
(خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌ییانه بۆ په‌یامی فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ شانۆ)
*مرۆڤ ئه‌گه‌ر ته‌نها جارێك به‌رپرسیار و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی مرۆڤانه‌ی خودی خۆی بێت له‌به‌رامبه‌ر ماف و ئازادییه خودییه‌كانی خۆیدا,ئه‌وا نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان زیاد له جارێك ئه‌و به‌رپرسیارێتی و هه‌ڵوێسته‌یان ده‌كه‌وێته سه‌ر شان.
هونه‌ر وه‌ك چالاكیه‌كی مرۆیی كه وابه‌سته‌ی فكر و جوانیه له میژه‌وه و تا ئێستا و بۆ هه‌میشه‌ش خۆی له نێو گوتاری مرۆڤایه‌تیدا به‌یان ده‌كات و ئه‌و پرسیارانه ده‌وروژێنێت كه ڕێگه‌ی دونیایه‌كی نوێتر و جوانتر ئه‌دۆزێته‌وه.هه‌ر ئه‌مه‌شه به‌رده‌وامی و هه‌میشه زیندوێتی به هونه‌ر به‌خشیوه له نێو ژیانی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تیدا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و تا ڕاده‌یه‌ك نیگه‌رانیه,بێده‌نگی و هه‌ڵوێستی دره‌نگ وه‌ختی شه‌رمنانه‌ی زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانی ئێمه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه ناجێگیر و خوێناویه‌ی كه ڕوبه‌ڕوی ژیانی ئێمه بۆته‌وه.لێره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌ییانه بۆ (په‌یامی فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ شانۆ)بكه‌م به ناونیشانی (هه‌موومان نیگه‌رانین).
كه له‌یه‌كه‌م ڕۆژی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵدا به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه بخوێندرێته‌وه,بانگهێشتی ته‌واوی به‌شداربووه‌كانی فێستیڤاڵ كرا بۆ سه‌ر شانۆ وه‌ك پشتگیری كردن له‌و په‌یامه,داواش كرا هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زوو مه‌نده بێته سه‌ر شانۆ,له‌به‌ر چاوی مایك و كامێراكانی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئه‌و په‌یامه خوێندرایه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و لێوردبوونه‌وه‌یه,ساته وه‌ختی ڕاگه‌یاندنی په‌یامه‌كه له‌كاتێكدایه كه زیاتر له مانگێكه هاونیشتمانیانی ئه‌م هه‌رێمه له خۆپیشاندان و له‌ژێر ترس و تۆقاندن و ڕفاندن و برینداركردن و كوشتندان,به‌ڵام!,په‌یام و هه‌ڵوێستی زۆرێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه له داوی وه‌ڵام و پشتگیری به‌رپرسه حكومییه‌كانه‌وه دێت كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رزاره‌كی بۆ هاونیشتمانیان خستوویانه‌ته ڕوو.هه‌ر ئه‌مه‌شه هه‌ڵوێستی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه ئه‌خاته ژێر پرسیاره‌وه!.
زۆرێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی گرووپی ئاشتیان پێكهێنا و پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌و گرووپه هه‌ڵوه‌شایه‌وه بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بزانێت بۆ؟.ئه‌مه له كاتێكدایه كه ژیانی هاونیشتمانیان تا ئێستاش له مه‌ترسیدایه.
پێموایه (گرووپی ئاشتی) بۆ خۆی جۆرێك له خۆدزینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵویسَت و به‌رپرسیارێتیه مێژووییه بوو كه له‌سه‌رشانیان بوو.خۆشبه‌ختانه,كه‌سانی هونه‌رمه‌ندی خه‌م خۆرمان هه‌ن كه له‌ڕێگه‌ی په‌یام و نووسین و جۆره‌كانی دیكه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه‌وه له ساته‌وه‌ختی ڕووداوه‌كه‌دا له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دا بن,هه‌ڵویسَتی جدیانه‌ی خۆیان ده‌ربڕیوه.
له‌دوو دێڕی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه:”ئێمه له جه‌نجاڵترین سه‌رده‌مدا خه‌ریكی شانۆین,نه ده‌توانین دونیا بگۆڕین,نه ده‌توانین كۆمه‌ڵگا هۆشیاربكه‌ینه‌وه,چ درۆیه‌كی گه‌وره‌یه كه پێمان وابێـت شانۆ كۆمه‌ڵگا ده‌گۆڕێت”.
ئا ئه‌م دوو دێڕه كاره‌ساته!.
