
سوریا له‌سه‌ر ڕێی شۆڕشی شکۆداری و ئازادیه!
بێده‌نگی گه‌لی سوری له ڕاستای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی شکۆداری و ئازادی تونس و میسر و گواستنه‌وه‌ی بۆ هه‌موو وڵاتانی عاره‌بی، له‌وانه‌ش ده‌وڵه‌تانی خلیجیه نه‌وتیه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان، ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن موڵکایه‌تیه زۆر چه‌سپاو و جێگیريهکان، تێڕوانین و سه‌رنجی هه‌موو چاودێره جیهانیه‌کانی به‌لای خۆیدا ڕاکێشا. زۆرێک له‌و چاودێرانه که‌وتبونه پێشبڕکێه‌وه له ڕاڤه‌کردنی ئه‌و هۆکارانه‌ی که له‌مپه‌ڕ بوون له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی باهۆزی زیندوبوونه‌وه به گه‌لی سوریا، ئهوباهۆزهی به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌ی عاره‌بیدا هه‌ڵیکردبوو، په‌رۆشی هه‌موو گه‌لانی عاره‌بی وروژاندبوو، یه‌کبوونێکی فکری و هه‌ستی و ئیراده‌گه‌ریی به جۆرێک دروستکردبوو، بێ وێنه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌کانی ڕابوردودا، بۆچی و له‌به‌رچی کاریگه‌ریان نابێت له‌سه‌ر ژیانی سوریه‌کان و نابزوێن!. ڕژێمی سوریش بڕوایان به‌و تێزانه هه‌بوو که لێره‌و له‌وێ ڕۆژانمهکان بره‌ویان پێده‌دا، وایان داده‌نا که گه‌لی سوری لکاون به سه‌رکرده‌کانیانه‌وه به هۆکاری ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێسی جوانیان هه‌بووه به‌رامبه‌ر به پرسه نه‌ته‌وه‌یی و ناسێونالستیهکان، ئه‌م هه‌ڵوێسته جوانه‌ش بووته هۆی به‌تاڵکردنه‌وه و وه‌لانانی پرسی حوکم و سیاسه‌تی ناوخۆیی و ئازادیه‌کان، که بۆ چه‌ندین جار له‌سه‌رتای ده‌یه‌ی پێشوه‌وه پهیماندرابوو که ڕیفۆرمی تیا بکرێت، به‌ڵام هیچیان نه‌کرد و هیچ ئاره‌زویه‌ک نه‌بوو بۆ جێبه‌جێکردنی که‌مترین ئاستی ڕیفۆرم. له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی سێ مانگ به‌سه‌ر شۆڕشێکی جه‌ماوه‌ری عاره‌بی گه‌وره‌دا که جیهانی سه‌رسامکرد و بوو به ته‌وه‌ری گرنگیپێدانی هه‌موو سیسته‌مه ده‌وڵه‌تیه‌کان، له سیاسه‌توان و ڕۆشنبیران و پسپۆڕه‌کانی سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌ت، وه ئه‌وانه‌ی که ئه‌و گه‌لانه‌یان بینیوه که به خه‌بات و ویست و وره‌ی خۆیان خۆیان رزگار ده‌که‌ن، ده‌وه‌ستنه‌وه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاته سه‌رکوتکه‌ره‌کان، که‌چی ڕژێمی سوری بێده‌نگ مانه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی که گوێنه‌دا به‌وه‌ی که له چوارده‌وریدا ده‌گوزه‌رێت، یان وه‌ک ئه‌وه‌ی که سوریا بتوانێت به‌رهه‌ڵستیه‌کی ته‌واوبکات له کاریگه‌ریه‌کانی ره‌وشی وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهانی. له‌کاتێکدا حکومه‌تێکی عاره‌بی نه‌ما که ده‌ستپێشخه‌ری نه‌کات له پێشکه‌شکردنی سازشی سیاسی و په‌یماندان به به‌رنامه‌ی ڕیفۆرم و په‌یماندان به دیالۆگی نیشتیمانی، به‌رپرسه سوریه‌کان