
كۆماری ئیسلامی هۆكاری په‌ره‌سه‌ندنی له‌شفرۆشی ژنان
له رابردووه‌وه فرۆشی سێكس یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی دابین كردنی بژێوی ژیان به ئه‌ژمار هاتووه و وتراوه له‌شفرۆشی یه‌كێك له كۆنترین پیشه‌كانه. ئه‌م پیشه ته‌نیا تایبه‌ت به ژنان نییه و له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری ئێستادا به ملیۆن پیاو و منداڵیشی له‌خۆ گرتووه.
ته‌مه‌نی له‌شفرۆشی له ده‌یه‌كانی رابردوودا هاتووه‌ته خواره‌وه و به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو (پدوفیل”ه‌كان واته كڕیارانی كوڕان و كچانی تازه‌لاو و ته‌نانه‌ت منداڵانی كه‌م ته‌مه‌ن په‌ره‌یان سه‌ندووه.
قه‌یرانه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری و ناته‌وای ده‌وڵه‌ته‌كانی بۆ دابین كردنی پێداویستی شارۆمه‌ندان و دابین كردنی كار و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری، روودانی شه‌ڕه‌كان و دۆخی ناله‌باری ئابووری داهاته‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و هه‌زینه‌ی ژیان ده‌باته سه‌ره‌وه.
هاوكات ئاستی “چاوه‌ڕوانییه”كان ده‌چێته سه‌ره‌وه و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به دوای “زێده‌خواهی” جنسی و سوئیستفاده‌ی جنسی له ئیسنانه كه‌م داهاته‌كان و به گشتی بۆ دابین كردنی خواسته غه‌یره نۆرماڵه‌كان یان چاوچنۆكی ده‌ست ده‌ده‌نه كڕینی سێكس.
به داخه‌وه ژنان زۆرترین قوربانیانی ئه‌م خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ن و به دوو شێوه ده‌بنه قوربانی.
یه‌كه‌م له لایه‌ن كڕیارانه‌وه سوكایه‌تی، بێ رێزی و توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، دووهه‌م له لایه‌ن كۆمه‌ڵگاشه‌وه به هه‌مان شێوه بێ رێزیان پێ ده‌كرێته‌وه و هیچ بایه‌خێكیان پێ نادرێت.
جه‌سته‌ی ژن بووه‌ته بیانوویه‌ك بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی گوشاره‌كان، به‌م بۆنه‌وه مه‌عامڵه‌ی پێ ده‌كرێت و له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا وه‌ك كالایه‌ك ده‌خرێته به‌رده‌ست پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌وه.
هه‌موو خواسته كراوه‌كان سه‌ركوت كراوه‌كان شكسته‌كان، ناتوانییه‌كان، و باقی كێشه و گرفته رۆحییه‌كان له سه‌ر كرداری سێكسی ئیسنانه‌كان كاریگه‌رییان هه‌یه. به هۆی سوكایه‌تی كردن به ژنانی له‌شفرۆش، ئه‌وان تووشی قه‌یرانی كه‌سایه‌تی و بێ متمانه‌یی و بێزاری له خۆیان ده‌بن و بۆ له بیركردنی پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان په‌نا بۆ ماده سڕكه‌ره‌كان ده‌به‌ن.
له جیهانی سه‌رمایه‌داریدا جه‌سته‌ی ژن كالایه و كڕین و فرۆشی پێ ده‌كرێت. هه‌موو شاره سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له شوێنێكدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه، ئه‌و شوێنه‌ش جه‌سته‌ی ژنه.
ته‌نانه‌ت له ژیانی رۆژانه‌دا، كاتێك پیاو ماندوو ده‌بێت، ئه‌مه ده‌كاته بیانوویه‌ك بۆ لێدان، یان كاتێك كه بێكار ده‌بێت، هه‌روه‌ها له حاڵه‌ته‌كانی بێ ده‌ره‌تانی، گوشاری ره‌وانی، بێ هیوایی و نائۆمیدی به تووڕه بوون به سه‌ر ژن و منداڵه‌كه‌یدا خۆی خاڵی ده‌كاته‌وه و ئه‌و كاته كه ده‌یه‌وێت له ژێر ئه‌م گوشارانه‌دا ده‌ربێت له رێگای سێكس كردنه‌وه خۆی هێور ده‌كاته‌وه.
