
هه‌ندێ حزب هه‌ن …. هه‌ندرێن شێخ راغب
هه‌ندێ حزب له‌م كوردستانه هه‌ن، ئاگایان له هه‌موو شتێكه ته‌نها سیاسه‌ت نه‌بێت، یه‌كێك له شته باشه‌كانی ئه‌و حزبانه ئه‌وه‌یه فه‌قیرانه به‌لای سیاسه‌تدا ناچن. خۆیان له‌ناو ماڵی خۆیان قسه له‌سه‌ر دنیا ده‌كه‌ن‌و ئاگاشیان له دنیا نیه.. كه قسه له‌سه‌ر گۆڕانكاری كۆمه‌ڵگا‌و دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن پێیان وایه تیۆری سیاسی ئه‌وان ده‌رمانی هه‌موو ده‌ردانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له باره‌گای خۆیان بێنه ده‌ره‌وه‌و چاوێك له‌شه‌قام‌و خه‌ڵك بكه‌ن، ئه‌وجا تێده‌گه‌ن تیۆره‌كانیان‌و قسه‌كانیان وه‌كو خواردنی ماوه‌به‌سه‌رچوی لێهاتووه. بمبورن ئه‌من پێم وایه ئه‌و جۆره حزبانه تیۆریان هه‌ر نیه.. چونكه حزب ئه‌گه‌ر خاوه‌نی تیۆری خۆی بێت مانای وایه گوتارێكی سیاسی دیاریكراوی خۆی هه‌یه. ئه‌و حزبانه هه‌ن به‌ڵام به‌بێ فكر‌و به‌بێ به‌رنامه‌ی متمانه پێكراو له‌لایه‌ن شه‌قامه‌وه. ئه‌و حزبانه بۆچونیان بستێك بڕ ناكات، ده‌نگیان له‌ناو ماڵی خۆیاندا ده‌نگ ده‌داته‌وه‌و ناگاته گوێی خه‌ڵك. هه‌ندێ له‌و حزبانه هه‌ر مام‌وبرازان‌و به‌س ..كه‌چی قسه‌ی قه‌ڵه‌وی وا ده‌كه‌ن وه‌ك بڵێی خاوه‌نی ده‌نگی ملیۆنی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بن. هه‌ندێ جار له‌م كوردستانه حزبی گه‌وره قسه‌ی زۆر بچوك ده‌كات، حزبی بچوك قسه‌ی زۆر گه‌وره ده‌كات.. به‌هه‌ردووكیان قوڕیان به‌سه‌ر سیاسه‌تدا كردووه. به‌ڵام مانای ئه‌وه نیه ئه‌من بڕوام به بچوكی‌و گه‌وره‌یی حزب هه‌بێت، ئه‌وه‌یان باسێكی تره‌و له شوێنی تر قسه‌م له‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام حزبێك شه‌قامی نه‌بێت، نابێت قسه‌ی له‌خۆی گه‌وره‌تر بكات..حزبێك ته‌نها ماڵی هه‌ندێ كه‌س بێت، ماڵی كۆمه‌ڵگا‌و خه‌ڵكی تر نه‌بێت، ئه‌و حزبه ته‌نها شتێكه هه‌یه‌و ده‌جوڵێته‌وه‌و به‌س.. به‌ڵام له سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی وڵات كاریگه‌ری نیه. ئه‌و حزبانه‌ی هه‌ن له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی ناتوانن داشه‌كان بجوڵێنن، له وڵات به‌شێك بن له پرۆسه‌ی سیاسی. بۆیه ئێمه‌ش ره‌ق قسه له دڵیان ده‌گرین‌و پێیان ده‌ڵێین بۆچی به‌قسه‌ی فڵان حزب‌و لایه‌ن دروست بویت‌و بویته مكیاج..وه‌ره‌و مه‌ردی خوا به‌و له‌وه زیاتر فۆرمی حزبایه‌تی له‌م كوردستانه خێر له‌خۆ نه‌دیوه ناشیرین مه‌كه. هه‌ندێ له‌و حزبانه كه قسه ده‌كه‌ن به كه‌لامی خوا خۆشیان نازانن باسی چی ده‌كه‌ن‌و چیان ده‌وێت‌و ده‌یانه‌وێت چی بكه‌ن. حزب هه‌یه به‌جۆرێك بۆته ئه‌شكه‌وتێكی گه‌وره ته‌نها ده‌نگی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست ماوه، ئه‌و حزبانه له‌ناو ئه‌شكه‌وتی گه‌وره‌ی خۆیاندا ته‌نها ده‌نگی خۆیان ده‌بیستنه‌وه‌و ئاگایان له دنیا نیه. سیاسه‌ت به‌ده‌ست ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیه‌ی حزب بۆته مه‌هزه‌له. وه‌رن مه‌ردی خوابن ژیانی حزبایه‌تی رێك بخه‌نه‌وه ..ئه‌گه‌ر ناشزانن چۆن رێكیبخه‌نه‌وه ئه‌وا ده‌توانن ئه‌زیه‌ت بكێشن‌و بڕۆن له‌سه‌ر شه‌قام خه‌ڵك زۆره به‌رنامه‌و پێشنیار‌و سیاسه‌تی تازه‌تان بۆ بخاته روو. ئه‌و حزبانه‌ی له‌م جۆره‌ن گورز له چه‌مكی فره‌یی حزبایه‌تی‌و دیموكراتیزه‌كردنی سیسته‌می سیاسی‌و حوكمرانی وڵات ده‌ده‌ن، له‌بری ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی پێبده‌ن. نه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر شه‌قامه‌و هاوار ده‌كات، ئه‌و حزبه‌ی له‌هاواری ئه‌م نه‌وه‌یه تێنه‌گات زۆر گێله.
حزب هه‌ن نوێترین نوكته‌یان لا ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌ساڵا فكرێكی نوێیان لا ده‌ست ناكه‌وێت، حزب هه‌ن فه‌قیرانه ئه‌گه‌ر زۆر بۆیان باسی سیاسه‌ت بكه‌یت بێزار ده‌بن‌و توشی سه‌ر ئێشه ده‌بن. حه‌زیان له‌و خه‌ڵكانه نیه جدین له سیاسه‌ت‌و فكر‌و گۆڕٍِانكاری. حزب هه‌ن به‌قسه زۆر دیموكراسین به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌كۆنگره‌كانیان بڕوانیت تێده‌گه‌یت ئاغای سكرتێر‌و جه‌ماعه‌تی ده‌وروبه‌ری به‌جۆرێك ده‌ره‌به‌گن زه‌نده‌قت ده‌چێت باسی دیموكراسی‌و گه‌شه‌ی سیاسی بكه‌یت. ئه‌و حزبانه بۆ ئه‌وه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن تا بمێننه‌وه، نه‌وه‌كو بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له دیموكراتیزه‌كردن‌و گه‌شه‌ی سیاسی‌و حوكمرانی پێش بخه‌ن. به‌كورتی له‌م كوردستانه هه‌ندێ حزب هه‌ن، له‌هه‌موو شت ده‌چن ته‌نها له‌حزب نه‌بێت.