جه‌نابی سه‌رۆكی ئێراق داوای لێبوردن له كورد بكه
ده‌زانین جه‌نابی خاوه‌ندی شكۆمان زۆر لێبورده‌یه ,به‌ڵام هیوادارم لێبورده‌ییه‌كه‌ی وه‌ك باوه‌ڕ بوون بێت پێی نه‌ك سازشی سیاسی, كه تا ئێستا مخابن وا خۆی نیشان داوه, له‌م مه‌ڵبه‌نده‌ی جینۆسایده كه ناوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته, شوێنێك پنتێك نییه بۆ لێبورده‌یی مرۆڤه‌كان, ئه‌وه‌ی كوردیش ده‌یكات زیاتر وه‌ك سه‌رشۆڕی نه‌ته‌وه‌ی زۆرلێكراو خۆی ده‌رده‌خات , چه‌نده جوان ده‌بوو ئه‌و لێبورده‌ییانه‌ی ئێوه پێی هه‌ڵسان كه‌سوكاری قوربانیان به ته‌نیا یان به هه‌مانهه‌نگ له گه‌ڵ ئێوه بكرابایا .
مێژوویه‌ك ئێمه ده‌به‌ستێته‌وه به‌م وڵاتانه‌وه له ناو خوێن و ئێسك و پروسكدا غه‌رق بووه, بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و تاڵیانه پێویستمان به داد په‌روه‌رییه,دادپه‌روه‌ری و ئاشته‌وایی پێكه‌وه گرێدراون, به بێ یه‌كه‌م ئه‌نجامدانی دووه‌م زه‌لاله‌ته, وه‌ك ئه‌وه‌ی سیاسییه‌كانی كورد له‌مڕۆدا ده‌یكه‌ن.
جه‌نابی سه‌رۆك ده‌زانن ,كارێكی زۆر ناشایسته‌و ناڕه‌وایه داوا له قوربانیانی تاوانه‌كان بكرێت ئاشته‌واویی بكه‌ن ,له كاتێكدا هێشتا دادوه‌ری به ڕۆڵی خۆی هه‌ڵنه‌سابێت ,هێشتا مافه‌كان بۆ قوربانیان نه‌گه‌ڕابێته‌وه !!.
له ئه‌زموونی خوارووی ئافریقیاوه با فێر بین كه ” باسكردنی سه‌رچاوه‌ی تاوانه‌كان ,دانپێنان ,قه‌ره‌بووكردنه‌وه,دان نان به‌و شتانه‌ی كه رووی دا, هه‌ندێك جار زۆر پڕ بایه‌ختره له زانینی حه‌قیقه‌ته‌كانی بابه‌ته‌كه, ئه‌گه‌ر چی مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئازاریان چه‌شتووه پێویستیان به داوای لێبوردن كردن هه‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی تا ناكۆكییه‌كان ڕابردوو له‌بیر خۆیان ببه‌نه‌وه, لێكۆڵینه‌وه له پرۆسه‌ی لێ‌خۆش بوونی”كۆمسیۆنی حه‌قیقه‌ت و پێكهاتنه‌وه له باشووری ئافریقا” ئه‌وه پیشان ده‌دات كه قه‌بوڵكردنی سه‌ره‌نجامه‌كان تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر زیاد ده‌كات , كاتێك قوربانیان یان كه‌سوكاری قوربانیه‌كان دانپێنانێك و داوای لێبوردنێكی شه‌رعییان پێ ده‌گات .”پێكهاتنه‌وه –چارلس ڤیلا –ڤیسیستۆ “.
قه‌ره‌بووكردنه‌وه ته‌نها پاداشتی مادی نییه له به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانانه‌ی له قوربانیان كه‌وتوونه,به‌ڵكه خۆی له پاداشتی مادی یان ڕه‌مزی یان پێكه‌وه ده‌بینێته‌وه,ڕه‌نگه پاداشتی دارایی بێت یان پۆزش و داوای لێبوردنكردن بێت له قوربانیان یاخود هه‌ردووكیان پێكه‌وه ,نابێت له یادمان بچێت كه بژاردن هه‌م قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه و هه‌م په‌یمانیشه بۆ دوباره نه‌كردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی ڕابردوو له ئاینده ,ئێمه‌ش له‌م مه‌ڵبه‌ندی جینۆسایده پێویستمان به‌مه‌یانه زیاتر .