زۆریه‌ك له پیوه‌ندییه سێكسییه‌كان له چوارچێوه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌چێته ده‌ره‌وه و پیاوان بۆ دامركاندنی ئه‌م پێویستییه كه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا له راستی دا به نه‌خۆشی جنسی _ ره‌وانی ئه‌ژمار ده‌كرێت، په‌نا بۆ ژنانی له‌شفرۆش ده‌به‌ن، ئه‌م ژنانه‌ش كه بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیان په‌نایان بۆ له‌شفرۆشی هێناوه، به‌م پیاوانه رازی ده‌بن.
دیارده‌ی “پۆرنۆگرافی” یا هه‌مان فیلمی سێكسیش له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌مجۆره سێكسه‌دا رۆڵێكی خراپ ده‌گێڕن.
له به‌شێكی به‌رین له دنیای سه‌رمایه‌داریدا ژنانی له‌شفرۆش له زومره‌ی كرێكارانی جنسی دیێنه ئه‌ژمار و یاسا ده‌یانگرێته‌وه و ماڵیات په‌رداخت ده‌كه‌ن. به‌ڵام له به‌شێكی دیكه له جیهان به تایبه‌ت وڵاتانی جیهانی ئیسلامی، كاری له‌شفرۆشی به شاراوه‌یی و له ماڵ یان ناوه‌نده تایبه‌ته‌كاندا كه هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكهێنراون، ئه‌نجام ده‌درێت و داهاته‌كه‌ی ده‌چێته گیرفانی ده‌ڵاڵانه‌كانه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌لامه‌تی جه‌سته‌یی ئه‌م كه‌سانه له مه‌ترسی دایه، چونكه هیچ كونتڕۆڵ و چاوه‌دێریه‌كیان به سه‌ره‌وه نییه و بیمه‌ی ده‌رمانی نایانگرێته‌وه.
بنه‌ماڵه هه‌ژاره‌كان له به‌رامبه‌ر پاره‌دا، كچه‌كانی خۆیان به پیاوانی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌فرۆشن. دینی ئیسلامی ماره‌یی بۆ دیاری ده‌كات كه له راستیدا نرخی گه‌نجی و جوانی و خزمه‌تگوزارییه‌كه، كه له ماڵدا پێشكه‌شی پیاوه‌كه ده‌كات، یا له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره، جه‌سته‌ی ژن به بێ شه‌رمانه‌ترین شێوه ئیجاره ده‌ده‌ن. هه‌ندێك جار هاوسه‌رگیریگه‌لێك كه به پێچه‌وانه‌ی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی دوو لایه‌ن رووده‌ده‌ن، بنه‌ما و ده‌ستپێكی له‌شفرۆشی ژنه، جیابوونه‌وه و ناته‌وانی له دابین كردنی بژێوی ژیان، هه‌ژاری خێزان و یا پێداگریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه ژنه‌كه ته‌ڵاق نه‌ستێنێت و هاوكات نه‌بوونی ناوه‌ندگه‌لێك بۆ پشتیوانی له ژنان، زۆریه‌ك له كچان و ژنان ده‌كێشێته ناو ئه‌م داوه‌وه. له به‌شێك له فیلیمی ١٠، ژنێكی له‌شفرۆش به ژنێكی شوفیر تاكسی ده‌ڵێت: خانم ئێوه كه هاوسه‌رگیریتان كردووه به تاك له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش به كۆ. ئه‌م ره‌سته‌یه به‌یانگه‌ری دنیای سه‌رمایه‌دارییه. نه‌تیجه‌گیری ئه‌م ژنه له راستییه‌كانی ژیانی خۆی له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا.
پیاوی موعتاد بۆ دابین كردنی هه‌زینه‌ی مه‌وادی موخه‌دێره‌كه‌ی له ژن و كچه‌كه‌ی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت و ژنان و كچانی موعتادیش به ناچار په‌نا بۆ له‌شفرۆشی ده‌به‌ن. گیرۆده بوونی ئه‌وان به ئێعتیاد به وته‌ی خۆیان بۆ هه‌ڵاتنه له هه‌ستی سوكایه‌تی و ته‌حه‌مول نه‌كردنی شه‌رمه‌زاری و ره‌نجێكه كه له له‌شفرۆشی دیبه‌ن. ژنێك كه هاوسه‌ره‌كه‌ی موعتاده، ناچاره كه بۆ دابین كردنی ژیانی خۆی و منداڵه‌كانی له‌شفرۆشی بكات. زۆرینه‌ی ئه‌م كه‌سانه له نه‌خۆشیگه‌لێك كه له ئاكامی پێوه‌ندی سێكسی هه‌ڕه‌مه‌كی تووشیان ده‌بێت ئازار ده‌بینن و بیمه‌ی ده‌رمانیش نایانگرێته‌وه. په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشی ئه‌یدز له‌م ساڵانه‌ی دواییدا نه‌وه‌كانی ئێستا و داهاتووشی به توندی له به‌رده‌م ئه‌گه‌ری تووش بوون به‌م نه‌خۆشییه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه له ئێران به پێچه‌وانه‌ی زۆریه‌ك له وڵاتانی جیهان زانیارییه‌كی زۆر كه‌م سه‌باره‌ت به‌م نه‌خۆشییه له به‌رده‌ست هاوڵاتیان دایه و تا ئێستاش قسه كردن له‌مباره‌وه له ناو خه‌ڵكدا تابۆیه.