وتارێک، وته‌یه‌ک، یان به‌یانێکیان به پێویست نه‌زانی ئاراسته‌ی گه‌لی بکه‌ن، ته‌نیا خه‌ریکی په‌خشکردنی به ناو ئه‌و ده‌سکه‌وته نیشتیمانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریانه بوون له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه حکومیه‌کانه‌وه که گوایه وێنه‌ی نه‌بووه و نابێت. ئه‌و رژێمانه که ده‌ستپێشخه‌ریان ده‌کرد له ئازادکردنی گیراوه‌کان و ده‌ستبه‌جێ کارکردنیان بۆ ساردکردنه‌وه‌ی شه‌قام و نه‌رمینواندن بۆ ئه‌وه‌ی فشاری ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و ئاره‌زوه‌کانیان بۆ ئازادی که‌مبکه‌نه‌وه، هه‌ندێک له‌و سه‌رۆکانه ڕایانگه‌یاند که جارێکی تر خۆیان کاندید ناکه‌نه‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تی، هه‌ندێکی تریان ده‌ستپێشخه‌ریانکرد له که‌مکردنه‌وه و سوککردنی ده‌ستی ده‌ستگاکانی ئاسایش و پۆلیس له په‌لاماردان و هێرشی ناڕه‌وایان و به‌کارهێنانی هێز و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به خۆیپیشاندهران، به‌شی سێیه‌میشیان بڕیاریاندا که پێویسته هه‌ڵبژاردنێکی پاک سازبکرێت، که‌چی سوریا چه‌ندجاره ده‌ستگاکانی ئاسیشیان به‌هێزکرد دژ به چالاکوانه سیاسیه‌کان، زۆرێکیشیان لێ فرێدهدانه زیندانه‌وه به بچوکترین هۆکار، ئه‌وه‌تا له بهرههڵستیکردنهوهیان به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران دوای ئه‌وه‌ی که‌وتنه تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه و به خیانه‌تی نیشتیمانی ناوبردنیان، به ته‌قه‌کردن و فیشه‌ک به‌رامبه‌ریان وه‌ستانه‌وه بۆ بێده‌نگکردنیان و بڵاوه‌پێکردنیان. ته‌نانه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی که موڵکێتی چه‌سپاو و جێگیریان هه‌یه، له‌م ڕه‌وشه‌دا، له‌م باهۆزی گۆڕانکاریانه‌دا، سه‌رکرده‌کان ده‌ستیاندایه جێبه‌جێکردنی هه‌ندێک کاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری، هه‌ندێکیان که ڕانه‌هاتبوون به وتاردان و خوڵککردنی جه‌ماور، هه‌ستیانکرد که پێویسته چیتر ده‌سته‌وسان نه‌وه‌ستن و قسه‌بکه‌ن بۆ گه‌ل و بیاندوێنن، بۆ ده‌ربڕینی بوونی خۆی و رێزگرتنیش له خۆپیشاندان و خۆپیشانده‌ران. پاشای وڵاتی مه‌غرب که هیچ که‌س گومانی نیه له‌وه‌ی که که‌سێکی خۆشه‌ویسته لای گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌ی، چوونکه هه‌ر له‌سه‌رتای حکومیه‌وه ده‌ستیکردوه به هه‌ندێک کرانه‌وه‌ی دیموکراتیانه‌ی گرنگ، پڕۆژه نوێکه‌ی ڕاگه‌یاند بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی له ڕیفۆرمی سیاسی و هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی پاشایه‌تیه‌کی ده‌ستوری. له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆکی سوریا له چاوپێکه‌وتنه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه ده‌ره‌کیه‌کاندا ئه‌وه‌ی نه‌ده‌شارده‌وه که پرسی ڕیفۆرمی سیاسی کارێکی درێژخایه‌ن و قورسه، که