قه‌ره‌بووكردنه‌وه كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی و هه‌ندێك زیانه مادییه‌كان ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆیان ,بۆ ئه‌وانه‌ی مافیان پێشێل كراوه ,بۆیه مافی قه‌ره‌بوو مافێكی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای سازش هه‌ڵنه‌گرتنی قوربانیانی كوردستانه ,كه‌سیش بۆی نییه به ناویانه‌وه ئه‌و سازشه بكات .
ده‌وڵه‌تی ئه‌نجامده‌ری تاوان نابێت له به‌رپرسیارێتی كاره‌كانی ڕابردووی هه‌ڵێت ,كه قه‌ربووی قوربانیان ده‌كاته‌وه, له به‌ر ئه‌وه نییه به‌رپرسه له تاوان و هه‌ڵه‌كان ڕابردووی سه‌دام, به‌ڵكه له به‌ر پابه‌ند بوونییه‌تی به به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه و كاركردنیه‌تی بۆ دووباره تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی قوربانیه‌كان به‌كۆمه‌ڵگاو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌رامه‌ت بۆیان .
به داوی لێبوردن كردن به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرتنی ئه‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی له ڕابردوودا ئه‌نجامدراون ,تاكه زه‌مانه‌تی هاوسه‌نگی ڕاگرتنه له نێوان مافی قوربانیان و به‌رپرسیارێتی تاوانكاران ,ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی سیاسه‌ت و كاری فه‌رمانڕه‌واكانی پێشووی خۆی, ئه‌و به‌رپرسیارییه‌تییه مانای تاوانبار بوون ناگه‌یه‌نێت ,به‌ڵكه شۆردنه‌وه‌یه لێی ,پاككردنه‌وه‌ی خوده له‌و ڕابردووه تاڵه خوێناوییه ,ئه‌مه له باشووری ئافریقیا و شیلی و ئاڵمانیاو ..ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی گۆڕانكاری تیایاندا ئه‌نجامدرا په‌یره‌و كرا,كوردیش چاوه‌ڕوانی ده‌كات له ئێراقی نوێ كه ئێستا ئێوه سه‌رۆكین ببێته پرنسبێكی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی داهاتوو.
سه‌رۆكی شیلی چه‌پگه‌را لاگۆس هه‌ڵستا به ناردنی نامه‌ی پاساو هێنانه‌وه‌ی كه‌سی یان داوای لێبوردنكردن بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی ده‌ست ڕژێمی سه‌ربازی ڕاستڕه‌وی پێشوو ,كه‌چی خۆی قوربانی و نه‌یاری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بوو كه تاوانی ئه‌نجام دابوو.
قوربانیانی ده‌ستی ڕژێمی نازی ئاڵمانیاش, له پاڵ قه‌ره‌بووی مادی, هه‌ر یه‌كه‌یان نامه‌ی سه‌رۆك كۆماریان وه‌رگرت “یوهانز راو” كه داوای لێبوردنی لێیان كردبوو.”تعویز العمال الاسترقاقیین والقسریین فی المانیا النازیه-یونامی “.
له ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵاتیش داوای قه‌ره‌بووی ماوه‌ی داگیركاریش كرایه‌وه, نه‌ك ته‌نها قه‌ره‌بووی پێشێلكارییه گه‌وره‌كان .
ئه‌و قه‌ره‌بوه مادیانه‌ی به بێ یاسا و ئاشكرا كردنی ڕاستییه‌كان و داوای لێبوردن ده‌به‌خشرێت وه‌ك خوێن بایی و هه‌وڵی كڕینی ده‌نگی قوربانیان ته‌مه‌شا ده‌كرێت ,كوردیش پێویستی به‌وه نییه, چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی بكه‌ری تاوان, داوای لێبوردنی لێبكات ,به‌ڕێزیشت كه هه‌نووكه له سه‌روی فه‌رمه‌نڕه‌وایی ئێراقه‌وه‌یت ئه‌ركه له‌سه‌رت به‌مكاره هه‌ڵبستیت, باشتره چاوه‌ڕوانی دواڕۆژ بكه‌ین بزانین ئه‌م ئه‌ركه‌ی كه 6 ساڵه ده‌بوایا پێی هه‌ڵبستایتایا ئه‌نجامی ده‌ده‌یت؟؟ , با ناوت له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رۆكانه‌یا ڕیز بێت ,كه‌مێژووییه‌كی نوێیان له لێبورده‌یی سه‌ربه‌رزانه بۆ قوربانیانی وڵاته‌كه‌یان تۆمار كرد .
چاوه‌ڕوانین هه‌موو قوربانیانی جینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و پێشێلكاری گه‌وره له جه‌نابی سه‌رۆكه نامه‌ی داوای لێبوردنیان پێ بگات .