یه‌كێك له هۆكاره گرینگه‌كانی گه‌رم بوونی بازاڕی له‌شفرۆشیش پێش له هه‌موو شتێك هه‌ژاری و ته‌نگده‌ستییه. هه‌ر كات كه سه‌رمایه‌داری تووشی قه‌یران ده‌بێت، ئه‌م دیارده‌یه به زووترین كات په‌ره‌ی سه‌ندووه و دواهاته خراپه‌كانیشی داوێنی قوربانییه‌كانی ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مڕۆكه له ئێران له سه‌ره‌وه بوونی رێژه‌ی بێكاری له لایه‌كه‌وه و به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی یاسای هه‌ده‌فمه‌ند كردنی یارانه‌كان له لایه‌كی تره‌وه، بووه‌ته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی ئاوسانی ئابووری كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی داناوه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه كه‌م داهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا. له ئێستادا ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له كچانی خوێندكاریش كه بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیان روو ده‌كه‌نه له‌شفرۆشی. قوربانیانی ئه‌م دیارده‌یه هیچ پشت و په‌نایه‌كیان نییه. له راستیدا زۆرێك له ناوه‌نده حكومه‌تییه‌كانی راگرتنی كچانی سه‌رشه‌قامیش بووه‌ته ناوه‌ندی سوئیستفاده‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی له‌م كچانه.
منداڵانی ژنانی سیغه كرا‌و و له‌شفرۆشه‌كان له بازاڕدا كڕین و فرۆشیان پێده‌كرێت. په‌ره‌سه‌ندنی له‌شفرۆشی و زیاد بوونی ژماره‌ی منداڵانی نه‌خوازراو، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه ٨٠ له‌سه‌دی ئه‌و منداڵانه‌ی كه له هه‌لومه‌رجێكی نه‌گونجاودا په‌روه‌رده ده‌كرێن ببنه تاوانكارانی داهاتوو. له نێوان ئه‌م منداڵانه‌دا زۆربه‌یان چ كچ و چ كوڕ له ته‌مه‌نی خواره‌وه سوئیستفاده‌ی سێكسیان لێده‌كرێت و كاریگه‌رییه ره‌وانییه‌كانی ده‌ستدرێژییه‌كان تا دوایین ساته‌كانی ژیان له گه‌ڵیاندا ده‌مێنێته‌وه.
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه له رێگای پێوه‌ندی سێكسیه‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بێت، وه‌كوو ئه‌یدز، هه‌روه‌ها كه‌م بوونی زانیاری گشتی و تابۆ بوونی قسه كردن له سه‌ر پێوه‌ندی سێكسی و رێگاكانی پێش‌گرتن له گیرۆده بوون به‌م نه‌خۆشیانه، ده‌بێته هۆی چوونه‌سه‌روه‌ی ئاماری تووشبووان به‌م جۆره نه‌خۆشیگه‌له.
جگه له‌م نه‌خۆشیانه له هۆكاره‌كانی تری له‌شفرۆشی لێدان، سوكایه‌تی و بێ رێزی پێكردن، توندوتیژی، بێ كه‌سایه‌تی، نه‌خۆشی ره‌وانی و خه‌مۆكین.
به تاوان ناسینی له‌شفرۆشی و سزادانی كڕیارانی ده‌بێته هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه. نه ئه‌وه‌یكه قوربانی به شێوه‌ی ئێران، عێراق و باقی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌د ناو و زیندانی بكرێن و یان به شێوه‌ی سه‌دام حسێن بۆ عیبره‌تی خه‌ڵك، له‌سێداره بدرێن.
دروست كردنی ناوه‌ندگه‌لێك بۆ یارمه‌تیدان به گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی بۆ قوربانیانی واته “له‌شفرۆشان”، یارمه‌تی ماڵی به ئه‌وان، فێر كردنی سه‌واد و پیشه به ئه‌وان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كۆمه‌ڵگا، ئه‌ركی سه‌رشانی ده‌وڵه‌ته‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانه.