ناتوانرێت بکرێت تا ئه‌و کاته‌ی نه‌سلێکی نوێ له دایکده‌بێت. له‌وانه‌یه سه‌رکرده سیاسیه‌کانی سوریا به‌لایانه‌وه واباشبێت که قسه له‌سه‌ر سیاسه‌ت نه‌که‌ن تا ده‌رگای بیرکردنه‌وه بۆ ڕیفۆرمی سیاسی نه‌که‌نه‌وه، له‌وانه‌شه بیرکردنه‌وه‌یان وابێت که ئامدهباشیان و ئامرازه‌کانی سه‌رکوتکردن و ئاسایشیان هێنده به‌هێزبێت که به‌سبێت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سوریه‌کان که ناڕازیبن له ڕژێمی سیاسی، یان ڕه‌نگه وابیربکه‌نه‌وه که گه‌لی سوری به‌ته‌واوی هه‌ستی نه‌ماوه و بووه به جه‌سته‌یه‌کی بێ‌گیانی سیاسی، یان بوون به بتێک که هیچ شکۆداریهکی نه‌ماوه و باهۆزی ئازادیش نایبزوێنێت. یان بیریان له‌وه کردوه‌ته‌وه که گه‌ل هه‌ندێکیان له هه‌ندێکی تریان ده‌ترسن که جه‌نگی ناوخۆیی به‌رپابکرێت به هۆی به‌ش به‌شبوونی ئایانزایی و جه‌نگی لاوه‌کی، ئه‌مه‌ش کارێکدهکات که ویستی گه‌ل بۆ هه‌رچ ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک په‌کبخات. به‌م جۆره ڕژێمی سوری به ته‌واوی خۆی که‌ڕکرد به‌رامبه‌ر به هه‌رچ داخوازی و بانگهێشتێک، که له‌لایه‌ن هه‌ندێک له‌وانه‌وه ده‌هات که تا هه‌نوکه له‌سه‌ر هێلی ژیان و ژینگه‌ی سیاسین، که خه‌ریکه گه‌ل ده‌خنکێت له به‌هێزی و پاڵه‌په‌ستۆی فشاری ده‌ستگاکانی ئاسایشه‌وه که هه‌ناسه‌ی تاکه‌کانیان گرتوه و بێده‌نگیان کردون به مانای وشه، تا وایلێهاتوه که هه‌رچ که‌سێک سیاسی بێت، یان ناسیاسی ناتوانێت هیچ چالاکیه‌ک بنوێنێت، ناتوانێت له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆی ئاسایش‌دا ده‌ربچیت، هه‌رچه‌ند بچوک یان گه‌وره‌بێت، بازارگانبێت یان ڕۆشنبیری، ئه‌گه‌ر چالاکیهکیش هه‌بێت ده‌بێت به تۆڕێکی ته‌سکی چاودێری و گومانه نه‌خۆشه‌که‌ی و به‌دواچوونه هه‌میشه‌ییه ڕۆژانهیهکانیدا تێپه‌ڕێت.
ئه‌و ئاماژه تاقانه‌یه‌ی که ڕژێم پیشکهشیکرد له‌م باروزروفهی که هه‌ستی هه‌موو عاره‌ب کڵپهدهسێنێت و پاڵیپێوه ده‌نێت بۆ سواربونی هه‌موو ریسکێك به به‌کارهێنانی چه‌کیشه‌وه دژ به دوژمنانی ئازادی، وه‌ک چۆن له لیبیادا ڕویدا، ئازادکردنی( هیثم مالح) بوو، چالاکوانێکی یاسایی به ته‌مه‌ن، پاش چه‌ندین ساڵ له سزادانی زیندانی و گرتنی و تۆمهتخستنهپاڵی. ته‌نانه‌ت له‌م حاڵه‌ته‌شدا، ڕژێم سوری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که (مالح) به لێبوردنێکی تایبه‌تی ئازادکرابێت، کردیان به خوڵکی جاروبار بۆ تاوانباران و جه‌ریمه مه‌ده‌نیه‌کان، جه‌ختیانکرده‌وه که به هۆی ته‌مه‌ن و به‌ساڵاچوونیدا بوه ئه‌م لێبوردنه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م لێبوردنه ڕوخسارێکی لێبوردنی سیاسی وه‌رنه‌گرێت و نه‌بێت به وه‌همێک لای چالاکوانه یاسایی و سیاسیه‌کان که ببێت به ده‌نگۆیه‌ک و گشتگیر بکرێت و بوترێت ڕه‌نگه ده‌رفه‌تێک هه‌بێت بۆ لێبوردن له سزا سیاسیه‌کانی که ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر چالاکوانه سیاسیه‌کاندا.
