له‌ده‌ره‌وه‌ی (ئا) یان (نا)
ئه‌گه‌رچی پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه ئه‌وه نییه، ئایا (حكومه‌ت/ده‌سه‌ڵات) هه‌وڵیداوه نوێنه‌ری ته‌واوی خه‌ڵكی بێت، یان ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی لێپرسراوان و ده‌سه‌ڵاتداران ره‌چاو ده‌كات؟ به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئا و نا، خۆپیشاندان به مه‌رگی ئایدیۆلۆژیا و میتا ناسنامه و منی ئازاد و شۆڕشی سپییه‌وه ناس ده‌كرێت، بۆیه ناتوانین له خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی خۆپیشانداندا نكۆڵی له سلبیاتی حكومه‌ت/ده‌سه‌ڵات بكه‌ین، وه‌ك چۆن ناتوانین ئاماده‌گی هه‌مه‌ڕه‌نگی شه‌قام و به‌تایبه‌تی نه‌وه‌ی ئینته‌رنێت به هه‌ند نه‌گرین!
كه‌واته رووییه‌كی به‌رفره‌وانی ده‌قی خۆپیشاندان ته‌عبیر له كێشه (كۆمه‌ڵایه‌تی/سیاسی)ییه‌كان ده‌كات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێكی زۆر له كێشه سیاسییه‌كان له رێگه‌ی چاكسازی و مماره‌سه‌كردنی دیموكراسییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، واته به كه‌م ته‌ماشاكردنی مرۆڤ و به‌ها مرۆییه‌كان و په‌راوێزخستنی گه‌نجان و هه‌ژاری و بێكاری، گه‌نده‌ڵی، ته‌سككردنه‌وه‌ی مه‌وداكانی ئازادی، نواندنی تووندوتیژی به‌رانبه‌ر ژنان، و زۆر شتی دیكه، ده‌بێ به په‌له و له ساته‌وه‌ختی ئێستادا قسه‌ی له‌باره‌وه بكرێ! نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به یه‌كێك له مافه ره‌واكانی هه‌ر تاكێك ده‌ژمێردرێت، به‌ڵكو له‌به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌كی یه‌كه‌میان: چونكه فاكته‌رێكه له فاكته‌ره‌كانی درێژه‌دان به خۆپیشاندان. دووه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كان خه‌ڵك و شه‌قام دووچاری گومان نه‌بنه‌وه! به‌یه‌كبه‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو كێشه‌یه‌ش له‌وێوه دێ، كه دیارده‌ی خۆپیشاندان دیارده‌یه‌كی (حقووقی/سیاسی)یه. به مانایه‌كی دیكه ئه‌گه‌ر به‌شێكی زۆری كێشه‌ی یه‌كه‌م به خه‌ڵك و شه‌قامه‌وه به‌ند بێت، ئه‌وه به‌شێكی زۆر له كێشه‌كانی دووه‌م ده‌بێته بنه‌مای كاری ئۆپۆزسیۆن.
به‌مجۆره یه‌كێك له خوێندنه‌وه‌كانی ده‌قی خۆپیشاندان وه‌ك دیارده‌یه‌كی هه‌نووكه‌یی، به چه‌مكی (حقووقی/سیاسی)یه‌وه ده‌لكێ. ده‌توانین بڵێین كۆی میكانیزمی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ش ده‌كه‌وێته نێوان بڵاوبوونه‌وه‌ی ورده زانیاری سه‌ر شه‌قام و كلاسیكیه‌تی رووبهوِرووبوونهوه، تووندوتیژی و ناتووندوتیژی، فه‌زای داخراوی ژووره‌كانی كۆبوونه‌وه و فه‌زای كراوه‌ی شه‌قام، هه‌ڵنانی خه‌یاڵ و كوشتنی ئه‌گه‌ره‌كان… هتد، ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌و جۆره له خوێندنه‌وه له‌لایه‌ك ده‌بێته پێگه‌یه‌كی نوێ بۆ به‌یه‌كگه‌یشتنی خوێنه‌ری جیاواز، خه‌می جیاواز، له‌لایه‌كی دی خوێنه‌ر جۆرێكی دی له په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ خۆ و ئه‌ویدیكه داده‌مه‌زرێنێ.