سه‌نعه‌تی سێكس جگه له دروست كردنی فیلمی “پۆرنۆ” قاچاخی ژنان و كچان له وڵاتانی هه‌ژار و بردنیان بۆ ناوه‌نده‌كانی تایبه‌ت به له‌شفرۆشی قازانجێكی زۆر ده‌خاته گیرفانی ده‌ڵاڵان و بانده‌كانی ئه‌م كاره و ئه‌مه خۆی ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه له ئاستی جیهاندا و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م دیارده‌یه به‌رنامه‌یه‌كی جیهانی ده‌وێت و سه‌ره‌ڕای بوونی ئینسانه‌كان و ناوه‌نده مرۆڤدۆست و خه‌یرخوازه‌كان، یارمه‌تی و كرده‌ه‌وی له ئاستی جیهانی و نێونه‌ته‌وه‌یی پێویسته، تا ئه‌م دیارده دزێو و قیزه‌ونه بنبڕ بكرێت. به تایبه‌ت به هۆی ئه‌وه‌یكه به‌شێكی هه‌ره زۆر له‌م قوربانیانه له منداڵان پێك دێن.
واقعیه‌ت ئه‌وه‌یه كه بازرگانی به سێكس ئه‌مڕۆكه یه‌كێك له پڕ داهات ترین پیشه‌كان به ئه‌ژمار دێت. بانده‌كانی كڕین و فرۆشی كچان و ژنانی لاو و قاچاخی ئه‌وان بۆ وڵاتانی دیكه له‌گه‌ڵ بانده مافیاكان و ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی كه خۆیان یه‌كێك له كڕیارانن یا به‌شێك له‌م قازانجه ده‌چێته گیرفانیان و هاوكاریان ده‌كه‌ن، به‌ربه‌ستێكی بۆ ریشه‌كێش كردنی ئه‌م دیارده‌یه دروست كردووه. رێژه‌ی هه‌ژاری و له‌شفرۆشی له ئێران، عێراق و ئه‌فغانستان و زۆریه‌ك له شوێنه‌كانی جیهان رۆژ له دوای رۆژ ده‌چێته سه‌ره‌وه.
بێكاری، گرانی و هاتنه‌وه خواره‌وه‌ی ته‌مه‌نی له‌شفرۆشی كچان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ته‌ڵاق و ئێعتیاد و منداڵانی سه‌رشه‌قام، منداڵ ئازاری، كچانی له ماڵ هه‌ڵاتوو، توندوتیژی بنه‌ماڵه‌یی و ژن ئازاری له هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی له‌شفرۆشی ژنانه. به‌ڵام هه‌ژاری هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م دیارده‌یه. هاوكات له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ته‌ڵاق، هاتنه خواره‌وه‌ی ئاماری هاوسه‌رگیری ره‌سمی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری به هۆی بێكاری و هه‌ژاری كوڕانی لاو، له زومره‌ی هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كڕیارانی سێكسه. بوونی ئینتێرنێت له‌م بواره‌دا ده‌سپێڕاگه‌یشتن به له‌شفرۆشانی ئاسانتر كردووه.
له ئێرانی ئیسلامی‌دا، سیغه بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ بازرگانی و ئێستا ئاخونده‌كان بوونه‌ته ده‌ڵاڵی جنسی و به جێگای دابین كردنی پێویستی ماڵی بۆ ئینسانه كه‌م داهات و هه‌ژاره‌كان، هه‌ر ئه‌و رێگا چاره‌سه‌ره‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌خه‌نه به‌ر پێی ژنان؟ ژنێك كه مێرده‌كه‌ی له شه‌ڕدا كوژراوه، ئه‌گه‌ر دووباره به شێوه‌ی ره‌سمی هاوسه‌رگیری بكات، ئه‌و یارمه‌تییه ماڵییه مانگانه‌ی كه پێ ده‌درێت، له ده‌ستی ده‌دات. به ناچار ده‌بێت به سیغه، تا بتوانێت هه‌ر دوو پێویستی جنسی و ئابووری خۆی دابین بكات، به‌ڵام هیچ ئاگایه‌كی له زه‌ره‌رو و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م كاره نییه.
ئه‌گه‌ر له ئێران، سیغه به له‌شفرۆشی یاسایی و یان له‌شفرۆشی ئیسلامی ناو لێ ببه‌ین و بیرۆكه‌ی پێكه‌وه‌ی حه‌ڵاڵن له مێشكماندا بسڕینه‌وه، ده‌بینین كه دین هیچ رێگا چاره‌سه‌رێكی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نییه و به دانی به‌ڵێنی ئه‌خلاقی ناتوانرێت پێداویستی ئابووری كۆمه‌ڵگا و پێویستی جنسی ئینسانه‌كان وڵام بدرێته‌وه.
