
با به‌رده‌ركی سه‌را نه‌بێته كه‌پكی حه‌مه‌دئاغا
زۆربه‌مان دوێنێی تاڵی شه‌ڕی ناوخۆی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووی كوردستان‌مان له یاده، مێژووه‌كه زۆری به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیوه، به‌ڵكو هێشتا سوێ و ئازار و لێكه‌وته‌كانی ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆییه جه‌سته‌ی زامداری تاكی كورد ئه‌شكه‌نجه ده‌دات و شوێنه‌واره‌كانیشی بوونه‌ته دوومه‌ڵێكی شێرپه‌نجه‌یی و به ته‌وێڵ و جه‌سته‌ی حكومڕانی و سه‌رله‌به‌ری كایه جۆراوجۆره‌كانی ژیانی سیاسیی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه‌وه نوساوه و وه‌ك ئه‌خته‌بووتێك پڕی پێدا كردووه و به‌هیچ كلۆجێك توانای هه‌ڵاتنمان نییه لێی. به‌هه‌رحاڵ هه‌رچه‌ند بنووسین له باره‌ی ئه‌و رووداوه خوێناوییانه‌ی له 1994-1998 له نێوان هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستاندا روویاندا، هێشتا كه‌مه و ئه‌و فیلمه تراژیدییه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ هێنده ئازار و فرمێسكی له هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتووه، كارێكی باش ناكه‌ین جارێكی دیكه ئه‌و لاپه‌ڕه ره‌شانه بۆ نه‌وه‌ی نوێ هه‌ڵبده‌ینه‌وه.
من ده‌مه‌وێ لێره‌دا سه‌رنجتان بۆ یه‌كێك له ساته‌وه‌خته هه‌ستیاره‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌وسای كوردستان رابكێشم، چركه‌ساتێك هه‌موو هه‌وڵێكی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار ببووه‌وه شه‌ڕكردن و قوربانیدان بۆ لوتكه‌ی چیا و كه‌پێكێكی وه‌ك حه‌مه‌دئاغا، كه ئێستا چۆڵه‌وانییه‌كی ترسناك و شاخێكی رووته‌نی بێكه‌سه و له‌سه‌ر دڵی كوردستان فڕێدراوه، هه‌موو له بیرمانه چۆن ماكینه‌یه‌كی میدیایی گه‌وره كاری ببووه هاندان و ته‌حریزی پێشمه‌رگه و لایه‌نگرانی حزب بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی كه‌پكی حه‌مه‌دئاغا، ئاخر ئه‌وكاته ئه‌و ته‌پۆڵكه‌یه له كه‌ركووك و له تێكڕای شوێنه داگیركراوه‌كانی تری كوردستان به‌های زیاتر بوو، پیرۆزتر بوو، ره‌مزی شه‌ره‌فی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان بوو، كه‌پكی حه‌مه‌دئاغا ببووه جوگرافیایه‌كی ئه‌فسانه‌یی، ئه‌و جێگه‌یه‌ی له نێو حكایه‌ته‌كانی داپیره‌ماندا به گه‌نجینه‌ی گه‌وهه‌ر و زێڕ و زیوی دونیا پێناسه ده‌كرا، بۆیه‌كا ئه‌و به‌رزاییه ببووه ره‌مزی سه‌ركه‌وتن و ره‌مزی پێشڕه‌ویی هه‌ر حزبێكی شه‌ڕكه‌ر.
