
چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی چۆن ده‌بێت؟
له‌په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمدا كه‌له‌ڕۆژی (4/3/2011) دا، له‌بڕگه‌یه‌ك له‌بڕگه‌كانیدا هاتووه و ووتی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی پێویسته نه‌ك (مسكنات).
ڕاسته چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستاندا پێویستییه‌كی سه‌رده‌م و خواستێكی گرنگ و گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ریشه، چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی چی ده‌گرێته‌وه؟ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی واتای گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له‌سیسته‌می سیاسی هه‌رێمدا، واته ده‌بێت ئه‌وه بزانین چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی گۆڕانی بنه‌ڕه‌تییه له‌سیسته‌می ئێستای سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمدا، كه‌پێویستی به‌گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی سه‌رجه‌می جومگه و پێكهاته‌كانی سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌یه، واته ده‌بێت گۆڕان له‌تیۆر و تێڕوانین و پرۆسیس كردنی سیاسه‌ت و سیاسه‌تڕانی هه‌رێمدا بكرێت، له‌پێناوی جێبه‌جێكردن و بردنه پێشه‌وه‌ی ته‌واوی مهامی سیاسییانه‌ی كۆمه‌ڵگای هه‌رێم و داخوازییه سیاسیه‌كانی، كه‌خۆی له‌ته‌واوی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان و سیسته‌مه‌كه‌یدا به‌رجه‌سته ده‌كات و كار و كرده‌وه‌ی سیاسییانه و ئامانجه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رده‌خات، له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و جه‌ماوه‌ریی ناوخۆ و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی بڕوای ناوخۆی جه‌ماوه‌ر به‌حكومه‌ت و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی، چونكه شه‌رعیه‌تی هه‌موو حكومه‌تێك له‌بڕوای زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌وه به‌حكومه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها جۆرێك سیاسه‌تڕانی بكات كه دارده‌ست و ده‌ستكه‌لای هیچ هێزێكی ناوچه‌یی و جیهانی نه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێت ئیراده‌ی سیاسی و شه‌خسیه‌تی سیاسی و مه‌عنه‌وی و ماددی حكومه‌تی هه‌رێم گه‌وره و به‌ره‌و پێشه‌وه ببات، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر دیاریكردنی ئامانج و ستراتیژی كار و كرده‌وه‌یه‌كی سیاسییانه‌ی جیهانی و ناوچه‌یی و به‌ده‌ستهێنانی جومگه به‌هێزه‌كانی سیاسه‌ت كردن، واته پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت هێزی ئابوری خۆت پته‌و و گه‌وره بكه‌یت له‌ڕووی چه‌ندێتی و چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنیان، به‌جۆرێك كه‌هه‌موو توانا ئابورییه‌كان له‌پێناوی ئاسایشی خۆراك و ئازادی بێت كه هۆیه‌كه له‌پێناو دروستكردنی ئاسایشی ناوخۆ و پاراستنی له‌ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و سه‌ركه‌چ كردن بۆ هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و هێزدانه به‌سیاسه‌ت و شه‌خسیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم. ئه‌مانه‌ش هه‌ر هه‌موی به‌داڕشتن و جێبه‌جێكردنی پلانی زانستی و ئابووری و سیاسی درێژخایه‌ن و هه‌نوكه‌یی ده‌بێت تا بتوانێت وه‌ڵامی پیداویستییه‌كانی ڕۆژ و دوور مه‌ودای هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێم بداته‌وه. به‌م پێیه سیاسه‌تی ئابوری له‌به‌كاربردن و به‌رهه‌مهێناندا جۆر و دابه‌شكردنه‌كانی و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كان زامنی ئاسایشی ناوخۆیه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌دوانه‌ی ته‌واوكه‌ری یه‌كتری له‌پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤـن، ئه‌ویش نان و ئازادییه، هه‌ر