زۆنی پارتی له بێده‌نگیدا …. شاخه‌وان عه‌لی
له ماوه‌ی رابردوودا زۆربه‌ی زۆری دانیشتوانی ئه‌و شار و شارۆچکانه‌ی که سه‌ر به ئیداره‌ی کۆنی یه‌کێتی بوون هاتنه ده‌نگ و رژانه سه‌رجاده دژ به گه‌نده‌ڵی و فه‌زای سیاسی کوردستان و تا ئه‌ندازه‌یه‌کی مه‌ترسیداریش توندوتیژی به‌خۆیه‌وه بینی ، به‌ڵام به‌م ده‌نگ و ره‌نگه شتێکی ئه‌وتۆ له سنوری ئیداره‌ی پارتیدا روینه‌دا ، له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌کرێت زۆر هۆکار شرۆڤه بکرێت ، وه‌لێ ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئیبرازی بکه‌م لایه‌نه سۆسیۆپۆله‌تیکی و سایکۆپۆله‌تیکیه‌که‌ی ئه‌م جیاوازیه‌یه ، بۆ کورت کردنه‌وه و رونکردنه‌وه‌ی باسه‌که‌یش شاری سلێمانی و هه‌ولێر وه‌رده‌گرم .
ئه‌وه‌ی جیاوازی سه‌ره‌کیه له نێوان دانیشتوانی ئه‌م شارانه‌دا ئه‌وه‌یه که دانیشتوانی سلێمانی له بیرکردنه‌وه و تیوریزه‌دا له ته‌واوی شاره‌کانی تری کوردستان جیاوازه ، هه‌ندێک که‌س ئه‌مه به نیشانه‌ی زیندوویه‌تی شاره‌که ده‌زانن ، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌شاری سلێمانیدا ده‌نوسن و له کایه رۆشنبیریه‌کاندا کار ده‌که‌ن چه‌ندجار زیاتره له وانه‌ی که دانیشتووی شاری هه‌ولێرن ، وه هه‌ره جدی و رخنه‌گر و ده‌رکه‌وتووه‌کانی بواری روناکبیری زۆربه‌یان ده‌که‌ونه شاری سلێمانیه‌وه .
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م هه‌سته (هه‌ستی خۆ به رۆشنبیر زانین )ه وای کردووه که هه‌ندێجار زۆربه‌ی فه‌وزا رۆشنبیریه‌کانیش هه‌ر له سنوری سلێماندا ده‌بێت .
له به‌رامبه‌ر ئه‌مه ئه‌گه‌رچی له شاری هه‌لێردا ژماره‌یه‌ک نوسه‌ر و رۆشنبیری باش و رخنه‌گر هه‌ن ، به‌ڵام بواری رۆشنبیری نه‌بووه‌ته جێگه‌ی ئیره‌یی پێ‌بردن و کێبرکی له ناو کۆمه‌ڵدا ، له‌ناو دانیشتوانی ساده‌ی ئه‌م شارانه‌دا چالاکی تیوری بایه‌خێکی ئه‌وتۆی نیه به به‌راورد به هه‌ندێک چالاکی تری وه‌ک چالاکیه پراکتیکیه‌کان، ره‌نگه هه‌ولێریه‌کان ئه‌ندازیار و پزیشک و ئارخیتێکتۆر و بازرگان و هونه‌ری باشتریان هه‌بێت له دانیشتوانی شاری سلێمانی ، بۆ چه‌ندینکاری میکانیکی و هونه‌ری له هه‌موو شاره‌کانی تره‌وه روله هه‌ولێر ده‌کرێت، له هه‌ولێر باشترین هاو نیشتمانی ئه‌وانه‌ن که کار ده‌که‌ن ، وه‌لێ له سلێمانی ئه‌وانه‌ن که بیر ده‌که‌نه‌وه ..
ره‌نگه هاوشاریه‌کی سلێمانی رازی نه‌بێت ئه‌گه‌ر پێیبوترێت ناڕۆشنبیر ئه‌گه‌ر رۆشنبیریش نه‌بێت به‌ڵام هاوشاریه‌کی هه‌ولێر ئه‌وه‌ی پێخۆشه وه‌ک کارکه‌رێکی کارا ناوزه‌د بکرێت . به کورتی له سلێمانی قسه‌که‌رزۆره و له هه‌ولێر کارکه‌ر.
