
پۆست ئۆپۆزسیۆن…. هیدایه‌ت ئیبراهیم
ڕوودواوه‌كانی رابردوو له شه‌قامه‌كانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی‌و هه‌روه‌ها مه‌یدانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌مان به‌بیر ده‌خاته‌وه كه هێشتا مۆدێرنیزم و گوتاری هیومانیزم نه‌یتوانیوه فریاد ره‌س بێت بۆ مرۆڤایه‌تی, به‌تایبه‌ت ئه‌و گوتاره‌ی زیاتر له یه‌ك چاره‌كه سه‌ده‌یه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌نێو گه‌مه سیاسیه‌كان‌و له‌ناو سیستمه سیاسه‌كاندا په‌نگخواردووانه شكستی خواردووه, ئه‌ڵبه‌ته له‌كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر ئاستی نا دادپه‌روه‌ری‌و خراپی و شكستی سیستمه سیاسیه‌كان تا ئه‌ندازه‌ی به‌راوردكردن جیاوازی هه‌یه, بۆیه له‌م ووتاره‌دا تا ئه‌ندازیه‌ك پۆلێنی ئه‌و جیاوازیانه ئه‌خه‌ینه ڕوو:
عه‌ره‌ب‌و گرفتی ناسیۆنالیزم:
زیاتر له دوو هه‌زار ساڵه نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب خاوه‌نی پێگه‌و مێژوو شارستانیه‌ته, سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه زیندووترین دین كه ئاینی ئیسلامه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه, ئه‌وه جگه له‌وه‌ی خاوه‌نی پێغه‌مبه‌رێكن كه ملیۆنان مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م گه‌ردوونه به‌دوای په‌یامه‌كه‌یه‌وه‌ن, عه‌ره‌به‌كان خاوه‌نی بیست‌و دوو ده‌وڵه‌تن , گه‌وره‌ترین سامانی سروشتی له‌ژێر خاكی ئه‌واندایه, خاوه‌نی كۆنترین شارستانیه‌تن له‌ناوچه‌كه‌دا, ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه زۆربه‌ی ووڵاتانیان له رووی سیستمه‌وه پێشكه‌وتوون, له رووی ئیداره‌دانه‌وه شكستخواردوون, كێشه‌ی عه‌ره‌ب پێش هه‌رشتێك كێشه‌ی ناسیونالیزم و نارۆڵی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به له‌م چه‌رخه‌دا, سه‌رباری په‌راوێزخستنی دین‌و ئه‌حزابه مه‌زهه‌بی‌و چه‌په‌كان له شێوه‌ی حكومڕانی خۆییاندا, واته عه‌ره‌به‌كان جگه له‌وه‌ی زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو رۆژائاواوه هه‌ڵده‌سوڕێنرێن, له هه‌مانكاتدا بزوتنه‌وه سیاسیه‌كانی ووڵاتانیان په‌راوێز خراون‌و ته‌نانه‌ت رێگه‌ی چالاكی‌و كاری سیاسیان لێ قه‌ده‌غه كراوه, واته كێشه‌ی شه‌قامی عه‌ره‌بی پێش ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ناره‌زایه‌تی هاونیشتیمانیان بێت كێشه‌یه‌كی فیكری مێژوویی سیاسیه, هه‌روه‌ها عه‌ره‌به‌كان شكستیان خوارد له ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی له ووڵاته‌كانیاندا, ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیمكراسی‌و عه‌لمانیه‌ت ته‌نها له‌فۆرمدا بوونی هه‌بوو, هه‌ر بۆیه دوای 30 ساڵ له حكومرانی عه‌لمانیه‌ت له‌بری لاوازكردنی هێزه توندڕه‌وه‌كان, به پێچه‌وانه‌وه هێزی توندڕه‌وتر سه‌ری هه‌ڵداوه, وه‌ك القاعیده‌و حماس تاد.. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م شكسته پێش ئه‌وه‌ی شكستی عه‌ره‌ب بێت شكستی ئه‌مریكاو رۆژئاوایه, هه‌ر بۆیه له پێناو ئه‌زموونكردنی سی ساڵ شكستی عه‌لمانیه‌كان‌و حكومڕانیكردن له فۆرمی دیموكراسیدا, رۆژئاوا سه‌ر له‌نوێ پشتیوانی له‌گه‌لانی ئه‌و ووڵاتانه‌ده‌كات, ئه‌مه‌ش له پێناو هاتنه دی سیستمێك كه هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك خوان‌و له‌سه‌ر شێوازێك له حكومڕانیكردن كۆبكاته‌وه.