له‌كاتێكدا شانۆ وابه‌سته‌ی فكر و جوانیه وه‌ك چه‌مكێكی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری هه‌ڵگری چه‌ندین پرسیاری گرنگ و فره ڕه‌هه‌نده,چ له‌سه‌ر ئاستی بوونیادی مرۆڤ و چ له‌سه‌ر ئاستی گشت كایه‌كانی دیكه‌ی ناو كۆمه‌ڵگاشدا,هه‌میشه پرسیار و ڕه‌خنه و گوتاری خۆی ئاماده‌یه ئیتر كۆمه‌ڵگا له‌هه‌ر ئاستێكی ژیاندا بێت.له یۆنانه‌وه تا ئێستاش به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گری ئه‌م قسه‌یه‌ن,نموونه‌ی نووسه‌ران و شانۆكارانی وه‌ك مه‌كسیم گۆركی و چیخۆف و ئه‌پسن و برێخت….هتد به‌سه بۆ ئه‌و ده‌ربڕینه نادروسته‌ی ناو په‌یامه‌كه.له‌ئێستاشدا وتاری ڕۆژی جیهانی شانۆ كه له‌لایه‌ن خانمێكی ئۆگه‌ندیه‌وه ( جیسیكا ئاهوا ) نوسراوه به‌ڵگه‌یه‌كی تره كه شانۆ وه‌ك نامه‌ی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان ئه‌توانێت كاری خۆی بكات , كه‌له به‌شێكیدا ئه‌و وتاره‌دا هاتووه (بۆ ئەوەی شانۆ بگەشێتەوە ، لە نێوان شێوازگەلێکی هونەریدا ، پێویستە هەنگاوێکی بوێرانە بنێین بۆ ئەوەی بیخزێنینە نێو ژیانی رۆژانەدا ، و کار لەسەر پرسە گەرمەکانی ململانێکان بکەین لە پێناوی ئاشتی دا.
بەمەبەستی گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی و ئەنجامدانی چاکسازیی لە کۆمەڵگەکاندا ، درووست شانۆ لەو شوێنانەدا دەرکەوتووە کە بەهۆی جەنگەکانەوە لەبەر یەک هەڵوەشاونەتەوە هەروەها لە نێوان کۆمەڵگەیەک کە دانیشتوانەکەی گرفتاری هەژاریی و نەخۆشی درێژخایەنن . )
به‌ڵێ…به‌ڵێ…شانۆ ده‌توانێت پرسیار بخوڵقێنێ له نێو ڕۆح و هزری تاكدا.ده‌توانێت هۆشیاری و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا دروست بكات,شانۆ مینبه‌رێكه بۆ له دایك بوونی فكری مه‌ده‌نی و …هتد.به‌مه‌رجێك شانۆكار ئیراده و خه‌م و پرسیاری هه‌بێت,ئازادی و فكری خۆی ته‌سلیمی هیچ كه‌س و لایه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێك نه‌كردبێت,به‌جۆرێكی تر ده‌بێت شانۆكار ڕاسته‌وخۆ ته‌ماسی له‌گه‌ڵ مرۆڤایه‌تیدا بێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م مرۆڤه (شانۆكاره) نه‌توانێت له نێو گوتاری شانۆدا داكۆكیكاری خه‌م و ماف و ئازادییه‌كانی تاك بێت به تایبه‌ت له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه‌دا,با ماڵئاوایی بكات و نه‌شانۆ و نه‌كه‌سیش گله‌یی لێناكات,بگره زۆرێك له‌و شانۆكارانه‌ی كه ئێستا ئاماده‌گیه‌كی نا ئاماده‌یان هه‌یه جگه له‌بارێكی قورس به‌سه‌ر شانۆ و شانۆكاره خه‌م خۆر و گه‌نجه‌كانه‌وه هیچی تر نین,له‌ڕێگه‌ی قۆرخ كردن و پاوان خوازی له نێو گرووپ و تیپ و ڕێكخراوی به‌ناو هونه‌رمه‌نداندا تا به‌ڕێوه‌به‌رێتی شانۆ و …به‌گشتییه‌كه‌شیه‌وه.
به‌ڕێزانی خاوه‌ن په‌یامی فێستیڤاڵ…
ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر شه‌قام ڕو ئه‌دات,نیگه‌رانیه‌ك به‌س نیه له ئاستیدا,خوێن ڕژا…خوێن…ئه‌توانم بڵێم ئه‌وه غیابی شانۆكاره كه نه‌یتوانیوه له‌ڕێگه‌ی كاره‌كانیه‌وه بازنه‌ی ناوه‌ندی گه‌ل و به‌رپرسان بێت…به‌درێژایی (20)ساڵی ڕابردوو,هه‌ڵبه‌ت به ڕه‌هایی قسه ناكه‌م…
كه‌سێك (شانۆكارێك) كه خوانی چه‌ور و گه‌رم و كورسی نوێ و ئۆتۆمبێلی به‌رزترین مۆدێل و گه‌شت و سیاحه‌ی ئه‌وروپا خه‌می بێت,به‌ڵێ منیش ئه‌ڵێم شانۆ لای ئه‌و ناتوانێت هیچ بێت بۆ كۆمه‌ڵگا جگه له‌وه‌ی ده‌رگای ده‌سته‌به‌ربوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و ڕازی كردنی خاوه‌ن كورسیه‌كان بێت…
ماڵی هونه‌ری شانۆ