میلیتاریزه‌كردنی شار ….. ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی
به درێژایی مێژووی نوێی ده‌سه‌ڵاتدارێتی سیاسی,، به‌گشتی ده‌توانین بڵێین هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی سته‌مگه‌ر و دیكتاتۆر و خۆسه‌پێن (جا ئه‌و هێزه چ له ڕێگای هه‌ڵبژاردن، شۆڕشی جه‌ماوه‌ری، شۆڕشی چه‌كداری و پارتیزانی یان كۆدێتای سه‌ربازیه‌وه ده‌سه‌ڵاتی گرتبێته ده‌ست)، سه‌ره‌تا به داگیركردن و به حزبیكردن و به موڵكی خۆ زانینی هه‌موو پله و پایه گرنگ و حه‌ساسه‌كانی وڵات بۆ سه‌رۆك و سكرتێر و كه‌سانێكی زۆر كه‌می ده‌وروبه‌ری و دواتریش زۆربه‌ی (ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌موو) پۆسته ئیداری و خۆجێیی و حكومی و ناحكومیه‌كانیش بۆ خه‌ڵكانی گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چی خۆیان ده‌ستپێده‌كات، وه به‌كارهێنانی هه‌موو ئه‌و پله و پایه و پۆستانه بۆ به‌هێزكردن و قه‌به‌كردنی حزب هه‌م له ڕووی ماددی و دارایی، هه‌م له ڕووی چه‌ندێتی به‌شه‌رییه‌وه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و هه‌ندێجاریش به داتاشین و ملشكاندنی یاسایی بۆی، هاوكات تاڵانكردن و هه‌ڵلوشینی بڕێكی زۆری پاره و داهاتی گشتی بۆ خه‌زێنه‌ی حزب و تاكه‌كه‌سه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی حزب و سه‌رۆك و سكرتێر و بنه‌ماڵه‌كانیان.
لێره‌شه‌وه دامه‌زراندنی له‌شكرێكی چه‌كداری گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چ (له پێناوی موچه و بژێویدا) و ئاماده بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو بڕیارێكی سه‌رۆك وبنه‌ماڵه و كه‌سانی ده‌وریان له كوشتار و گرتن و لێدان و ترساندن و تۆقاندنی كۆمه‌ڵگا و ڕۆژ به ڕۆژ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی زیاتری ئازادی سیایسی و ڕاده‌ربڕین و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌و سه‌ركوتی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی، وه هه‌موو ئه‌مانه‌ش هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ماشێنێكی زه‌به‌لاحی ڕاگه‌یاندن كه ته‌نها له‌سه‌ر ستایش و پیاهه‌ڵدانی سه‌رۆك و بنه‌ماڵه و مێژوویان و به پیرۆزكردنیان ئیشده‌كات. ئه‌م میدیا كۆنتڕۆڵكراوه له جێگای نمایشكردنی هه‌مه‌ڕه‌نگی و ده‌نگه‌جیاوازه‌كان و گه‌یاندنی زانیاری و هه‌واڵی ڕاست له باره‌ی هه‌رشتێكه‌وه كه په‌یوه‌ندی به ژیانی خه‌ڵك و ئاینده و چاره‌نوسی وڵاته‌وه هه‌بێت، خه‌ریكی ماكیاژكردنی ده‌سه‌ڵات و گه‌وجاندنی به‌شێكی دڵپاك و ساده‌ی میلله‌ت ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌ستی سوپایه‌ك له ئیعلامی نابه‌رپرسیار و مشه‌خۆر به‌سه‌ر سامانی گشتی وڵاته‌وه. ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێین كه ئه‌م ئیعلامیه توتیئاسا و قوڕمیشكراوانه كاریگه‌ری ترسناكیان هه‌یه هه‌م له خۆڵكردنه چاوی به‌شێكی گه‌وره‌ی خه‌ڵك و هه‌م له ئاڕاسته‌كردن و لێخوڕینی ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و كه‌ڕی و كوێری و ملهوڕی.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه له مێژووی ده‌سه‌ڵاتدارێتی كوردیدا له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه به ئاشكرا و به‌ڕوونی ده‌بینرێن.
له ڕابردوودا شه‌ڕی نێوان ئه‌م دوو هێزه خۆ به‌یه‌كه‌وه گرێداوه‌ی ئێستای ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان له‌سه‌ر پاره و كورسی، ئه‌گه‌ر هۆكاری خیانه‌تیان بووبێت به‌رامبه‌ر كورد و بێڕێزی و سوكایه‌تی بووبێت به خۆیان و مێژوویان و وه هه‌م زه‌بری كوشنده له‌ڕه‌وتی مێژووی خه‌بات و قوربانیدانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ڕزگاری، ئازادی و دیموكراسی بووبێت، ئه‌وا ئێستا گه‌وره‌ترین ناپاكی و دڕنده‌یی هاوبه‌شیان ئه‌نجامده‌ده‌ن و به‌ئاشكرا شه‌ڕی خۆیان دژ به كۆمه‌ڵگا و خواست و داواكانی، دژ به ئازادی و چاكسازی بنه‌ڕه‌تی و دیموكراسیه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نن له ڕێگای ته‌نینی كوچه و شه‌قامه‌كان به جاسوس و پڕكردنی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان له هێزی چه‌كدار و بڵاوكردنه‌وه‌ی شه‌ق و زلله و كوته‌ك وه‌شێنه‌كانیان به ناو خه‌ڵكیدا بۆ ترساندن و بێده‌نگكردن و ده‌مگرتن و لێدان و فڕاندن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و له‌زیندان توندكردنی گه‌نجانی ناڕازی و خوێندكاران و مامۆستایان و نوسه‌ران و میدیاكاران و چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی و ئازادیخوازانی كورد.
