
ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوازی له كوردستان…
ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوازی له كوردستان
ناتوانێ ئاڵگۆڕی سیاسی ڕیشه‌یی بكات
ئاڵوگۆڕه سیاسیه‌كان و ناڕه‌زایه‌تیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگا به دواوشوێنی گۆڕینی ڕیشه‌یی سیسته‌می ئه‌مڕۆی كوردستان و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه‌یه.
داواكارێكانی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان به ئه‌حزابی ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوازی چاره‌سه‌ر ناكرێ, بۆچی؟ چونكه ئاوات و ئاره‌زوو خواست و داواكارێكانی خه‌ڵك ته‌با و ته‌ریب نیه له‌گه‌ڵا سیاسه‌ت و پراتیكی ناسیۆنالیستی و مه‌زهه‌بی كه دوو به‌شی بۆرژوازین ئه‌مڕۆ له ئۆپۆزسیۆندا.
ئه‌و داواكاریه ڕیشه‌ییانه, له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ت و تاكتیك و به‌رنامه‌ی ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوازی ( ئه‌وانه‌ی كه له په‌رله‌ماندان یان به‌شداری حكومه‌تن یان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوانه‌شن) ناتوانێ جێگای بێته‌وه, هه‌موو هه‌وڵا و ته‌قه‌لای ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوازی له كوردستان ئه‌وه‌یه كه چۆن بتوانێ درێژه به سیاسه‌تێ بدات له ئه‌نجامدا خۆی ببێته ڕابه‌ری گشت به‌شه‌كانی بۆرژوازی له كوردستان.
ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وانه له یه‌كێتی و پارتی ئه‌وه نیه كه بڵێن بۆچی یاسای باری كه‌سێتی و یه‌كسانی ژن و پیاو ناچه‌سپێن؟!َ یان له به‌رچی ئه‌و پاره زۆر و زه‌به‌نه‌ی كه له فرۆشتنی نه‌وت و به تاڵانبردنی به ده‌ست دێت به ته‌نها خۆتان ئه‌یخۆن و خه‌ڵكی كوردستان بێ به‌ش ئه‌كه‌ن؟! یان ئه‌وه‌ی كه بڵێن بۆچی ئه‌و ئینسانه ڕه‌نجده‌رانه‌ی كه هه‌موو كاروباری كۆمه‌ڵگا له سه‌ر شانی ئه‌وان ئه‌سوڕێ به‌ڵام خۆیان بێ به‌شترین كه‌سانی كۆمه‌ڵگان!!
ئه‌م ئۆپۆزسیۆنانه‌ی كوردستان به تایبه‌تی گۆڕان و یه‌كگرتوو, كۆمه‌ڵا, گله‌ییان هه‌یه له ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی كه ئابووری و سیاسه‌تیان به ته‌نها بۆ خۆیان قۆرغ كردووه,هیچ به‌شێكی تری بۆرژوازی هاوبه‌ش ناكه‌ن, ئه‌مه‌ش زه‌ره‌ر له یه‌كڕیزی بۆرژوازی ئه‌دات, له به‌رانبه‌ر سه‌ركوتی چینه هه‌ژار و نه‌داره‌كانی كوردستان به تایبه‌تی چینی كرێكار.
ئه‌وه‌ی ئه‌م ئۆپۆزسیۆنانه خه‌باتی بۆ ئه‌كه‌ن و خه‌ڵكی بۆ هه‌ڵئه‌خڕێنن هه‌ر هه‌مان سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی ئێستای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یه‌كێًتی و پارتیه, به‌لام جیاوازیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌موو به‌شه جۆراجۆره‌كانی بۆرژوازی به‌شداری پێ ئه‌كات, هه‌ر لایه‌نه و به پێی نفوزی كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگادا.
ئه‌وه‌ی لای ئه‌مان پیرۆزه مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌رهه‌مهینانی سه‌رمایه‌یه له چوارچێوه‌ی ئه‌م سیاسه‌ت و به‌رنامه‌یه‌دا, هێزی كار هه‌ر كۆیله‌ی سه‌رمایه‌یه, مافه‌كانی مناڵان و ژنان و لاوان به نیوه ناچڵی ئه‌درێ, به گشتی هه‌موو جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگا مۆركی یه‌ك عه‌قل و مه‌نتق ئه‌گرێ, كه ئه‌ویش چۆنیتی كه‌ڵه‌كه‌ی سه‌رمایه و زیاتر قازانج كردن, ته‌نانه‌ت سۆز و عاتیفه‌ی ئینسانی و خۆشه‌ویستی سه‌رچاوه‌ی تیۆر و فه‌لسه‌فه‌كه‌ی له هه‌مان ڕوانگه‌وه وه‌رئه‌گرێ.
