یه‌کێتی بوون و پارتی بوون و خائین بوون
ته‌خوینکردن و ته‌عنکردن و ناشرنیکردنی به‌رامبه‌ر له راگه‌یاندن و که‌لتوری یه‌کێتی و پارتیدا مێژوویه‌کی تازه‌ی نیه ، به‌ڵکو هه‌ر له سه‌رده‌می شاخه‌وه زۆربه‌ی ناکۆکیه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ناوچه‌یی و فکریه‌کانیشیان به‌وه ته‌واوبووه که سه‌رکرده و که‌سایه‌تیه‌کانی نه‌یاریان جوێنبارانبکه‌ن ، هه‌ر ئه‌م دوو حیزبه بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی بزوتنه‌وه سیاسیه‌کانی کوردستاندا (تانه‌لێدانی سیاسی)یان هێنایه ناو فه‌رهه‌نگی سیاسی کورده‌وه ، ئه‌مه‌ش هاوکاتی هه‌ر ناکۆکیه‌ک ئه‌گه‌ر له نێوان خۆیاندا بووبێت یان له‌ته‌ک پارت و نه‌یاره‌کانی تریاندا .
موهاته‌رات له فه‌رهه‌نگی سیاسی رۆژهه‌ڵاتدا یه‌کێکه له ڕێگه ئاسان و کاریگه‌ره‌کان بۆ شکاندنی که‌سایه‌تیه‌کان ، له ماوه‌ی رابردوودا جگه له هه‌ر تانه‌یه‌کی تر زۆر جار تۆمه‌ت و تانه‌ی ئه‌خلاقی له ململانێکاندا به‌کار هاتوون ، زۆربه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌و وشانه‌ی که‌وه‌ک تانه به‌کار ده‌هاتن بریتی بوون له ( خائین ، دووڕویی و ناڕاستگۆیی ، دزی و ده‌خه‌ڵی ، جاشێتی و کلکایه‌تی …)
له پاش ئه‌وه‌ش که ده‌نگه ناڕازیه‌کانی یه‌کێتی ده‌ستیانله‌کارکێشایه‌وه و دواتر چونه ناو کێبڕکێی هه‌ڵبژاردن و له ئه‌نجامیشدا به ئۆپۆزسیۆنی مانه‌وه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن یه‌کێتی و دواتر له لایه‌ن پارتیشه‌وه تانه‌بارانکران ، له ئێستاشدا پاش قوڵتربوونه‌وه و به جه‌ماوه‌ریبوونی ناکۆکیه‌کان ، به‌خائینکردن و تانه‌لێدان بووه به بابه‌تی سه‌ره‌کی و لاوه‌کی ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی ئه‌م حیزبانه ، سه‌رباری هێزه سیاسیه ئۆپۆزسیۆنه‌کان ئه‌م هێرشه ناشرینه یه‌خه‌ی رۆشنبیر و نوسه‌ر و که‌سایه‌تیه‌کانیشی گرتۆته‌وه ..