كه‌واته ئه‌مڕۆی پێكهاته‌ی ده‌قی خۆپیشاندان له ئه‌ویدیكه‌ی دۆزه‌خ بۆ منی ئازاد، له خه‌باتی ژێر زه‌وی بۆ خه‌باتی سه‌ر زه‌وی، له مێژووی گشتی بۆ ورده مێژوو، له پاراستنی خود بۆ گۆڕینی خود… هتد به‌ره‌و پرۆسیسه‌كردنێكی به‌رده‌وامی چاودێری و گۆڕان و خوێندنه‌وه‌ی جیاوازمان ده‌كاته‌وه! به مانایه‌كی دیكه ده‌ركه‌وتنی پێكهاته‌كانی ئه‌و ده‌قه به‌گشتی ده‌لاله‌ت له كرانه‌وه و شه‌فافییه‌ت ده‌كات. ده‌قی كراوه ئه‌و ده‌قه‌یه، كه پێكهاته‌كانی بتوانن به‌پێی جێكه‌وته‌یان ده‌ربكه‌ون و نه‌خش و جێده‌ستی خۆیان جێبهێڵن.
به‌مجۆره ده‌قی خۆپیشاندان وه‌ك ده‌قێكی كراوه هه‌ر ته‌نها به‌سه‌ر رۆشنبیران و ره‌خنه‌گران و نه‌یارانی ده‌سه‌ڵات دابه‌ش نابێ، به‌ڵكو ته‌واوی چین و پێكهاته جیاوازه‌كان رۆڵی خۆیان تێدا وازی ده‌كه‌ن. به‌و مانایه‌ش ده‌قی خۆپیشاندان ده‌قێكه بۆ خوێندنه‌وه، به‌ڵام ده‌قێك نییه بۆ نووسینه‌وه! ده‌ق بۆ خوێندنه‌وه لای (بارت) ده‌قێكه رۆشنبیریی له سرووشتی خۆی ده‌كاته‌وه و سه‌ره‌وژێری ده‌كات.
ده‌قی خۆپیشاندان وه‌ك ده‌قێكی سپی
ده‌شێ ده‌سته‌واژه‌ی (خۆپیشاندان) به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ته‌عبیر له جورئه‌تی (خۆ) بۆ (ده‌ركه‌وتن) بكات. به‌ڵام جه‌سته‌ی ده‌ركه‌وتوو، به قه‌د ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌رجه‌سته‌كردنێكی ره‌مزی و بێ لایه‌ن خۆی ده‌نوێنێ، ئه‌وه‌نده ناوه‌ڕۆكخواز و لایه‌ندار نییه. ئه‌وه‌نده‌ی مانا خه‌فه‌كراوه‌كان ده‌یبزوێنێ، ئه‌وه‌نده مانا دیاره‌كان نایجولێنێ. به قه‌د ئه‌وه‌ی هه‌وڵی گه‌ڵاڵه‌كردنی ده‌نگه پهنماوهكان ده‌دات، ئه‌وه‌نده له خه‌می ئه‌زموونی خۆپیشانداندا نییه. به كورتی جه‌سته‌ی ده‌ركه‌وتووی (خۆپیشانده‌ر) پتر وه‌ك بریسكانه‌وه‌یه‌كی ره‌مزی ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌وڵده‌ده‌م له سێ خه‌سڵه‌تدا جیای بكه‌مه‌وه: خاكه‌ڕایی، نه‌گونجان، بوێری. له‌ڕێگه‌ی ئه‌و سێ خه‌سڵه‌ته‌وه بێ لایه‌نی ده‌قی خۆپیشاندان له ده‌قی سپی نزیك ده‌كه‌مه‌وه. ده‌قی سپی ته‌عبیركردنێكی نادیاره، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵه نا زه‌مه‌نییه دێته‌وه كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی دیاریكراو و ده‌ره‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیاكانهوه.. له‌و بنه‌مایه‌وه ده‌مه‌وێ بڵێم ناشێ هه‌وڵی خۆپیشاندان له چوارچیوه‌ی پێناسه‌یه‌كدا گیر بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌قی خۆپیشاندان ته‌قینه‌وه‌ی بێده‌نگییه!
