له حه‌كایه‌تی وێنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی ناو خۆپیشاندان
یازده ساڵ پێش ئێستا، له كورته وتارێكدا بۆ یه‌كێ له‌وبڵاوكراوانه‌ی كه‌ساڵانه له‌یادی كیمیاباراندا له هه‌ڵه‌بجه ده‌رده‌چن، نووسیبووم (هێشتا كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك خۆی نه‌بینراوه و نه‌خوێنراوه‌ته‌وه و نه‌ناسراوه ) .
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساته و گه‌یشتن به قوڵاییه‌كانی، ده‌بێ ببێته كارێكی به‌رده‌وام و ئه‌ركێكی گه‌وره و گرنگ ، چونكه :
یه‌كه‌م : هه‌ستده‌كرێ له‌به‌رانبه‌ردا ده‌ستێك و خواستێكی ناحه‌زانه و نه‌یارانه‌ی داپۆشراو به پاشماوه‌كانی كولتووری به‌عس و بوغزی شۆڤێنیه‌ت ، بۆ بچووككردنه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه و ته‌نانه‌ت له‌بیربردنه‌وه‌شی یان شێواندنی راستیه‌كانی ، له ده‌وروبه‌رماندا ئاماده‌یی هه‌یه .
دووه‌م : بۆ گه‌یشتن به‌وه‌ی كه سته‌می وه‌ها گه‌وره ، به‌رهه‌می چ ئایدۆلۆژیا و كولتووری چ جۆره دیكتاتۆریه‌تێك بوو، ئایا ئه‌و ئایدۆلۆژیا و كولتووره وێرانكه‌رو شه‌ڕخوازه، بنه‌بڕبووه یان هێشتا مه‌ترسی له‌سه‌رمان ماوه، یان له فۆرمی تردا ده‌توانێ خۆی بنوینێ ؟
حه‌كایه‌تی وێنه‌كان:
یه‌كێ له‌و شتانه‌ی ده‌مانباته كه‌نار قوڵاییه‌كانی كاره‌ساته‌كه ، وێنه فۆتۆگرافیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ن ، له رواڵه‌تدا ئه‌و وێنانه وێنه‌ی خه‌ڵكێكی مردوون ، به‌ڵام وێنه‌ی تراژیدیایه‌كی زیندوون و له‌ودیویانه‌وه حه‌كایه‌تی ژیان و مه‌رگێكی بێوێنه وچیرۆكی ئازارێكی قوڵ ئاماده‌یی هه‌یه ، .چه‌ندساڵێك بوو وێنه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته به بێده‌نگیی ده‌هاتنه‌وه پێشچاومان، یان ئێمه نه‌مانده‌توانی له زمانی رازه‌كانیان تێبگه‌ین ، به‌ڵام .له‌م دووساڵه‌ی دواییدا له‌چه‌ند میدیایه‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر زمانی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه له كاره‌ساته رزگاریان بووه و له یه‌كێك له‌وێنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌ركه‌توون ، شتێكمان له حه‌كایه‌تی چه‌ند وێنه‌یه‌ك بیست ، ئه‌وان توانیان ئێمه ببنه ناوساته‌كانی به‌رله‌گرتنی وێنه‌كان.
یه‌كێك له وێنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه،وێنه‌ی ماڵی هاوڵاتییه‌ك بوو به‌ناوی (حاجی حه‌مه‌شه‌ریف )
كه‌كوڕه‌كانی(مامۆستا مه‌لا هه‌ورامان وكاك ناصر ) له‌رێگه‌ی وێنه‌گره ئێرانیه‌كه‌وه كه‌وتنه قسه‌كردن له‌سه‌ر وێنه‌ی خێزانه‌كه‌یان ، له‌سه‌رساتی پێش وێنه‌كه كاتێ كه‌ئه‌وان هێشتا زیندوو بوون ، كه ئه‌وان نه‌ك هه‌ر له‌ژیاندا بوون ، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ وه‌رزی به‌هاردا به‌رگی ژیانێكی نوێیان پۆشیی بوو ، به‌ڵام دوایی له‌بری گرتنی وێنه‌ی سه‌یرانی به‌هار و وێنه‌ی نوێبوونه‌وه‌ی ژیان، به‌مردوویی وێنه‌یان بۆ دوای خۆیان به‌جێهێشت ..