یه‌که‌مجار نیه که جیاوازی شاره‌کانی ناو یه‌ک هه‌رێم بووه‌ته بابه‌تی بیرکردنه‌وه و نوسین ، ده‌بێت ئه‌وه‌ش رون بێت که ئه‌م جیاوازیانه جیاوازی بۆماوه‌یی و بایه‌لۆجی نیه له رێگه‌ی کرۆمۆسۆمه‌کانه‌وه له نه‌وه‌کانی پێشووه‌وه بۆ ئێستا گوازرابێته‌وه به‌ڵکو به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه جیاوازیانه هۆکاری سیاسی و مێژووویی و ئابوری و جوگرافی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه .
ئه‌گه‌ر له مێژووی فه‌لسه‌فه و فکر وردبینه‌وه ئه‌وا چه‌ندین حاڵه‌تی له‌م چه‌شنه هه‌یه که گفتوگۆی زۆریشی له‌سه‌ر کراوه ، دیارترینیان ده‌وڵه‌ته شاره‌کانی ئه‌سینا و ئه‌سپارته‌ی یۆنانی کۆنن .
ئه‌سینا یه‌کێکه له‌و شارانه‌ی که له سه‌رده‌می کڵاسیکدا زۆرترین گفتوگۆی فه‌لسه‌فی تیادا کراوه و زۆرترین فه‌یله‌سوف و بیریاری به‌رهه‌م هێناوه ، له کاتێکدا ئه‌سپارته تاقه یه‌ک فه‌یله‌سوفی به‌رهه‌م نه‌هێناوه و که‌مترین گفتوگۆی فه‌لسه‌فیشی تیادا کراوه ، له کاتێکدا که هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته شاره‌که یۆنانین و زمان و که‌لتور و مێژوو و نیشتیمانی هاوبه‌شیان هه‌بووه .
زۆربه‌ی توێژه‌رانی بواری مێژوو و فه‌لسه‌فه هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م جیاوازیه ده‌گێڕنه‌وه بۆ سیسته‌می سیاسی و ڕاده‌ی ئازادیه‌کان له‌و دوو شاره‌دا ، ئه‌ڵبه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌سیناییه‌کان جۆرێک فه‌رمانداری دیموکراسییان هه‌بووه و ئه‌سیناییه‌کانیش جۆرێک له دیکتاتۆری ، له ئه‌سینادا بیرکردنه‌وه تاراده‌یه‌کی باش ئازاد بووه ، به‌ڵام له ئه‌سپارته‌دا تا راده‌یه‌کی که‌م ئازادی بۆ بیرکردنه‌وه و گفتوگۆ ره‌خسابوو ، شتێک که زۆربه‌ی فه‌یله‌سوف و سیاسیه‌کانی هاوڕا کردووه ئه‌وه‌یه که ئازدی و بیرکردنه‌وه له په‌یوه‌ندیه‌کی راسته‌وانه‌دان و به گه‌شه‌کردنی هه‌ر یه‌کێکیان ئه‌وی دیکه‌یان گه‌شه ده‌کات ، له کاتێکدا سته‌مکاری و بیرکردنه‌وه له په‌یوه‌ندیه‌کی لۆگاریتمیدان .
ئاشکرایه که سه‌رباری زۆری خاڵی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ر دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار(یه‌کێتی و پارتی)، به‌ڵام له رابردوودا جیاوازیه‌کان زیاتر بوون و له ئێستاشدا هه‌ندێ خاڵی که‌م و کز هه‌یه که جیایان ده‌کاته‌وه له یه‌کتری ،
له ماوه‌ی رابردوودا زۆنی یه‌کێتی به به‌راورد به زۆنی پارتی زۆرتر ئازادی فه‌راهه‌م بووبوو ، هه‌م یه‌کێتی خۆی حیزبێکی خوێنده‌وارتر بوو و هه‌میش په‌نجه‌ره‌یه‌کیشی له‌ته‌ک رۆشنبیراندا هه‌بوو ، یه‌کێتی که‌متر له ئازادی ده‌ترسا به‌ڵام هه‌میشه پارتی ترسێکی گه‌وره‌ی له ئازادی هه‌بووه و ترسی هه‌ر یه‌که‌شیان له ئازادی له جێی خۆیدا بووه ، هه‌م یه‌کێتی پێویست بوو که‌مێک له ئازادی بترسێت و هه‌م پارتی پێویست بوو زۆرێک له ئازادی بترسێت ، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا و به تایبه‌تی دوای رێکه‌وتننامه‌ی ستراتیجی نێوان ئه‌م دوو حیزبه ئه‌و جیاوازیانه به ته‌واوی که‌م بووه وه و هه‌ردوکیان تا ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر له ئازادی ده‌ترسن ، ترسیان له ئازادی په‌یوه‌ندی به ستراکچه‌ر و پێکهاته‌ی سیاسی و ئۆرگانی خۆیانه‌وه هه‌یه ، ده‌شێت زانیبێتیان و بزانن که ئه‌م شێوازه حیزبی و فه‌رمانداریه له ئازادی‌دا گه‌شه ناکات و نامێنێته‌وه ، بۆیه به هۆشیاریه‌وه توانیویانه مامه‌ڵه له ته‌ک راده‌ی ئازادیه‌کاندا بکه‌ن ، پارتی زووتر هه‌ستی به‌وه کردبوو و ئازدیه‌کانی سنوردار کردبوو ، به‌ڵام یه‌کێتی کاتێک بیری که‌وته‌وه که تازه له‌ده‌ست ده‌رچووبوو ، ئاخر هۆشیاری هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بزوا ئیدی زه‌حمه‌ته دابمرکێته‌وه .. بۆیه له زۆنی یه‌کێتیدا هۆشیاری به‌و ئاسته گه‌شه‌ی کرد که به‌ڕوی یه‌کێتی خۆشی‌دا هه‌ڵشاخێته‌وه .