ئه‌گه‌ر له ناوكۆیی خۆپیشانداندا خه‌سڵه‌تی خاكه‌ڕایی، ده‌لاله‌تی بابه‌تگه‌رایی بگوازێته‌وه. ئه‌وه بوێری ده‌لاله‌تی زاتكردن به‌رجه‌سته ده‌كات. به‌ڵام له‌نێوان بابه‌تگه‌رایی و زاتكردن، پاڵنه‌ری خۆپیشانده‌ر نه به‌رگریكردنه له‌خود، نه گه‌ڕانه به‌دوای ناسنامه‌دا.. له‌نێوان خاكه‌ڕایی و بوێری، ئه‌وه فه‌ردانییه‌ت نییه پاڵ به خۆپیشانده‌ر وه‌ده‌نێت، هه‌وڵدان بۆ ژیانێكی خۆشتر نییه، به‌ڵكو نه‌گونجانه.. ئه‌وه‌ی كه خۆپیشانده‌ر هانده‌دا هه‌وڵی خودگۆڕانه، تاكو له‌گه‌ڵ ماناكانی ئازادی بێته‌وه!
ده‌مه‌وێ بڵێم له ده‌سته‌واژه‌ی (خۆ+پیشاندان)دا ئه‌گه‌ر وشه‌ی (خۆ) ته‌عبیر له خاكه‌ڕایی و بابه‌تگه‌رایی خۆنیشانده‌رانه‌ی نه‌وه‌ی ئینته‌رنێت بكات، ئه‌وه وشه‌ی (نیشاندان) كۆی ئه‌و جورئه‌ته‌ی له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه كه بینراوه‌كان و بیستراوه‌كان به‌رجه‌سته‌ی ده‌كه‌ن. كۆی ئه‌و بوێرییه ده‌گه‌یه‌نێت، كه له به‌رانبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ژووره داخراوه‌كان، شه‌قامی ته‌نیووه… له‌نێوان (خاكه‌ڕایی خود) و (بوێری ده‌ركه‌وتن) ئه‌گه‌ر دیارده‌یه‌كی ئه‌خلاقی و مرۆیی هه‌بێ، به‌شداریكردنه له داهێنانێكی هاوبه‌ش و ئازاد! داهێنانێك بێ ئه‌وه‌ی واژۆی كه‌سێكی دیاریكراو و كۆمه‌ڵێكی دیاریكراوی به‌سه‌ره‌وه بێت! خۆپیشاندان به‌شداریكردنه له درووستكردنی فه‌زایه‌ك، كه (نه‌گونجان) ئاڕاسته‌كانی دیاری ده‌كات، نه‌ك سه‌ركرده! به‌و مانایه خۆپیشاندان له‌بری ئه‌وه‌ی پێشڕه‌و و سه‌ركرده‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌بێت، رستێك كاراكته‌ری نه‌گونجاو رۆڵی تێدا ده‌بینن.
