بێزارم ….. کوێستان عومەرزادە
Closed
بێزام لە تەنیایی مانگ
لە لەرەی دەنگی با، لە رەنگی ئاو.
لێرە من
بۆ شەوێک دەگەڕێم،
تا
دەستەخوێناویەکانی نیشتیمانی
تیا پاککەمەوە.
بۆ باخچەیەک
تا جێبێڵم ڕەنگی کراسەکەی بەرم،
بەسەر سێبەری پیرە درەختێکدا.
بێزارم من ،
لە هۆنینەوەی قژە کانی هەتاو،
لە نێو دەستە شێ گرتوەکانی
ئەنفالدا
لە وتەمەی بێدەنگی دەبەخشێ
بە ئێوارە هەناریەکانی گەرمیان.
بێزارم لە گولڵەی تفەنگ،
لەبۆنی جەنگ!!!!
لە دەستە تەزیوەکانی تۆڵە
لە خۆڵەمێشی دەم با
بێزارم ،
لە ناڵەی ئەوێندەر کە بەشێکە لە ڕوحی من.
لەو وێنانەی چاوی شار پردەکەم لە ڕق
بیزارم !!!
لەدوبارەبونەوەی تەنیایی ڕۆژ
من بیزارم
لە بێدەنگی ئەو ،
لە دەستە وشک هەڵاتوەکان ژیان،
لەئامێزی سڕیی
ژنە ئاڵتونیەکانی وڵات،
بێزارم.
کوێستان عومەرزادە