ئازادی زۆنی یه‌کێتی و ئه‌سینا ئازادیه‌کی ته‌واو نه‌بوون به‌ڵام له‌یه‌که‌وه نزیک بوون ، له هه‌ردوو ئه‌م شاره‌دا فیکر گه‌شه‌ی کرد ، هه‌ندێجار ده‌توانین بڵێین فیکر و به‌س! به‌ڵکو له زۆر بواری تری پراکتیکیدا له هه‌ردوو شاره‌که‌دا ئه‌و گه‌شه‌یه زۆر لاواز بوو ..
لێکۆڵیارانی فه‌لسه‌فه، تیوره و پراکتیک له نێوان یۆنان و رۆژهه‌ڵاتدا دابه‌ش ده‌که‌ن ، له یۆنان فکر گه‌شه‌ده‌کات ، فیکر و به‌س . به‌ڵام له رۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌تی دۆڵی نیل و دۆڵی رافیده‌ین پراکتیک گه‌شه‌ده‌کات ، یۆنانیه‌کان جگه له فیکر شتێکی ئه‌وتۆیان به‌رهه‌م نه‌هێنا له بواری پراکتیکیدا له‌کاتێکدا له دۆڵی نیل و ڕافیده‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی فه‌یله‌سوفه‌کان به رونی دیار بن که‌چی چه‌ندین پرۆژه‌ی عه‌مه‌لی ده‌رده‌که‌ون، وه‌ک ئاودێری و کشتوکاڵ ، ئه‌ندازیاری و نۆژداری که له هه‌ره‌مه‌کان و مۆمیاکاندا ده‌رکه‌وتن ، جگه له ده‌ریاوانی و ئه‌ستێره‌ناسی و چه‌ندین کاری تر .
یه‌کێک له نیشانه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی ئه‌وه‌یه که فیکر که‌متر له ژیاندا به‌شداری ده‌کات ، بۆ نمونه تالیس له‌سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش زایندا ،که یه‌که‌م فه‌یله‌سوفی یۆنانه توانی به پێشبینیکردنی که‌شوئاو و هه‌وا وه‌زی خێری کشتوکاڵی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بکات ، به‌ڵام دواتر ده‌ستی لێهه‌ڵگرت و روی کرده تیوره و فه‌لسه‌فه و ده‌یوت ئه‌گه‌ر فه‌یله‌سوف بیه‌وێت ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و خودانه کاروباری مادی بۆ فه‌یله‌سوف بایه‌خێکی ئه‌وتۆی نیه ، دواتر بۆ ئه‌وه‌ی فه‌یله‌سوف بوویتایه ده‌بوایه وازت له پرۆژه عه‌مه‌لیه‌کانی ژیان بهێنایه ، ئه‌مه دواتر لای ئیپیکۆر و زۆربه‌ی فه‌یله‌سوفه‌کانی تر وه‌ک رێسایه‌ک چه‌سپا
ئێسته له سلێمانیدا هه‌ژاری ئابوری عه‌یب نیه و زۆر که‌س ئیفتیخاریشی پێوه ده‌که‌ن به‌ڵام هه‌ژاری بیر وه‌ک عه‌یبه‌یه ، له کاتێکدا له هه‌ولێردا ئه‌گه‌ر دووهه‌میان عه‌یبه بێت ئه‌وا یه‌که‌میان عه‌یبه‌یه‌کی گه‌وره‌تره ..
