ئاریان مونشکین و شانۆی رۆژ
سه‌ره‌تایه‌ک
پاریس یه‌کێکه له پایته‌خته چڕ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی شانۆی ئه‌وروپی و هه‌میشه ده‌رگای شانۆکان بۆ گروپ و نه‌مایشه جۆراوجۆره‌کان و هونه‌رمه‌نده نێونه‌ته‌ته‌وه‌ییه‌کان ئاوه‌ڵا بووه و زوربه‌ی ته‌وژم و رێبازه شانۆییه‌کان له‌وێوه، له پاریسه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه.
جوڵانه‌وه سیاسییه رادیکاڵ و بزووتنه‌وه‌ی چه‌په‌کان و رۆڵی قوتابیان پێگه‌یه‌کی به‌هێز و راسته‌وخۆیان له گفتوگۆ و زه‌مینه‌خۆشکردنی شانۆ و ڕێگه‌ی شانۆدا دیوه و شه‌قامه‌کانی پاریس به هه‌مان شێوه‌ی هۆڵی شانۆکان جێگای ململانێێ سیاسی، فیکری و هونه‌ری بوون.
چه‌ندین ده‌زگای هونه‌ری، تیپی شانۆی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ر به رێکخراوه فه‌رمییه‌کان و سه‌ده‌ها گروپی سه‌ربه‌ست له هه‌موو پاریس‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه. له‌ناو ئه‌و گروپه شانۆییه سه‌ربه‌ستانه‌دا شانۆی (بوف دی نورد) ی پیته‌ر بروک و شانۆی (رۆژ) ی ئاریان مونشکین دیارن و بینه‌ران نه‌ک ته‌نها له پاریسه‌وه، به‌ڵکو له هه‌موو ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکاوه ڕوویان تێده‌که‌ن1. ……