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه ئه‌و هۆیانه‌یه که وه‌ک تانه و ته‌خوین به‌کار ده‌هێنرێن ، له ئێستادا بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن فڵانه سیاسی خائینه ده‌ڵێن پێشتر یه‌کێتی بووه !یان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ری سیاسیه‌کی تردا بشکێنن ده‌ڵێن پێشتر له‌ناو ئێمه‌دا بووه ! بۆ ئه‌وه‌ی رۆشنبیرێک به دووڕوو و ناڕاستگۆ بناسێنن ده‌ڵێن ئه‌وه‌تا پێشتر ستایشی ده‌سه‌ڵاتی کردووه و ره‌خنه‌ی له ئۆپۆزسیۆن گرتووه !! بۆ به‌ڵگه‌ی دزێتی که‌سێک له‌وه به باشتر نازانن که بڵێن پێشتر ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ئێمه بووه ! بۆ ئه‌وه‌ی به که‌سێک بڵێن پیاوکوژ و تاوانباره ده‌ڵێن وه‌ختی خۆی فه‌رمانی ئێمه‌ی جێبه‌جێکردووه ! ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به‌که‌سێک بڵێن ماستاوچی و بێ موڕاڵه ده‌ڵێن چه‌ند جارێک له ته‌له‌فیزیۆنه‌کانی ئێمه‌وه ده‌رکه‌وتووه !…
ئه‌مه‌ی که ئێسته له راگه‌یاندنه‌کانی ئه‌م دوو حیزبه‌دا به‌دیده‌کرێت تف هه‌ڵدانه به‌ره‌وڕووی ڕه‌شه‌با ، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن له هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر سه‌یر و گه‌وره‌دا ده‌ژین ، به‌ئاشکرا به‌و تانانانه‌دا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێک رۆژێ له رۆژان یه‌کێتی بووبێت یان پارتی ، له سه‌رکردایه‌تیاندا بووبێت یان سه‌عاتێک له شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنیانه‌وه ده‌رکه‌وتبێت ، یان ده‌رماڵه‌یه‌کی له حکومه‌ته حیزبیه‌که وه‌رگرتبێت یاوه‌خود له ئێواره‌خوانێکیاندا پاروویه‌کی خواردبێت ئیدی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی خائین و گه‌نده‌ڵ و دز و بێفه‌ڕبێت !! ئه‌وه‌ی له‌حزه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا بووبێت ئیتر ئه‌وه‌نده گڵاو بووه پاک بوونه‌وه‌ی نامومکینه و ده‌بێت ده‌رگای هه‌ر هه‌ڵوێست و به‌خوداچونه‌وه‌یه‌کی لێدابخرێت …
هه‌ندێ جار ئه‌گه‌ر نه‌زانیت ته‌خوینکردن و تۆمه‌تهه‌ڵبه‌ستن چۆن ده‌بێت بۆی هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌بێت که فازیلیت .. به‌ڵام جوێننه‌زانینی ئه‌م راگه‌یاندنانه به‌ته‌واوی له جه‌هاله‌ته‌وه‌یه نه‌ک له فه‌زیله‌ته‌وه ،واتا کاره‌سات ئه‌وه نیه که فازیلێک نه‌زانێت جوێن بدات به‌ڵکوو کاره‌ساتی هه‌ره گه‌وره ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌نده جاهیل بیت نه‌زانیت جوێنیش بده‌یت…
لێره‌دا ده‌کرێ له دۆستانی ئه‌م حیزبانه بپرسین ، بۆچی دۆستایه‌تیان ده‌که‌ن؟ بۆچی چه‌کیان بۆ هه‌ڵده‌گرن و خوێنیان بۆ ده‌ڕێژن ؟ بۆچی ئه‌ندامێتیان قبووڵده‌که‌ن ؟ بۆچی موچه‌یان وه‌رده‌گرن ؟ … ، که ده‌زانن دواتر که باسی هه‌ر چاکسازیه‌ک یان میله‌تپه‌روه‌ریه‌ک بکه‌ن پێتانده‌ڵێن خۆ تۆ خۆت گه‌نده‌ڵ و رسوا و پێاو خراپ بوویت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر له‌ناو ئێمه‌دا بوویت ! ئاخر کاکی جوێنده‌ر تۆ نازانیت به‌م جوێنانه‌ت خۆت توشی چ به‌ڵایه‌ک ده‌که‌یت؟ دواتر خودی خۆت ئه‌و که‌سه ده‌بیت که زۆرترین جوێنت پێده‌درێته‌وه له لایه‌ن راگه‌یاندنه‌که‌ی خۆته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌م له‌هه‌ر چاکه خوازیه‌ک بکوتیت و به پێچه‌وانه‌ی حیزبه‌که‌ی ئێستاته‌وه بیر بکه‌یته‌وه، پێتده‌ڵێن موچه‌ی ئێمه‌تخواردووه ، جوێنت به ئۆپۆزسیۆن داوه ، تانه‌ت ئاراسته‌ی رۆشنبیرانی ئازادی خواز کردووه .. ، یاخود به نیاز نیت بۆ هه‌تا هه‌تایه له مینبه‌ری دیفاعکردن له گه‌نده‌ڵی بێیته خواره‌وه!؟
شاخه‌وان عه‌لی
Shakhawan_1979@yahoo.com