه‌ل ده‌زانیت بڕۆ وه‌ڵامه‌که‌ت له شه‌قام و له خه‌ڵک وهربگرهوهو بزانه داخوازییه‌کانی خه‌ڵک که‌ی ده‌بڕێته‌وه.
ئه‌مه یه‌کێکه له‌و ده‌یان وێنانه‌ی که گه‌نجان به‌رزیان کردۆته‌وه(فۆتۆ:حه‌سه‌ن)
به‌رپرسانی حزبی و حکومیی ئه‌م هه‌رێمه زۆرجار ده‌ڵێن ئازادیش سنووری خۆیی هه‌یه، به‌ڵام ئایا ئه‌و پرسیاره له خۆیان ده‌که‌ن که سنووری چاوه‌ڕوانی خه‌ڵک بۆ جێبه‌جێ کردنی داواکارییه‌کانیان تا چه‌ندێکه؟ ده‌سه‌ڵات هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ده‌کات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت گره‌و له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن بکات تا داخوازییه‌کانی جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا بخاته نێو سات و سه‌ودای سیاسییه‌وه، چونکه وه‌ک پێشتریش خۆپیشانده‌ران رایانگه‌یاند داخوازییه‌کانی خه‌ڵک شتێکه‌و خواسته‌کانی ئۆپۆزسیۆن شتێکی تره و ناکرێت تێکه‌ڵ به‌یه‌ک بکرێن. خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات بیه‌وێت له رێگه‌ی دواخستن و ده‌ستی ده‌ستی کردن به خه‌ڵکییه‌وه کات درێژ بکاته‌وه بۆ ماندوو کردنی خه‌ڵک، ئه‌وا هیچ گره‌نتییه‌ک نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه ته‌شه‌نه نه‌سه‌نن و له کۆنترۆڵ ده‌رنه‌چن.
له سێ هه‌فته‌ی رابردوودا جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک وێڕای ئه‌وه‌ی که قوربانی و برینداریشیاندا به‌ڵام جوانترین خۆڕاگرییان له خۆیان نیشاندا‌و تا ئێستاش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر خه‌باته‌که‌یان.
له‌به‌رده‌کی سه‌را گه‌نجان به شێوازی جۆراوجۆر‌و ته‌کنیکی جیاواز رای خۆیان ده‌رده‌بڕن(فۆتۆ:حه‌سه‌ن)
به‌ڵام هێشتاکه ده‌سه‌ڵات په‌یامه‌که‌ی خه‌ڵکی نه‌خوێندۆته‌وه‌و تێنه‌گه‌یشتووه که خه‌ڵک چی ده‌وێت. هه‌ر بۆیه له میدیاکانیه‌وه راستییه‌کان ئاوه‌ژوو ده‌کاته‌وه‌و ته‌نانه‌ت نازانن چ ناوێک بۆ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌و خۆپیشانده‌ران بدۆزنه‌وه، ده‌مێک تێکده‌رو ئاژاوه‌گێڕ ده‌مێک به گۆڕان و ده‌مێکیش به‌فیتی ئیسلامییه‌کانی ده‌زانن پاشان ده‌ڵێن خۆپیشانده‌ران نازانن چی‌یان ده‌وێت! ئه‌مانه ئه‌گه‌ر ده‌ربڕی سه‌ره‌گێژه‌و ئاڵۆزی بن له په‌رچه‌کرداره‌کانی ده‌سه‌ڵات، یا خۆ گێل کردن بن هیچ له ناوه‌ڕۆکی ئه‌و مه‌سجه ناگۆڕێت، خه‌ڵک به‌روونی پێتان ده‌ڵێن لاچن له ده‌سه‌ڵات و بڕۆن، ئه‌مه په‌یامێکه که داخوازییه‌کانی ئۆپۆزسیۆن و ئه‌نجومه‌نی کاتیشی تێپه‌ڕاندووه.جارێ ئێوه به‌رچاوتان رون بکه‌نه‌وه‌و بزانن ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامن چیان ده‌وێت، سه‌یری دیمه‌نێکی خۆپیشاندانه‌کان بکه‌ن، ته‌ماشایه‌کی ئه‌و دروشم و تراکتانه بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که خه‌ڵک گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وێت. خه‌ڵک ئه‌گه‌ر نه‌شزانن که چی‌یان ده‌وێت ئه‌وا زۆر باش ده‌زانن که ئێوه‌یان ناوێت و رۆیشتنی ئێوه‌یان ده‌وێت، ئه‌وه‌یه په‌یامه‌که.