ئه‌مه‌شه ده‌توانیت بیكه‌یت به‌پێوه‌ری حكومڕانی ڕاست و دروست و یان ناڕاست و ناته‌ندروست. زامن كردنی نان و ئازادی یان نه‌كردنی ده‌ستنیشانی لاوازی و گه‌نده‌ڵی یان تۆكمه‌یی و ته‌ندروستی ده‌سه‌ڵاتڕانی ده‌كات، هه‌روه‌ها نابێته هۆیه‌كیش (ئه‌گه‌ر به‌باشی به‌كاربێت) بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی زامن نه‌كردنی هۆیه‌كه بۆ گه‌وره‌بونی كه‌لێنی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات، واته لاوازی و ناجێگیری سیاسی و ئاسایشی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات دروست ده‌بێت. له‌به‌رئه‌وه دابینكردنی نان و ئازادی كه‌پلانی سیاسی و ئابوری ووردی ده‌وێت، واته دابینكردنی ئاسایش و پارێزگاریكردن له‌جوگرافیای سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی، واته ده‌سه‌ڵاتێكی خاوه‌ن شه‌رعیه‌ت و بڕوا پێكراو، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌ڕێگه‌ی پرۆسیس كردن و دامه‌زراندنی سیاسه‌تێكی ئابوری و پلانێكی سیاسیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه‌به‌ته‌واوی جیاوازی بنه‌ڕه‌تی هه‌بێت له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ئابوری ئێستای حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌گینا هیچ شتێك نابێته هۆی گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له‌ئێستای پێكهاته‌ی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمدا، واته ئه‌وه‌ی كه‌سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێت گۆڕانی ڕیشه‌یی نه‌ك مسكنات واته ده‌بێت گۆڕانی ڕیشه‌یی به‌سه‌ر ته‌واوی په‌یكه‌ری سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمدا بێت، هه‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكه‌وه بیگره تا جۆری دابه‌شكردنه‌كانی پله‌وپایه و ئیمتیازات و موچه‌كانیش و كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك و ته‌واوی پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگای هه‌رێم، هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی تر بۆ پیشاندان و به‌رجه‌سته‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌كی شـیاو و ته‌ندروست له‌نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات و پێدانی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك ده‌بێت. سه‌رجه‌می مادده و بڕگه‌كانی ناو پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم بگۆڕێت به‌ده‌ستورێك كه ڕوویه‌كی جوان و په‌یوه‌ندییه‌كی شیاوی ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك بۆ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه پیشان بدات و له‌جێبه‌جێكردنیاندا بێ جیاوازی به‌كاربهێنرێت، چونكه ده‌ستنیشانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و پێكهاته‌كانیان و ئه‌رك و فرمانه‌كان و جێبه‌جێكردنیان ده‌توانێت ده‌ستنیشانی پێكهاتی ده‌سه‌ڵات و جۆره‌كه‌یمان بۆ بكات. بۆئه‌وه‌ی دیكتاتۆر و به‌چكه دیكتاتۆری تیادا دروست نه‌كرێت، ده‌بێت نان و ئازادی و ئازادی بیر و بڕوا كه مافێكی سه‌ره‌تایی هه‌موو كه‌سێكه فه‌راهه‌م بكرێت، كه‌واته ئه‌گه‌ر هه‌َبژاردنی پێشوه‌خت بكرێت و حكومه‌تی ته‌كنۆكراتیش دابمه‌زرێت ئه‌گه‌ر نان و ئازای دابین نه‌كرد ئه‌وا گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی نه‌كراوه له‌سیاسه‌ت و سیاسه‌تی حكومڕانی هه‌رێمدا، واته هه‌ر كاتێك سیاسه‌تی ئابوری هه‌رێم له‌ڕووی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنه‌وه به‌ئاڕاسته‌ی خۆشگوزه‌رانی و دادپه‌روه‌ری و ئازای ئاڕاسته‌ی نه‌گرت و گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هات، ئه‌وا گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی ڕوویان نه‌داوه و به‌ڵكو هه‌مان ئاشی پێشووه و باراشی خۆی ئه‌هاڕێت.
07701521375
نجم ا‌لدین فارس
6/3/2011