به‌مجۆره بۆشایی نێوان هه‌ردوو وشه‌ی خۆ+پیشاندان، فره خوێندنه‌وه ده‌خاته‌وه و له‌ڕێگه‌ی چه‌مكی نه‌گونجانه‌وه ده‌لاله‌ته‌كانی پهرتدهكات. كه‌واته خۆپیشانده‌ر ئه‌و كاراكته‌ره نه‌گونجاوه‌یه كه ده‌ڵێ: ناتوانم تێكه‌ڵ واقیعێك بم، كه تێیدا به‌شدار نیم!! لێره‌دا خۆنیشانده‌ر ئه‌گه‌رچی هه‌ڵگری بیروڕایه‌كی مرۆییانه‌یه، به‌ڵام مه‌رج نییه بیه‌وێت بیروڕاكانی ببێته بابه‌تێك بۆ جێبه‌جێكردن، ئه‌گه‌رچی حه‌ز به تازه‌كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌كات، به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌قلیدییه‌وه وه‌ك دوژمن چاو لێده‌كرێـت!
له‌نێوان ماناكانی (خاكه‌ڕایی، نه‌گونجان، بوێری) خۆپیشانده‌ر ئاڵای نه‌گونجان له‌بری ناسنامه، ئایدیۆلۆژیا، نه‌ته‌وه، ئایینزا… به‌رز ده‌كاته‌وه. به‌مجۆره خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی خۆپیشاندان ئازادییه‌كانی له به‌شداریكردنی نادیاردا هه‌ڵده‌گرێته‌وه، وه‌ك چۆن مه‌رجی پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كان له واژۆی تایبه‌تدا نادۆزێته‌وه، به‌ڵكو له بریسكانه‌وه‌ی ره‌مزییانه و فره‌یی خوێندنه‌وه‌دا ده‌بینێ.
ده‌قی خۆپیشاندان وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی ده‌لالی
بێگومان ده‌قی خۆپیشاندان وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی ده‌لالی، خۆی له‌نێوان دادپه‌روه‌ری/نادادپه‌روه‌ری، ئازادادی/نائازادی، گه‌نده‌ڵی/ناگه‌نده‌ڵی……….. ده‌بینێته‌وه. لێره له‌و به‌رانبه‌رییه‌دا، یه‌كه ده‌لالیه‌كانی مانا، ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنجدان. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر دادپه‌ره‌وه‌ری/نادادپه‌روه‌ری…. له چه‌ندین مانادا یه‌كبگرنه‌وه، ئه‌وه له مانایه‌كدا دژ ده‌كه‌ونه‌وه، ئه‌و دژكهوتنهوهیه له (نا)دا خۆی راده‌گه‌یه‌نێت، یان به مانایه‌كی دیكه ئه‌و كاته‌ی وشه‌ی (نا) له به‌رانبه‌ر وشه‌ی (ئا) خۆی ده‌خاته سه‌ر شه‌قام، دژ كه‌وتنه‌وه‌كه روونتر خۆی نیشان ده‌دات.
به‌ڵام وه‌ك ده‌زانین له ده‌ره‌وه‌ی وشه‌ی (ئا و نا) یه‌كه‌مین پرنسیپی دادپه‌روه‌ری ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر توانا و خه‌سڵه‌ته‌كان له خه‌ڵك نه‌پێچینه‌وه، جیاوازی له‌نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار… دانه‌نێین، یاسا بۆ هه‌مووان وه‌ك یه‌ك بێت، ئازادی بێ شوناس و جوگرافیایه، با ئازادی بۆ هه‌مووان بێت…
ئه‌و كاته دادپه‌ره‌وه‌ری، به نایه‌كسانی دادپه‌ره‌وه‌ری رازییه، ئه‌و كاته ره‌وایه جیاوازی له‌نێوان دوو كه‌سدا بكرێت، كه یه‌كێك له‌ویدیكه شاره‌زایی زێتر و پسپۆرتر و به تواناتر بێت و له كاره‌كانیدا دهستپاكترو خزمه‌تی زێتر به كۆمه‌ڵگه بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت سه‌رمایه‌ی ده ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌ویتر، یان زێتر بێت. به‌و مانایه‌ش ده‌بێ نایه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری له‌سه‌ر دوو مه‌رج جێبه‌جێ بكرێت: یه‌كه‌م، پێویسته ئه‌و پێگه و وه‌زیفانه بۆ هه‌مووان كراوه بێت. ئه‌و پێگه و وه‌زیفانه نابێ به‌ڕووی هیچ كه‌سدا داخراو بێت، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی توانا و شاره‌زایی و پسپۆری. دووه‌م، ده‌بێ ئه‌و نایه‌كسانییه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه له تاكه زۆر هه‌ژاره‌كاندا ره‌نگبداته‌وه، واته پێویسته حكومه‌ت پارێزگاری له تاكه زۆر هه‌ژاره‌كان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رانبه‌ر به تواناكاندا هه‌ست به بێ به‌هایی نه‌كه‌ن.