ڕێگرتن له ناڕه‌زایه‌تی هێمنانه و قه‌ده‌غه‌كردنی خۆپیشاندان و بێسه‌روشوێنكردن و په‌لاماردانی هه‌ره وه‌حشیانه و هیستیریانه‌ی ده‌سه‌ڵات له ڕیگه‌ی سخوڕ و ده‌ست و پێوه‌ند و ئه‌ڵقه‌له‌گوێكانیه‌وه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه بچوكترین ئاماژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی تیا ببینن (وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر ڕووده‌دات)، هه‌روه‌ها وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه‌ی خه‌ڵك و داواكانیان به خوێنڕشتن و ڕه‌شبگیری و ڕاونان و ده‌ستنه‌پاراستن و ژێرپێنانی یاسا و پشتگوێخستنی هه‌موو په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی په‌یوه‌ست به مافی مرۆڤ و مافی ده‌ربڕینی ئازادانه‌ی بیروڕا و مافی خۆپیشاندان (وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م دواییانه‌دا له سلێمانی ڕووده‌دات)، هه‌موو ئه‌مانه كه‌وتنی دوا ماسكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتن كه هه‌تا ئێستا توانیبێتی هه‌ندێ خه‌ڵكی ساده‌ی پێفریوبدات ، وه ده‌ركه‌وتنی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ركوتگه‌ر و خۆسه‌پێنه له كوردستان.
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و داواكانی خه‌ڵك به ده‌سته‌واژه‌كانی “ده‌ستی ده‌ره‌كی، ئه‌جێندای سیاسی دژ به ئه‌زمون و دژ به ئاسایش و سه‌قامگیری، ئاژاوه‌گێڕ و تێكده‌ر” ، هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌نگهه‌ڵبڕینی خه‌ڵك له پێناوی گۆڕانكاری ڕیشه‌یی و ئازادی هه‌مه‌لایه‌نه و دیموكراسیه‌تی ڕاسته‌قینه و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی به زمانی ئاگر و ئاسن و گرتن و لێدان و زیندان، ده‌ركه‌وتنی نییه‌تی ده‌سه‌ڵاته له خۆسه‌پاندن و درێژه‌دان به‌م حیزبسالاری و قۆرخكردنه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئابوری و درێژه‌دان به‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه ئینسانی كورد هه‌ر سواڵكه‌ر و چاوله‌ڕێی حزب بێت بۆ وه‌ده‌ستخستنی هه‌ره لانیكه‌می حه‌ق و بژێوی خۆی. ده‌ركه‌وتنی ڕۆشنی ئه‌و وێنه‌یه‌ی یه‌كێتی و پارتیه له سه‌ر سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردن و ئازادی و دیموكراسی هه‌یانه. ده‌ركه‌وتنی خواستی یه‌كێتی و پارتییه بۆ درێژه‌پێدانی گاڵته‌كردن به دادوه‌ری و سوككردنی زیاتری ژیان و كه‌رامه‌تی مرۆڤی كۆمه‌ڵگای ئێمه.
بڵاوبوونه‌وه و ته‌نینی ڕێگا و بانه‌كان به جه‌للاد و چه‌كبه‌ده‌سته نهێنیه‌كانی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی حزب به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیه‌وه، پڕكردنی سه‌را و گۆڕه‌پانه‌كان به داربه‌ده‌ست و به سه‌ربازگه‌كردنی فه‌زای گشتی دوا هه‌نگاوه كه ده‌سه‌ڵات ده‌ینێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ئه‌وكاته‌یه كه ده‌سه‌ڵات ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی لێده‌بێته دێوه‌زمه و وه‌ك مۆته‌كه ته‌ماشای تاك به تاكی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ده‌كات و دوا هه‌نگاوه له دژایه‌تیكردنی ئازادی.
میلیتاریزه‌كردنی شار و شارۆچكه‌كانی وڵات دوا قۆناغه كه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆر له ته‌مه‌نی خۆیدا پێیده‌گات. به درێژایی مێژوو ته‌مه‌نی ئه‌م قۆناغه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مگه‌ر و خۆسه‌پێن دژ به ئازادی و خه‌ڵك نه‌یتوانیوه درێژخایه‌ن بێت.
ئه‌پرێلی 2011
سوید
Shadman.ahmad77@yahoo.com