سه‌یر بكه، چه‌ندان قوربانی درا و چه‌ند شه‌ڕی خه‌ست و خوێناویی به‌رپاكرا، بۆ سه‌ندنه‌وه و كۆنترۆڵكردنی ئه‌و به‌رزاییه، كه‌چی ئێستاكه نه‌ك هه‌ر بایه‌خێكی نییه، به‌ڵكو لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان له خه‌ونیشدا بیریان ناكه‌وێته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌یانه هه‌ر نازانن ئه‌و كه‌پكه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی كوردستان بدۆزنه‌وه، له‌وه تراجیدتریش ئه‌وه‌بوو ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر و رۆشنبیری ناو حزبه‌كان كه توانای مانه‌وه‌یان له‌و زنجیره چیایه‌دا نییه بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر به چه‌شنی كه‌واسووری به له‌شكر، شیعر و ئینشا و په‌خشانیان بۆ سه‌ندنه‌وه و كۆنترۆڵی ئه‌و به‌رزاییه ده‌هۆنییه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێستاكه‌س لێیان بپرسی ئایا كه‌پكی حه‌مه‌دئاغات دیتوه؟ بێگوومانم وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌خێره. من پێموایه به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی وه‌ك كه‌پكی حه‌مه‌دئاغای لێهاتووه و كۆی هێزه سیاسییه‌كان له پێشبڕكێدان بۆ سه‌ندنه‌وه و كۆنترۆڵكردنی ئه‌و گۆڕه‌پانه، ئه‌وه‌تا هه‌ر له ئێستاوه ژماره‌یه‌ك رێكخراو و حزبی سیاسیی بانگه‌شه‌ی “ئازادكردنی” به‌ر ده‌ركی سه‌را ده‌كه‌ن له رۆژی یه‌كی ئایاردا، هه‌رواش ده‌سه‌ڵات سووره له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به پرۆسه‌ی خۆپیشاندان له‌و گۆڕه‌پانه‌دا. ئێستاكه مه‌ترسییه‌كی ترسناك ده‌بینرێت له‌مه‌ڕ خاوه‌ندارێتی هێزه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕه‌پانه و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت سه‌راش ببێته كه‌پكی حه‌مه‌ئاغا و قوربانی زۆری بۆ بدرێت و گه‌نجی زۆری بۆ به قوربان بكرێت، كه ئه‌مه‌ش كارێكه نابێت رێگه‌ی پێبدرێت.
گوومان له‌وه‌دانییه هیچ جێگه‌یه‌ك پیرۆز نییه به‌و جێگایانه‌شی لایه‌نگرانی ئاین و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كان وه‌ك جوگرافیای پیرۆز به‌رگریی لێده‌كه‌ن، به‌ر ده‌ركی سه‌را جێگه‌یه‌كی پیرۆز نییه و چه‌ند سه‌د مه‌ترێك زه‌وی ئاساییه و هێزه ره‌مزییه‌كه‌شی له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت: شوێنێكی مێژوویی شاره و مه‌یدانی كێشمه‌كێش و ناڕه‌زایی سیاسیی جۆراوجۆر بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هێنده گرنگ و پیرۆز نییه له‌سه‌رووی گیانی مرۆڤه‌كانه‌وه بێت، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره ساكاره پێویسته خۆپیشانده‌ران له روانگه‌یه‌كی تره‌وه سه‌یری پرسه بكه‌ن و نابێت به هه‌مان ئه‌و عه‌قڵییه‌ته پیاوسالارییه مامه‌ڵه بكه‌ن و وا بزانن سه‌را شه‌ره‌فیانه و ده‌بێت بیسه‌ننه‌وه ئه‌گه‌ر بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ره‌فه‌ش قوربانیدانی زۆر پێویست بێت!، به‌پێچه‌وانه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت خۆپیشانده‌ران جێگه و ئامڕازی تری خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی بدۆزنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه شه‌ڕ له‌سه‌ر چه‌ند سه‌د مه‌ترێك زه‌وی نه‌كرێت و وێنایه‌كی خه‌یاڵاویی بۆ نه‌كێشرێت، چوون ئه‌مه ده‌بێته سه‌ره‌تای كۆتاییه‌كی تراجیدیی.
هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم سه‌را ئه‌گه‌ر له ئێستادا له رووی ره‌مزییه‌وه پێگه‌یه‌كی به‌رزتریشی په‌یدا كردبێت، به‌ڵام ئه‌م پێگه به‌رزه له‌وه زیاتر نییه كاتی خۆی كه‌پكی حه‌مه‌دئاغا هه‌یبوو، له‌م سۆنگه‌وه چاوه‌ڕوانیم له هه‌موو لایه‌ك هه‌یه بۆ سه‌را و سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه‌پانه قوربانی به ژیانی مرۆڤه‌كان نه‌ده‌ن، چاوه‌ڕوانیم هه‌یه له هێزه‌كان كه‌پكی حه‌مه‌دئاغا وه‌ك چركه‌ساتێكی كاره‌ساتئامێز له مێژووی نوێی كوردستاندا بووبێته په‌ند بۆیان و نه‌هێڵن جارێكی دیكه هیچ جێگه‌یه‌كی تر ببێته ئه‌و به‌رزاییه و لافاوێك خوێنی له پێناودا بڕێژرێت.
Shamzini79@yahoo.com