به كورتی ده‌مه‌وێ بڵێم (نا) له‌و خوێندنه‌وه ناجێگیره‌دا، ده‌شێ به‌و فاكسینه (لقاح) بژمێردرێت، كه كۆمه‌ڵگه له نه‌خۆشییه‌كان ده‌پارێزێت. به‌و مانایه‌ش (نا) وه‌ك خوێندنه‌وه، ده‌شێ جوانیه‌كانی خۆی له ئایندهی نادیاردا هه‌ڵگرێته‌وه! به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی جێگیری (ئا) له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هێزه‌ی كه ده‌سه‌ڵات وه‌ك موڵكێكی جێگیری خۆی ده‌ناسێنێ! ئه‌و هێز و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئه‌ویدیكه ره‌تده‌كاته‌وه، پێیوایه قابیلی تێگه‌یشتنی ئه‌و نییه، له‌وێوه كه ئه‌و زۆرینه‌یه و ده‌شێ نكۆڵی له كه‌مینه بكات. خوێندنه‌وه‌ی جێگیری (ئا) هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، كه ئه‌ویدیكه بۆ دیمه‌نێكی گاڵته‌جاڕانه و كه‌مبایه‌خ بچووك بكاته‌وه. به‌ڵام ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه له‌و سنووره ده‌كه‌وێته ژێر پرسیار، كه (نا) دێته سه‌ر شه‌قام.
ده‌قی خۆپیشاندان و میكرۆفیزیای هێز
ده‌سه‌ڵات له په‌یوه‌ندی هێزه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ و سیسته‌مێك و زنجیرێك پێكدێنێ، ئه‌و سیسته‌م و زنجیره‌یه یان به‌نده به‌یه‌كه‌وه یان لهیهكپچڕاوه. كه‌واته كه ده‌ڵێین ده‌سه‌ڵات په‌یوه‌ندییه، ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه په‌یوه‌ندیش به‌رده‌وام له گۆڕاندایه، بۆیه ناتوانین ئه‌مڕۆ قسه له سێنته‌ری ده‌سه‌ڵات یان ده‌سه‌ڵاتی سێنته‌ر بكه‌ین! چونكه هێز له هه‌موو شوێنێ په‌رت و بڵاوه، به‌و مانایه‌ش ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌وێته نێو جه‌سته‌ی كۆمهڵاَیهتییهوه، له هه‌موو پنتێكی جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیشدا په‌یوه‌ندی هێز هه‌یه: له‌نێوان ژن و پیاو، له‌نێوان تاكه‌كانی خێزان، له‌نێوان هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانناسی و ئه‌وانه‌ی نایانناسی، ئه‌و تێگه‌یشتنه بۆ ده‌سه‌ڵات (فۆكۆ) به میكرۆفیزیای “هێز/ده‌سه‌ڵات” (Micro-physique du pouvoir) ناوی ده‌بات.