خۆشه‌ویستی سروشتیی مرۆڤانه و پێوه‌ندی خوێن وخزمایه‌تی وكه‌سایه‌تی به‌رانبه‌ر به یه‌كدی ، له‌كاتی كاره‌ساتدا وه‌ك كاته‌كانی دیكه نیه، له‌و كاته‌دا ئه‌و هه‌سته له كوڵایه و لێیده‌رژێ..،ئه‌وان باسیان له گۆشه‌یه‌كی ئه‌و هه‌سته‌كرد كه پێش ساته‌كانی مه‌رگ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه به‌رانبه‌ر به یه‌كدی هه‌یانبووه ، به‌ڵام ئه‌و هه‌سته قوڵه مرۆڤانه‌یه، له‌چركه‌یه‌كدا زۆر نامرۆڤانه و دڕندانه و به‌دوور له‌هه‌موو هه‌ست و نه‌ست و ئه‌خلاقێكی مرۆیی له‌لایه‌ن مرۆڤی هاوره‌گه‌زی خۆیانه‌وه له نێو ده‌برێت …. ئه‌وان له‌كاتی قسه‌كردنیاندا، پێیانه‌وه دیار بوو نوقمی چ ئازارێكی قوڵن ، ئازارێك به درێژایی بیست و سێ ساڵ هیچ شتێك نه‌یتوانیوه كه‌مێ خامۆشی بكات !
ئه‌گه‌ر له‌و وێنه‌یه‌وه بڕوانینه هه‌موو وێنه‌كانی دیكه‌ی كاره‌ساته‌كه ، به‌هه‌مان شێوه پڕن له‌حه‌كایه‌ت و پڕن له چیرۆكی تایبه‌تی خۆیان، هه‌روه‌ك مرۆڤه‌كانی نێو وێنه‌كانیش پڕن له‌خه‌ون وله هیوا، پڕن له هه‌ست و سۆزی تاسێنراو ، هه‌موو وێنه‌كان پڕن له ده‌نگ ، به‌ڵام ئه‌وانیش كه‌سێكیان ده‌وێت به‌ده‌نگیان بێنێ ، تا هه‌موومان چیرۆك و حه‌كایه‌ته‌كه‌یان ببیستین و بینووسینه‌وه ..
ئاراسته‌ی (با):
كارێكی تر بۆ ده‌رخستنی فره‌وانی رووبه‌ری كاره‌ساته‌كه و قوڵایی برینه‌كانی و تراژیدیای مه‌رگه‌كه، نووسینه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه‌یه له‌سه‌ر زمانی شایه‌تحاڵه‌كان ، واته له‌سه‌ر زمانی رزگاربووانی ناو كاره‌ساته‌كه ، به‌داخه‌وه به‌ده‌نگهێنانی شایه‌تحاڵه‌كان تا ئێستا ته‌نیا له ساڵیادی كاره‌ساته‌كه‌دایه، ئه‌ویش له سنووری چه‌ند كه‌سێكی كه‌مدا ..
ئه‌وه‌ی كه پێویست بێت له‌م رووه‌وه بكرێت ئه‌وه‌یه هه‌موو شایه‌تحاڵه‌كان ، به‌تایبه‌ت خوێنده‌واره‌كان ، به‌ده‌ستی خۆیان چیرۆكی ژیانی خۆیان و ئاواره‌بوونیان و مه‌رگی كه‌سوكاره‌كانیان بنووسنه‌وه ، نه‌خوێنده‌واره‌كانیش بێگێڕنه‌وه‌و تۆمار بكرێت ، ئه‌مانه پاشان بكرێنه دیكۆمێنت و كه‌ره‌سته‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژووی كاره‌ساته‌كه، مێژوویه‌كی زیندووی راسه‌ته‌قینه. ***
یه‌كێ له‌شایه‌تحاڵه‌كان ئه‌وه‌ی گێرایه‌وه كه‌فرۆكه‌وانه‌كان به‌رله رشتنی ژه‌هری سیانیدو خه‌رده‌لی خنكێنه‌ر، كاغه‌زیان هه‌ڵداوه تا ئاراسته‌ی (با) بزانن ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌و ئاراسته‌یه بیڕێژن و هه‌واپاكه‌كه ژه‌هراویی بكه‌ن ، یان به‌جۆرێك بیڕێژن (ژه‌هره‌كه‌یان هیچی لێ خه‌سارنه‌بێ!)و زۆرترین مه‌رگ له‌دوای رشتنی بچێنێ !