ئه‌م داخراویه سیاسیه، به ده‌لاله‌تێکی قوڵه‌وه، زیاتر ڕه‌شبینی دروستکردوه له‌هه‌موو پانتایی سیاسیی و ڕۆشنبیریدا. بێده‌نگی ڕژێم ڕۆحی شۆڕشگێڕێتی کهپتکراوی ته‌قانده‌وه، به زۆری، بێڕێزی به‌رامبه‌ر به ویستی گه‌ل، گاڵته‌کردن به هه‌ستی خه‌ڵک، پشتگوێخستنی ئومێد و هیواکانیان، سوکایه‌تیپێکردنیان به ترساندنیان و نیگهرنیکردنیان له‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژیان، به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گره‌وی تێکشکانی ئیراده‌یان، له پێناوی به‌رده‌وامی سهرشۆرشکردنیان، درێژبوونه‌وه‌ی سه‌پاندنی حاڵه‌تی گه‌مارۆدانیان، وه کردنیان به دیل و ڕاگرتنیان له ناو خودی خۆیاندا. له‌م ڕه‌شبینی و داخراوی و کوشتنی هیوایه‌وه، یه‌که‌م بریسکه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌ک له 15 مارتدا ڕویدا، که ڕژێم هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر وابیربکاته‌وه که ده‌توانێت بهرههڵستیبکات به گرتن و فڕێدانی خۆپیشانده‌رانه‌وه بۆ ناو زیندانه‌کان و گرتنی زیاتری خه‌ڵکی تر له‌سه‌رو ده‌یان که‌سی گیراوه‌وه له ڕابوردودا. ئه‌وه‌ی که له دیمه‌شق و بانیاس و درعا و حمص رووده‌دات ته‌نیان یه‌که‌م بریسکه‌ی شۆڕشی شکۆداری و ئازادیه که سوریه‌کان ده‌مێکه له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵیانگرتوه و نیازیان پێی هه‌یه، که ڕێگه‌یه‌کیان ده‌ستنه‌که‌وت بۆ ته‌قینه‌وه‌ی.
ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه‌ی که هه‌موو گه‌لی عاره‌بی گرتوه‌ته‌وه، کوژانه‌وه‌ی به ئامڕاز و شێوه کۆنه‌کان که بووه به خو لای ده‌ستگا ئاسیشهکان له به‌کارهێنانیدا، له توندوتیژی و زیاده‌ڕۆیی له لێدان و جنێودان و سوکایه‌تیپێکردن، مه‌حاڵه بتوانێت ئه‌و بڵێسه‌ی ڕاپه‌ڕین و شۆرشه کپبکات و بیکوژێنێته‌وه، به‌ڵکو وه‌ک به‌نزینکردن به‌سه‌ر ئاگردا زیاتر ئه‌م کڵپه‌یه خۆشده‌کات، هه‌ڵه پوچه‌کانی توندوتیژی به‌کارهێنان دژ به ڕاپه‌ڕین و شۆڕشگێران زیاتر هانده‌دات که له هه‌موو شوێنێکدا ده‌ستپێبکه‌ن دژ به حاکمه‌کانیان، ناوه‌ڕۆکی ده‌ستپێکردنی خه‌ڵک به ڕاپه‌ڕین، سه‌پاندنی حوکمێکی زۆره‌ملێ و تۆتالیتاری، ڕقلێبوون له دیدوبۆچونه جیاوازه‌کانی خه‌ڵک، سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان، قوربانیدان به شکۆداریان، گاڵاتهکردن به بوونیانه.
ته‌نیا سوریه‌کان نه‌بوون که دۆگمایی و نه‌گۆڕانی ڕژێم و خۆ کهڕکردنیان وریایکردبێتنهوه. بابه‌ت و وتار و توانجه ڕه‌خنه‌ییه‌کان ته‌نیا کورتنهببوهوه له‌سه‌ر سوریه‌کان، به‌ڵکو له‌مه زیاتر بوو، کاریگه‌ریه‌کی سه‌ره‌کی نوسه‌ره‌کان و ڕۆشنبیران و بیرمه‌نده عاره‌به‌کان بوو که تا هه‌نوکه خۆیان به لایه‌نگری و دۆستی ڕژێم ده‌زانن. ئه‌مان ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ بیرخستنه‌وه‌ی به‌رپرسه‌کانی سوری که هه‌ڵوێسته ده‌ره‌کیه‌کانیان نابێت بخرێته جێگای داننان به ماف و ئازادیه‌کانی گه‌لی سوریدا، ڕیگرتنیان و به‌هه‌ندوه‌رگرتنی سیاسه‌ته ده‌ره‌کیه‌کانی ڕژێمی سوری، وه جه‌ختکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ری، ئه‌و دوو شته‌ن که پاڵنه‌ربوون بۆ ئه‌وه‌ی که ئاگادارکردنه‌وه‌ی به‌رپرسه سوریه‌کان له ترسناکی ئه‌و سیاسه‌ته و داوالێکردنیان که به خێرایی و ده‌ستبه‌جێ هه‌ستن به ڕێفۆرمی سیاسیانه به جۆرێک که یه‌کبگرێته‌وه له‌گه‌ڵ هیوا و ئومێدی گه‌لی سوریدا که بگونجێت له‌گه‌ڵ داخوازی و خه‌ونه یاساییه‌کانیاندا، پێش ئه‌وه‌ی کار له کاربترازێت.