فۆكۆ ره‌فزی ئه‌و دیده (ئاڵتۆسێر)ییه بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌كاته‌وه، كه ده‌سه‌ڵات له دامه‌زراوه ئایدیۆلۆژییه‌كان و دامه‌زراوه سته‌مكاره‌كانی ده‌وڵه‌تدا كورتده‌كاته‌وه. چه‌مكی ده‌سه‌ڵات لای فۆكۆ ته‌جاوزی بواری سیاسی ده‌كات و له هه‌موو لایه‌كی كۆمه‌ڵگه و له هه‌موو شوێنێك به‌دی ده‌كرێت. ده‌سه‌ڵات له هه‌موو شوێنێك و له هیچ شوێنێك نییه.
به‌مجۆره میكرۆفیزیا مۆڕكێكی جۆراو جۆر و فره به ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشێ، واته بوونی ژماره‌یه‌كی بێ كۆتا له پنتی رووبوڕووبوونه‌وه و تیشكۆی ناجێگیر. هه‌ر پنتێكیش ترسی ململانێی له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه و ده‌كه‌وێته دووتوێی كاتێكی دیاریكراوی هێزه‌وه. كه‌واته هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك له‌به‌رانبه‌ر تیشكۆی هێزه‌كانی دیكه‌دا له تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام و پێوانه‌كردنی به‌رده‌وامدایه. په‌یوه‌ندی هێزه‌كان جێگیربوون ناناسن. په‌یوه‌ندی هێزه‌كان به‌هۆی به دامهزراوكراوهكانهوه ناسنامه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن.
فۆكۆ پێیوایه په‌یوه‌ندی، یان ململانێی هێزه‌كانی نێوان دوو لایه‌ن، له‌ڕێكه‌ی هاوگونجان، یه‌كلاناكرێته‌وه! یان به‌هۆی گفتوگۆ و ئه‌وه‌ی (هابرماس) پێیده‌ڵێ به‌یه‌كگه‌یشتن (continuity) به‌ڵكه له‌ڕێگه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئامانجی یه‌كێكیان به‌سه‌ر ئه‌ویدیكه‌دا، به مانایه‌كی دیكه كامیان بتوانێ زۆرینه‌ی پێداویستییه‌كان جێبه‌جێ بكات، هێز به‌لای ئه‌ودایه. به ده‌سته‌واژه‌یه‌كی دیكه فۆكۆ پێیوایه هیچ دانپیانانێكی پێوانه‌یی بۆ ره‌وایه‌تی بوونی نییه.
كه‌واته لای فۆكۆ ئه‌وه هێزه، یان په‌یوه‌ندی هێزه‌كان و ده‌سبه‌سه‌راگرتن و زاڵبوون و دواتر حوكمكردن و چاودێری و سزایه، ململانێكان یه‌كلا ده‌كاته‌وه. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و جۆره له یه‌كلاكردنه‌وه (دۆڵۆز) فۆكۆ به (نیچه)ییی له قه‌ڵه‌م ده‌دا. به‌ڕای دۆڵۆز، فۆكۆ له وێناكردنی ده‌سه‌ڵاتدا رێبازی نیچه په‌یڕه‌و ده‌كات، واته له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێی هێزه‌كاندا دوو رێگه ده‌بینێ، یه‌كه‌میان: وههم، یان ئایدیۆلۆژیا و خه‌ڵه‌تاندن. دووه‌م: له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی تووندوتیژی. واته بۆ یه‌كلاكردنه‌وه جارێك هانا بۆ هێزی فیزیكی ده‌بات و جارێكی دیكه بۆ خه‌ڵه‌تاندن.