ئه‌مجۆره دیمه‌نه سامناكانه له‌لایه‌كه‌وه مه‌زڵوومیه‌تی ئینسان و له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاستی سته‌مكاریه‌كانی ده‌رده‌خه‌ن ، راسته مرۆڤ هه‌ڵه‌ی لێده‌وه‌شێته‌وه و سته‌م ده‌كات، به‌ڵام ده‌بی بشزانین مرۆڤی وه‌ها هه‌ن كه له سته‌مكاریی و دڕندایه‌تیدا به ئاستێ ده‌گه‌ن كه ده‌شێ درنده‌كانیش بێزی لێبكه‌نه‌وه .
له كاره‌ساتی به‌ناو ئه‌نفالدا ، چیرۆكی به‌وه‌فایی و جووڵانی هه‌ستی دڕده‌یه‌كی وه‌ك سه‌گم بیستووه به‌رانبه‌ر به وێرانبوونی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی و بێسه‌روشۆنكردنی خاوه‌نه‌كه‌ی، كه پێویسته هێندێ مرۆڤ لێیه‌وه فێری رێزگرتنی خۆیان ببن ..!
ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی عه‌لی :
ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ناوی(عه‌لی!)له‌ساڵی رابردوودا ، وه‌ك یه‌كێ له‌خه‌ڵكانی بێسه‌روشۆنی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، قوڵاییه‌كی تری ئه‌وكاره‌ساته‌مان بۆده‌ره‌خات، من زووتریش نووسیومه یه‌كێ له‌قوڵاییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م كاره‌ساته كێشه‌ی بێسه‌روشۆنه‌كانه، ئێستا كۆمه‌لێ خێزان له‌هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وام له‌ناو گڕی ئه‌و ئاگره‌دا ده‌ژین و به‌ئازاری تاسه‌ی بینینه‌وه‌ی كه‌سه‌كانیانه‌وه ده‌تلێنه‌وه ، به‌جۆرێك كه‌رازیین به‌مردووییش هه‌واڵی كه‌سه بێسه‌روشۆنه‌كانیان بزانن !
راسته ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌وجۆره كه‌سانه مژده‌یه، به‌ڵام بێ ئازاریش نیه ، له ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی عه‌لیدا ئاگری ئه‌و ئازاره له روخساری ئه‌و چه‌ند خێزانه‌دا هاڵاوی لێهه‌ڵده‌ستا كه‌هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ته‌مابوون عه‌لی كه‌سه بێسه‌روشۆنه‌كه‌ی ئه‌وان بێت.
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ر عه‌لیه‌كی دیكه‌دا ، ئاگری ئه‌و ئازاره كڵپه ده‌ستێنێته‌وه ..
خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش له‌و خێزانانه كه‌سێكی بدۆزرێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه ، هه‌زارویه‌ك پرسیاری له‌لا دروست ده‌بێت : تۆ بڵێی كوڕه‌كه‌ی ئێمه هه‌ر به ناوه‌كه‌ی خۆیه‌وه بێته‌وه یان به ناوێكی تازه‌ی وه‌ك ناوی عه‌لیه‌وه دێته‌وه ؟! ئایا كوڕه‌كه یان كچه‌كه‌مان پاش هاتنه‌وه‌ی، ده‌توانێ له‌گه‌ڵ ئێمه درێژه به ژیان بدات ؟!یان تۆ بلێی ئه‌وان به عه‌قڵ و ده‌روونێكی ساغه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ، یان ئه‌و ساته‌ی كه‌یه‌ك ده‌بینینه‌وه بشێ به‌رگه‌ی كڵپه‌ی ئه‌و دیداری دوورییه بگرین ؟!…هاتنه‌وه و ده‌ركه‌وتنه‌وه‌یان به‌و شێوه‌یه چه‌ندین پرسیاری ئازاراویی به دوای خۆیدا ده‌هێنێت ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر بێ هه‌واڵ و بێ سۆراخ بوون ، ده‌بێ پرسیاره‌كان چه‌ند پڕئازارتربن ؟!