ئه‌وه‌ی که ئاشکراو ڕوونه حاکمه‌کانی سوریا هه‌ستناکه‌ن که گه‌لی سوری به ته‌واوی گۆڕاوه، له کوره‌ی شۆڕشێکی به‌رده‌وامدایه له شاشه‌کانی تهلهفزوێنهوه به‌هره‌و خه‌سڵه‌ته‌که‌ی وه‌رده‌گرێت و به هه‌موو مێشک و جه‌ستیه‌وه سات به سات هاوبه‌شیده‌کات له‌گه‌ڵیدا، له کوچه و گۆشه‌ی ماڵه‌کانیاندا بن، یان له سه‌ر کورسی خویندن و خویندنگاکانیاندابن. هه‌روه‌ک چۆن هه‌موو جیهان گۆڕاوه، به هۆکاری شۆڕشی جیهانی عاره‌بی خۆی، وه کۆمکار و کۆمه‌ڵه‌ی عاره‌بیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا گۆڕیوه، به‌رزترین نموونه‌ش شۆڕش و گۆڕانی لیبیایه. هیچ که‌س نیه ئه‌وه قبوڵبکات که حاکمه سیاسیه‌کان، ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌کان جه‌نگ به‌رپابکه‌ن به‌رامبه‌ر به گه‌له‌کانیان، که داوای مافه ڕه‌واکانی خۆاین ده‌که‌ن، له پێناوی پاراستنی ده‌سه‌لاته‌که‌یان یان پاراستنی هه‌ندێک ده‌سکه‌وت. ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو که حاکمێک یان سه‌رۆکێکی سیاسی به مانای سه‌روه‌ری نیشتیمانی به‌رده‌وامبێت، هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌یه‌کی شه‌رعی به‌ده‌سته‌وه‌بێت، ئه‌مه نابێت ببێت به بیانو بۆ حوکمی فه‌ردی و سهرشۆڕشکردنی گه‌ل بۆ حوکمه‌که‌ی به ناوی شه‌رعیه‌ت و پاراستنی ده‌سکه‌وتی نیشتیمانیه‌وه. مه‌حاڵیشه له جیهانگیری ئه‌مڕۆ و په‌یوه‌ندیه ڕاسته‌وخۆکانی ئامرازگه‌لێکی ڕاگه‌یاندندا ڕای گشتی جیهانی، به‌رامبه‌ر به حکوماته‌کانی خۆیان بوه‌ستنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هاوکاری ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ و گه‌له ناڕه‌زاکان، ئه‌و گه‌لانه‌ی که دژبه ده‌سه‌ڵاته‌کانیان ڕاپهڕیندهکهن و ترسی پاکاتوکردن و په‌راویزخستن و دورخستنه‌وه‌یان له‌سه‌ره، کۆمه‌ڵێک له ده‌ره‌وه‌ڕا، کۆمه‌ڵێکی ده‌ره‌کی ده‌ستبکێشێته ویست و داخوازیه‌کانی گه‌لێکه‌وه و سوکایه‌تی پێ‌بکات و عورفه ده‌وڵه‌تیه‌کان بشکێنن، له کاتێکدا که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاریانه‌ی که گه‌ل ڕاپه‌ڕیوه به‌رامبه‌ریان یان به هێزێێکی سه‌ربازی سیسته‌ماتیک و ده‌ستگاکانی پۆلیس و ئاسیش و داستگای داپڵۆسێنه‌ر سه‌رکه‌وت ده‌کرێن، یان به تاقمه چڵکاوخۆر و کردراو بێ‌ویژدان و لاده‌ره‌کان له خه‌بات و هه‌وڵی گه‌ل و نیشتیمان سهرکوتکرێن، بۆیه لایه‌نگرێتی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه کارێکی مه‌حاڵه. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتارانه‌ی که خه‌ڵک ڕاپه‌ڕیوه به‌رامبه‌ریان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژه‌نگیان هه‌ڵهێناوه، سواون، هیچیان پێنیه، ناتوانن جارێکی‌تر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می شۆڕشی ڕزگاری خوازی و دیموکراتی. ئه‌مانه بوون به شوێنه‌وار، شوێنه‌واره‌کانی پێش مێژوو، که‌وتنه په‌راویزه‌وه. ئه‌و مێژووه نوێیه‌ی که گه‌ل ده‌بزوێنێت و به‌هه‌ره‌ی شۆڕشگێڕێتی لێوه وه‌رده‌گرێت. سوریه‌کانیش که‌مترنین له شکۆداری و شۆڕشگێڕێتیدا له گه‌لانی تر، سوریه‌کان له‌وانه نین که له مانای شکۆداری و ڕێز و ئازادی تێنه‌گه‌ن. ئه‌وه‌ی سوریه‌کان داوایده‌که‌ن و خه‌ونی پێوه ده‌بینن، ئه‌و پرسه گرنگانه‌یه که گه‌لانی جیهان به‌ده‌ستیانهێناوه و هه‌میشه داوایده‌که‌ن:
حوکمێکی وه‌ستاو و ڕاگیراو له‌سه‌ر پێشکه‌وتنی گه‌ل و ئازادیه بنچینه‌ییه‌کانیان، خۆ ڕزگارکردن له ده‌ستگا سه‌رکوتکه‌ره ههواڵگیرهکان و ده‌سه‌ڵاته ناشیرین و قێزه‌ونه‌که‌ی به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵکدا و وه‌لانانی خه‌ون و هیواکانیان. ئه‌مانه‌ش داخوازیه‌کی قورس و گران نیه بۆ جێبه‌جێکردنیان. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ حاڵه‌ته سروشتیه‌کان و ئاشتی و ئارامیه‌کان. ئه‌گه‌ر له توانادا نه‌بێت بۆ پاراستنی ڕژێمێکی تۆتالیتاری و که نموونه‌یه‌که له ڕژێمه‌کانی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد، حاکمه‌کانی ئه‌م جۆره ڕژێمانه، یان ئه‌وانه‌ی که ده‌یپاڕێزن بۆیان هه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه و وازیلێبهێنن تا چاره‌نوسیان نه‌بێت به چاره‌نوسی سه‌رۆکی (سروشبه‌خش قه‌زافی)، دوای ئه‌وه‌ی که ریسکی ئه‌وه‌ی کرد که جه‌نگێکی به‌رپاکرد دژ به ویستی گه‌لی لیبی بۆ ئه‌وه‌ی به هێز خۆی بسه‌پێنێته‌وه به‌سه‌ریاندا، وه‌یان چاره‌نوسی بن عه‌لی و موباره‌ک که له ترسی ڕقی خه‌ڵک و توڕه‌یی گه‌ل بۆی ده‌رچوون و خۆیان ده‌ربازکرد به وازهێنایان. ئه‌م ڕێگه‌یه‌ش هێنده گران و ترسناک نیه: زۆر به ئاسانی ده‌توانن به پیری خه‌ون و داخوازیه مرۆیه سروشتیه‌کانی گه‌له‌وه بچن، بوێربن له‌ڕاگه‌یاندنی ئازادی گه‌لدا، وه داننان به‌وه‌ی که گه‌ل خۆیان ده‌توانن حوکمی خۆیان بکه‌ن، کارئاسانیبکهن له‌و دیموکراتیه‌ی که پێویسته وناتوانرێت جێبه‌جێنه‌کرێت، هاوبهشیکردنیش له که‌مکردنه‌وه‌ی تێچوونه مادی و مهعنهوهیهکانی ئه‌م سیسته‌مه نوێیه‌ی دیموکراتی.
له‌وباوه‌ڕه‌دانیم که زۆرێک له‌و سه‌رکرده سیاسیانه، له ناویشیاندا به‌رپرسه گه‌وره‌کانی ده‌ستگاکانی ئاسایش، له‌وانه‌بن که ده‌رفه‌تم بۆ دروستبێت بۆ چاوپێکه‌وتنیان به بۆنه‌ی چه‌ندین له‌و لێكۆڵینانهوه که هاوبهشیپێکردوم تیایدا له گه‌ڵ زۆرێک له ئه‌ندامانی ده‌سته‌بژێری ڕۆشنبیری، که نه‌توانن ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه بکه‌ن، یان نه‌توان پاشه‌ڕۆژی گه‌له‌که‌یان به‌بایه‌خ وه‌ربگرن و ئاره‌زویان هه‌بێت بۆ دورکه‌وتنه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان له ریسک و توندووتیژی و جه‌نگی ناوخۆ، که له‌دوای ئه‌مه‌شه‌وه له‌وانه‌یه ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌و بێگانانه بۆ وڵات دروستبێت که له پشتی ده‌رگاوه خۆیان مه‌لاسداوه.
سه‌رچاوه: حوار مته‌مدن
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=251251