له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێی هێزه‌كاندا، ده‌شێ بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی خۆپیشاندان هێزی “فیزیكی” و “خه‌ڵه‌تاندن” ته‌رجه‌مه‌ی مه‌دلولی “ئاشكرا” و مه‌دلولی “شاراوه” بكه‌ین. ده‌مه‌وێ بڵێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌قی خۆپیشاندان سه‌ر به لایه‌نێكی دیار نییه، بۆیه ده‌سه‌ڵات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌كانی زێتر پشت به فیكره‌ی درووستكردنی سیناریۆ ده‌به‌ستێت. واته هه‌تا هێزی سیناریۆ درووستكردنی پێمابێت ده‌ست بۆ ئاشكراكردنی تووندوتیژی نابات.. ده‌سه‌ڵات له خوێندنه‌وه شاراوه‌كانیدا هه‌میشه له به‌رانبه‌ر خه‌سڵه‌تی “خاكه‌ڕایی” و “نه‌گونجان” و “بوێری” بنه‌ماگه‌لی “ناپاك” و “نه‌یار” و ” ئاژاوه‌گێڕ” له سیناریۆكانی ره‌نگده‌داته‌وه! به‌و مانایه‌ش ئه‌وه‌ی له كرده‌ی خۆپیشاندان بوێری ده‌نوێنێ له خوێندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا ئاژاوه‌گێڕه.. ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سلبیاته‌كان ناتوانێ بگونجێ، ده‌سه‌ڵات به دوژمن و نه‌یار وه‌سفی ده‌كات.. ئه‌وه‌ی كه له ناخه‌وه هه‌ست به لێپرسراوێتی ده‌كات و خاكه‌ڕایانه بێ ئه‌وه‌ی جگه له دڵسۆزی بۆ نیشتمان نیازێكی له پشته‌وه بێت، ده‌سه‌ڵات به ناپاك و دوو ڕوو له قه‌ڵه‌می ده‌دات..
وه‌ك گوتمان چونكه ده‌قی خۆپیشاندان ناكه‌وێته نێو لۆژیكی تێگه‌یشتن و نیاز و لایه‌نێكی دیاریكراوه‌وه. چونكه ده‌قی خۆپیشاندان وه‌ك ده‌قێكی سپی هێله دیاره‌كانی تێگه‌یشتن ناكێشێ، زێتر هێله نادیاره‌كانی خه‌یاڵ به‌رفره‌وانتر و سنووری ئه‌گه‌ره‌كان تۆختر ده‌كاته‌وه و هه‌موو ئه‌و توانایه‌ش به‌هۆی ده‌ركه‌وتن و ئاشكرابوونه‌وه به‌ده‌ست ناهێنێ، به‌ڵكو له پێچه نادیاره‌كانیدا هه‌ڵیگرتووه، یان به‌هۆی فره‌یی مانا و فره‌یی خوێندنه‌وه‌ی نێو ده‌نگه پهنماوهكانهوه به‌دی ده‌هێنێ، نه‌ك وێنه دیاره‌كانی سه‌ر سه‌حنه. بۆیه ده‌سه‌ڵات له‌به‌رانبه‌ردا له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ده‌مامكه‌وه به نواندنی سیناریۆكانی هه‌ڵده‌سێت!
به‌ڵام كاتێك خۆپیشاندان له‌سه‌ر مانای وێكچوو هاته مه‌یدان، كاتێك خۆپیشاندان كۆمه‌ڵێك پاڵه‌وان و فه‌ردی موقه‌ده‌سی به‌رهه‌مهێنا، كاتێك خۆپیشاندان ئاڕاسته‌ی دیاریكراوی گرته‌به‌ر… ئه‌و كاته ده‌قی خۆپیشاندان له ده‌قێكی سپی بۆ خوێندنه‌وه، به‌ره‌و ده‌قێكی دیار بۆ نووسینه‌وه ده‌چێ!! ئه‌و له‌كه‌داركردن و گواستنه‌وه‌یه له‌ده‌قی خوێندنه‌وه بۆ ده‌قی نووسینه‌وه هه‌ر ته‌نها له حه‌زی ئۆپۆزسیۆندا كورت ناكرێته‌وه، به‌ڵكو وه‌ك حه‌زی ده‌سه‌ڵاتیش ده‌كرێ سه‌یری بكه‌ین!! ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كه‌میان ده‌لاله‌تی هێزی له‌خۆدا هه‌ڵگرتبێ!! ئه‌وه بۆ دووه‌میان ده‌بێته وێنه‌یه‌كی دیار بۆ نیشانه‌گرتن!!