ئه‌وانه‌ی که له‌مباره‌یه‌وه بیریان کردبێته‌وه ئه‌و راستیه دیار ده‌که‌وێت که پاشه‌کشه‌ی چالاکیه فکریه‌کان له هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به‌و پرۆسه سیاسیه‌که‌ی ئه‌و شاره‌وه هه‌یه ، یه‌کێک له‌و خواسته بنچینه‌ییانه‌ی که مرۆڤ هه‌میشه له خه‌میدایه مه‌سه‌له‌ی سه‌لامه‌تیه ، بۆ مرۆڤ هیچ شتێک به‌قه‌ده‌ر سه‌لامه‌تی جێگه‌ی بایه‌خ نه‌بووه به درێژایی مێژوو ، له شوێنێکدا که ئازادی نیه یان ئازادیه‌کی راسته‌قینه نیه ئه‌وا هیچ له‌وه باشتر نیه مرۆڤ له خه‌می سه‌لامه‌تی خۆیدا بێت ، ئازادی یان ئازادی راسته‌قینه ئه‌وه نیه که ده‌سه‌ڵات ده‌به‌شێنێته‌وه به‌ڵکو ئه‌وه‌یه له ئه‌نجامی ئه‌زمونکردنه‌وه ده‌ربکه‌وێت ئازادی هی مرۆڤ خۆیه‌تی ، مرۆڤ ئه‌گه‌ر هه‌ستی نه‌کرد ئازادی هی خۆیه‌تی و وایزانی که پشکی ده‌سه‌ڵاته ، ئه‌وا بێگومان سه‌لامه‌تی هه‌ڵده‌بژێرێت ، مرۆڤ له نێوان مافه جۆراوجۆره‌کانیدا ئه‌و مافه بنچینه‌ییانه هه‌ڵده‌بژێرێت که سه‌لامه‌تی مسۆگه‌ر ده‌که‌ن ،کورد وته‌نی هه‌ر سه‌ر سه‌لامه‌ت بێت !.. چونکه ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ستی کرد سه‌ریشی سه‌لامه‌ت ده‌رناچێت ئه‌گه‌ر پێداگری له به‌ده‌سهێنانی شانه‌و ئاوێنه بکات ، ئه‌وا به ناچاری ده‌ستبه‌رداری خواستی شانه‌و ئاوێنه ده‌بێت.. له ئێسته‌ی هه‌ولێردا سه‌لامه‌تی نیه ، چونکه ئازادی نیه ، له سلێمانیشدا سه‌لامه‌تی نیه و ئازادیش نیه ، به‌ڵام له هه‌ولێردا هۆشیاری بۆ ئازادی له ئاستێکدایه و له سلێمانیدا له ئاستێکی تردایه ، که‌واته جیاوازی له هۆشیاریدایه بۆ ئازادی. ئه‌و جیاوازیه‌ش هه‌نوکه‌یی نیه‌و په‌یوه‌ندی توندی به 20 ساڵی رابردووه‌وه هه‌یه.
من ده‌یان جاری تر ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌م مناقه‌شه‌کردووه که له نێوان ئازادی و تێگه‌یشتن له ئازادی‌دا هه‌یه ، له نێوان ئازادی و پیرکردنه‌وه‌ی قوڵ و جیدی‌دا هه‌یه ، باوه‌ریشموایه که قوڵی بیرکردنه‌وه به‌بارته‌قای قوڵی ئازادی ده‌پێورێت ، ره‌نگه له هه‌موو شوێنێک بیرکردنه‌وه هه‌بێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌موو شوێنێک که مرۆڤی لێبێت شتێک له ئازادی هه‌یه ، ئازادی زۆر نزم بیرکردنه‌وه‌یه‌کی نزم و ئازادیه‌کی باڵا‌و کامڵ بیرکردنه‌وه‌ی باڵا و کامڵ به‌دویدا ده‌هێنێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش روی نه‌دا ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه که مرۆڤ نه‌یویستووه ئه‌و ژینگه باشه ئیستیغلال بکات بۆ بیرکردنه‌وه ، ئه‌گه‌ر له ژینگه‌ی ئازاد‌دا بیریار دروست نه‌بوو ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نیه که ژینگه‌ی ئازادی و بیرکردنه‌وه نوقسان بووه به‌ڵکو هۆی تری هه‌بووه .