هه‌ڵه‌بجه چی بۆكرا ..؟ یان چی به‌سه‌رهێنرا…؟
پاش راپه‌رین هه‌تا ئێستا ساڵانه له‌یادی كاره‌ساته‌كه‌دا ئه‌و پرسیاره دووباره ده‌كرێته‌وه، هه‌ڵه‌بجه‌ی شاری ئه‌و قوربانیه گه‌وره‌یه چی بۆ كراوه ؟ به‌لای منه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌بێ بشپرسین هه‌ڵه‌بجه له‌دوای ڕاپه‌رینه‌وه ، ئه‌و راپه‌رینه‌ی كه‌به‌رهه‌می خوێنی هه‌ڵه‌بجه‌و قوربانیه گه‌وره‌كانی دیكه‌ی گه‌له‌كه‌مان بوو (چی به‌سه‌ر هێنرا)؟
له‌پاش راپه‌رین به ماوه‌یه‌كی كه‌م ، ئاگری شه‌ڕی نه‌گریسی نێوخۆ هه‌ڵگیرسا ، كه تائێستاش برینه‌كانی له‌جه‌سته‌ماندا ماون و به‌رده‌وام دووكه‌ڵه‌كه‌ی له هه‌ناسه‌ماندایه ، شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌گه‌ر بۆ هه‌موو كوردستان كاره‌سات بووبێت بۆ هه‌ڵه‌بجه كه ماوه‌یه‌ك قورسایی شه‌ڕه‌كه‌ش كه‌وتبووه ئه‌و ناوچه‌یه دووجار كاره‌سات بوو .. خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به‌و هه‌موو ئازار‌و نه‌هامه‌تیه‌ی كاره‌ساتی كیمیابارانه‌وه كه‌وتنه ژێر باری نه‌هامه‌تیه‌كانی شه‌ڕی نێوخۆوه .. پاش شه‌ڕه‌كه‌ش هه‌ڵه‌بجه‌ی بریندار‌و قوربانیده‌ر ، به‌یه‌كجاریی بوو به نێچیرو قوربانیی ململانیی نادروستی حیزبیی و ئایدۆلۆژی .. ته‌نانه‌ت رێوره‌سمی یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه‌شی ، زۆرجار كاره‌ساتی پێكهه‌ڵپژانی حیزبه‌چه‌كداره‌كانی لێده‌كه‌وته‌وه ، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی یاده‌كه ده‌كرایه مینبه‌ری گوتاری حیزبیانه و برینداركردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی به به‌لێن و په‌یمانی زۆر‌و بۆر ، كه ئێستاش ئه‌وجۆره به‌ڵێنانه به‌رده‌وام ده‌درێن ..له كاتێكدا ساڵانه به‌مجۆره به‌ڵێنانه زامی سارێژنه‌بووی ئه‌وخه‌ڵكه ده‌كولێنرێته‌وه‌و ئازاری ده‌روونیان تازه ده‌بێته‌وه .
له‌ملاوه برین ئه‌وه‌نده قوڵ و ئازار هێنده كوشنده بێت، له‌ولایشه‌وه فریادره‌س و چاره‌ساز نه‌ك هه‌ر بێ‌باك بێت ، به‌ڵكو خوێ به‌سه‌ر برینه‌كان و ئازار به‌سه‌ر ئازاره‌كاندا بكات !!
ئه‌گه‌ر بپرسین له رووی خزمه‌تگوزاریه‌وه هه‌ڵه‌بجه چی بۆ كراوه ، بێگومان ده‌سه‌ڵات وا وه‌ڵام ده‌داته‌وه كه شتێك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه بكرێت(من وه‌ك خۆی وشه‌به‌وشه ئه‌مه‌م له‌ده‌می به‌رپرسه‌وه بیستووه )یان ئه‌گه‌ر كه‌سێكیان كه‌مێ به ویژدانه‌وه قسه بكات ده‌ڵی (شتی زۆری بۆ كراوه به‌ڵام شایسته‌ی زۆرتره) ، به‌ڵام من وا ده‌زانم هه‌ر كاتێ توانرا كه‌سوكاری قوربانیان و به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی رازیی بكرێن، ئه‌و كات ده‌توانین بڵێین شتێك بۆ هه‌ڵه‌بجه‌كراوه ، ئه‌وه‌ی كه كراوه هه‌رگیز بایی ئه‌وه نیه كه ئه‌وانی پێ رازیی بكرێت ، ئه‌وه‌ی كه كراوه هه‌ر بایی ئه‌وه‌یه به‌رپرسه حیزبیی و حكومییه‌كان له روویان بێت ساڵانه له یاده‌كه‌یدا سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه بكه‌نه‌وه و كۆمه‌لێ‌َ به‌ڵێنی دیكه بده‌ن .