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه “مه‌ریه‌م فه‌تحی” له‌سه‌ر ٥٠ له‌سه‌دی كچانی هه‌ڵاتوو له یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی راگرتنی ئه‌م كچانه له شاری تاران ئه‌نجام دراوه: كچانێك كه له بنه‌ماڵه پڕجه‌معیه‌ته‌كان ژیان ده‌كه‌ن به هۆی هه‌ژاری ماڵی و ئابووری و وڵام نه‌دانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان به داخوازییه‌كانیان، زۆرتر له ماڵ هه‌ڵدێن.
هه‌روه‌ها ئه‌م كچانه هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ڵاتنیان له ماڵ به هه‌ژاری ماڵی، به‌رته‌سك كردنی هه‌ڵسوكه‌وتیان له لایه‌ن خێزانه‌وه، لێدان و ئه‌زیه‌ت و ئازار، به‌زۆر به‌شوودان، ناكۆكی بنه‌ماڵه‌یی، پێش‌گرتن له درێژه‌دان به خوێندن و ئێعتیادی باوك و دایكیان ناولێبردووه.
له‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا هه‌روه‌ها ٥٥ و ٥ له‌سه‌دی ئه‌م كچانه سه‌ر به بنه‌ماڵه‌گه‌لێك بوون كه دایك و باوكیان گرفت و ناكۆكیان بووه و ٨٨ له‌سه‌دیش سه‌ر به بنه‌ماڵه‌كانی لێك هه‌ڵوه‌شاوه و ٣١ له‌سه‌دیش ئه‌زموونی جیا بوونه‌وه‌ی دایك و باوكیان له مێشك دابووه. له نێوان ئه‌م كه‌سانه‌دا ٤٢ و ٥ له‌سه‌دی ئه‌وان، باوكیان موعتاد، ٢٠ له‌سه‌د دایكیان موعتاد و ٣٥ له‌سه‌دیش دایك و باوكیان هه‌ر دوو موعتاد و ٢١ له‌سه‌دیش خۆیان موعتاد بوون. به‌سه‌ر ئه‌وه‌شدا نكۆڵی له‌م جۆره ئامار و لێكۆڵینه‌وانه ناكرێت، به‌ڵام نابێ له بیر بكرێت كه واقعیه‌ت ئه‌وه‌یه كه ٣٠ ساڵ ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی كۆماری ئیسلامی له خزمه‌ت پیاوسالاری و بنده‌ستی زۆرتری ژنان و سه‌رمایه‌داری بووه و هیچ هه‌نگاوێكی بۆ رێزگرتن له ژن، وه‌كوو ئه‌وه‌ی كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، هه‌ڵنه‌گیراوه.
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی شاراوه و به ئاشكرای له‌شفرۆشی ژنان ئه‌م ئیدیعایه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت.
به‌ڵام وڵامی دروست بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی له‌شفرۆشی چییه؟
بنبڕ كردنی هه‌ژاری و دابین كردنی پێداویستی مادی هه‌موو ئینسانه‌كان كه له بنه‌ڕه‌تدا ریشه‌ی له‌شفرۆشییه، واته دابین كردنی كار و ئیمكاناتی پێویست بۆ ژیانی هه‌مووان یه‌كێك له پڕكاریگه‌رترینی ئه‌م كرده‌وانه‌یه. پێوه‌ندی ئازاد و داوته‌ڵه‌بانه له نێوان ئینسانه‌كان بێ شه‌رت و مه‌رجی مه‌زهه‌بی و داب و نه‌ریت به ره‌عایه‌ت كردنی ته‌مه‌ن، ده‌سپێڕاگه‌یشتن به دانش و ئیمكاناتی پێش‌گرتن له نه‌خۆشی و دووگیان بوون بۆ هه‌مووان، خۆڕایی فێركردن و ئیجباری كردنی بۆ هه‌مووان، دروست كردنی ناوه‌ندی یارمه‌تی گه‌یاندن به قوربانیان و تاوانباره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئازادانه قسه كردن له پێوه‌ندی جنسی له خوێندنگا و زانكۆكان له پاڵ گۆڕینی روانین بۆ ژن كه پێویستی به كاری درێژماوه هه‌یه، له زومره‌ی ئه‌و فاكتورانه‌یه كه ده‌توانن بۆ له ناو بردنی دیارده‌ی له‌شفرۆشی و یان كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌رچاوی ئه‌م دیارده‌یه رۆڵێكی گرینگ‌یان هه‌بێت.