Skip to Content

Saturday, May 4th, 2024
مردن دووایین دیالۆگی مرۆڤه

مردن دووایین دیالۆگی مرۆڤه

Closed
by March 25, 2011 گشتی

ژیان بۆخۆی دیالۆگ و پرسیارە،وەلێ مردن کۆتایی دیالۆگ  و وەڵامەکانە،هەر هەموومان وەک بوونەوەرێک،لە سەرەتای دروست بوونمانەوە،ژیان بە دوو جۆر خێرهاتن و مالئاوایمان لێدەکات،جاری یەکەمیان بە گریان و دووایین جاریش هەر بەگریان،وەلێ ئەوەی جێگەی تێڕامان و بیرکردنەوەیە،گێڕانەوەی یادەوەری و یادگاری ئەو ڕۆژانەیە کە ژیان لەتەک خۆیدا خوڵقاندوویەتی بۆ ئازیزان و هاوڕێ نزیکەکانی ژیانمان،بە تەئکید گشتمان خاوەنی کائینێکی میهرەبان و ئینسانێکی مەفتونین،کە ناومان ناوە (دایک)ئەوە دایکە کە فێری زمان و بیرکردنەوەو ڕستە جوانەکانی ژیانمان دەکات،هەر ئەویشە لەکاتی عەجولیماندا پەنجەی هەڕەشەمان لە بەرامبەردا بەرز دەکاتەوەو پێمان ئێژێت: کورە جوامێرەکەم ژیان پڕپڕە لە وانەی تەندروست و پڕ مانا،پێویستە بڕوامان بە ژیان هەبێت و بەبێ پرسیار کردن هەنگاو بەسەر ژیاندا نەهێنین.لێرەوە دەستەی نووسەرانی ماڵپەڕی چراکان،پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی هاوڕێی ئازیزمان و نووسەرو ڕووناکبیر کاکە (هەندرێن)دەکات بە بۆنەی کۆچی دووایی(دایکی)ئازیزیانەوە هیوادارین دڵی کاکە هەندرێن پڕبێت لە سەبووری و لە نزای پاڕانەوە بۆ دایک.

هاوڕێیانی قەدرزانت
دەستەی نووسەرانی ماڵپەڕی چراکان

(میران ئەبراهام،غەمگین فەرەج،ئومێد حسێن،شۆڕش محمد،ئەکرەم عەلی،دەوەن)

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.