كێشه‌ی كورد و كاره‌ساتی هه‌له‌بجه :
زۆر سه‌یره كه له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا بپرسین كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه تا چه‌ند خراوه‌ته خزمه‌تی كیشه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌وه ، یان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی و ناساندنی به جیهان چی بۆ كراوه .؟ ده‌سه‌ڵاتیك نیوه‌ی ته‌مه‌نی به‌شه‌ڕی نێوخۆ بردبێته سه‌رو نیوه‌كه‌ی دیكه‌شی به‌به‌شكردنی داهاتی ولات و گه‌نده‌ڵكاریی و ململانێی نادروستی حیزبیه‌وه ، چۆن بتوانێ بیری لای هه‌ڵه‌بجه و كاره‌ساته‌كه‌ی بێت ، وه‌ك له پێشه‌وه‌ش ئاماژه‌م پێكرد هه‌ڵه‌بجه خۆیشی بوو به قوربانیی ئه‌و ململانێ و دابه‌شكردنه !
له‌سه‌ر ئاستی عیراقیش، وا له‌م رۆژانه‌دا و له‌سه‌روبه‌ندی یادكردنه‌وه‌یدا ، كاره‌ساته‌كه به جینۆساید ناسێنرا ، ئه‌مه ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر لانیكه‌م قه‌ربووكردنه‌وه‌ی زیانی شاره‌كه‌و كه‌سوكاری قوربانیانی به‌دوادابێت و له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیش هه‌نگاوی بۆ بنرێت ..به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێم خۆمان نه‌توانین به‌رانبه‌ر به هه‌ڵه‌بجه له ئاست ئه‌رك و خزمه‌ته‌كاندا بین ، چۆن بتوانین به‌ته‌مای ئاوڕدانه‌وه‌ی وڵات و ناوه‌ندی ده‌ره‌وه بین ؟
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین ، ده‌سه‌ڵاتی عیراقیش تا ئێستا به‌رانبه‌ر به هه‌ڵه‌بجه زۆر بێ‌باك وكه‌مته‌رخه‌م بووه، له كاتێكدا ده‌بوو بایه‌خی زۆر تایبه‌تی به‌هه‌ڵه‌بجه بدایه ، ده‌بوو حكومه‌تی عیراقی هه‌ر له پاش رووخانی رژیمه‌وه به‌فه‌رمیی داوای لێبوردنی له گه‌لی كورد‌و له هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان بكردایه ، كه‌چی به داخه‌وه له‌سه‌ردانه‌كه‌ی چه‌ندسالێ له‌مه‌به‌ریدا بۆ هه‌ڵه‌بجه، نووری مالیكیی ئه‌وه‌ی به گوێی خه‌ڵكی هه‌له‌بجه‌دا دا كه “جارێكی دی ئێوه رووبه‌رووی كاره‌ساتی وه‌ها نابنه‌وه‌و به چه‌كی كۆكوژ له ناونابرێن ” ! به‌م قسانه منه‌تی به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌كرد ..! ئایا ده‌بێ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و كوردستان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه جارێكی دی ئه‌و كاره‌ساته روویان تێبكاته‌وه ؟
ئه‌مساڵیش له‌یادی كاره‌ساته‌كه‌دا ، مالیكیی بێجگه له‌گه‌یاندنی پرسه‌وسه‌ره‌خۆشیی شتێكی تری به‌رانبه‌ر به هه‌ڵه‌بجه نه‌بوو ، له‌راستیدا كاره‌ساته به‌رپرسانی وڵاتیش وه‌ك خه‌ڵكێكی بێده‌سه‌ڵات ، به‌رانبه‌ر به‌و قوربانیه گه‌وره‌یه هه‌ر به قسه‌ی رووت و به ده‌ربرینی ئازار‌و خه‌م یان پرسه‌وسه‌ره‌خۆشیی یان هیواخوازیی ، به‌شداری یادكردنه‌وه‌كه بكه‌ن ..