هات و هاوری گۆڕان و یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ بۆ ئه‌وه‌یه كه جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ده‌ستی هه‌موو لایه‌كیان ده‌رنه‌چێ, ئه‌مه‌شیان به ڕاشكاوی ووتووه, چه‌ندین جار له ده‌می خۆیانه‌وه بیستراوه, كه ئه‌وه‌ی ئێمه كردوومانه ئه‌بێ ده‌سه‌ڵات واتا یه‌كێتی و پارتی زۆر زۆر مه‌منون و سوپاسگوزارمان بن, چونكه ئێمه سه‌رمایه‌مان له مردن ڕزگار كردووه ئه‌گه‌ر ئێمه سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك نه‌بووینایه ئه‌وه ته‌خت و تاجی ئه‌وان و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان ئه‌چوو به هه‌وادا.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێ كه بووترێ ئه‌وه‌یه كه ئۆپۆزسیۆن و ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار جۆرێك له ته‌نسیق و هاوده‌ردیان هه‌یه پێكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌كه له ده‌ستی هه‌ردوو لایان ده‌رنه‌چێ, بكه‌وێته ده‌ستی ڕابه‌رانی ڕادیكاڵی خه‌ڵكه‌وه, ئه‌وسا ڕێسی هه‌ردوو لایان ئه‌بێته‌وه به خوری.
ده‌رس و ته‌جروبه‌كانی ئه‌م ده‌ورانه له خه‌بات و پراتیكی سیاسی, هه‌ر ڕۆژه‌ی به قه‌د چه‌ندین ساڵ هۆشیاری سیاسی ئه‌داته ئینسان, هه‌ر ڕۆژه‌ی چه‌ندین و ده‌رس و ته‌جره‌به‌ی گرنگ و گه‌وره بۆ خه‌ڵك به ده‌ست ئه‌هێنێ.
ئه‌م گه‌شه و هه‌ڵچونه به په‌له‌یه خه‌وی له چاوی ده‌سه‌ڵاتداران تاراندووه, شه‌و نیه خه‌وی ئاجر و باجر نه‌بینن, شه‌و نیه چاویان بچێته خه‌و و مۆته‌كه ده‌ست نه‌نێته بینیان,درێژه پێدانی ئه‌م هه‌لومه‌رجه كراوه‌یه فرسه‌ت بۆ ده‌سته و گروپ و ڕێكخراوه ئازادیخوازه‌كان, یه‌كسانیخوازان, ئه‌كاته‌وه كه بتوانێ له كورت ماوه‌دا ببنه هێزێكی زۆر گه‌وره بۆ به‌رپاكردنی شۆڕشی یه‌كجاری.
ئه‌م پانۆرامای خه‌باتی ئینسانی و یه‌كسانیه وه‌ك ڕوداوی فیلمێك به به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه گوزه‌ر ئه‌كات, بۆیه نه ئۆپۆزسیۆن ئه‌توانێ پێ له سه‌ر كۆڵه‌كه سیاسی و بنه‌ڕه‌تی و بناغه‌ییه‌كان دابگرێ, نه ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌توانێ پێ بنێته سه‌ری ئۆپۆزسیۆندا, درێژه‌دانی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ردوو لایاندا نیه, چونكه چه‌ند درێژه بكێشێت ئه‌وه‌نده شیعار و تاكتیكی قورس‌تر و گه‌وره تر به‌رز ئه‌بێته‌وه, له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه.
له به‌ر ئه‌مه ئه‌بێ ڕابه‌رانی خه‌ڵك و كرێكار دركی هۆشیاری سیاسی قوڵیان هه‌بێت, چونكه فرسه‌تێكی مێژووی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر له ده‌ستمان بچێ كه‌س نامانبورێ, ئه‌م پرۆسه‌ی خه‌باتی ڕوو له سه‌ره وا ئه‌خوازێ كه دیقه‌تی سیاسی قوڵمان هه‌بێ, بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ تاكتیك و شیعارات و داواكاری كۆمه‌ڵایه‌تی بخرێته به‌ر ده‌ستی خه‌ڵك, وه به پێی جێگیركردنی شیعاراته‌كان و زیاتر كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه‌یان, شیعار و داواكاری له سه‌ر تر بێته پێش, تا ئه‌گات به‌وه‌ی كه شیعار و داواكارێكان نه به ده‌سه‌ڵاتداران نه به ئۆپۆزسیۆنیش جێبه‌جێ نه‌كرێ, چونكه ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوازی ئه‌یانه‌وێ فشار و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئێمه بكاته ده‌ست مایه‌ی خۆی و ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی ناچار بكات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ك به ته‌نها هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان بن به‌ڵكو ئه‌وانیش ڕابه‌ری بن, ئێمه خه‌ڵكی سته‌م دیده‌ش له سایه‌ی ئه‌واندا هه‌ندێ داواكاریه ده‌ست به‌جێكانمان جێبه‌جێ بكه‌ن و داواكاریه ڕیشه‌ییه‌كانیش پشت گوێ بخه‌ن.
عوسمان محمد كریم