كاركردنی خۆپیشاندان له‌سه‌ر مانای وێكچوو، نیاز و مه‌به‌ست و ئاڕاسته‌ی دیاریكراو، یان ده‌ركه‌وتنی ناوه‌ڕۆكی خۆپیشاندان وه‌ك ده‌ق بۆ نووسینه‌وه… ده‌شێ بۆ ئۆپۆزسیۆن ماناكانی هێزی ته‌عبیركردن له‌خۆ بگرێ. به‌ڵام بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌ركه‌وتنی وێنه‌ی دوژمن ده‌گه‌یه‌نێت. بۆ ئۆپۆزسیۆن جێگه‌ی دڵخۆشی و شانازییه، بۆ ده‌سه‌ڵات جێگه‌ی نیگه‌رانیه و له هه‌مان كاتتدا دیاریكردنی خاڵی ده‌ستبردنه بۆ هێز و تووندوتیژی.
نیسانی2011
سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان:
– رولان بارت، مغامره فی مواجهه النص، تالیف، فرانك ایفرار و اریك تینه، ترجمه، د. وائل بركات، دار الینابیع، دیمشق، گ1 2000، ص119.
– بۆ زێتر شاره‌زایی بڕوانه، ه.س.پ. ل77.
– لێره‌دا هه‌وڵمداوه چه‌مكی نه‌گونجان له چه‌مكی كاراكته‌ری ئیشكالی نزیك بكه‌مه‌وه، تێگه‌یشتن له پاڵه‌وانی ئیشكالئامێز، به‌وه‌ی ئیشكاله‌كان ده‌خاته روو، نه‌ك به‌وه‌ی كه هه‌وڵی گۆڕینیان ده‌دات.
– كۆی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی خۆپیشانده‌ر، ده‌شێ له خه‌سڵه‌تگه‌لی رۆشنبیریشدا به‌دییان بكه‌ین. به‌و مانایه كه رۆشنبیر ئه‌و كه‌سه‌یه، بوونی خۆی له هه‌ستكردن به ره‌خنه‌ی به‌رده‌وامدا هه‌ڵده‌گرێته‌وه. به كورتی رۆشنبیر و خۆپیشانده‌ر له‌وێوه رووبه‌رووی ده‌سه‌ڵات ده‌بنه‌وه، كه سته‌مكاری جێگه‌ی دادپه‌روه‌ری، دیكاتاتۆرییهت جێگه‌ی دیموكراسییه‌ت ده‌گرێته‌وه، له‌وێوه كه مه‌رج نییه بیروڕاكانیان ببنه بابه‌تێك بۆ جێبه‌جێكردن…
– له‌ڕیگه‌ی وه‌رگرتنی باجی زێتر له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هه‌ژاراندا بۆ ئه‌وه‌ی باری ژیانیان به‌ره‌و باشی به‌رن. بۆ زێتر شاره‌زایی بڕوانه: الفیلسوف الامیركی فی كتاب جدید عن العداله و الحریه، هاشم صالح،22/3/2011، الشرق الاوسگ.
– فوكو و میكروفیزیاو السلگه، معزوز عبدالعالی، جمعیه الفلسفیه المغربیه،5/2/2011، مدارات فلسفیه.
– له ته‌وای ئه‌و وتاره‌دا هه‌وڵمداوه ده‌قی خوێندنه‌وه به ده‌قی بێ لایه‌ن و ده‌قی نووسینه‌وه وه‌ك لایه‌ندار بناسێنم، به‌و مانایه‌ش مه‌رجی تێگه‌یشتن بۆ ئه‌و دوو جۆره له ناسین پشت به ده‌ق بۆ خوێندنه‌وه و ده‌ق بۆ نووسینه‌وه‌ی (بارت) نابه‌ستێت.