خۆ پیشاندان و یادكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه :
ئه‌مساڵ له‌یادی كاره‌ساته‌كه‌دا، تووره‌یی وناره‌زایی و خۆپیشاندانی به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و پاشان به‌شداریكردنی له رێورسمی یادكردنه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌ركی سه‌رادا ئه‌وه‌ی سه‌لماند، كه ده‌سه‌ڵات به‌رانبه‌ر به هه‌ڵه‌بجه چه‌ند بێ‌باك و كه‌مته‌رخه‌م بووه ..
به‌شێكی زۆر له هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان رێوره‌سمه رۆتینییه حكومییه‌كه‌یان بایكۆت كرد وبه‌شێكیشیان له‌به‌رده‌ركی سه‌رادا ، له نێو ئاپۆرای خۆپیشانده‌راندا یادی كاره‌ساته‌كه‌یان كرده‌وه ، یادكردنه‌وه‌یه‌كی بێ رتووش و بێ به‌ڵێنی برینداركه‌ر ، یادكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ تۆخكردنه‌وه‌ی خواست و داواكاریه‌كانی ئه‌و شاره له پاڵ دواكاریه گشتیه‌كانی خۆپیشانده‌ران وخه‌لكی كوردستان و رسواكردنی گه‌نده‌ڵییه‌كانی ده‌سه‌ڵات كه پشكێكی زۆری قورساییه‌كه‌ی به‌رجه‌سته‌ی هه‌ڵه‌بجه كه‌وتووه..
جێگه‌ی دڵخۆشیه ئه‌گه‌ر یادی ئه‌و كاره‌سات و سته‌مه‌گه‌وره‌یه ، ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ره‌وتی خۆپیشاندانه‌كان هێمانه‌و مه‌ده‌نیانه‌و ئاشتیخوازانه درێژه‌ی پێبدرێت ، چونكه ده‌بێ له یادی سته‌م و كاره‌ساتێكی وه‌ها گه‌وره‌دا كه‌به‌رهه‌می دیكتاتۆریه‌ت و تاكڕه‌وی بوو ، مه‌ده‌نیبوون و ئاشتیخوازیی و یه‌كتر قبووڵكردن بكرێته دروشمی هه‌میشه‌یی خۆپیشاندان و هه‌وێنی هه‌نگاوه‌كانی..
كۆمه‌لگه‌ی ئێمه چ له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی به‌په‌ندبوودا و چ له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردیی پاش راپه‌رینیشدا پڕ بووه له توندی و تیژی ، ئێمه به‌رده‌وام تا ئێستاش تاڵاوی ئیرهاب و توندی و تیژی ده‌چێژین ، ئه‌وه‌ی له كۆمه‌لگه‌ی ئێمه‌دا له‌پاش راپه‌رینه‌وه بوونی نه‌بووه ئه‌مجۆره چالاكیه مه‌ده‌نیانانه‌ن كه ده‌توانن كولتووری توندی و تیژی به‌ره‌وسڕینه‌وه به‌رن و گوڕ‌و تینێكی گه‌وره‌ش به ئاوه‌دانكاریی و فره‌وانكردنی فه‌زای ئازادیی بدات و كه‌شوهه‌وای ژیانی دیموكراسیانه به‌ره‌و سازگاریی به‌رێت .
نه‌به‌زهه‌ورامی
Nabaz.hawrami@yahoo.com
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*ئه‌م بابه‌ته وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی به‌رنامه‌ی(ئه‌مرۆی سپێده)بوو،له‌ئێواره‌ی 17/3دا ، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌مانتوانی وه‌ڵامه‌كانمان وه‌ك پێویست تیر‌و ته‌واو بده‌ینه‌وه .
*ئه‌م ریپۆرتاژه به‌رهه‌می (خاك تیڤی) بوو.
***بیرۆكه‌و پرۆژه‌ی پێش نزیكه‌ی ده ساڵی هونه‌رمه‌ندی خه‌مخۆری هه‌ڵه‌بجه (ره‌جا موحه‌ممه‌د عه‌لی)بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر نه‌بوونی هاوكار ، به ئاكام نه‌گه‌یشت .