شه‌قامه‌كانی كوردستان‌و تێكه‌ڵبوونی ئه‌جێنداو داواكان:
ئه‌وه‌ی دوای 17ی شوبات له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی‌و سلێمانی به‌تایبه‌ت ڕوویداوه‌و ڕوو ئه‌دات پێش هه‌ر شتێك رابردوویه‌كی هه‌یه, كه ئه‌شێت بڵێین خراپی سیتسمی به‌رێوه‌بردن, نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری وه‌ك پێویست, نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار, چه‌قبه‌ستنی سیستمه‌كه, هتد.. ئه‌وه‌ی كه هاووڵاتیانی هێنایه سه‌ر شه‌قامه‌كان راسته به‌شێك له بیركردنه‌وه‌ی سیاسی له‌پشت بووه, به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سوود وه‌گرتن بووه له زهنیه‌تی خۆپیشانده‌ران له شه‌قامه‌كانی عه‌ره‌بنشینان, به‌واتایه‌كی تر ئه‌وان به‌نیازی چی‌و به‌ئامانجی چی خۆپیشاندانیان ئه‌كرد رۆژی 17ی شوبات له شه‌قامه‌كانی سلێمانی كۆپیكرایه‌وه, گرفتی نا تێگه‌یشتن له‌ئامانجی هاتنه سه‌ر شه‌قام‌و هه‌روه‌ها گه‌یاندنی په‌یامه‌كه به ده‌سه‌ڵات لێره‌وه سه‌ر هه‌ڵ ئه‌دات, عه‌ره‌به‌كان كێشه‌ی ئاو‌و كاره‌باو خزمه‌تگوزاریان نیه, به‌ڵكو كێشه‌ی خۆپیشانده‌ران كێشه‌ی سیاسی‌و هه‌لی كاره, هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌حزابه‌كان به ئازادانه كار ده‌كه‌ن‌و ته‌نانه‌ت بزوتنه‌وه ئۆپۆزسیۆنه‌كان حكومه‌ت بودجه‌یان بۆ دابین ئه‌كات, كه ئه‌مه له هیچ ووڵاتێكی دیموكراتیدا بوونی نیه, كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و زهنیه‌ته‌ی شه‌قامه‌كانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌بووه كه ئێمه ئه‌زموونمان كرد له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی سلێمانی‌و هه‌ندێ ناوچه‌ی تری هه‌رێم.
به‌داخه‌وه هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان له كوردستان كه له به‌ری ئۆپۆزسیۆنن ئه‌جێنداكانیان تێكه‌ڵ به داخوازی هاووڵاتیان كردووه, واته ئامانجی خۆپیشانده‌رانیان كشاندۆته سه‌ره‌وه بۆ به‌رنامه‌و پلانێكی سیاسی دوور مه‌ودا, ئه‌شێ نوخبه‌ی رۆشنبیرانی كورد هاوڕابن له‌گه‌ڵ داخوازی‌و داواكاری خۆپیشانده‌ران بۆ هاتنه ئارای سیستمێكی سیاسی دادپه‌روه‌رو به‌بێ بوونی گه‌نده‌ڵی‌و یاسا شكێنی, به‌ڵام ئامانجی لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناو خۆپیشانده‌ران‌و رێكخه‌ران‌و هه‌ڵسوڕاندنی كاره‌كان له‌ناو چه‌قی گه‌مه سیاسیه‌كه‌دان كه دروست ئیحتواكردن‌و به‌كارهێنانی ئه‌و ووزه‌و هێزه جه‌ماوه‌ریه‌یه كه رۆژانه كۆئه‌بێته‌وه‌و خۆپیشاندان ئه‌كات, ئه‌مه‌ش به هۆی ته‌جاوزكردنی داوكاری خۆپیشاندان له چاكسازیه‌وه بۆ له‌ناو بردن, ئه‌وه‌ی كه داوای سه‌ره‌تایی خۆپیشانده‌ران بووه حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم تا راده‌ی پێویست وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه, به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه لایه‌نی سیاسی داخوازیه‌كانیان زیاتر‌و زۆرتر‌و جیاوازتره, ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه نه‌مێنێ و جارێكی تر كورد به ئه‌زمونێكی تردا گوزه‌ر بكات, ئه‌مه‌ش جگه له كوشتنی زه‌مه‌ن‌و به فیڕۆدانی كات هیچ شتێكی تر نیه.
كورد وه‌ك گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ت كه تا ئه‌ندازه‌ی ره‌شبینی تاكی كورد گیرۆده‌ی ئه‌و ناسنامه‌ی بێ ده‌وڵه‌ته‌ین, له كاتێكدا له‌سه‌ر لێواری چاره‌سه‌ری كێشه‌ی قووڵی ناسیونالیستیدان, ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌زموونه له‌بار ببرێت, سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانی به‌ئاراسته‌ی به ده‌وڵه‌تكردنی كورد‌و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی له‌ده‌ست ئه‌ده‌ین, ئۆباڵی ئه‌م كاره‌ساته‌ش له‌ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نانه ئه‌بێت كه ده‌خوازن ئه‌م سه‌ره‌تایه تێك بده‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی ووڵاتانی ناحه‌زو پیلانگێرانی دژ به‌م ئامانجه گه‌وره‌یه, لێره‌دا ئه‌مه‌وێت ئه‌م هه‌ل‌و مه‌رجه‌ی كوردستان ناوبنێم چونكه ته‌نها یه‌ك ره‌هه‌ندی نیه, ناره‌زایه‌تی هاونیشتیمانان یان نادادپه‌روه‌ری له‌حكومڕانیدا دروستی كردبێت, به‌ڵكه چه‌ندین ئاماژه‌و ره‌هه‌ندی هه‌یه كه ئه‌شێت بگاته ئاستی پیلانی ده‌ره‌كی, بۆیه ئه‌مه ته‌نها شه‌رێك نیه كه ئۆپۆزسیۆن له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌رپای كردبێت, بگره ئه‌مه دیارده‌یه‌كه ئه‌شێت ناوی بنێین پۆست ئۆپۆزسیۆن.
Hidaiat@yahoo.com