
ئه‌و پیاوه‌ی دره‌ختێک بوو … گۆران باباعه‌لی
کورته ڕۆمان
نووسینی: گۆران باباعه‌لی
قه‌واره: 109 لاپه‌ڕه
چاپ و په‌خش: Afsana Press / Amsterdam
نرخ (له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان):€ 12,- له‌گه‌ڵ ناردنی به پۆست.
دووساڵێک دوای راپه‌ڕین وێنه‌گرێکی گه‌ڕۆک له‌پاڵ دره‌ختێکی گه‌وره‌دا له‌ڕۆخی چه‌مه‌که‌ی قلیاسان به‌سه‌رخۆشی پیاوێکی گه‌نج به‌ڕووتوقووتی ده‌بینێت، له‌نێوان ره‌گوڕیشه‌ی دره‌خته‌که‌وه له‌ئاوه‌که دێته‌ده‌ره‌وه. کاتێک دوای ده‌که‌وێت بۆئه‌وه‌ی وێنه‌ی بگرێت، له‌هه‌مان ساتدا که دونیا ته‌واو تاریکدادێت، تارمایی پیاوه ڕووته‌که له‌شێوه‌ی دره‌ختێکدا له‌ناو دارودره‌خته‌کانی گوێ چه‌مه‌که‌دا له‌چاو وونده‌بێت. له‌و رۆژه‌وه هه‌موو خولیای ده‌بێته گه‌ڕان به‌دوای پیاوێکی به‌دره‌ختبوودا تا وێنه‌ی بگرێت و بۆ هه‌موو خه‌ڵکی شار بسه‌لمێنێت که نه درۆزنه و نه ده‌یه‌وێت ئاشوب له‌شاره‌که‌دا به‌رپابکات. له‌چه‌ند هه‌فته‌ی دوای ئه‌وه‌دا هه‌موو شار باس له لاوێکی رووت ده‌کات که گه‌ڵایه‌کی درێژ له‌ڕان و ناوگه‌ڵی ئاڵاوه و به‌سه‌ر لامل و سنگیدا شۆڕبۆته‌وه و به کۆڵان و شه‌قامه‌کاندا ده‌سوڕێته‌وه. پۆلیس و پیاوانی ئاسایش چ به‌دوای ئه‌و و چ به‌دوای وێنه‌گره‌که‌شدا ده‌گه‌ڕێن. شه‌وانیش دره‌ختێک به‌گه‌ڵا سه‌وزه ته‌ڕوبڕه به‌هاریه‌کانیه‌وه به شاردا هاتووچۆده‌کات و نهێنیه‌کانی شه‌وانی شاره‌که ده‌بینێت. به‌ڵام وه‌ک هه‌ر دره‌ختێکی تر مه‌حکومه به بێده‌نگی. کۆتایی تراژیدیائاسای دره‌خته‌پیاوه‌که ته‌نانه‌ت ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسیش ده‌هه‌ژێنێت که خه‌ونی لاوێتیی ئه‌وه‌بووه ببێته شاعیر نه‌ک ئه‌فسه‌ر. ئه‌م کورته‌ڕۆمانه له‌نێوان به‌سه‌رهاته‌کانی وێنه‌گره‌که و پیاوه دره‌خته‌که‌دا ئاماژه به هه‌ندێک له رووداوه‌کانی سه‌رده‌می راپه‌ڕین و دوای ئه‌وه ده‌دات. له‌ئێستادا نووسه‌ر خه‌ریکی نووسینی به‌شی دووه‌می ئه‌م چیرۆکه‌یه.
بۆ کڕینی ئه‌م په‌رتوکه له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان په‌یوه‌ندی بکه به: publisher@afsana.net
به‌مزوانه له کوردستانیش چاپده‌بێت.