Skip to Content

Sunday, May 19th, 2024
لە لەندەن یادی هەڵەبجە  بەرز ڕاگیرا.

لە لەندەن یادی هەڵەبجە بەرز ڕاگیرا.

Closed
by March 16, 2011 جینۆساید

بە ئامادەبونی بەشێک لە ڕەوەندی کوردی ئێوارەی  ڕۆژی ١٥ مانگ بە وەستانی ساتێک بێدەنگی وەک هاوخەمی و ڕێزگرتن  بۆ قوربانیانی کارەساتی هەلەبجە  لە شاری لەندەن  یادی هەڵەبجە بەرز ڕاگیرا، بە خۆێندنەوی پارچە شیعرێک لەلایەن پایزە ئەحمەدەوە بۆ ئەم یادە ئێوارەکە دەستی پێکردو دواتریش ڕیبوار ئالانی شاعیر بە خۆیندنەوەی قەسیدەیەک بۆ هەڵەبجە ىەشداری ئەم ئێورەیەی کرد .
  پانێڵیستەکان  پێنج بەڕێزبوون، پێنج کەسایەتی سیاسی و شارەزا لە بوارە جۆراو جۆرەکانی کەیسی هەڵەبجە  بە باسەکانیان سەرنجی ئامادەبونیان بۆ کارەساتی هەڵەبجەو ڕاکێشا.
کە  زیاتر لەسەر  ڕەوشی ژیان و ژینگەوە هەلو مەرجی سیاسی و کۆمەڵایەتی وەهەروەها کاریگەریە دەرونیەکانی لەسەر خەڵکی ئەم شارە باسەکانیان پێشکەش کرد
( کامران نەورۆز) سەرەتا بە باسێک لەسەر مێژوی هەڵەبجە سەرەتایی پانێڵەکەی کردەوە  دواتریش هەر یەکە لە  دکتۆر ڕێبور فتاح باسەکەی خۆی پێشکەشکردو تیشکی خستە سەر ڵیکۆڵینەوە لەسەر ئەم کارەساتەوە بە جیهانی کردنی کارەساتی هەڵەبجە . دوای ئەویش محسین کەریم بە شێوەیەکی گشتگیری خۆیندنەویەکی سیاسی بۆ ئەم کارەساتە کرد، دواتر دکتۆر ڕزگار ئەمین لەسەر باری تەندروستی و کاریگەری دەرونی باسەکەی خۆێ پێشکەشکرد.
دواکەس محەمەد علی بو کە لە تێڕوانینی خۆیەوە باسێکی لەسەر ناسێۆنالیزمی مەدەنی و ناسێۆ نالیزمی ڕەگەزیو  بەعسیزم کرد.
دوای باسی ئەم بەڕیزانە ئامادەبوان بە سەرنج و پرسیارو ،ڕونکردنەوەکانیان باسەکەیان  بە پێزترو دەوڵەمەندتر  کرد .
بە کۆی دەنگ لەسەر چەند خاڵێک ڕێکەوتن کە ئەمانەن.
١-بە دادگایی کردنی سەرجەم ئەو کەسانەی دەستیان هەبوە لە کارەساتی هەلەبجەدا.
٢-چاودێری کردنی  ژینگەی هەڵەبجە و باری تەندروستی خەڵکی هەڵەبجە، بە شێوەیەکی زانستی تا دیاری بکرێت ژینگەکەی بە کەڵی ژیان دێت و باری تەندروستی و کاریگەری لەسەر خەڵک چۆندەبێت تا چارەسەر بکرێت.
٣-قەرەبوکردنەوەی خەڵکی هەڵەبجە لەسەر بوجەی حکومەتی عێراق .
٤-کارکردن بۆ دامەزراندنی نەخۆشخانەیەک بە ستانداردێکی زۆر پێشکەوتو لەسەر ئاستێکی بەرزی جیهانیدا، تا نەخۆشی بەرکەوتوی کیمایی لێ چارەسەر بکرێت لەسەر ئاستی ناو خۆییو جیهانی.
 پەسندکراوی پانێڵی ١٥ مانگ بۆ یادی کارەساتی هەڵەبجە  لە ژێر ناونیسانی هەڵەبجە لە کۆیدایەو چی بۆ بکرێت باشە

.
کۆمەڵگای کوردی / لەندەن ١٦/٠٣.٢٠١١

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.