بیرکردنه‌وه‌ی کورد له ته‌واوی کوردستاندا بیرکردنه‌وه‌یه‌کی باڵا نه‌بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئازادی له کودرستاندا باڵا نه‌بووه ، زۆرجار مرۆڤی کورد ناچار بووه رابکاته ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و به شوێن زۆنێکی ئازاد‌دا بگه‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی بیر بکاته‌وه ، به‌ڵام هه‌ولێریه‌کان زیاتر له سلێمانیه‌کان قوربانی ده‌ستی سته‌من ، قوربانی ئه‌وه‌ی که ئازادیه‌که‌یان ئه‌وه‌نده نه‌بووه که بوار به شرۆڤه‌کردنی خودی ئازادی بده‌ن ، من به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان وایه سته‌م پاڵه‌وانی ئازادی به‌رهه‌مده‌هێنێت ، پێموایه ئه‌مه له‌سه‌ر ئاستی عه‌مه‌لیش راست بێت له‌سه‌ر ئاستی تێگه‌یشتن وانه‌بووه و واشنابێت .ئاسایش به مانا فراوانه‌که‌ی گرنگترین پله‌ی په‌یژه‌ی بیرکردنه‌وه‌یه ، کاتێک که ئاسایش ساخته و روکه‌شه به دڵنیاییه‌وه بیرکردنه‌وه‌ش ساخته‌و روکه‌ش ده‌رده‌چێت ، ئازادی کاتێک که تێگه‌یشتنی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته که‌ماڵ ئیدی ده‌بێت به به‌رخودان ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ئازادییان گێڕاوه‌ته‌وه بۆ خۆیان ئیدی به‌ده‌ستهێنان و پاراستنی ئازادی له رێگه‌ی به‌رخودانه‌وه ده‌بینن ، له وڵاتێک‌دا که ئازادی نه‌خه‌مڵیوه مرۆڤ به ئازادی له دایک نابێت ، به‌ڵکو ئازادی ده‌بێت له‌سه‌ره‌تادا پرۆژه‌یه‌کی هۆشیارانه بێت ئه‌وجا به‌رخودانی بۆ بکه‌یت.
مرۆڤ له زۆر سیسته‌می نائازادیشدا ده‌نگده‌ره ، هه‌ڵبژاردن ده‌کات به بێ ئه‌وه‌ی ئازاد بێت ، (فۆکۆ یاما) کتێبی (کۆتایی مێژوو ) ئه‌مه ناو ده‌نێت دیموکراسی به بێ ئازادی ، به‌ڵام کاتێک که ئازادی نیه بێگومان ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامی دروست و بێغه‌لوغه‌ش نابن ، ئه‌مه بۆ ئه‌وه باسده‌که‌م که بڵێم بێده‌نگبوونی هه‌ولێر هه‌ڵبژاردنێکه له ئه‌تمۆسفێرێکی نائازاددا ، مرۆڤ کاتێک که بێده‌نگده‌بێت راسته خۆی هه‌ڵیبژاردووه ، به‌ڵام هیچ هه‌ڵبژاردنێک داناشۆردرێت له فه‌زای هه‌ڵبژاردنه‌که ، هه‌ڵبژاردن دوا نمونه و به‌ڵگه‌ی ئازادی نیه ، به‌ڵکو ئه‌و مه‌ناخه‌ی که هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تیادا ئه‌نجامده‌درێت بڕیارده‌دات که ئازادانه بووه یان نا.
شاری هه‌ولێر له ئێستادا بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه ، ئه‌مه گوزارشت له‌وه ناکات که خۆیان ده‌نگیان به بێده‌نگیداوه به‌ڵکو ئه‌وه فه‌زایه‌کی پۆلیسی و تۆقێنه‌ره که واده‌کات ئه‌وان شتێک هه‌ڵبژێرن که له‌ده‌ره‌وه‌ی ئاره‌زوی خۆیانه ، ئه‌وه شێوازێکی تره له تێگه‌یشتن له له ده‌نگدان به بێده‌نگبوون ، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جیاواز نیه له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی که بۆ لایه‌نه سیاسیه‌کان له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌نجامدراون، دیاره ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ئازادانه نه‌بوون و ده‌نگه‌کان شێواو بوون ، هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی هاوشاریه‌کانی هه‌ولێر هه‌ڵبژاردنێکی شێواو و مزه‌وه‌ره وه‌ک هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کانی تر له‌ماوه‌ی رابردوودا که ئه‌و شاره هه‌ڵیان بژاردووه . من دڵنیام زۆرێک له خه‌ڵکی ئه‌و شاره ئاسوده نین کاتێک که ده‌چنه وه‌ها هه‌ڵبژاردنێکه‌وه به‌ڵام کاتێک هه‌ست به‌و ئابڵوقه ئه‌منیه‌ی شاره‌که ده‌که‌یت دڵنیا ده‌بیت که هه‌ڵبژاردنی راسته‌قینه له‌و شاره‌دا به‌رخۆدانێکی راسته‌قینه‌شی پێویسته .
Shakhawan_1979@yahoo.com
شاخه‌وان عه‌لی