نامه شیعریه‌كان / نامه‌ی دووه‌م .. بۆ ئێوارانی مه‌یدانی ئازادیی
ئێوارانی كازیوه ره‌نگ…ئێوارانی رژانی ده‌نگ
نه‌به‌ز هه‌ورامی
Nabaz.hawrami@yahoo.com
ئێوارانی ئه‌م مه‌یدانه
نه‌ك خۆری لێ ئاوا نابێ ، هه‌میشه ده‌مه‌و به‌یانه..
ئێوارانی ئه‌م مه‌یدانه
نه‌ك تاریكیی دایناپۆشێ ، هه‌میشه تیشكبارانه..
ئێوارنی ئه‌م سه‌رایه
نه‌ك كۆتایی رۆژێ نیه ، هه‌میشه هه‌ر سه‌ره‌تایه..
ئه‌وا منیش ، بروسكه‌كانی هه‌زاران ئێواره‌ی خۆمم
كرد به قوربانی دوو تیشكی ئێواره‌ی ئه‌م (عه‌جه‌بجا)یه..
ئه‌ڵێن ئێره ،
كه‌نارێكه ره‌نگه‌كانی ژیانی تیا سۆراخ ئه‌كرێ
ئه‌ڵێن لێره ، ده‌نگ پڕپڕ بووه و لێی ئه‌ڕژێ
ده‌نگ ئه‌یه‌وێ گشت تۆنه‌كانی ده‌ركه‌وێ ..
ئێره نه‌بوایه دووكه‌ڵی یه‌كڕه‌نگیی ، ره‌نگی ئه‌بردین
ئێره نه‌بوایه شه‌یپوری یه‌كده‌نگیی ، كاسی ئه‌كردین..
ئێره پردی رووناكی له‌سه‌ر ره‌ت ئه‌بێ ،
ئێره نه‌بوایه تانوپۆی خاك ئه‌بووه خاڵی پشكنین ،
ئێره تونێلی ده‌رچوونه ،
ئێره نه‌بوایه، له رێگه‌ی داخراوا ده‌رگیر ئه‌بووین ..
ئێره ئه‌بێته پاكژگه
ئه‌بێته مه‌نزڵی (ته‌عمید)..،
ده‌با تفه‌نگه‌كان بێن و
له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌ی رۆحی شه‌هیدانا
چاویان له تیشك هه‌ڵكێشن
ده‌با لێره ، لووله‌كانیان نوقمی (ئاوی حه‌یات)بكه‌ن
ده‌با ده‌مامكه‌كان بێن و
له‌به‌ر هه‌وای ئازادیا خۆیان هه‌ڵخه‌ن…
ئێره ئه‌بێته پاكژگه
(بانگ)ی ئێره بۆ ئاشتییه ، شایه‌تییه و ئه‌بێ بدرێ ،
(قامه‌ت)ی بۆ قودومی شكۆمه‌ندیمان …
(نوێژ)ی ئێره بۆ په‌رژینی ده‌نگی ئه‌مه‌ل دائه‌به‌سترێ،
(ركوع)ی بۆ مانه‌وه‌ی هێزی ئه‌ژنۆمان ..
(سوژده)ی ئێره ئه‌مانباته‌وه سه‌ر ئه‌رزێ
خه‌ریكه ئافات دایپۆشێ ،
(نزا)ی ئێره ، نووزه‌ی ئه‌و زه‌بوونانه‌یه
عه‌رشی عه‌زیم پێی ئه‌له‌رزێ ..
لێره یادی تراژیدیا‌كان ، تراژیدیای به دوادا نایه
لێره رۆحی قوربانیه‌كان ، له جه‌ژانایه‌و..، له دره‌وشانه‌وه‌ی خۆیدایه..
بڵێسه‌ی نه‌ورۆزی ئێره خامۆش نابێ ، تا مزگێنیه‌كانی نه‌گه‌ن ،
كاوه‌ی ئێره هه‌ر كاوه‌ی ئاسنگه‌ر نیه،
كیمیاگه‌رو وشه‌گه‌ر و رۆشنگه‌ره …
ئێره شه‌قام ئه‌جۆشێنێ،
رێگاكانی گه‌یشتن ئه‌داته ده‌میه‌ك..
پیری ئێره ، داوای لاوێتی خۆی ئه‌كا
لاوی ئێره ، ئه‌مڕۆ ده‌ستی هه‌ڵبڕیوه
مژده‌ی سبه‌ینێش ئه‌هێنێ …،
مناڵی ئێره ، پڕ به ئاسمانی به‌رائه‌ت ،
پڕ به گه‌رووی خه‌ونی گه‌وره ، هاوار ئه‌كا:
ئه‌بێ مه‌یدان رێگه نه‌دا ؛
تیشكێ بڵێ : من خۆری ده‌وری سه‌رتانم
تاقه‌دارێ بێت و بڵێ : من سه‌وزایی و سێبه‌رتانم ..
رۆشنایی ماڵی هه‌موومان ، هه‌تاوه
سێبه‌رو سه‌وزایی سه‌رمان ، په‌ڵه‌ی هه‌ور
هه‌مووش له گڵی ئاده‌مین ،
كێ له بڵێسه خوڵقاوه ..؟!
ده‌نگێكی كراوه و رۆشن هاوار ئه‌كا :
ئه‌بێ ده‌نگی ئه‌م مه‌یدانه، رێگه نه‌دا
ده‌نگێ بگاته قولله‌ی (فیز)؛ بڵێ من پێغه‌مبه‌رتانم ،
بتخانه‌یێ به دوایا ده‌رگا واڵاكا؛
من مه‌قدیس و كه‌عبه‌تانم ..!
پێغه‌مبه‌ران مناڵی موعجیزی گه‌وره‌ن ،
جێپێی هه‌نگاوی هیجره‌تیان ، ئاوی سه‌فای لێڕژاوه،
دره‌وشانه‌وه‌ی په‌نجه‌كانیان ، شایه‌تمانی پێهێنراوه ..!
ده‌لیلی ئێره پڕبه‌ده‌م هاوار ئه‌كا :
هه‌ریه‌كه له رێیه‌كه‌وه ، له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌كه‌ین سه‌فه‌ر
هه‌ریه‌كه له‌سه‌ر به‌رماڵێ ، رێگه‌ی ئاسمان ئه‌گرینه‌به‌ر ..
مناڵانی بێشكه‌ی سه‌را به ده‌نگ هاتوون :
ئه‌بێ مه‌یدان رێگه نه‌دا؛
په‌یكه‌رێ بێت و (ته‌ڵقینی له‌دایكبوون)مان دابدا :
من رابوردوو، من ئێستا و داهاتووتانم،
من میكایلی ژیان و
ئیزرائیلی گیانكێشان و
من زێوان و … زه‌بانیی كه‌نارگۆڕتانم..!
زه‌مه‌ن ، زه‌مه‌نی خودایه
چركه‌كانی، ترپه‌ی دڵی هه‌موومانه،
ژیان ، خه‌ڵاتی ئاسمانه
قه‌ڵه‌می لاپه‌ڕه‌كانی ……، له نێو په‌نجه‌ی خۆمانایه..
سلێمانی / 30ــ 3ــ2011